هه‌وڵێكی تازه‌ی (پڕۆژه‌ی كولتوره Culture Project) له ڕێگای كو‌لتور مه‌گه‌زینه‌وه هه‌وڵده‌دات كار له‌سه‌ر هێزی گێڕانه‌وه و خود نوسینه‌وه‌ی ژنان بكات. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی نوسینه‌وه‌ی ژیانی خۆیان یان كه‌سانی تر به هۆشیاریه‌كی جێنده‌ریه‌وه.
ژنانی كورد و خه‌ونه‌كانیان، به‌ریه‌كه‌وتنه‌كانیان و ئه‌زموونیان له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالارانه و ئیسلامی‌دا…هه‌موو ئه‌مانه، له‌ڕێگه‌ی زمانی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژناندا له‌م ئه‌زمونانه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات.
مه‌رج نییه ئه‌زمونی كه‌سه‌كه خۆی بێت، ده‌كرێت ئه‌زمونی ژنێكی دیكه بێت له‌دونیایه‌كی نێرسالارانه‌دا كه ئیتمیازی پیاوبوونێك زاڵه به‌سه‌ریدا، خودنوسینه‌وه‌ی ژنان ژانرێكی گێڕانه‌وه و سه‌رنج و مێموار و جیهانبینیه بۆ ژن، كه به‌ها پیاوسالاری و یاساكانی و شێوازی خێزان و ئاین ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. بێگومان له ڕێگه‌ی چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته و یاده‌وه‌ری ژنان خۆیانه‌وه، یاخود ئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌رباره‌ی ژیانی ژنان ده‌نوسن.
ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتنی ژنان له خودی خۆیان به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتریش بۆ دروست كردنی دونیابینیه‌كی ژنانه كه توانای گێرانه‌وه و نوسینی خودی هه‌بێت له په‌یوه‌ند به جیهاندا، بێگومان له ڕوانگه و ئه‌زموونی ژن خۆیه‌وه نه‌ك له ڕوانگه و دونیابینی پیاوانه‌ی ته‌قلیدیه‌وه.
پرۆژه‌ی كو‌لتور Culture Project له ڕێگه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و هزر له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكار و ڕێنیشانده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداربن. له‌گه‌ڵیاندا ئیدیت ده‌كات، ڕا ده‌گۆڕێته‌وه و تا دواجار نوسینه‌كه كه‌به‌زمانێكی ساده نوسراوه، فرۆمێكی باڵای پێ ده‌به‌خشرێت. له‌وانیه سه‌ره‌تا لای كه‌سه‌كه وه‌ها ده‌ربكه‌وێت شتێكی ساده‌ی نوسیووه، به‌ڵام چیرۆك و یاده‌وه‌ریه‌ك و خاتیره‌یه‌كی گرنگه بۆ مێژووی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
پرۆژه‌ی كو‌لتور هه‌وڵ ده‌دات كه‌ڵه‌كه‌بوونێك له‌ده‌قی ئاوه‌هادا؛ ل چیرۆك و گێڕانه‌وه و مێموار و سه‌رنجی ژنانه دروستببێت. پاشان ده‌كرێت پڕۆژه‌ی كتێب و وه‌رگێڕانی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
بێگومان له ئاینده‌دا پڕۆژه‌مان ده‌بێت ئه‌م خودنوسینه‌وه و گێڕانانه‌وه بكه‌ینه زمانی ئینگلیزی بۆ ناساندنی زۆرتری تواناكانی ژنانی كورد و دروستكردنی زمانێكی ده‌ربڕینی ژنانه.
ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه بابه‌ته‌كانتان به ناوی ته‌واوه‌تی خۆتانه‌وه بنێرن:
culturemagazine2017@gmail.com