![]()
له ئه‌ده‌بی دێرینه‌وه
گفتوگۆی كۆیله و خاوه‌نه‌كه‌ی
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ

(ئه‌م گفتوگۆیه نموونه‌یه‌كه له‌و ئه‌ده‌به‌ی وێنه‌ی
داتهپـینی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان سه‌رده‌مان،
سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پ. ز ده‌گێڕێـته‌وه)
وه‌رگێـڕ
خاوه‌ن كۆیله: گوێ بگره كۆیله!
كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م، گوێم لێته
خاوه‌ن كۆیله: پهیتوونهكهم ئاماده‌كه و بیهێنه!
ده‌مه‌وێ بۆكۆشك بچم.
كۆیله : بڕۆ گه‌وره‌م، بڕۆ
هه‌موو ئاره‌زووت دێـنه دی،
به‌ختت یار و پاشا چاوی لێت ده‌بێ.
خاوه‌ن كۆیله: نا كۆیله نا .. ناچمه كۆشك
كۆیله: مه‌چۆ گه‌وره‌م مه‌چۆ
پاشا به ئیشت دهنـێرێ
له‌وێ له خاكێكی غه‌ریب كه نایناسی
به دیلت ده‌گرن
شه‌و و ڕۆژ ماندوو.. هیلاك..
خاوه‌ن كۆیله: گوێ بگره كۆیله!
كۆیله: ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م گوێم لێته
خاوه‌ن كۆیله: هه‌ر ئێستا ئاوم بۆ بێنه ده‌ستم بشۆم
ده‌مه‌وێ نان بخۆم.
كۆیله: بخۆ گه‌وره‌م بخۆ
خواردنی ڕێك و پێـك دڵ ده‌كاته‌وه
خواوه‌ند (شه‌مه‌ش)یش له خوانی وا ئاماده‌یه
كه به‌شادی و به ده‌ستی پاكه‌وه ده‌خورێ.
خاوه‌ن كۆیله: نه‌خێر ئه‌ی كۆیله نان ناخۆم!
كۆیله: مه‌خۆ گه‌وره‌م مه‌خۆ
بنیاده‌م دوای خواردن هه‌ر برسی ده‌بێـته‌وه
دوای خواردنه‌وه‌یش تینوو..
خاوه‌ن كۆیله: به‌ر ئه‌مرم به كۆیله، بهرئهمرم به!
كۆیله: به‌ڵێ گه‌وره‌م ئه‌وه‌تام ، به‌رفه‌رمانتم
خاوه‌ن كۆیله: بڕیارم داوه شۆڕشێك به‌رپا بكه‌م
كۆیله: بیكه گه‌وره‌م به‌رپای كه
چی به‌سه‌ر گهوههرتان دادێ
كێ ده‌تداتێ و تێرت ده‌كا؟
بیكه گه‌وره‌م، شۆڕشێـك به‌رپا بكه.
خاوه‌ن كۆیله: نا كۆیله نا، شۆڕش ناكه‌م
كۆیله: مه‌یكه گه‌وره‌م مه‌یكه!
ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رپا بكا ئازار ده‌كێشێ
زیندانیی ده‌كرێ و
جه‌سته‌ی ده‌شێوێنرێ.
خاوه كۆیله: به‌ر ئه‌مرم به كۆیله، بهرئهمرم به!
كۆیله: ئه‌وه‌تام گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم..
خاوه‌ن كۆیله: ده‌مه‌وێ ئافرهتێـكم خۆش بوێ
كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه!
ئه‌وه‌ی ئافره‌تی خۆش بوێ
ئێش و ماندوویه‌تی
له‌بیر نامێنێ .
خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، دڵداری ناكه‌م
كۆیله: مه‌یكه گه‌وره‌م، دڵداری مه‌كه
ئافره‌ت بیره
ئافره‌ت خهنجهرێـكی ئاسنینه
ملی پیاو دهپهڕێـنێ..
خاوه‌ن كۆیله: به‌ر ئه‌مرم به كۆیله به‌ر ئه‌مرم به!
كۆیله: به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ، ئه‌وه‌تا گوێم لێته..
خاوه‌ن كۆیله: ئاوم بۆ بێنه ده‌ستم بشۆم
ده‌مه‌وێ قوربانییه‌ك بۆ خوداوه‌ند بكه‌م
كۆیله: بیكه گه‌وره‌م بیكه!
ئه‌وه‌ی قوربانی بۆ خوداوه‌ند بكا
قه‌رز ده‌خاته سه‌ر قه‌رز و به‌ختی یار ده‌بێ..
خاوه‌ن كۆیله: نا كۆیله نا قوربانی ناكه‌م
كۆیله: مه‌یكه گه‌وره‌م ، قوربانی مه‌كه!
ده‌توانی خوداوه‌ند ڕابـێـنی
كه پێویستی به نوێژ و قوربانی ده‌بێ
دوات بكه‌وێ .
خاوه‌ن كۆیله: به‌ر ئه‌مرم به كۆیله!
كۆیله: به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
خاوه‌ن كۆیله: ده‌مه‌وێ چاكه‌ی بكه‌م
زه‌وییه‌كه‌م بكه‌م به سه‌ده‌قه و
خۆراك به وڵاته‌كه‌م بده‌م
كۆیله: بیكه گه‌وره‌م بیكه!
ئه‌وه‌ی خۆراك به وڵاته‌كه‌ی ده‌دا
جۆ هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بێ و
قازانجی فره‌ی پێ ده‌گا.
خاوه‌ن كۆیله: نا كۆیله ن، خۆراك ناده‌مه وڵاته‌كه‌م
كۆیله: مه‌یده گه‌وره‌م مه‌یده!
به‌خشش وه‌ك دڵداری وایه
وه‌ك له‌دایك بوونی مناڵه
دانه‌وێڵه‌ت ده‌خۆن و نه‌فره‌تیشت بۆ ده‌نێرن!
خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله، به‌ر ئه‌مرم به!
كۆیله: ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم.
خاوه‌ن كۆیله: ده‌مه‌وێ یارمه‌تی وڵاته‌كه‌م بده‌م
كۆیله: بیده گه‌وره‌م
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بدا
چاكه‌ی ده‌گاته مه‌ردۆخی خوداوه‌ند ..
خاوه‌ن كۆیله: نا كۆیله نا
هیچی وا ناكه‌م یارمه‌تی وڵاته‌كه‌می تیا بێ
كۆیله: مه‌یكه گه‌وره‌م مه‌یكه!
به‌سه‌ر هه‌واره دێرینهكانا تێپه‌ڕه
سه‌یری كه‌لله‌سه‌ری ئێستا و ڕابردوو بكه
كامیان شهڕانـی و كامه‌یان چاكه‌خواز؟
خاوه‌ن كۆیله: به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، به‌ر ئه‌مرم به!
كۆیله: به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
خاوه‌ن كۆیله: ئێستا له دونیا چ باشه؟
ملی تۆ و ملی خۆم په‌ل ده‌ده‌م
یا هه‌ردووكمان خۆمان به ئاوێ داده‌ده‌ین
ئا ئه‌مه‌یه شتی باش
لێره‌دا (خاوه‌ن كۆیله) ڕای خۆی گۆڕی و
به كۆیله‌ی وت:
نه‌ء كۆیله نه‌ء ته‌نیا تۆ ده‌كوژم!
مه‌رگی تۆ به پێش خۆم ده‌خه‌م
كۆیله وه‌ڵام ده‌داته‌وه: داخۆ گه‌وره‌م
دوای من،
تۆ ده‌توانی
ته‌نانه‌ت
سێ ڕۆژیش بژی؟
* له – ته‌ها باقر – ( مقدمه فی الادب العراقی القدیم ) ـه‌وه
به‌غدا 1976- كراوه به كوردی.

