08.11.2015 18:06
شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ ئایدۆلۆژیایەک، بیروڕوانین، ئاین، مەزهەب، گروپ، خێڵ و بنامەڵەیەک بەبێ جیهانبینیو دنیابینییەكی دیاریكراو و سنوردار بوونیان نییە، تەنانەت تیرۆریست، رادیکاڵ، ستەمكار، دیكتاتۆر، دەسەڵاتە فاشیستەکان و شۆفیەنییەكانیش بەبێ جیهانبینییەكی سنوردار و دیسپلینكراو بەرنامەڕێژ بوونیان نییە.
گەڕانەوە بۆ مێژووی مەرگ و كوشندەگەرایی پێكڕا دەرخەری ئەو حەقیقەتە زیندووەن كە بەبێ ئامادەبونی دنیابینییەكی تۆكمە و كۆنكرێتی مەحاڵ بووە پیادەی مەرگپەرستی و دەمارگیریی و زەبروزەنگ بكرێت.
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کولتوری جیهادگەرایی و مەترسییەکانی دەنگی ئەمریکا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هۆزان مەحمود نوسەر و لێکۆڵەرەوە دا سازداوە، کە رای وایە مەترسییەکانی جیهادگەرایی و تیرۆریریزم زۆر لەوە گەورەترە کە وێنادەکرێت.
هۆزان مەحمود توێژەر و چالاوکوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ئەوەی کە لە خوێندنگاکاندا دەخوێنرێت وانەی ئاینی ئیسلامییە، بەشێکی زۆری ئەم ئایەتانە پڕێتی لە توندوتیژی و پڕێتی لە کوشتنی ئەوی تر و لێدان، پەروەردەکردنی منداڵ بەم ترسە، بەم بەشە زۆرە لە توندوتیژیی ئاینییەوەلە قوتابخانە پەروەردەدەکرێت، لەتەمەنێکی زۆر مناڵی و جوانیدا، کە دەکرێت فێری زۆر شتی تر بێت……”
دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ هۆزان مەحمود