کردنەوەی مزگەوتە سەلەفیەکان لەکوردستاندا لەڕێگەی گەندەڵکارانەوە بووە!

Loading

(هۆزان مەحمود) نوسەرو ئەکتیڤیست و شارەزا لەبواری جێندەر لەگفتوگۆیەکی ڕادوێی ئەمریکا لەگەڵ نوسەر (ئاسۆ جەبار) دەربارەی قەیرانی سەلەفیزم و دونیای خۆرئاوا دیدارێکی ئەنجامداوە. کولتور مەگەزین چەند خاڵێکی قورسی ئەم بیرکردنەوەی هۆزان مەحمود دەخاتە ڕوو؛

* ئەوەی هەیە وەک داعش یان ئیسلامیزم دیاردەیەکی دێرینە، بەڵام ئەوە ڕووماڵکردنی میدیای خۆرئاوایە وەک دیاردەیەکی نوێی نمایشی دەکات، بەواتای دی ئەم مەترسیە دەمێکە هەیە !

* گروپی تیرۆیستی بوونی نییە، بەڵکو چەندەها گروپ و تەنانەت کەسی تاک و ئیندیڤیدوال بوونی هەیە، بەمانای تیرۆر جوڵەیەکی ئۆتۆنۆمیان بەخشیووە بەخۆیان.

سارا مالپ؛ باڵاپۆشی بەراز لەباوەش
سارا مالپ؛ باڵاپۆشی بەراز لەباوەش

* من زۆر دژی بەخشینی ئازادیم بەئەو کۆمەڵە و گروپانە کە بەناوی ئازادیەوە لەڕۆژئاوا ئیسلامیەکی فاشی پیادەدەکەن و کۆمەڵگەی مدەنی دەخەنە ژێر مەترسیەوە.

* کاتێک ئێمە ڕەخنە لەئیسلام دەگرین پێماندەڵین کەئێمە (ئیسلامۆفۆبیان) ئەمەش هەڵەی تێگەیشتنی ڕۆژئاوایە بۆ ئازادی ، چونکە خودی ئەم گروپانە پڕپاگەندە بۆ فاشیزمێکی نوێی دەکەن لەڕێگەی ئیسلامیزمەوە و تا سەرئێسقان بڕوایان بەئازادی نییە!

* لەڕۆژئاوادا خەڵکان کەجولەکەن یان مەسیحین یان بوزین، کەسیان خۆیان وەک ئیسلامیەکان نمایش ناکەن. ئیسلامیەکان بەردەوام خەریکی خۆنمایشکردنی خۆیانن کە بێگومان ئەم ئەکتانە ناشارستانین!

* ئەی باشی چی بکەین گەر لەمەو دوا جولەکەو بوزیەکان و ئاینەکانی تر ئەم نمایشە بکەن، ئیدی رۆژئاوا و چارەنوسی نەوەی نوێ بەرەو کوێ دەچێت، کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیبوون چ مانایەکی بۆ دەمێنیتەوە، دیموکراسیەت چی لێدێت!

* بەشێک ئەکادیمیە خۆرائاواییەکان لەو بڕوایەدان ئەم ئیسلامیانە نەوەیەکی بێزاربوون لەخۆرئاوا و چەساوەن لەم سوستێمەدا و هەندێکی تر کەهەڵگری بیری چەپن لەو بڕوایەدان کەئەم ئیسلامیانە دژی کۆلۆنیالیزمن! ئەم دوو ڕوانینە هەڵەن و هیچیان پەیوەندی بە ئیسلامیزمەوە نییە، ئیسلامیزم خاوەنی ڕەوت و سەرچاوەی سەلەفی خۆیەتی، چونکە سەرانی ئیسلامی زۆربەیان خەڵکی چینی ناوەڕاستن و خویندەوار و خاوەن بڕوانامەن، لەکاتیکدا کرێکاری موسوڵمان سەرقاڵە بەژیانی خۆیەوە و دینداری خۆیشی دەکات …هەر بۆیە ئەم ڕوانینەی ئەکادیمیەکان هەڵەن، مەرج نییە هەموو چەوساوەیەک ببێتە توندڕەوێکی ئاینی یان ئیسلامیەک.

* پترۆدۆلاری سعودی پاڵپشتی ئەو کۆمەڵەو ئەجێندا ئیسلامیزمەن، کەلەڕۆژئاوادا بەناوی ئازادی کولتوری مزگەوت و قوتابخانەی ئاینی دەکەنەوە .

* دووفاقی ڕۆژئاوا لەوەدایە کاتێک ئێمە لەدژی ئەو یاسا دژە ژن و منداڵانەی کەلە دادگا شەرعیە ڕێگەپێدراوەکان لەبریتانیا پراکتیزەدەکرێت، دەوەستینەوە. کاتیک ئەمە دەکەین، حکومەت و تەنانەت زانکۆکانی ئەم وڵاتە دژایەتیمان دەکەن و بەدژە کولتور و ئازادی وەسفمان دەکەن!

* ئەم تەوژمە ئیسلامیە حونجەیەکە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا لەناوچەکە و هەروەها ئارگومێنێتەکە بۆ دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی لەژێر ناوی ئاسایشی کۆمەڵگە ئازادیەکانی نێو کۆمەڵگەی خۆیان سنووردار بکەن.

* ئەو ئازادیە ڕووکەشیەی کەلەحەفتاکاندا هەبوو، تەنانەت لەجۆری تەنورەی کورت و ئازادی لەوجۆرە بەپڕۆسەیەکی کۆمەلایەتی و هۆشمەندەیەکی نوێدا تێنەپەڕی بوو، تەنها جۆرێک نمایشی فاشیۆن و ڕووکەشی بوون، چۆن خەڵک لەحەفتاکاندا کوێرانە دوای مۆدێلەکان دەکەون، ئەمڕۆش دوای سەلەفی و مۆدێلی کەنداو کەوتوون!

* کردنەوەی مزگەوتە سەلەفیەکان لەکوردستاندا لەڕێگەی گەندەڵەکارانەوە بووە!

بۆ گوێبستی کۆی دیدارەکە فەرموون کلیک بکەنە سەر ئەم لینکە  http://www.dengiamerika.com/a/3358866.html