دارشووشە - محەمەد هەڵۆیی
دارشووشە - محەمەد هەڵۆیی

دارشووشە – محەمەد هەڵۆیی


کتێب

Last updated:

Loading

ڕۆمانی: دارشووشە
نووسینی: محەمەد هەڵۆیی

دارشووشە - محەمەد هەڵۆیی
دارشووشە – محەمەد هەڵۆیی

 

ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە نوێترین ڕۆمانەکانی کوردستان کە لە مانگی ٨ ی ئەمساڵ لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی چاپکراوە.

ئەم ڕۆمانە لە دووتوێی ٢٠٢ لاپەڕەدا کە دابەشکراوە بۆ ١١ بەش چیرۆکێکی گشتی و چەند کورتە چیرۆکێکی کاریگەرمان بۆ دەگێڕێتەوە.

ئەم ڕۆمانە لەسەردەمی کۆرۆنادا دەست دەکات بەگێڕانەوە و لە زەمەنێکی کورتدا، گوزەرێک دەکات بە مێژوویەکی دەیان ساڵەدا. ئەم ڕۆمانە گرنگی داوە بە شار لە سەردەمێکی دیاری کراودا و مێژووی ئەو سەردەمەی لە هەناویا هەڵگرتووە.
شایانی ئاماژەیە نووسەر ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ خەریکی نووسین و پێداچوونەوەی بووە. لەو ماوەیەدا پێداچوونەوەی بۆکراوە لەلایەن کەسانی پسپۆڕی (پەروەردەیی، دەروونناسی، کۆمەڵناسی، زمانەوانی … هتد)ەوە. 

ئەم ڕۆمانە کاری لەسەر لایەنی درامی نووسین کردووە و بەشێوەیەک کە هێندە بەوردی چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە کە مرۆڤ لە خەیاڵیدا هەست بە بینینی تەواوی ئەو ڕووداو و جێگایانە دەکات کە ڕۆمانەکە بۆمان دەگێڕێتەوە.
لەم بەرهەمەدا نووسەر گرنگی بە بوونیادی کەسێتی کارەکتەر داوە و مۆرکێکی فرەدەنگی هەیە کە هەموو کارەکتەرەکان دەنگ و شوناسی خۆیان هەیە، کە لە دەنگ و شوناسی کارەکتەرەکانی تر جیایان دەکاتەوە.

ئەمانەش کۆمەڵێک لە پەرتووکە چاپکراوەکانی محەمەد هەڵۆییە: 

١- مەرگی ئاشقێک – ڕۆمان ٢٠٠٧
٢- بەفری ژێرپێت – شیعر ٢٠١٨
٣- نهێنی مۆمەکان – ڕۆمان ٢٠٢٠
٤- دارشووشە – ڕۆمان ٢٠٢٥

ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌ نوسه‌ر خۆی.