کتێبی (کۆتایی) یوسف عزەدین بەزمانی ئەمازیغی

Loading

بەرواری ١٣-١١-٢٠١٥ بۆ یەکەمین جار، کتێبێکی کوردی لەنووسینی نووسەر و رۆماننووس” یوسف عزەدین” بەزمانی ئەمازیغی لەوڵاتی مەغریب چاپ و بڵاوکرایەوە.. ” کۆتایی” ناونیشانی کتێبەکەیە، کەکۆمەڵێک تێکستی تایبەت بە”ھونەری گێڕانەوە-سردیات” لەخۆ دەگرێت.

وەرگێڕ و نووسەری مەغریبی “سەعید بلغربی” لەعەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئەمازیغی و پاش کێشمانکێشێکی زۆر بۆ تێپەڕکردنی لەسانسۆر و وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی، دواجار توانرا بەپشتگیری کۆمەڵەی “کەڵچەر و گەشەپێدانی خانەی کەبەدانی”، چاپ بکرێت.  شایانی باسە ئەم کتێبە لەنمایشی پێشانگای کتێبی ئەمساڵی مەغریب-دا بەشدار دەبێت و بۆ یەکەمجار کتێبێکی کوردی بەزمانی ئەمازیغی، کورد بەخوێنەرانی مەغریب و ئەمازیغ دەناسێنێت.

کتێبی (کۆتایی) یوسف عزەدین بەوەرگێڕانە ئامازیغیەکەی
کتێبی (کۆتایی) یوسف عزەدین بەوەرگێڕانە ئامازیغیەکەی