چیرۆكی كۆپیه‌كان، چیرۆكی دژه بارزانییه‌كان؛
له‌هه‌ندێك قۆناغی مێژوویدا هه‌ندێك ده‌نگ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا دژه‌باو و دژه نه‌ریتخوازی بوون، به‌ڵام ئه‌م هێزانه ئێستا كۆنهخوازترین كه‌سی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین. كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیزم–لینینزمی كوردستان ئه‌و گه‌نجانه بوون كه له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا ده‌ركه‌وتن، قسه‌كردنیان، ڕوانینیان بۆ ئاین، بۆ ژن، بۆدادپه‌روه‌ری و كرێكار و چه‌وسانه‌وه و ئه‌ده‌ب و شانۆ ته‌واو جیاواز بوو. هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانیان وه‌ك (ئازاد هه‌ورامی) هونه‌رمه‌ندی شانۆیی و گیتاریست بوو. مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دونیادا زۆر كراوه و جیاواز بوو، وه‌ك له‌هێزه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه. ئه‌م گه‌نجانه وه‌ك ئه‌و دڵۆپه مه‌ره‌كه‌به وه‌هابوون كهڕژانه ناو تهشێك ئاوی ڕوون، به‌خێرایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و نه‌وه‌ی نوێی كوردی بیروڕاكانی ئه‌وانیان له‌خۆگرت.
له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا تاوه‌كو (ئارام- شاسوار جه‌لال) له‌ژیاندا مابوو، كۆمه‌ڵه (پارتێكی زۆڵ)و (باستاردێكی) ئازابوو. كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی له‌دژی خواوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتخواز و دواكه‌توو یه‌كه‌م ده‌نگی به‌رزكرده‌وه، له‌دژی دیوه‌خانه‌كان و باوكسالاری و شێخ و مه‌لاكان كه‌دونیای كوردیان به‌ره‌و شكستی سیاسی بردبوو، به‌تایبه‌ت له‌شكستی ١٩٧٥ شۆڕشی مه‌لاموسته‌فا بارزانیدا.
ئه‌كته‌ره سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیزم -لینینزم كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ناو وڵات بوون، كه شاسوار جه‌لال (ئارام)سه‌كردایه‌تی ده‌كردن. نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه(ئارام) له‌مۆسكۆی سۆڤێتی ده‌خوێنێت و نوسه‌رێكی سیاسی زۆر به‌توانا بوو. به‌جیاواز له‌سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه كهنوسین نامۆ بووه پێیان یاخود له‌ژێر كاریگه‌ری قهومهچیه عه‌ره‌به‌كان هه‌مان به‌یت و بالۆره‌یان به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه بڵاوده‌كرده‌وه، كه‌زۆر زوو له مفاوهزاتهكانیاندا لێی په‌شیمان ده‌بوونه‌وه. بۆ نمونه (مام جه‌لال) له‌سه‌ره‌تای شۆڕشدا و له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا له‌كتێبی؛ دواڕۆژێكی دیموكراسی یان بێبهركردنی گه‌لێك له‌مافی خه‌ونبینین؟ (أغد ديمقراطي وحرمان شعب حتى من حق الحلم؟) كهپێداگری له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین ده‌كرد، له‌دوایشدا مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك گاڵته ده‌هاته به‌رچاو و به (خه‌ونی شاعیرانی) وه‌سفكرد. له‌كاتی خۆیدا نوسه‌ری بابه‌ت له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ونی شاعیرانیه هه‌بوو.
به‌ڵام ئارام جیاواز بوو، ئه‌و (سینسته مۆدێرنه‌یه‌ی) لهكاراكتهریدا نه‌بوو ك هسهركردهكانی دیكه هه‌ڵگری بوون، ئارام به‌و نوسینه كه‌مه‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی ئایكۆنهك و فیگورێكی دیاری دژه كۆمه‌ڵگه‌ی دیوه‌خانی سیاسی بوو، به‌داخه‌وه ئارام توانای به‌رده‌وامی نه‌بوو و بهپهڕله له (ته‌نگیسه‌ری قه‌ره‌داغ)له (بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا) به‌ده‌ستی چه‌ند جاشێك بهكوشتدرا. له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه (كۆمه‌ڵه‌ی ئارام) به‌مانای (كۆمه‌ڵه‌ی ماركسیزم لینینزمی كوردستان) كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دانابوو، هه‌ر بۆیه له‌وسه‌رده‌مه‌دا كتێب خوێندنه‌وه و چوون بۆ شانۆ و ڕه‌خنه‌گرتن و دیالۆگ ته‌واوی كوردستانی داپۆشیبوو. ده‌چوویته هه‌ر ماڵێك له‌ژێر كاریگه‌ی ئه‌م ته‌وژمه كتێبخانه‌یه‌كی بچوكت ده‌ده‌ی و شانۆ و شیعر گرنگی پێده‌درا.له‌ئه‌م قۆناغه‌دا (بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌بی) پێده‌گات كهشێركۆ بێكه‌س یه‌كێكه له‌ڕه‌مزه دیاره‌كانی.
كاریگه‌ر بوون بهماركس و لینین له‌تیۆره‌ی شۆڕشدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و زمه‌نه به‌وه‌ی؛ ئێمه بونه‌وه‌رێكی بایالۆجین و له‌زنجیره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بایه‌لۆجیدا له‌تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی چاڕلس داروینه‌وه پێناسه‌ی خۆی وه‌رده‌گرت، دروشمه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون! لێدانی قه‌ده‌ریه‌ت و (خوا وه‌ها خهڵقیكردووین) و توڕه‌هاتی مه‌لاكان بوو. ئه‌م كاریگه‌ریه شاعیرێكی وه‌ك (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)و (ئه‌حمه‌د شاكه‌لی) و (فه‌رهاد شاكه‌لی) وه‌ها لێ‌كرد بانگه‌شه بۆ (تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی چارلس داروین) بكه‌ن و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كهلهكۆڕهكاندا دابهشیاندهكرد، زۆر گازگرانه و كینزمانه بڵێن؛ دایك و باوكمان مه‌یمونن!…ئه‌مه لێدان بوو لهكڕۆكی ئاین و خه‌لیقه به‌وه‌ی خوا خه‌لقی نه‌كردووین، به‌ڵكو له‌زنجیره په‌ره‌سه‌ندنی بایۆلجیهوه هاتووین. ئه‌مه جورێك بوو له موماره‌سه‌ی (باستاردیهت) و(زۆڵیزمێك) بوو له‌حه‌فتاكاندا سه‌ریهه‌ڵدابوو. جگه له‌وه ئه‌م نه‌وه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ری (باستاردی سیاسی) و كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینیدا، جلی سه‌یر و سه‌مه‌ره و مۆدێلی قژ و له‌به‌ركردنی پانتۆڵی شارلستۆن كراسی یه‌خه درێژ و ته‌نوره‌ی كورت كه به (مینی جۆب ) ده‌ناسرا له‌جیاتی شه‌ڕواڵ و جلی كوردی ژنانه و له‌م نه‌وه‌یه‌دا و له‌ژێر ئه‌م كاریگهریانهدا له‌سه‌ر شه‌قام و له‌شوێنه گشتیه‌كاندا ده‌بینرا. ئه‌مه نه‌ریته نوێیه‌كه بوو، كه (ڕۆشنبیر) جێگای به (پیاوماقووڵ)و (مه‌لا) لێژكردبوو.به‌ڵام چونكه سیاسه‌ت له دوایدا كوردستاندا ته‌سلیمی مۆدێله كۆنینه‌كه بۆوه، ئه‌م زۆڵانه قۆناغی ته‌واوی خۆیان ته‌واو ناكه‌ن و زوو ده‌پووكێنه‌وه.
هێزێكی دیكه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا، له‌فۆرمێكی دیكه‌دا هاته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاته‌وه، بۆ له‌ناوبردنی باستارده‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا. له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی (نه‌وشیروان موسته‌فا) له نه‌مسا و (مام جه‌لال) له(قاهیره) نوێنه‌رانی (كۆپی شۆپه‌كه‌ی پاتریاریاركی كوردی) هاتنه‌وه، كه‌بێگومان هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌یان له‌پشت بوو. به‌تایبه‌ت موخابه‌راتی ڕژێمی سوریا و زۆر هێزی دیكه‌ی ڕۆژئاوا، له‌وانه بریتانیا! ئه‌مانه كه هاتنه‌وه بۆ لێدانی ئه‌و هێزه‌ی ئارام هاتبوون و پشت به‌ستوو بوون به‌و هێزه‌ی له‌ناو شۆڕشی مه‌لاموسته‌فا بارزانی مابوونه‌وه، لهگروپێكدا ناوی خۆیان نابوو (بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی) و پاشان گروپێكی تری بچوكتر كه (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد به‌ناوی ( هێڵی گشتی). ئه‌م هێزه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا له‌دوای كوژرانی ئارام و بوونی(نه‌وشیروان موسته‌فا )به سكرتێری كۆمه‌ڵه، ئیداره‌ی زۆرانبازیهكیان ده‌كرد كه‌له‌دژی ئه‌و خه‌ته‌ی ئارام بوون كه‌هێشتا كهخهتێكی (دژه باو) بوون، چه‌نده‌ها كادێری گه‌نج و ڕۆشنبیری سیاسی له‌خۆ گرتبوو، هه‌ر بۆیه زوو ناوی ماركسیزم -لینیزم لاده‌به‌ن و ده‌یكه‌ن به ڕه‌نجده‌ران و دوای چه‌نده‌ها ساڵ لهناوهڕواستی هه‌شتاكاندا چه‌كوش و داس و مۆركه چه‌په‌كی لێده‌كه‌نه‌وه. ئاوه‌ها كۆمه‌ڵه‌ش جارێكی‌تر ده‌بێته‌وه هه‌ویری به‌رده‌م (كۆنزه‌رڤاتیڤی كوردی)و له‌دوایدا له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌توێته‌وه.
نه‌وشیروان موسته‌فا كۆی كۆمه‌ڵه ته‌سلیمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات. ئه‌م دیارده‌یه ته‌مه‌نێكی كورتی باستاردی و زۆڵیزمی هه‌بوو، به‌ڵام زۆر زوو له‌ژێر گوشار و خوێن و كوشتن و سووكردن و فشاری جۆراوجۆره‌وه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان موسته‌فا و ده‌سته‌یه‌ك، كه دوایی ده‌بنه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌م باستاردانهی كۆمه‌ڵه له‌ڕووی ڕه‌مزی و جه‌سته‌ییه‌وه ده‌كوژرێن و له‌نێو یه‌كتیدا ده‌توێنه‌وه.
(كۆمه‌ڵه‌ی ئارام) له‌ڕووی فیكریه‌وه جیاواز بوو لهكۆمهڵهكهی(نه‌وشیروان و مام جه‌لال). ئارام (شاسوار جه‌لال) بڕوای به‌وه نه‌بوو شۆڕشی چه‌كداری ته‌قیلدی بكات، چونكه ئارام باش ده‌یزانی كه‌شۆڕشی چه‌كداری مانای پشت به‌ستن بوو به‌هێزی ئه‌م وڵاتی دراوسێ و ئه‌م سه‌رۆك خێڵ و ئه‌م خاوه‌ن گوند و ئه‌م مه‌لا و كوێخایه بۆ له‌خۆگرتنی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كاندا و بۆ چه‌ك و شوێنا و هاتوچۆ و زۆریتر. ئارام بڕوای به (خه‌باتی درێژخایه‌نی سیاسی)هه‌بوو له‌هه‌موو شوێنێكدا، به‌ڕێكخستن و (هۆشیاركردنه‌وه‌ی چینایه‌تی) بڕوای به‌ده‌رچوون و ته‌جاوزكردنی ئه‌و وێنه‌یه بێت كه سیاسه‌ت و فیگوری سیاسی كوردی هه‌میشه كڵاشنیكۆفێكی ژه‌نگاوی به‌خشراوی موخابه‌راتی وڵاتێكی دیكه‌ی له‌شاندا بێت و قه‌رزاری موخابهراتهكان بێت. به‌ڕای ئارام وه‌ك له‌نوسینه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له‌ناو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستپێده‌كات، نه‌ك له‌شاخه‌وه بۆ شار، له‌ناو گۆڕێنی ئه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكدا ده‌ستپێده‌كات نه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی مۆدێلی مه‌لا موسته‌فا له‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌دا.
ئارام لهنوسینێكدا ده‌رباره‌ی ئاشبه‌تاڵی ١٩٧٥ بازهه‌ڵده‌دات به‌سه‌ر هۆكاره دهوڵتیهكان و ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر وه‌ك تاكه هۆكاری شكستی ئه‌م شۆڕشه‌ی تێناگات، من لێره‌دا په‌ره‌گرافه‌كه‌ی ئارام وه‌ك خۆی داده‌نێمه‌وه كه‌ده‌ڵێت؛
( بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی زۆر چاك چه‌سپاندووه كه (بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه به‌بێ تێۆری شۆڕشگێڕانه نابێت ). به‌ڵام بارزانی ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسا عیلمیانهوه جوڵایه‌وه و ڕه‌فتاری كرد و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگای له‌بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كورد گرت كه‌به‌پێی ئه‌م یاسایه بڕوات و گه‌شه بكات…)
بڕوانه ؛ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام –به‌شی یه‌كه‌م، بڵاكراوهكانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه –چاپخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ، كانونی دووهه‌م ساڵی ١٩٨٠ – لاپه‌ڕه ل١٦
له‌م په‌ره‌گرافه بچوكه‌ی سه‌ره‌وه بۆماندهردهكهوێت كه ئارام چه‌نده پیاوێكی كولتوری بووه ، چه‌نده بڕوای وه‌هابووه كه (شۆڕش و تێۆره‌ی شۆڕش دووشتن له‌یه‌كتری جودا ناكرێنه‌وه) ئارام ته‌نها به‌هۆكاره ئه‌قلیمی و ته‌رازووی هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ناوه‌ستێت بۆ كاری سیاسی، به‌ڵكو كڕۆكی هۆشیاری چینایه‌تی و هۆشیاربوونه‌وه و دروستبوونه‌وه‌ی خودێكی دیكه، و سوبێكتێكی شۆڕشگێڕانه‌وه له‌لایه‌نه كولتورییهكهوه به‌گرنگترین هۆكار داده‌نێت بۆ سه‌ركه‌وتن و شكستی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك بیه‌وێت دونیای كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت. تێبینی ئه‌وه بكه‌ن كه ئارام ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا كردووه!
ئارام له‌ڕووی فیكره‌وه له‌و بڕوایه‌دا بوو؛ كه شۆڕش مانای گۆڕینی ئه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه و گۆڕینی شێوازی ژیانیانه له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێر‌و مێ، تاوه‌كو ده‌گاته ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه. خه‌باتی هۆشیاركردنه‌وه لهوشهیهكدا خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كرد كه‌ناوی (خۆڕۆشنبیركردن یان به‌ڕۆشنبیركردنی ئه‌ویتر –تثقیف ) . ئه‌م وشه‌یه له‌سه‌ر زاری هه‌موو كه‌سێك بوو ، وه‌ك (سه‌ب كولتورێكی) لێهاتبوو له‌هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی قسه‌كردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له یهكێكیتر.
(كۆمه‌ڵه‌ی ئارام) نه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی نه‌شیروان و مامجه‌لال، پڕی بوو له‌ڕۆشنبیری سیاسی چالاك، كۆمه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان له‌دوایدا پڕبوون لهچهقۆكێش و پیاوكوژی سه‌یر سه‌یر و ته‌ور وه‌شێن و كاره‌ساتی گه‌وره‌یان له‌شاخدا دروستكرد! به‌ڵام له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئارام بڕوای وه‌هابوو ڕۆشنبیری سیاسی و سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه‌ی مرۆڤی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی دیوه‌خان و حزبه ته‌قلیدی و كولتوری خێڵ و دیوه‌خان و مزگه‌وت و ته‌كیه‌كان ده‌ستپێده‌كات، نه‌ك له‌ناو دیوه‌خانه‌كانه‌وه هه‌مان پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه دووباره بكه‌نه‌وه.
ئارام وورد بوو له دهكرپێكردنهوهی (كۆپیه‌كی دووهه‌می بارزانی) له‌شۆڕشی نوێی دوای ١٩٧٥ كه بۆرژوازی بچوكی كوردی ههڵیگرساندبوو(كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی)، ئه‌و هه‌ستی به‌م پڕۆسه ترسناكه كردبوو كه له گه‌شه‌كردندا بوو، هه‌ربۆیه ماوه‌ی (گۆشه‌گیری له‌قه‌ره‌داغ) ماوه‌یه‌كی بیركردنه‌وه‌ی بوو. نوێنه‌رانی مۆدێلی پاتریاركیهت ده‌یانزانی ئارام له‌و گۆشه‌گیریه فیكریه‌ی بێته ده‌ره‌وه مه‌ترسیداره بۆیان، هه‌ر بۆیه زۆر زوو شوێنه‌كه‌ی كه‌شف بوو و كوژرا.
دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ و ئه‌قڵێكی نوێ ئه‌و سه‌ركێشیه بوو كه ئارام به‌و توانا كه‌مه و ژیانه كه‌مه‌یه‌وه هه‌وڵیدا بیكات. مرۆڤێكی دیكه‌ی كوردی سۆسیالست و لهخۆبردهو داپهرروهر و خه‌باتكار، خه‌ونێكی گه‌وره‌ی ئارام بوو بۆ به‌دیهێنانی سۆسیالزم و دادپه‌روه‌ری له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌مانه خاڵی بنه‌ڕه‌تی (كۆمه‌ڵه‌ی ئارام) بوون لهڕێكخستنهكیاندا، نه‌ك (كۆمه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان) كه چوارده‌وره نێزیكهكهی پڕی بوو له مرۆڤی سه‌یر سه‌یری پڕ گرێی ده‌روونی و كوتله‌چی و باڵباڵێنی ترسناك و ڕووداووی ته‌مومژاوی سه‌یر. دوای چه‌نده‌ها ساڵ لهیاداشتنامهكهیدابهئاشكرا نه‌وشیروان دان به‌ئه‌وه‌دا ده‌نێت؛ كه ڕاسته ئه‌و سكرتێری كۆمه‌ڵه بووه، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوای بهماركسیزم -لینینزم نه‌بووه، ته‌نانه‌ت پێش هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان ڕاستی و دروستی سۆسیالزمی وه‌ك سوستێمی حوكمڕانی بۆ ده‌ركه‌تبوو، به‌مانای سه‌د ده‌ر سه‌د بڕوای بهماركسیزم لینیزم نه‌بووه، چ وه‌ك تێوه‌ره‌ی شۆڕش و چ وه‌ك ئه‌زمونی حوكمڕانی. نه‌وشیروان موستهفالهلاپهڕه ١٨ ی یاداشته‌كانی (له‌كه‌ناری دانووبه‌وه بۆ خڕه‌ی ناوزه‌نگ)ته‌واو دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ئه‌و پێشئه‌وه‌ی بێته‌وه بۆ كوردستان بڕوای بهسۆسیالزم و مۆدێله‌كه‌ی نه‌بووه، كه‌چی له‌دوایدا خۆی ده‌بێته سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، كهكۆمهڵهیهكی ماركسی لیننی بوو!
لێرهوهدهبڵ مۆڕاڵ و (ئه‌قڵی دووفاقی گاڵته‌جاڕی) كاری خۆیده‌كات، ئه‌و ئه‌م ئه‌زموونه به‌و گه‌نجانه ناڵێت كه‌به‌ڕای ئه‌و (كه‌م ته‌جروبه و هه‌رزه و نه‌ناسراو) بوون! ئه‌م خاوه‌ن ئه‌زموون و ناسراو و ئه‌ڵمانی و ئێنگلیزی زانه، ئه‌زمونه‌كه‌ی خۆی له‌م گه‌نجانه ده‌شارێته‌وه و لهوههمهكهی خۆیاندا ده‌یانژێنێت. ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی خۆی له وڵاتانی بلۆكی سۆسیالستیدا نه‌وشیروان موسته‌فا نوسیوویتی (به‌ڕێنوسی خۆی دایده‌نێمه‌وه)؛
(خوێندكاره ڕۆمانییه‌كان هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده هه‌ژار بون لهمێنزا چاوه‌ڕوانی خوێندكاره‌كانی تریان ئه‌كرد كه‌ی قاپه‌كانیان به‌جێ ئه‌هێشت، ئه‌مان هێرشیان ئه‌كرده سه‌ر مێزه‌كه و پاشماوه‌كانیان ئه‌خوارد. له‌خانوی خوێندكاران كه‌س سابونی به‌جێ نه‌ئه‌هێشت و ، فانیله، ده‌رپێ، گۆره‌وی، خاولی.له‌ده‌ره‌وه ههڵنهئهواسی چونكه ئه‌یان دزی. بێگانه ڕاوه كچی به‌گۆره‌وی و بلوز و مه‌مكه‌وانه ئه‌كرد. گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ((سفلس)) له‌وێ بو…)
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌ڵێت؛(سه‌ردانی ئه‌م وڵاتانه كه‌سیسته‌می حوكمڕانییان و، جۆری ژیانی دانیشتوانیان جیاواز بو، یارمه‌تییان دام زۆر له‌بۆچونه كۆنه‌كانم سه‌باره‌ت به‌سه‌رمایه‌داری، سۆسیالزم، كۆمۆنیزم، دیموكراسی، ئازادی بیر و ڕۆژنامه‌وانی پارتایه‌تی …بگۆڕم)
٨- ل١٨
لێرەدا دوور له‌ڕاستی و دروستی كۆمۆنیزم و كاپیتالیزم و ئایدۆلۆژیه‌ت، كه‌كاری ئه‌م نوسینه نییه، دیسانه‌وه لهگهڕانمدا به‌دوای میكانزمه‌كانی كاركردنی (ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی كوردی) هەڵویستەیەک دەکەم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌قڵه، ئه‌م میتۆده، ئه‌م دونیابینییه سینیكاره، گاڵته‌جاڕییه، و له‌به‌رده‌میدا دووباره ڕادەوستم بۆچی ئاوه‌ها بیرده‌كاته‌وه، بۆچی ڕاستییه‌كان ناڵێت؟ ئاوه‌ها پێكه‌وه لەبەردەم ئەم دەستەواژەیەی (سلۆته‌ردایك) ده‌وه‌ستین كهدەڵێت؛ (ئەقڵی گاڵتەجاڕی ڕۆشنگەری نایەوێت ڕۆشنگەری لەگەڵ ئەوانیتردا بەشبکات).
هه‌روه‌ها سەرنجی ئێوە بۆ تێکستێکی سەدەی هەژدە ڕادەکێشم کە دیالۆگی نێوان (ئابێ/ قەشەیەک) و مەدامێکی لێسبە دەربارەی ئیرۆتیکا، دوو کەسی ڕۆشنگەرن و لەسەر بنەمای ئەقڵ دیالۆگ دەکەن:
مادام دەڵێت؛ ((گەر ئەم ئارەزووەمان بێتاوانە ئابێ و زیانی نییە بۆچی هەموو دونیا ئەوە نەزانێت؟ … ئەی باشە ئێمە هەمووان نەمانگوتووە گەوەرترین بەختەوەری ئەوەیە، مرۆڤی دیکە بەختەوەر بکەین؟ ٢.ل٨٠)) *
ئابێ (قەشە) وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت؛
((من ئەوەم گوتووە ئەزیزم، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە مۆب، مێگەل، ئەوەیان لەلائاشکرابکەیت. تۆ نازانیت کەڕۆحی ئەوانە پڕێتی لەناشرینی و ناڕێکی، ئەوەی لای ئێمە پیرۆزە ئەوانە خراپ بەکاریدەهێنن، ئەوانە لەبارێکدا نیین ئەقڵانی بیر بکەنەوە. بیرت نەچێت لەدە هەزار کەسدا زۆر بەکەمی بیست کەست دەستدەکەوێت بەئەقڵانی بیربکەنەوە، لەبەرئەوە پێویستە لەم ئەزمونەدا زۆر وورد هەنگاو بنێین… ل ٨١))
بڕوانه؛ پیتەر سلۆتەردایک؛ ڕەخنەی ئەقڵی گالتەجاڕی، سورکامپ ١٩٨٤. ل ٨٠ ـ٨٢
ئاوەها ئەقڵی سینستی یان گاڵتەجاڕی کاردەکات، سلۆته‌ردایك ده‌ڵێت؛
(بەشاردنەوەی ئەوەی کەهەیە لەبازنەی ڕۆشنگەرەکاندا)، بۆچی ڕۆشنگەرەکان نایەنەوێت ئەم ڕاستیانە لەشەو ڕۆژێکدا بۆ خەڵک ئاشکرابێت، سلۆتەردایک لەمبارەیەوە دەڵێت؛ ((بۆچی ئەم زانینە، ئەم هۆشیارە لەسەری پیاوەکاندا دەیەوێت خۆی سنووردار بکات، چونکە لەوە دەترسێت، گەر لەشەو و ڕۆژێکدا ئایدۆلۆژی و ترسە ئایینیەکان لەدڵی خەڵکیدا بوونیان نەما، ئەوا ئاژاوەی کۆمەڵایەتی بەرپابێت… ل ٨١))
بەمشێوەیە ئەقڵی گاتەجاڕی یەکەم لەنوخبەدا کاردەکات کەدەیەوێت دەسەڵاتی هەبێت، بەڵام لەهەمان کاتیش‌دا نیگەرانە لە (زانینی گشتی) خەڵک، لەگەشتنی ڕۆشنگەری بۆ خەڵک. چونکە بوونیان لە هاوکێشەیەدا ئەوان بەنوخبەی ڕۆشنگەر دەهێڵیتەوە. لێره‌وه ده‌توانین لهدووفاقی و ده‌بڵ ده‌موچاوی ئه‌م بكه‌ره سیاسییه تێبگه‌ین.
دیاره به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كاراكته‌ری سینكالی یان گاڵته‌جاڕی ئه‌م بكه‌ره سیاسییه، ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه گۆڤاری (كۆمه‌ڵه) كهئۆرگانی كۆمه‌ڵه بوو (نه‌وشیروان موسته‌فا)سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و هه‌میشه گوتاری ئه‌و جه‌ختی له‌ماركسیزم و پارتی پێشره‌وی چینی كرێكاران ده‌كرده‌وه كه‌به‌ناوی خوزارو و هه‌ندێك جاریش به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌ینوسی! سه‌یر نییه دونیایه‌ك گه‌نج له‌ژێر سه‌كردایه‌تی بیروباوهڕێكدا بكوژرێن و سه‌ری یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌ش بڕوای پێ نه‌بێت و گاڵته‌ی پێ بێت! ئه‌مه جۆرێكه له(ئهبسوردیهت) و (هیچگهراییهك) كه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ سیاسی كورد كۆپیده‌كاته‌وه و بهرههمدههێنتهوه.
دیاره ئه‌م تیبینیهمان بۆ ئه‌وه بوو جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان دووبكهرهی سیاسی‌دا (ئارامی ناو نیشتمان) و كوڕی دونیاكه‌ی خۆی و (نه‌وشیروانی هاتۆوه له‌نه‌مسا) و كه‌هاته سه‌ر پارتێكی گه‌نجی پڕ وزه و خه‌وبینه‌ر، به‌ڵام له‌دوا ویستگه‌دا ته‌سلیمی مام جه‌لالی كرده‌وه.
لێره‌وه چیرۆكی (باستارد) كۆتایی پێدێت و كوشتنی ئارام له‌دوایشدا پاكتاوكردنی ئێراقیه‌كان له‌ناوبردنی ئه‌و پاشماوه‌كانی ئه‌و (باستاردیزمه – Bastardism) بوو كهلهئارامهوه تیشكدانه‌وه‌ی هه‌بوو. دواقۆناغی ئه‌م كۆتایی فیگوری باستارد، كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو، كه (نه‌وشیروان موسته‌فا) كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی، (نه‌ك هی ئارام) ته‌سلیمی مام جه‌لال ده‌كات و دوای چه‌نده‌ها ساڵیش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی كه‌سی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا ته‌عبیر له‌ئه‌م په‌شیمانیه ده‌كات.
زۆڵ, تاك و ته‌نها و نه‌فره‌ت لێكراوه له‌لایه‌ن به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی پاتریاركیهوه، ده‌رئه‌نجامی گه‌شتی باستاردیزم و زۆڵیزم له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا وه‌ك بینیمان ڕێگریی بوو له‌گه‌شه‌كردنی و كوشتن‌یان بوو له‌ڕووی فیزیكی و فیكرییه‌وه.
كۆتایی به‌شی دووهه‌م فه‌رموون بۆ به‌شی سێهه‌م
بۆ به‌شی یه‌كه‌م؛
بۆ كۆی به‌شه‌كان فه‌رموون :
http://cultureproject.org.uk/kurdish/category/فه‌لسه‌فی/سندوق/sloterdijk/kurdish-cynical-reason/
تایبه‌ت به كو‌لتور مه‌گه‌زین – ئه‌م نوسینه له‌چوارچێوه‌ی هزری ڕه‌خنه‌یدا ده‌خوێنرێته‌وه