(قه‌فه‌زێك له ناخى باڵنده‌يه‌كدا) ناونيشانى كۆمه‌ڵه چيرۆكێكی چیرۆکنوس گۆران ڕه‌ئوفه.. گۆران ڕەئوف ناوێکی دیاری نێوەندی ئەدەبی کوردیە و هەروەها گۆران خاوەنی چەندەها ئەزمونی شیعرییە لەشێوازی قەسیدەی نوێ.
چیرۆک و نوسینەکانی گۆران ڕەئوف لێرەو لەوێ لەگۆڤارە فەرەهەنگی و مالپەڕەکاندا بڵاوبۆتەوە. ئەم کۆمەڵە چیرۆکەش يه‌كه‌مين ئه‌زموونى نووسه‌ره وه‌ك کۆمەڵە چيرۆك لەکتێبکدا.
ئه‌م كۆمەڵە چیرۆکە سيانزه چيرۆك له خۆده‌گرێت و له دووتووێى 117 لاپه‌ڕه‌دايه. ته‌واوى چيرۆكه‌كان له ساڵى 2005 تا ساڵى 2016 نووسراون. ئەزمونيکی تایبەتن و هیوادارین خوينەرانی (کولتور مەگەزین) ئەم کتێبە لەخۆبگرن و لەکتيبخانەی ماڵەکانیاندا جيگەی بۆبکەنەوە، سەفەرێک بکەن بە دونیای چیرۆکەکاندا.
ئەم کۆمەڵە چیرۆکە لەکتێبخانەکاندا دەستدەکەوێت. شایەنی باسە ئەم کۆمەڵە چیرۆکە له‌لايه‌ن چاپخانه‌ى سه‌رده‌مه‌وه چاپكراوه، کەدەزگایەکی ووردە لەهەڵبژاردنی چاپکراوەکانیدا .
ديزاينى به‌رگ: جه‌مال جه‌لال، ديزانى ناوه‌وه: ڕه‌وشت محه‌مه‌د.