کتێب: کەمینەکان (ناسنامە، یاسا، هەرێمی کوردستان) نووسینی: دڵشاد حامید دەروێش پڕۆژەی هاوبەشی ماڵی سوهرەوەردی و ناوەندی غەزەلنووس ئایین و ئەفسانەناسی زنجیرەی کتێب (٢٤)

کەمینەکان (ناسنامە، یاسا، هەرێمی کوردستان)


Loading

کتێب: کەمینەکان (ناسنامە، یاسا، هەرێمی کوردستان)

نوسینی: دڵشاد حامید دەروێش

پڕۆژەی هاوبەشی ماڵی سوهرەوەردی و ناوەندی غەزەلنووس

ئایین و ئەفسانەناسی

زنجیرەی کتێب (٢٤)

هەرێمی کوردستان چەندین کەمینەی ئایینی و نەتەوەیی و زمانیی لە ئامێز گرتووە. زۆرینەیان خاوەن ڕیشەیەکی مێژوویی قووڵن لەم بۆتە جوگرافییەدا، هەشە لە مێژ نییە بە هۆکارگەلی جوودا پەیدابووە و ئێستا بەشێکی دانەبڕاوە لە پانۆرامای کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتووریی هەرێم. سەرەڕای ئامادەگیی بەرچاوی ئەم دیاردەیە، کەمترین تێکستی لەمەڕ نووسراوە، بە شێوەیەک، لە کێڵگەیەکی مەعریفیی وەک یاسادا، هیچ دەقێکی کوردیمان لە بەردەستدا نییە کە دوور یان نزیک شەنوکەوێکی یاسایی پرسی کەمینەکان بکات و گرفت و ئاریشە یاساییەکانیان دەستنیشان بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە پرسی کەمینەکان لە جیهاندا بووەتە تێما و بابەتێکی گرنگی ناو کایەکانی ڕۆشنبیری بە گشتی و تەقەلا و توێژینەوە یاساییەکان بە تایبەتی. چاوبڕین لە پڕکردنەوەی ئەم کەلێنە دیارەی کتێبخانەی کوردی هۆکاری سەرەکیی نووسینی ئەم کتێبەیە.

 

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین