هه‌موو دوو ڕۆژ جارێك به‌نێو كێڵگه و دارستان و
دهشتیاییه بهرینهكاندا ڕاده‌كه‌م
ڕاده‌كه‌م و دونیا له پشت خۆمه‌وه جێدێڵم
ڕاده‌كه‌م و نێوه‌نده دووره‌كان ده‌بڕم…
ته‌نیا ده‌كه‌ومه‌وه یاران
ته‌نیا زۆر ته‌نیا،
ته‌نیا له‌گه‌ڵ گه‌واڵه هه‌ورێك
ته‌نیا له‌گه‌ڵ وچانێكی هه‌ناسه هه‌ڵكێشان
ته‌نیا له‌گه‌ڵ گوڵه كێویلهیهكی ئه‌م كێڵگه دووره…
من ڕاده‌كه‌م و پڕم له ترس،
ترس له‌وه‌ی گوڵێك بشێلم، گیا قهرسیلانی ناسك بپلیشێنمهوه
یاخود، پێ به‌سه‌ر هێلكه شهیتانۆكهیهكی به‌خته‌وه‌ردا بنێم،
یاوه‌كو ئه‌و مێرووه ئازایانه ئازاردهم كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه ئاوێزانی سروشتن.
چه‌ند گێله مرۆڤ،
چه‌ند ده‌به‌نگه
چه‌ند نامۆیه به‌م زه‌ویه
چه‌نده ئاژه‌ڵێكی زیاده و بهدفڕه.
به‌لای درخته دێرینه‌كاندا تێده‌په‌ڕم
به‌لای بولبولێكی سنگ په‌مه‌یی كه ناوی ڕۆبنه
به‌لای جۆگه‌یه‌كی ناسك،
له بارانی دوێنی شه‌وه وه له‌دایكبووه…
به‌سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته دێرینه‌كاندا باز ده‌ده‌م
كه سه‌ده‌یه‌كه خۆیان له‌ناو ئه‌م خاكه‌دا ڕاكێشاوه،
به‌ناو ئالێی دره‌خته‌كاندا تێده‌په‌ڕم،
كه وه‌ك ڕیزێك داپیره و باپیره‌ی میهره‌بان سه‌ده‌یه‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاون
وه‌ك كهروێشێكی تیژهڕه و به‌ناویاندا تێده‌په‌ڕم و
جارجاره وچانێك ده‌ده‌م بۆ ئاسمانی ئه‌ودیوو لقه پیره‌كانیان…
وچان ده‌ده‌م و بیرده‌كه‌مه‌وه؛
كوا هه‌ور،
كوا ئاسمان
كوا به‌خته‌وه‌ریی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی ناوی مرۆڤه،
كوا خۆم وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ته‌نیا…
ئاوا، هه‌موو دوو ڕۆژ جارێك ڕاده‌كه‌م و
خه‌یاڵییه‌كه‌ی ناوه‌وه‌م وه‌ئاگا دێنمه‌وه
چ بهختهوهریهكه ئه‌م خه‌یاڵه
چه‌ند نازداره ئه‌م گۆشه‌گیرییه
چه‌ند ئاسودهگییه ژیان به خه‌یاڵێكی جوانه‌وه…
خه‌یاڵی ناو دارستانێك،
خه‌یاڵی ده‌شتێكی كاكی به‌كاكی
خه‌یاڵی ونبوونی خۆت له خۆتدا له نێو حه‌شاماتی گه‌وره‌دا…
خه‌یاڵی تۆ كه چیتر لێره‌نیت
خه‌یاڵی من كه هه‌موو دوو ڕۆژ جارێك
به‌نێو هه‌ناسه توندیی،
به‌نێو ورشه‌ی گه‌ڵاكاندا تێده‌په‌ڕم و ده‌زانم
مرۆڤ له‌وه بهدفڕتره هاوسه‌نگی ئه‌م سروشته بێت،
مرۆڤ له‌وه بهدفهڕتره
ببێت به گه‌ردێكی به سوود له‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌یه‌دا…