چیا سینگى چل حۆرییه و زه‌ماوه‌ند رِادهگرین
ته‌رمى نوێژ بۆ نه‌كراوى مه‌سیحى بچكۆله
له‌به‌ر خۆر داده‌نێین
تیشك له‌ناوى پشووده‌دا و خۆى تێدا به‌هێز ده‌كات
وزه ده‌داته باڵى باڵنده و دره‌خت و گژوگیا
وزه‌ى باڵى باڵنده
تفه‌نگ و ئه‌سپى سواران ده‌لاوێنێته‌وه
باڵنده‌یه‌ك ده‌نووكى له تهرِایى دره‌خت و گژوگیا نا
باڵى به‌سه‌ریاندا شۆرِكردهوه و تێنهپهرِى
هه‌ر به‌سه‌ریاندا سوورِایهوه و برِواى به هه‌موو شتێكى كردن
كه‌س له‌ناو نوێندا نه‌ماوه
كێڵگه و باخ چاوهرِوانن جۆگه‌له‌كان بكرێنه‌وه
ته‌رمه‌كانمان چاویان له كێڵگه و باخ دارِێژراون
شاعیرانى شه‌رم له فرمێسك كردوو
له چاوهرِوانیى به‌روبوومیدا دوا به‌شى كتێبى چاره‌نووس ده‌خوێننه‌وه
