هێمنی ڕۆحی - کاری بەهادین - Pace of Mind - Bahaiden@

لە ئاوێنەی تاریکەوە


Loading

لە ئاوێنەی تاریکەوە

سەباح ڕەنجدەر

 

بە دەشتێکی ناسراو دەچوومە ھەڵبژاردن

کە نان و ئاو لەم‌ دەست و ئەودەستی دانراوە

شەبۆکان، کاری بەهادین ٢٠١٨
Nelken, 2018, Bhaiden

بەرازی لمووزڕەشی شێرپەنجە ڕێگای پێ گۆڕیم

من بە ڕێگای سێبووری و خەڵوەتی دڵ دەڕۆم

ئەویش بەو ڕێگایە دێ

لە شینایی دەریاوە ڕێگای بۆ ھاتووە

تێکەڵی بایەک دەبین

خەون و بیرەوەری شێدار کردووین

وا نزیکە ببییە نەبینراو

چی ما بە لێوی گەرم ماچی بکەم

ماسییەکم زمانگران

فڕێ دراومەتە بەردەڵانێک کەس بەلایدا ناچێ

ڕووەکان دەبینیت

خەتە جۆتەکەی کێڵات

شیری گوڵەگەنمی لەناو لەپی منداڵانمان ماوەتەوە

شاعیرێکم بەدبەختی ڕەھا

ژننەخۆش

سێبەری لێڵی بێھيوایی گەمارۆی داوم

ئەی شیعر شیری دایکی خودام خواردووەتەوە دڵم ڕاگرە

 

١٧/١١/٢٠٢١ ھەولێر

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌