تکایە ئەم کتێبە مەخوێنەوە!

Loading

 

بونیام لە نووسیندا کۆشی دیارە، هەمیشە ئەوە دەردەکەوێ، کە تۆ دەتەوێ بیشاریتەوە… ئەوەی چەند دێڕێکی خواروخێچی منی خوێندبێتەوە دەزانێ؛ کافکاییانە، من حەزم لە کتێبی ئاسان نەبووە و نییە، من چیرۆکەکانی بەر لە نووستن نانووسم… کتێب دەبێ هەر ئەو تەورە بێت؛ کە سەهۆڵی سەری کاسی خەڵک بشکێنێت.

ئەم کتێبە شتێکی ئاواها دەردەچێت، ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەم، هیدایەتیانە؛ لە ڕۆحی خۆمم گوشیوە و دڵۆپ دڵپ خوێنەکەیم ڕژاندۆتە ئەم کاغەزانەوە، لەم هەفتانەی دواییدا کارکردن بەشێوەیەک چڕبۆتەوە؛ کاتی وا هەبووە بیرم چۆتەوە نان بخۆم… ئەم بەیانییە هاوڕێیانی دیزاین گوتیان؛ کتێبەکە لە ٦٠٠ لاپەڕە تێپەڕیوە و بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێدا چاپ ببێت…

دڵمخۆشە بەرپرسیارەتییە ئەخلاقییەکەی خۆمم تێدا بەجێهێنا، لە لاپەڕە یەکی کتێبەکەدا پاراگرافێک هەیە، لەوێدا نووسراوە: “خوێنەری خۆشەویست… من تۆبم ئەم کتێبە ناخوێنمەوە..!”

12388128_1058134924218077_729539715_n