ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كولتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كولتور مهگهزین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینتهر، شانۆیهكی سیاسی و گهمهی دهسهڵات لای هارۆڵد پینتهر دانا ڕهووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
چارهنوسی ئهوانهی لهگهڵ خومهینیدا هاتنهوه بۆ ئێران ئیسماعیل حهمهئهمین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 03/02/2019 3 min read0
ڕۆمانی (گۆشەگیری) کوونکردنی دیواری مرۆڤی سپی ئیسماعیل حهمهئهمین ڕۆژمێری ئەدەبی 23/04/2024 28 min read0
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كولتور مهگهزین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نهزهند بهگیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی دهسهڵات 1 كولتور مهگهزین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
هیوا قادر کرتەی شکانی چڵی گیا و هەڵکردنی گێژەڵوکەیەک، بەقەدەر یەک بیرم دێننەوە لەناو مندا شکاوە شتێک. ئەم شکاندنە لە شڵەقاندنی شینایی ئاسمان ئەچێت بە تێکەڵکردنی کۆمەڵێک ڕەنگ لەسەر توێی ئاو. The Old Guitarist, by Pablo Picasso لەرزینی یەکەم هەستانە سەرپێی جوانوویەک و تەکانی سەر ئەژنۆی منداڵێکی کەوتوو، بیرم دێننەوە شتێک لە ناو مندا شکاوە. لە دەم کەوتنەخوارەوەی چڵێک پوش لە مێروولەیەک و بردنی توتکە سەگێک بەدەم لرفە لرفی لافاوەوە، بیرم دێننەوە شتێک لە ناو مندا شکاوە. دواهەمین هەناسەی بەئاستەمی جەنگاوەرێکی پەشیمان و قیژەی لەپڕی هەپرون بە هەپرونی ژیان بەدەستی مردن، بیرم دێننەوە شتێک لەناو مندا شکاوە و بۆ ئەبەد چاک نابێتەوە. شتێک لەدەستی خۆم، لە دەستی ئەو، لەدەستی خودا کەوتۆتە خوارەوە. ئەو شتە ئەشێت ژیان بێت، ئەشێت لەتبوونی خۆم بێت، دەرکردنی ئێوەبێت لە خۆم، ئەشێت تێنەگەیشتن بێت لە تێگەیشتن ڕازیبوون بێت بە ڕازینەبوون. شتێک لە ناو مندا شکاوە و برینێکی پڕ لە کرمی سپی تێکردووم. لەوەتەی هەم بە وردە پیت ئەم برینە تیمار ئەکەم و بە ڕستە ئەیبەستم. بە مۆسیقا فوو لەو ئاگرەی ئەکەم کە لە ژێر پێستما ئەگڕێ، بە گالیسکەی خەیاڵ بەناو باخچەی حەرامدا پیاسەی پێ ئەکەم و دواتر وەک کەروێشکێکی سپی لەبەردەم ڕەوە تانجییەکی سووردا بەرەڵای ئەکەم و قاقا ئەگریم. لەسەر جۆلانەی حیکمەت ڕایئەژەنم و ئەیدەمە دەم بای گومڕایی و خۆشنابمەوە. چ قوڵە زەخمی من … بینینی برینی ئەوانەی هەست بە برینی خۆیان ناکەن، برینی من قوڵتر ئەکەنەوە. کوێری ئەوانی تر چاوی من ئەخەنە ناو تێزابی بینینەوە. شتێک لە ناو مندا شکاوە ئەشێت هێندەی قرچەی شکانی موروویەک یان هێندەی تەقینی بورکانێک بێت، تێکەڵبوونی باڵی دوو فریشتەبێت بەیەکتر و تەپەی کەوتنە خوارەوەیان بێت لەسەر زەوی، ئەشێت کەرتبوونی ژیان بێت وەک دوو لەتی نایەکسانی سێوێک، نەناسینەوەی خۆمبێت لەناو ئاوێنەکاندا، یان لەرینەوەی تاڵە موویەکی گیرساو بێت بە تۆپەڵێک دڕکەوە. قەدەری من قەدەری پیاوێکی بریندارە بە ژیان. شتێک لە ناومدا شکاوە لە ناو مندا شکاوە شتێک … تایبهت به كولتور مهگهزین