نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ

تـــــــــــۆ


قەسیدە

Loading

نەژاد عەزیز سورمێ

تـــــــــــۆ

نەژاد عزیز سورمێ

تۆ ژانێکی تری ناخی ئەفسانەکانی ..

تۆ ،

بۆ من

تانەی چاوی ، شەختەی ڕێگا ..

خانەی خەفەت ..

بۆ ئەوانیش ،

پەیژەی نەشئە

تەنکاوی دەریا

ھەواری ئاسوودەیی …

نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

تۆ..

ھەواڵێکی خۆشی

بێ مانگە دەسکردەکان

بێ پەیک دەگەیتە جێ .

بەڵام تۆ

وەک چڵەکانی ڕۆژپەڕ

حەقیقەتێکی بۆشی

تاڵ تاڵ ،

بێ جیاوازی

بەسەر ئاسمانەی ڕەوزەنی

ھەموو (من)ـه‌كان دادەباری..

نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

تۆ

لە نێوان (ئا) و (نەء)دا

پرسیارێکی ،

لەقووڵایی چاخە بەردینەکانەوە

ھەڵداشتراویە خوار..

بەرد نییە.. سەرت پێ نەکەوتبێ

دار نییە.. لە سنگت نەچەقیبێ

ڕووبار نییە نەیبردبی..

نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

تۆ ،

تۆ لە یەک کاتدا نھێنی چۆلپەرستی و

دڵڕەقی شارستانیەتی .

نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

تۆ

چرای بەر ئاستانەی پەرستگای

ھەردەمە و لە دەستی کاھینێک دای.

نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

تۆ ڕوناھی دۆزەخی

گوناھەکان جوانتر دەردەخەی..

تۆ تاریکایی بەھەشتی

پاکیزەیی و باشییەکان حەشار ئەدەی..

نەژاد عەزیز سورمێ - کاری کۆلاژ
نەژاد عەزیز سورمێ – کاری کۆلاژ

تۆ

تۆ ژانی.. بەڵام ژانێکی تر..

تۆ کچێنیی مێژووی تۆ

تۆ

ئاخ .. تۆ

تۆ.. بەھەر حاڵ (تــــۆ)ی!

23 \ 4 \ 1993

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌