پاتریک لۆمۆبا - ١٩٢٥ - ١٩٦١ شۆڕشگێڕ و ئازیخوازێکی گەلانی ئەفریقا - دوای ئەوەی بوو سەرۆک وەزیران لە ١٩٦١ تیرۆرکرا.

جەلالی میرزا کەریم, لۆمۆمبا


Loading

جەلالی میرزا کەریم – هێڵکاری

لۆمۆمبا

جەلالی میرزا کەریم

ساڵی ١٩٥٨

 

 

دوو چاوی کورد،

وەک دوو چاوی ئەم گەلانە

تەماشای کرد…

ڕووی کردە ئەو نیشتیمانە

تیایا دڵی پاڵەوانی

وەک ئەستێرە

جوان، جوان کشابوو ئاسمانی،

کە ھەر کۆنغۆ…

خۆی بە خاوەنی ئەزانی.

***

کۆنغۆی ڕەشی لاشەئەنجن

نێچیری سەر خوانی دوژمن!

گەرچی خاکی کوردستانم

دوورە لێت، بەڵام ئاسمانم

شەوی جارێک،

لەگەڵ ھەڵھاتنی (کو)دا

ئەستێرەیەک، بریسکەدار

پاتریک لۆمۆبا – ١٩٢٥ – ١٩٦١
شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازێکی گەلانی ئەفریقا – دوای ئەوەی بوو سەرۆک وەزیران لە ١٩٦١ تیرۆرکرا.

نیشانی دوو چاوم ئەدا

پشکۆی سووری تیا ئەبینم

ھەڵھاتنی خۆری کۆنغۆ

لە (سوور)بوونیا ڕائەبینم.

***

دوو چاوی کورد،

وەک دوو چاوی ئەم گەلانە

زۆر بەتینە

لەوەی کردی ئەم تاوانە،

ئەو تاوانەی بوو بە مۆری

بێعاری و پەنگ بۆ خوێنخۆری،

گەلی کۆنغۆ و ھاوڕێکانی

کە ئامانجیان لە نەمانی

داگیرکردن و ڕەنجدزین

سەربەستییە و ئاشتییە و ژین.

١٩٥٨

 

*گۆڤاری هیوا، ژمارە ‌‌‌‌(٣٢) ١٩٦١.

فەرموون لەگەڵ دۆسیەی جەلالی میرزا کەریم  لە پێگەی  کولتور مەگەزین`

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌