ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م؛ بۆچی بارزانی به‌دیلی نییه؟
سیاسەت لەباشووردا لەبارزانی زیاتری بۆ بەرهەمنایەت! ده‌توانین به‌م دێڕه ده‌ستپێبكه‌ین چونكه بارزانی دوای ئه‌وه‌ی له‌١٩ ئاگۆست٢٠١٥ په‌ڕله‌مانی كوردستان متمانه‌ی لێسه‌ندوه، زۆر بێمنەتانە و ڕاشكاوانه گووتی؛ یەکێک دەستنیشانبکەن لەنێو خۆتاندا ومن سەرۆکایەتی تەسلیمدەکەم! له‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی، كه‌س ئاماده‌نه‌بوو قسه له‌سه‌ر به‌دیلی بارزانی بكات، چ نه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنێكی دیكه له‌نێو په‌ڕله‌مان یان ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌مان ده‌كرێته‌وه. پرسه‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی نەیانکرد؟! دیاره ئێستا چه‌نده‌ها سیاسی وه‌ڵامی خۆیان پێیه، به‌ڵام كۆی ئه‌م باسه له‌مه‌ڕ كرده سیاسیه‌كه نییه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا، به‌ڵكو قسه‌كردنه له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌نێو كۆنتێستێكه كولتوریهكهیدا.
به‌جۆرێكی دیكه قسه‌بكه‌م، ئه‌م نوسینه داداگاییكردنی سیاسیی كه‌س نییه، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌گرتنه لهدیاردهیهك له‌گۆشه‌نیگایه‌كی بچوكه‌وه، كهههوڵدانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی(ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی كوردی) یاخود ( سینیزمی كوردی – Zynismus) له ئه‌كته سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆڕاڵیهكهیدا.
هه‌روه‌ها قسه‌كردنێكه له‌سه‌ر (مێگه‌لی سیاسی) كهبهدهوری مۆدێلێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌خولێته‌وه و هه‌مان ڕه‌مز و ئایكۆنی نێو ناخود ئاگایی، یاخود نه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌رهه‌مدێنێته‌وه و كۆپیده‌كاته‌وه. له‌م وێستگه‌یه‌دا زیاتر هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین، كۆپیكردن و (بهرههمهێناوهنهوهی پاتریارك) له‌هه‌ناوی ناخودئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌م نوسینه پراكتیكیهدا (سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م- مه‌لا موسته‌فا بارزانی) لهدیمهنهكهدایه، به‌ڵام سێبه‌ره‌كانی ئه‌م مۆدێله له‌وه قوڵتره و لهناخود ئاگایی هه‌ر یه‌كێكماندا نوستووه، له‌ناو كرده‌ی ڕۆژانه‌ماندا به‌رجه‌سته‌یه، له‌په‌یوه‌ندی نێر‌و مێ و منداڵه‌كاندا، له‌پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌دا ئاماده‌گی هه‌یه. كۆی ئه‌م نوسینه، لەبهشه پراكتیكیه بچوكه‌كه‌یدا، هه‌وڵده‌دات بگه‌ڕێت به‌دوای ئه‌و(مۆدێله نوستووه)ی له‌ناو هه‌موو یه‌كێكدا،له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بوونی هه‌یه و نوستووه، به‌جۆرێك كه مۆدێلی بارزانی و سێبه‌ره‌كانی و كۆپیهكانێتی له‌ناو پارت و ده‌زگاكاندا.
دیاره بهگشتیكاری ڕه‌خنه‌ی فیكری چوونه ئه‌و دیوو پرسیارهكهیهوهیه، له‌م نوسینه‌شدا ده‌چینه ئه‌ودیوو پرسیاره‌كه‌وه،بهمانایههوڵدهدهین له‌م نوسینه كورته‌دا بچینه ئه‌ودیوو دیارده سیاسیه‌كه‌یه‌وه، نه‌ك تاوتوێی سیاسه‌ت بكه‌ین له‌خودی خۆیدا. به‌ڵكو سیاسه‌ت له‌چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سایكۆلۆژی و مۆڕاڵه كولتوریهكهیدا شرۆڤه ده‌كه‌ین.لێره‌وه ئه‌م نوسینه ڕه‌خنه‌یه له‌و (سوبێكته شاراوه) یه‌ی له‌نێو ئه‌قڵی سیاسی كوردیدا نوستووه و له مامه‌ڵه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا، باس له‌وه ده‌كه‌ین كه‌چۆن ئه‌م (خوده نوستووه) وه‌ئاگا دێته‌وه و كۆپتدهكرێتهوه و كاره‌ساتی مێژوویی خوڵقاندووه.
له گۆشه‌نیگایه‌كی په‌ره‌سه‌ندنی كولتورییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ئیشكالیه‌تێكی كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیكهتایبهته بهمیكانزمی كاركردنی جۆره مۆدێلێك، تایپێك، نموزجێك، كهلهفهرههنگی سیاسیماندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تایپ و مۆدێله نوستووهیه له‌نه‌ست و ناخودئاگایی هه‌ر یه‌كێك له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئاماده‌گی هه‌یه. به‌مانای (بارزانیهكی ڕه‌مزی) له‌نه‌ستی كۆمه‌كی، له‌نه‌ستی هه‌ریه‌كێكماندا ئاماده‌گی هه‌یه، پێموایه تاوه‌كو ئه‌م (بارزانیه‌ی نێو ڕۆحمان ) دهركپێنهكهین، توانای لابردنی سیاسی و ئیداریمان هه‌میشه لاواز ده‌بێت.به‌جۆرێكی تر بدوێم؛ تاوه‌كو بارزانیهكهی نێو ڕۆحمان نه‌كوژین، ئه‌وا ناتوانین بارزانی به‌رجه‌سته (سه‌رۆك بارزانی) له‌سیاسه‌تدا له‌سه‌رۆكایه‌تی بخه‌ین.
لێره‌دا كوشتنی بارزانی ڕه‌مزیه، به‌رامبه‌ره به‌چه‌مكی (كوشتنی باوك) له‌شیكاری ده‌روونیدا دایده‌نێم. وه‌ك چۆن له‌گرێی ئۆدیبدا كوڕ گه‌ر باوكی له‌ڕووی ڕه‌مزیه‌وه نه‌كوژێت، ئه‌وا ناتوانێت كه‌سێتی بینابكات، به‌مانای گه‌ر ڕیزپه‌ڕی كاراكته‌ری باوكی نه‌كات، ئه‌وا مانه‌وه و چه‌قبه‌ستن له‌م قۆناغه‌دا كه‌سایه‌تیه‌كی پڕ گرێ وگۆڵی ده‌روونی و عوسابیت بۆ دروستده‌كات. ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵگه‌كان له‌په‌ره‌سه‌ندنی كولتوری خۆیاندا ته‌جاوزی تایپه و فیگوره تایبه‌تانه بكه‌ن كهلهژیانیاندا له‌ڕووی كه‌سایه‌تی و كاریزما و مۆدێلدا له‌ژیانیاندا بوونی هه‌یه و ڕێگرن له‌به‌رده‌م كرانه‌وه به ڕووی جیهاندا.
نابێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین كه‌ئه‌م كه‌سایه‌تیانه نوێنه‌ری مۆدێلێكن، نوێنهریكۆمهڵێك به‌ها و نه‌ریتی سه‌رده‌مێكی تایبه‌تن، دیاره بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه له‌ناخی خۆیدا، چ به‌كۆمه‌ڵ و چ به‌تاك بڕوای ته‌واوی به‌كوشتن ولابردنی ئه‌م مۆدێله هه‌بێت، ده‌نا لابردنی به‌رجه‌سته‌یی و جه‌سته‌یی و فیزیكی، وه‌ك لابردنی سه‌رۆكێك سوودی نییه، چونكه هه‌مان ئه‌قڵی كۆلهكتیڤی، هه‌مان ئه‌قڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌مان مێگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی، كهسێكیتر له‌هه‌مان شێوه ده‌خاته شوێنی، ته‌نانه‌ت كه سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش ده‌مرن، هه‌مان مۆدێلی میراتگری پاره و ده‌سه‌ڵات بۆ كوڕه‌كانیان جێ‌دێڵن.
باشترین نموونه لاچوونی سه‌دام بوو له‌سه‌ر حوكم به‌خۆی عوده‌ی و قوسه‌ی كوڕیه‌وه، كه‌چی ئێستا له‌ئێراقدا مۆدێلی (سه‌دام و كوڕه‌كانی) له‌هه‌موو شوێن و كوچه‌و كۆڵان و پارتی سیاسی و هه‌رێمێكدا دووباره بۆته‌وه، بێگومان هه‌رێمی كوردستاینش پڕن لهكۆپیهكانی سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی ومۆدێلی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی میلله‌ت بۆ خۆشگوزه‌رانی خێزانی ده‌سه‌ڵات هه‌مان مۆدێلی زمه‌نی سه‌دام حوسێنه.
باشترین نمونه‌ی دیكه‌ش(به‌هاری عه‌ره‌بی)بوو، كه‌له‌دوای قه‌زافی و موباره‌ك وعه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌ده‌ها قه‌زافی و موباره‌ك و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی بچوك لێره‌و له‌وێ په‌یدابوون. هێشتا دونیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی خه‌ریكی لادانی سه‌رۆكێكه به‌خوێن و كوشتنی و دوایش له‌شوێنی ئه‌و یه‌كێكی تری ئیسلامی وه‌ك مورسی یان ژنه‌راڵ سیسی به‌رهه‌مدێننه‌وه كه‌هیچیان لهقهزافی و موبارهكەکەی پێشوو كه‌متر نییه، گه‌ر خراپتر نه‌بن. لێره‌وه پڕۆسه‌ی كۆپیكردنهوهیهكی هه‌مان مۆدێل هه‌یه كه(مێگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی) و سیاسی ته‌جاوزی نه‌كردووه و بهرههمیدێنتهوه، ئه‌م پرۆسه‌یه (دووكارلێكه) هه‌م سه‌رۆك مێگه‌له‌كه فراوانتر ده‌كات و هه‌م مێگهلهكهش سه‌رۆك دروستده‌كه‌ن، به‌كورتی هه‌ردووكیان یه‌كتری كۆپیدهكەتهوه. له‌م (پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌یه) ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م باسه تێده‌په‌ڕێنین.
پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی گهمهكاران
(پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه) پرۆسه‌یه‌كه له‌هه‌ناوی مێگه‌لی جه‌ماوه‌ریدا بوونی هه‌یه . ناخود ئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م مۆدێله له‌سه‌ر هه‌مان مۆدێلی یه‌كه‌م كۆپیده‌كاته‌وه. به‌مانای ئه‌م مۆدێله له(نه‌ستی كۆمه‌كی) یاخود (نه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) خۆیدا ڕێكه و ته‌بایه له‌سه‌ری ، بۆیه بوونی هه‌یه. دیاره گه‌ر هاتوو لهئهكتی سیاسی‌دا له‌فۆرمی ده‌ركه‌وتنیدا كۆمه‌ڵگه یان نوێنه‌ره سیاسیه‌كانی چین و توێژه‌كان له‌دژی بن، به‌ڵام دواجار له‌ژیانی خۆیدا هه‌مان مۆدێل به‌رهه‌مدێنێته‌وه.كه‌واته مۆدێلی سه‌رۆكی پاتریاریاكی له‌زۆر فۆرمدا خۆی كۆپیده‌كاته‌وه؛ سكرتێری گشتی و ڕێكخه‌ری گشتی و ڕابه‌ڕی گشتی و ڕۆشنبیری گه‌وره و میدیای بێ ڕكابه‌ر و شاعیری تاقانه و ئۆپۆزیسیۆنی پله‌یه‌ك و میدیای تۆپپخانهو فێمنیستی پله یه‌ك و كۆمۆنیستی پله‌یه‌ك و موسوڵمانی پله یه‌ك و عه‌لمانی پله‌یه‌ك و هونه‌رمه‌ندی پله‌یه‌ك و شاجوانی ئینته‌رنێت و شاجوانی سه‌ر زه‌وی و شاجوانی نێو كێڵهگان و بانگخوازی بێ ڕكابهڕ و ئهندامپهڕلهمانی كهشفكاری ژماره‌كان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی مافهێنهری پله یه‌ك و …هتد،كۆی ئه‌مانه، ئه‌م مۆدێلانه‌ن كه‌بۆته ڕۆژانه ژیانی خه‌ڵكی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌مڕۆماندا، ئه‌مانه ئه‌و فۆرمانه‌ن كه‌له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌وه دێنه ده‌ره‌وه نه‌ك ته‌نها له‌هه‌ناوی ئه‌كتێكی سیاسی دیاریكراودا.
ئه‌م مۆدێلانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نها له‌ئاستی نمایشدا نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو ئه‌م مۆدێلانه بوونه‌ته گرفتی سیاسی و دارایی و ئیداری. بێگومانلهنمونهی قه‌یرانی سه‌رۆك بارزانیدا به‌رجه‌سته بووه، به‌ڵام بارزانی نمونه‌یه‌كه وه‌ك نمونه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م مۆدێله و هه‌مووی نییه. بهمانایلهههموو شوێنێكدا ئه‌م (مۆدێله پاتریاركیه) دا ئاماده‌یه، ئیدی له‌په‌یوه‌ندی نێوان قوتابی و مامۆستا، په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان، په‌یوه‌ندییه سێكسوالییه‌كان، په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوبه‌ڕ و فه‌رمانبه‌ران، كادری حزبی و خه‌ڵك، سه‌وزه‌فرۆش و موشتهرییهكهی، دكتۆر و نه‌خۆشه‌كه‌ی، بیگره تاوه‌كو سیستەمی حوكمڕانی و خه‌ڵك به‌گشتی. ههتاوهكوئهم مۆدێل و تایپه له‌دڵ و ده‌روونه‌كاندا به‌های بمێنێت،بێگومان ئه‌م مۆدێله شانسی ژیان و به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌ر كاتێكیش ئه‌م تایپه، ئه‌م مۆدێلی، برا گه‌وره و باوكی گه‌وره و خوشكی گه‌وره و شێخی گه‌وره و سه‌رۆكی گه‌وره و ڕێكخه‌ری گه‌وره و ڕابه‌ڕی گه‌وره و ئه‌دیبی گه‌وره وبانگخوازی مه‌زن، له(نه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا)به‌های نه‌ما و جێگه‌ی قبوڵ بوون نه‌بوون، ئه‌وا لابردنی هه‌موو سه‌رۆكێك و هه‌موو سته‌مێك ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراو.
دیاره له‌م خاڵه‌وه ئه‌ركی (ئۆپۆزیسۆنی سیاسی) له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستپێده‌كات، كه‌ئه‌ویش دروستكردن و بیناكردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی مۆدێلێكی نوێی مرۆڤێكی جیاوازه، به‌وه‌ی (ئۆپۆزیسێۆن – بوون) مانای هێنانه‌كایه‌ی به‌هاو نه‌ریتی نوێیه، گۆشه‌نیگای نوێیه بۆ ژیان، بۆ كار، بۆ په‌روه‌رده، بۆ ئاین، بۆ ژیانی فه‌رهه‌نگی و پرسی ژن و زۆریتر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.به‌گشتی كاتێك پارتێک، یان گروپێك دێت، ده‌ڵێت من ئۆپۆزیسێۆنم نابێت كاوێژی هه‌مان میتۆد و هه‌مان مۆدێلی پێشه‌خۆی بكاته‌وه، وه‌ك چۆن له‌م ساڵانه‌ی دوایدا بینیمان كه ئۆپۆزیسێۆن نه‌هات له‌به‌ها كۆنینه‌كان بدات و نه‌ریتی نوێ بخوڵقێنێت، به‌ڵكو هات بڕوای به(سه‌وابتی ئاینی) له‌خۆیدا جێگیر كرد‌و. وه‌ك نه‌ریتیش له‌به‌رده‌م شێخهكاندا موریدایه‌تی سیاسی خۆی به قورئان ماچكردن سه‌لماند. به‌مانای به‌هه‌مان نه‌ریت و هه‌مان گه‌مه‌ی مۆدێلی پۆپۆلیستی و مێگهلكردنی خه‌ڵكی دووباره كرده‌وه. پرۆسه‌ی هۆشیاربوونه‌وه بوونی نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی بهمێگهلكردنهوهی جه‌ماوه‌ری و پۆپۆلیستی زیندووكرده‌وه، به‌مانای به‌هه‌مان توله‌ڕێگه‌ی پارته‌كانی دیكه‌دا هاته ناو مه‌یدانه‌كه‌وه. گهمهچیترین شت ئه‌وەیە ئۆپۆزیسێۆن كه‌سانێك سه‌ركردایه‌تی بكات، كه‌خۆیان كاتی خۆی دروستكاری ئه‌و بارودۆخه بوون، خۆیان قومارچییه دێرینه‌كان بوون و كه‌سی دووهه‌م و سێهه‌می پارته‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات بوون، دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و دۆسیه‌ی كوشتنی ئه‌م و ئه‌و، دۆسیه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و زۆریتر و كۆی نه‌ریته‌كانی گه‌نده‌ڵی و كوتلهچێیتی سه‌ختیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا كردبێت و له‌پڕێكدا ببن به شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزیسێۆن! به‌مانای ناكرێت ئه‌كته‌ره سهرهكییهكانههمان سه‌ركرده‌كانی مۆدێلی كۆنینه بن و له‌دوایدا بێنسهركردایهتی ئۆپۆزیسۆن بكه‌ن.
له‌م نمونه‌یه‌ی ئاماژه‌مان پێدا خه‌سڵه‌ته‌كانی (ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی مۆدێرنه)ده‌بینین كه‌چۆن گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات، به‌وه‌ی كه‌خاوه‌نی (هۆشمه‌ندیه‌كی دووفاقه) له‌ملا دژه ده‌سه‌ڵاته و له‌ملاش پراكتیزه‌ی هه‌مان نه‌ریتی كۆنینه‌ی خۆی ده‌كات كه‌له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا كردوویه‌تی. لێره‌وه ئه‌م جۆره تایپ و مۆدێله به‌هیچ فیلتهرێكدا نه‌ڕۆیشتوون و ته‌نها سه‌نگه‌ره‌كانیان گۆڕیووه، له‌مبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه پهڕینهونهتهوهبۆئهمبهر، به‌بێ بوونی هیچ فیلته‌ر و مه‌رجێك، به‌بێئه‌وه‌ی مۆدێلێكی نوێمان له‌ژیان،له‌هه‌ڵسوكه‌وت، نه‌ریتی نوێ ، پێشكه‌ش بكه‌ن. (ئۆپۆزیسێۆنبوون)ته‌نها گۆڕینی ته‌رازووی هێز نییه، چوونه نێو ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكو گۆڕینی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه و جیهانبینی نوێیه بۆ ژیان. لێره‌وه ڕێسایه‌كی كۆنه كه‌بڵێین؛ ده‌بێت ئۆپۆزیسێۆن (زۆڵ و تاك و ته‌نها و دژه‌باو) بێت. لێره‌وه دژه كۆپی و دژه فۆتۆشۆپی كۆپی زۆڵی سیاسی و فیكرییه. له‌م خاڵه‌وه ده‌چینه به‌رده‌م فیگوری باستارد یان چاكتر وه‌هایه بڵێین زۆڵ.
باستارده- زۆڵیزم و حه‌رامزاده
چه‌مكی (زۆڵیزم – باستاردیزم Bastardismus )بهڕایفهیلهسوفێكی وه‌ك (پیتهرسلۆتهردایك)ڕه‌گی قووڵی له‌بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیدا درێژكردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ئایندا كه‌یه‌كه‌مین فۆرمی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه له‌خۆی و ده‌وروبه‌ری. له‌م بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌دا زۆڵ ئاماده‌یه. ئه‌وه زۆڵهكانن كه مێژوویان دروستكردووه، هه‌موو فیگوره گرنگه‌كانی دونیا كهههژان و گۆڕانیان دروستكردووه زۆڵی تاك و ته‌نها بوون، بێ باوك بوون (له‌ڕووی ڕه‌مزییه‌وه) و له‌دژی كۆی نه‌ریته‌كانی سهردهمیخۆیان بوون، كه‌لێره‌دا (كولتوری باو) ڕۆڵی باوك و پارێزه‌ری نه‌ته‌وه و جڤات و كۆمه‌ڵگه ده‌گێڕێت و له‌ڕه‌مزی باوكێكی گه‌وره‌دا هه‌موویان ملكه‌چی ئه‌و و به‌هاكانی ئه‌ون.
ده‌كرێت ئێستا وه‌ك وهبیرهێنانهیهوهكی ساده به‌م تێرمه‌ی سلۆتهردایكدا بچینه خوارێ و له‌چه‌ند نمونه‌یه‌كدا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین؛ بۆ نمونه سه‌یری مێژووی ئاینه‌كان بكه‌ین،)سلۆته‌ردایك(پێیوایه كه عیسای مه‌سیح باوكی نییه و زۆڵه، و له‌دوایدا خوا ده‌بێته باوكی.منیش لێره‌دا هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر (ئاده‌م) ده‌كه‌م كه‌ئه‌ویش له‌هیچ له‌دایك ده‌بێت، بێ دایك و باوكه‌و زۆڵه، پاشان (حه‌وا) بهپێهی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌خواوه‌ند و وجود ، له‌لایه‌كی ئه‌م زۆڵه له‌دایكده‌بێت، لهئهمانیشهوه كۆی مرۆڤایه‌تی دروستده‌بێت.
مرۆڤ بهزۆڵی له‌دایكبووه، وه‌ك ئاینه‌كان پێمانده‌ڵێن، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ لهخهڵقبوون باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ته‌نها ئاده‌م و حه‌وا منداڵی خوان، به‌ڵام مرۆڤ تاك و ته‌نهایه و زۆڵێكه و ده‌بێت هه‌موو ژیانی باجی زۆڵێتی خۆی بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هه‌شته‌كانی خودا كه‌له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسینێكماندا به(گوناهه میراتی) ناوزه‌دمان كرد. به‌مانای له‌كولتوری مرۆڤایتیدا كه‌ئاین وه‌ك تایپی به‌رهه‌مهاتووی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌خۆی و بوونی خۆی له‌گه‌ردووندا ، له كۆسمۆسدا ، ، ئاوه‌ها بیری له‌خۆی كردۆته‌وه، به‌مانای خۆی وه‌ك زۆڵێكی گوناهكار ده‌بینیێت. كه‌واته ئێمه له‌به‌رده‌م زۆڵداین له‌سه‌ر زه‌وی، زۆڵێك كه باوكی خوایه ده‌ریده‌كات و نایه‌وێت دانیپێدابنێت، باوكی سزایدهدات، دانیپێدا نانانێت و ده‌بێت كۆی ژیانی بۆ دانپێدانانی خوا كاربكات. كۆی ئاینه‌كان له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی (دانپێدانانی خوا) كارده‌كه‌ن و كار بۆئه‌م دانپێدانانه ده‌كه‌ن. ده‌كرێت سه‌یری (موحه‌مه‌د) په‌یامبه‌ری موسوڵمانه‌كان بكه‌ین كه‌باوكی زوو ده‌مرێت. موحه‌مه‌د چیرۆكی مه‌سیح له‌فۆرمێكی دیكهدادووبارهدهكاتهوه و به‌هه‌تیویی گه‌وره ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژنێكی به‌ته‌مه‌نتر له‌خۆی ، مه‌سیح له‌گه‌ڵ مریه‌می دایكی‌دا گه‌وره ده‌بێت و موحه‌مه‌دیش وه‌ك هه‌تیوێك كهشوانی حوشتر بوو به‌پێیی ڕیواتهكان، وه‌ك هه‌ژارێك، ژیانی له‌گه‌ڵ ژنێكی به‌ته‌مه‌ن به‌سه‌ر ده‌بات كه خه‌دیجه‌یه. هه‌ردووكیان خوا ده‌كه‌ن به‌باوكی خۆیان و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌ڕاسته‌وخۆیی كهمهسیحه و ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی جوبریلی فریشته‌وه…
ئاوه‌ها نوێنه‌ره‌كانی خوادا هه‌میشه تاك و ته‌را وه‌ك هه‌موو باستاردێك، وه‌ك زۆڵێك به‌گه‌ڕان به‌دووی خوادا، ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن تامردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ بهههشتهكان. ته‌نانه‌ت هه‌موو په‌یامبه‌ره‌كان له‌كاتی گه‌ڕانیان به‌دووی خوادا، وه‌ك زۆڵێك وه‌ك باستاردێك سه‌یری كراون و نه‌فره‌تیان لێبكراوه؛ موحه‌مه‌د وه‌ك باستاردێك چونكه بڕوای بهخواكانی مه‌كه نییه.به‌ڵام له‌دوایدا خوا ده‌كاته باوك و كه‌سی خۆی. كۆی قوڕه‌یش وه‌ك باستارد سه‌یری موحهمهددهكهن، تاك وته‌نها له‌دژی خواكانی لات و مه‌نات و عوزه ده‌وستێته‌وه بۆ تاكخوادایی. مه‌سیح له‌لایه‌ن جوله‌كه‌كانی ئۆرشه‌لیمه‌وه بهردهباراندهكرێت و له‌دواجاردا وه‌ك باستاردێك له‌خاج ده‌درێت، دوا ڕسته‌ی ئه‌وه‌یه؛ باوكه ڕزگارم بكه…به‌ڵام باوك بێده‌نگ چێژ له‌كوشتنی زۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت له‌سه‌ر زه‌وی…
ده‌كرێت باز هه‌ڵبده‌ینه شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و باس له(ناپلیۆن پۆنابارت)بكه‌ین كه زۆڵه وه‌ك ئه‌فسه‌رێك له‌ناو سوپای فه‌ڕه‌نسی ئۆرۆستوكراتدا، چونكه له‌خێزانێكی خانه‌دانی ئۆرۆستوكراتیهوه نه‌هاتووه. پیاوێكی باڵاكورت لهدوورگهیهكی بچوك و خێزانێكی بچوكه‌وه دێت و له‌دوایشدا كۆی مێژووی ئۆرۆستۆكراتیهتی ئه‌ورپا ده‌گۆڕێت و سلۆته‌ردایك گووته‌نی؛ دوایش هه‌ر لهسهردوورگهیهك ده‌مرێت.
ده‌كرێت باس له لینین بكه‌ین كه‌سێكی باڵاكورت و له‌خێزانێكی مامناوه‌ندی له‌دژی ئۆرستۆكراتی ڕووسی، وه‌ك باستاردێك له‌ڕووسیا له ١٩٠٥ ده‌رده‌كرێت بۆ مه‌نفای سویسری و له ١٩١٧ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوشتنی قه‌یسه‌ر و به‌رپاكردنی شۆڕش. له‌چاوی قه‌یسه‌ری ڕوسیا(لینین)باستارده چونكه لینیندان نهبهخواكهیان دێنێت و نهبهكڵێسهو نهبهقهیسهر و نهبهكۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وسای ڕوسیا.له‌دواییشدا لهئۆكتۆبهردا سۆڤیه‌ت بونیاد ده‌نێت.لیۆناردۆ داڤنشی وه‌ك زۆڵێك ته‌ماشا ده‌كرا و زۆریتر له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كهلادهر بوون چ له‌زانستدا و چ له‌ئه‌ده‌بدا و فیكردا، ئه‌و زۆڵ و حهرامزادانهن كه شوكرانهژمێری ئه‌و شێوازه زانست و ئاین و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌یه نین كه‌تێدا ده‌ژین.
كۆی بیرۆكه‌ی (زۆڵبوون) له(نمه‌ك حه‌رام)یهوهسهرچاوهی هه‌ڵگرتووه كه شوكرانهژمێری سوستێمی باوكایه‌تی نین ، شوكرانه ژمێڕی سه‌رۆك نین، شوكرانه‌ی نانی پاشا نین، شوكرانه ژمێری ده‌ستكه‌وته‌كانی نیشتمان و خواوه‌نده‌كان و زانستی ته‌قلیدی نین. ئه‌م چه‌مكه‌ی(سلۆته‌ردایك)بهكاریدهههێنێت بۆ تێگه‌یشتنه له‌پرۆسه‌ی دروستكردنی مێژوو، به‌ڕای ئه‌و مێژووی گه‌وره لهكۆمهڵگهكان و دونیادا زۆڵه‌كان و حه‌رامزاده گه‌وره‌كان دروستیده‌كه‌ن. سه‌یر له‌وه‌دایه دوای گۆڕانكاریه گه‌وره‌كان باستارده‌كان، زۆڵه‌كان ده‌یانه‌وێت مافی زۆڵبوون ته‌نها بۆخۆیان بێت. لینین دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته حوكم، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی پاكتاوكردنی نه‌یارانی ده‌كوژێت و له‌دوای ئه‌و جۆزیف ستالین، كاره‌كه ته‌واو ده‌كات.موحه‌مه‌د كه‌هێز په‌یدا ده‌كات ده‌كه‌وێته قه‌تڵوعامی جوله‌كه و بهسهبایاگرتن و خوێنڕێژی و نایه‌وێت چیتر له‌ئیسلامدا زۆڵی دیكه و تاقانه‌ی دیكه له‌دوای جێگه‌ی بێته‌وه. له‌مه‌سیحیه‌تدا هه‌مان چیرۆكه عیسای كوڕی خوا له‌دوای له‌خاچدانی و جێگیربوونی حوكمی كریستوم، چیتر كڵێسا نایه‌وێت زۆڵی دیكه و باستاردی دیكه له‌دایكبێت، له‌دوای مه‌سیح كه‌س مافی زۆڵبوونی نییه، له‌دوای موحه‌مه‌د كه‌س مافی زۆڵبوون و قسه‌كردنی نییه له‌گه‌ڵ خودا، له‌دوای لینین كه‌س بۆی نییه باستارد بێت و شوكرانهژمێر نه‌بێت. كێ وه‌ك باستاردێك شوكرانه ژمێر نه‌بێت ده‌كوژرێت و له‌ناوده‌برێت. سلۆته‌ردایك ده‌ڵێت؛ له‌دوای ئێراو زه‌مه‌نی مه‌سیح، هیچ مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی نه‌ما وه‌ك زۆڵێكی كوڕی خوا بژیت. 1.31
زۆڵه‌كان قسه‌كه‌ی (مادام پۆمپادۆر Madame de Pompadou ) ده‌كه‌نه‌وه؛ با له‌دوای ئێمه‌وه دونیا لافاو بیبات…
بەگشتی سه‌یری مێژووی مرۆڤایه‌تی بكه‌ین، ده‌بینین له‌سه‌ر شانی زۆڵ و باستارده‌كان دروستبووه، نه‌ك كۆنه‌خواز و كۆنزهرڤاتڤیزمهكان. كۆی ئه‌و بزوات و پارته سیاسیانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان له‌قۆناغێكه‌وه گواستۆته‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ، زۆڵی سیاسی بوون و باستارد بوون.به‌ڵام باستارد كۆپی كه‌س نییه، كۆپی پێشه‌خۆی نییه، كۆپی باوكی نییه، ته‌نانه‌ت به‌سروشتی نێرسالار نییه، چونكه ته‌نها پابه‌نده بهدایكهوه و باوك یان نادیاره، یان خۆی نادیار كردووه، یان دانیپێدا نانانێت. به‌مانای باستارده‌كان كه‌دونیا ده‌گۆڕن و مێژوو قڵپدهكهنهوه له وزه‌ی مێینه‌وه كۆی نه‌ریته‌كان ده‌گۆڕن، نه‌ك لهوزهی نێره‌كان. ئه‌م باستاردیزمه سیاسییه له‌كۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌دروست بێت هێزێكه مێینه‌یه نه‌ك نێر، وه‌ك باستارد وه‌هایه كهتامردن پابه‌نده مێینه‌وه كهدایكێتی، ئاوه‌ها (مۆركی مێینه)و باستاردی سیاسی به‌ڕای من یه‌كده‌گرنه‌وه له‌گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كی و نه‌ریتی كۆنه‌خواز بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه و پڕ وزه.
ئه‌م چه‌مكه‌ی سلۆته‌ردایك كه (باستاردیزم -زۆڵیزم) له‌به‌شێكی دیكه سه‌ربه‌خۆ به‌درێژی باسكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته بۆ ئه‌م نوسینه كورته ئه‌وه‌یه؛ تاوه‌كو زۆڵ له‌كولتوری ئێمه‌دا دروست نه‌بێت، ئه‌وا گۆڕینی سه‌رۆكه‌كان وه‌ك گۆڕینی بیبسی كۆلا وه‌هایه بهكۆكا كۆلا. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه له‌قسه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی تێده‌گه‌ین كه‌ده‌ڵێت؛ گه‌ر به‌دیلی منتان هه‌یه، ئه‌وا من سه‌رۆكایه‌تی تهسلیمدهكهم.
لێره‌وه ده‌شێت له‌و گریمانه‌یه‌وه قسه‌بكه‌ین كه‌بۆ ده‌رچوون له پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌ی مۆدێلی پاتریاركیهت و سه‌رۆكه ئهبهدیهكانی ناوچه‌كه پێویستمان به زۆڵ و باستاردی سیاسی هه‌یه. بهزۆڵبوون، بهباستاردبوون و دژه باوبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنه‌خواز و لێده‌ری پڕنسیبه ئایینی و ئه‌خلاقی و سێكسوالیهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی ئیسلامه‌وی بن. ده‌نگێك بین وه‌ك شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی له‌دژی خوایه‌ك له‌ڕێگه‌ی كڵێسا و پاپاكانی ڕۆمه‌وه مرۆڤ ده‌كاته كۆیله و مه‌ڕێكی مردوو. لێره‌وه باستار و زۆڵ ئه‌و فیگوره‌یه كتاوهكو ئێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا په‌یدا نه‌بووه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی كهگرفته له‌به‌رده‌م باستارد ئه‌و دوكانی كۆپیكردنه‌وه گهورهیەیە كهكولتوری باڵاده‌ست نه‌وه له‌دوای نه‌وه خۆی كۆپیده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌مۆدێلی حوكمڕانییه‌وه بیگره تاده‌گاته چه‌شه‌ی موزیكی. لێره‌وه له‌مۆدێرنه‌دا شكاندنی ئامێری كۆپیكردنه‌وه‌ی كولتوری پاتریارك خه‌می سه‌ره‌كی باستارده.
بارزانی باوك وه‌ك دوكانی كۆپی یه‌كه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی كۆی باسه‌كه‌مان به‌ره‌و دادگایكردنی مێژوویی نه‌ڕوات، (كه‌كاری ئه‌م نوسینه نییه)، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه، له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كۆپیكردنه‌وه‌ی مۆدێلی یه‌كه‌م وه‌ك كۆپی (بۆماوه‌یی) ده‌ستنیشانده‌كه‌ین، وه‌ك زنجیره بۆماوه‌كان،له‌پرۆسه‌ی پێگه‌یشتنی نه‌وه‌كاندا، كه نه‌وه‌یه‌ك به‌دوای یه‌كتردا دێن، بێگومان بۆ مانه‌وه‌ی جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ژیاندا. به‌مانای لێره‌دا با خه‌یاڵمان بۆ زنجیره په‌ره‌سه‌ندنی بایۆلۆژی بڕوات له تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی (چارلس داروین)، كه بۆماوه‌كان به‌پرۆسه‌ی كۆپیكردنهوهدا ده‌ڕۆن بۆ مانه‌وه‌ی جۆره‌كانی خۆیان. ته‌نانه‌ت زانستی جیناته‌كان كه بۆماوه‌یی ده‌پارێزێت، ئه‌ركی كۆپیكردنه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه. لهبایۆلۆژیدا شریتی جیناته‌كانی نێر و مێ بوونیان هه‌یه، زانستی نوێ ده‌ستكاریكردنی جیناته‌كانی وه‌ك پڕۆسه‌ی كۆپی جینێك له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر ده‌كاته پڕۆسه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی بۆماوه‌ییان هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی شریتی جیناتهكانهوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن. له‌م گۆشه‌نیگا بایالۆژیهوه ده‌بینین نه‌وه‌كان بۆماوه‌یی و كاراكته‌ر و تواناكانی خۆیان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو به‌جێده‌هێڵن. لێره‌وه بازدهدهینه نێو تێۆره‌ی كولتوری و ئه‌م پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه‌یه به‌هه‌مان شێوه ئه‌م پڕۆسه‌یه لهكولتوردا ڕووده‌دات.
نه‌وه‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی نه‌ریت و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان به‌گشتی،خۆیان كۆپیده‌كه‌نه‌وه. پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه له‌ناو خودی جه‌سته‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته خێزان و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌وێوه له‌نێو كو‌لتوردا ئه‌م كۆپیكردنه ڕووده‌دات. نه‌وه‌كان به‌ناو پرۆسه‌ی كۆپیكردنی بایه‌لۆجیدا تێده‌په‌ڕن، ئه‌مه بیرۆكه‌ی ئه‌م نوسینه‌یه كه‌له‌ناو كو‌لتوردا ڕووده‌دات.
(پێته‌ر سڵۆتهردایك) له‌به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌یدا (منداڵه ترسناكه‌كانی نوێكاتدا) ئاماژه بهوهدەكات، كه (كۆپی شۆپی- دوكانی كۆپی) له‌كولتوری كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونی هه‌یه، به‌مانای به‌هه‌مان شێوهیلهتێوهرهی په‌ره‌سه‌ندنی بایه‌لۆجی دارویندا كۆپی هه‌یه، ئاوه‌ها ئاژه‌ڵه به‌هێزه‌كان خاوه‌نی توانایه‌كی مانه‌وه‌ی به‌هێزن له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌ویتر. له‌تێوه‌ره‌ی كولتوریی سلۆتهردایكیدا، شتێك هه‌یه كه‌ناوی ده‌نێت (كۆپی شۆپ) یان (دوكانی كۆپی نه‌وه‌كان)كه له‌ناو خودی كولتوری كۆمه‌ڵگه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن. له‌م كۆپی شۆپه‌دا مۆدێله ته‌قلیدیه‌كان خۆیان كۆپیده‌كه‌نه‌وه. سلۆته‌ردایك پێیوایه؛
(له سوستێمی كۆنی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، نموزه‌جی یه‌كه‌م، مۆدێلی یه‌كه‌م، له‌خۆڕا و لهخودكاری خۆیه‌وه، ئۆتۆماتیكی گه‌مه ده‌كات به ئه‌عساب و نێرڤی نه‌وه‌كانی داهاتوو. به‌جۆرێك گه‌مه ده‌كات، كه سه‌ر له‌نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌شێوێنێت، بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌كات، و دوژمنكاری له‌دژی هه‌موو بهرههڵستكاریهكیان به‌كاردێنێت. دژایه‌تی هه‌موو نوێبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه لهتاكهكاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و دیوار و مه‌ته‌رێزی سه‌ختی له‌دژی دروستده‌كات …)١. ٢٢٤
له‌م په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه (سلۆته‌ردایك) باس له‌كولتوری باو و كڵێشهباوهكان ده‌كات، كه‌ده‌توانین وه‌ك مۆدێلی (سه‌رۆكی ئهبهدیپاتریارك) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دهستنیشانیبكهین، یاخود لهكۆپیهكانی ئه‌م مۆدێله كولتورییه؛ وه‌ك سه‌رۆك خێڵ ، سكرتێری گشتی و ڕابه‌ڕی مه‌زن پێناسه‌ی بكه‌ین، كه‌كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات له‌دوای خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كوڕ و كوڕه‌زا جێگه‌ی بگرنه‌وه.
به‌گشتی ئه‌و كڵێشه‌یه ته‌قلیدیه‌ی پێش كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنه‌یه، كهسوستێمی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای (به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه ته‌قلیدیی و ئاینیه‌كان)خۆی دیاریده‌كات، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورێكی سروشتی و سوستمێكی سیاسی یه‌كسان و داپه‌روه‌ر. دیاره ده‌بێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه‌له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و ته‌نانه‌ت ئهمریكانی لاتین و زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئهمرریكابهگشتی ده‌زگاكان به فۆرمی مۆدێرن و ڕۆشنگه‌ر لهدهركهتندا بوونیان هه‌یه، هه‌ر له‌دادگاوه بیگره تاوه‌كو زانكۆ و په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نات ڕێكخراوه‌كانی به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیای به‌ناو ئازاد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه له‌پشتیانه‌وه جه‌وهه‌رێكی دیسپۆت و دژه ڕۆشنگه‌ر و یه‌ك مۆدێلی ته‌قلیدی وه‌ستاوه، كه‌دونیای خۆرئاوا ، ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی ئه‌وروپایی خۆی پشتگیری ده‌كات له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی. به‌مانای ئێمه له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌ی سینزمی مۆدێرنداین كه هه‌ڵگری هۆشمهندهیهكی هه‌ڵه‌ی ڕۆشنگهڕییه، به‌مانای له‌ڕووكه‌شدا ڕۆشنگه‌ره، به‌ڵام درۆ و تاریكی و به‌لاڕێدا بردن و ئایدۆلۆژی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌نارده ده‌كات.
(پیته‌ر سلۆته‌ردایك) له‌كتێبه گرنگه‌كه‌ی(ڕه‌خنه‌ی ئه‌قڵی گاڵته‌جاڕی) ده‌ڵێت؛سینزمی مۆدێرن خۆی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕۆشنگه‌ری و ئایدۆلۆژی وه‌ستاندووه…به‌ڵام فۆرمه‌كانی تائێستای هۆشمه‌ندیه‌كی هه‌ڵه و به‌لاڕێدابردن و ئایدۆلۆژیه…) 6.34
به‌ڵام بازههڵدهدهینه سه‌ر سینزمی مۆدێرنه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و مۆدێله پاتریاركیهی كه كۆلۆنیالزم و پۆست كۆلۆنیالزم و نیولیبرالیزم تائه‌مڕۆ، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، پشتگیری ده‌كه‌ن، كه مۆدێلێكی نێرسالاری و ئاینی وه‌ستاوه. ته‌نانه‌ت لهدژایهتكردنی سیاسی نێو ئه‌م دوكانی كۆپیه، هێزه‌كانی نێو دوكانهكهلهگهڵ كۆنزهڤاتیزمدا، له‌گه‌ڵ كۆنه‌خوازی مه‌لا و پیاوانی ئایندا ته‌بان و په‌نایان بۆده‌به‌ن، هه‌ر بۆیه مۆدێلی یه‌كه‌م له‌م كۆپی شۆپه‌كه‌دا، كه‌له‌دواجاردا قسه‌ده‌كات، به‌یه‌ك قسه‌ی سه‌رۆك، هه‌موویان تووشی ئیفلجی ده‌كات.
ئه‌م ده‌زگا به‌ناو مۆدێرنانه، كه‌ده‌توانم به (نادهزگا) پێناسه‌ی بكه‌ین، له‌لایه‌ك دادوه‌ره، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه پارچه كاغه‌زێكی نوسراو له‌كاتی سه‌رخۆشی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، بڕیاڕی حوكمه‌كه‌ی پێدهگۆڕێت. له‌م نمونه‌یه‌دا ده‌توانم بڵێم چوونه به‌رده‌م دادگاكان و شه‌ڕی په‌ڕله‌مانی و شه‌ڕ له‌ده‌زگاكاندا مانای نییه.وەك چۆن هه‌ندێك نوسه‌ری نیولیبرال مهزندهییان ده‌كرد كه‌ململانێ بخرێته نێو ده‌زگاكانه‌وه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌زگا وه‌ك بوونی كرده‌یی بوونی نییه، چونكه به‌ساده‌یی قسه بكه‌ین، بنه‌ماڵه‌كان و (دوكانی كۆپیكردنی نه‌وه‌كانیان) وه‌ستاوه.
به‌مانای به‌هاكانی (مۆدێلی سه‌رۆكی یه‌كه‌م) و كه‌سی یه‌كه‌م، ڕێكخه‌ری یه‌كه‌م، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌م، شاعیری گه‌وره و ژنی مه‌زن و ته‌نانه‌ت شه‌هیدی سه‌ركرده، ئه‌و ئه‌قڵه چینایه‌تیه سه‌یره‌یه كه‌ده‌یه‌وێت بڵێت؛ له‌ناو مردووهكانیشدا چینی سه‌ره‌وه هه‌یه و چینی خواره‌وه‌ش هه‌یه. ئاوه‌ها فۆرمی هاوكێشه‌ی شێخ و مسكێن و ئاغا و ڕه‌نجبه‌ر و ئۆرستۆكرات و عه‌وام و خانه‌دان و عه‌وام … كه‌ڵكه‌ڵه و خه‌می ئه‌قڵیه‌تی بنه‌ماڵه‌ییه كهسهرقاڵه بهههڵچنینی دیواره‌كان له‌نێوان مرۆڤه‌كانی یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌مجۆره ئه‌قڵیه‌ته‌وه حوكمداری لهسوستێم ده‌رده‌چێت و گه‌مه هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی سوستێمه، و ناكرێت هیچ وه‌همێك هه‌بێت له‌م جۆره حكومه‌ت و پهڕلهمانانهدا شه‌ڕی ده‌ستور و سوستێم بكرێت.
دیاره له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنی خۆرئاواییدا مۆدێلی حوكم و سوستێم ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئه‌م كڵێشه‌یه، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییدا (به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه نهریتخوازییهكان) ده‌بنه كڵێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌گشی قسه‌بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكاری ڕووبدات و له‌م كۆپی شۆپه بێینه ده‌ره‌وه، ده‌بێت بازادن هه‌بێت. لهبایۆلۆژیدا بازدانی بۆماوه‌یی هه‌یه، كهلهڕێڕهوهكان ده‌رده‌چێت و پرۆسه‌كه له‌شوێنه سه‌قه‌ته‌كه‌ی داده‌بڕێت، بۆ نمونه كاتێك جیناته‌كان چیتر ئه‌و كاراكته‌ره به‌هێزانه ناگوزێنهوه و لاده‌ده‌ن له پڕۆسه‌ی كۆپیكردن، ئیدی پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه‌وه ڕێڕه‌وێكی دیكه وه‌رده‌گرێت.
له‌تێوه‌ره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كولتوریدا (باستارد Bastard)یان زۆڵ دێت و ئه‌م پڕۆسه‌ی كۆپیكردنه له‌م دوكانی كۆپیهدا ده‌وه‌ستێنێت، تاك و ته‌نها شه‌ڕ ده‌كات، لهمۆدێل و كڵێشه‌كان ده‌دات، به‌مه‌ش له‌دوای سه‌ركه‌وتنی وه‌ك هه‌موو باستاردێك ده‌یه‌وێت تاك و ته‌نها بێت، وه‌ك مه‌سیح ته‌نها ئه‌و بۆی ده‌بێت زۆڵی بێ ڕكابه‌ر بێت، ئاوه‌هاش دوكانێكی كۆپی دیكه یان له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه داده‌نێت یاخود به‌ته‌واوه‌تی دوكانی یه‌كه‌م لاواز و په‌كده‌خات، یان له‌باری به‌هێزی كۆپی شۆپی یه‌كه‌م ده‌چێته‌وه ناو دوكانه كۆپیه كۆنه‌كه‌وه و چه‌ند به‌هاو ڕه‌نگ و بۆ و كڵێشه‌ی نوێی پێده‌به‌خشێت. لێره‌دا ده‌توانین ڕێنیساس وه‌ك نمونه بهێنینه‌وه كه دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ئانتیكایه، له‌دوایدا كه ڕۆشنگه‌ری به‌دوویدا دێت، به‌شێك له‌حوكمی كڵێسا و قه‌یسه‌ر و ئۆرۆستۆكرات ناهێڵێت، به‌ڵام میراتی كلاسیكی هاوته‌ریب وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
لێره‌دا سه‌رنجێك ئاماده‌یه به‌وه‌ی؛كۆنزهڤاتیزمی ئه‌وروپایی (به‌ڕای من) باستارده‌كان ناكوژێت، به‌ڵكو سوودیان لێوه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌ت كه‌ده‌زانێت سه‌رده‌كه‌ون. به‌مانای كۆنزهڤاتیزمی خۆرئاوایی و نیولیبرالیزم كهبربڕهی پشتی كاپیتالیزمه خۆی له‌گه‌ڵ به‌ها نوێیه‌كان تازه‌ده‌كاته‌وه. هه‌مان شتیش بۆ كۆی سوستێمی سه‌رمایه‌داری ڕاسته كه كۆمۆنیزم باستاردهكه بوو، به‌ڵام جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ڕووخاند له‌ئه‌وروپادا به‌هاكانی سۆسیالستی به‌كارهێنا بۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی سوستێمی خۆی، ئه‌وه بوو (ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی Welfare – Sozialstaat) كه له‌بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وبیمه‌ی بێكاری و بیمه‌ی ته‌ندروستی و بیمه‌ی خانه‌نشینی بۆ هه‌مووان خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كات، هه‌ناسه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌خشیه‌وه به‌خۆی. سه‌رمایه‌داری ئه‌م به‌ها سۆسیالیستیانه‌ی بۆ به‌هێزكردنی خۆی به‌كارهێنا و بووه ئهختهبوتێكی گه‌وره‌تر و چووه هه‌موو ماڵێك.
ئێستاش ته‌واوی دونیا له‌ناو سوستمێكی گڵۆباڵدا ده‌ژیت كه‌سوودی له‌چه‌پ و كۆمۆنیزم وه‌رگرتووه، كه‌چی چه‌په‌كانی دونیا بوونه‌ته كۆنزهرڤاتیڤیزمێك لهدوكانه كۆپیه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌مان قه‌وانه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر لێده‌ده‌نه‌وه…به‌ڵام ئه‌مه‌ی باسمكرد له‌ناو مۆدێرنه‌دا ڕووده‌دات كهدهزگای ده‌وڵه‌تی كارده‌كات. له‌م باره‌دا مۆدێرنه وه‌ك مۆدێل توانای دووباره له‌خۆگرتنی به‌های نوێی هه‌یه و ده‌توانه‌ت بیانكات به‌به‌شێك لهسوستێم، بۆ نمونه هه‌موو به‌ها و داواكارییه‌كان نه‌وه‌ی شۆڕسی ١٩٦٨ له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ(ئازادی سێكسوالی)و (زیادكردنی كرێی كرێكاران)و (بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) و (ژینگه‌پارێزی)كههیپیهكان و له‌دوایشدا بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد. هه‌روه‌ها سۆسیالسته‌كان و سۆسیال دیموكراته‌كان داوای مافه‌كانی ژنان و منداڵان و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌كرد، هه‌موو ئه‌م داواكریانه سه‌ره‌تا سه‌ره‌تا به‌ر گوله و گرتن و تیرۆری سوستێم بووه، به‌ڵام له‌دوایی چه‌نده‌ها ساڵ هه‌مان ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئه‌و به‌ها نوێیانه‌یان ده‌كرد، خۆیان له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا ئه‌و دروشمانه‌یان به‌رزده‌كرده‌وه كه‌خۆیان دژایه‌تیان كردووه، به‌هاكانیان له‌خۆگرتبوو.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتخوازی و ئاینیدا، وه‌ك زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كولتوری پاتریاركیهت هه‌م له‌سیاسه‌تدا و هه‌م له‌حكومه‌تدا پشتبه‌ستوو به‌هێزه نه‌ریتخوازه ئاینییه‌كان درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات و مۆدێلی نییه له‌سه‌ری كاربكات، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ریتی یه‌ك نموزه‌ج و یه‌ك ئایكۆن و یه‌ك وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌یه له‌ده‌زگای خێزانه‌وه بیگره تاوه‌كو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكان. كۆی كۆمه‌ڵگه له‌غیابی هێزی به‌شداری مێینه‌دا خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات، كولتوری نێرسالاری به‌رده‌وام خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك نه‌وه‌كان له‌خۆیدا قووتده‌دا و كولتوری باڵاده‌ست توانای له‌خۆگرتنی به‌های نوێیی نییه. ئه‌م مۆدێله خێڵه‌كی و پاتریارك و هیراركییه هه‌وڵده‌دات نه‌وه‌ی نوێ له‌م دوكانه كۆپیهدا بتوێنهتهوه ،بێ هیوایان بكات، بێ به‌دیلیان بكات و بیانكوژێت و بوونی فیزیكی و ڕه‌مزیان تێكبشكێنێت. لێره‌وه ئیفلیجكردنی بیركردنه‌وه له‌به‌دیلی سه‌رۆك و پاتریارك له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین لێدان ده‌بێت له‌هه‌موو هه‌وڵێك كه‌بیه‌وێت پاتریارك له‌ناوببات.
له‌م گۆشه نیگایه‌وه له (نەبوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤی بارزانی) ده‌ڕوانین، ته‌نانه‌ت گه‌ر لهبانگهشهكهی خۆی بڕوانین كه‌ده‌ڵێت؛ گه‌ر ئێوه ئازان یه‌كێك دیاریبكه‌ن، من كلیل و كورسیه‌كه‌ی ده‌ده‌مێ!لێره‌وه كولتوری پاتریاریاركیهت ئه‌وه ده‌زانێت كهئهوانیتر ته‌نها كۆپی ئه‌ون و له‌دوكانی كۆپی شۆپی (مۆدێلی بارزانی) گه‌وره‌دا خۆیان كۆپیده‌كه‌نه‌وه. بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌م نێزیك ببینه‌وه، بابێن و له دژه‌كانی مۆدێلی بارزانی نێزیكبینهوه، لێیان بڕوانین، بێگومان له‌ڕووی سیاسی و سایكۆلۆژیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ده‌با له‌ناو ئه‌كته كولتوریهكهیدا سه‌یریان بكه‌ین، تاوه‌كو بزانین تاوه‌كو چه‌نده له‌م دوكانی كۆپیهدان؟ یاخود باستاردن و ده‌یانه‌وێت دوكانه جێبهێڵن یان به‌ته‌واوه‌تی خاپوری بكه‌ن؟!
(كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م )
فه‌رموون بۆ به‌شی دووهه‌م:
كۆی به‌شه‌كان ؛ فه‌رموون
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەم بەشە :
-
Peter Sloterdijk, Die schreckliche Kinder der Neuzeit, Suhrkamp 2014.
-
Peter Sloterdjik, Kritik der zynischen Vernunft, SV 1983.