کافکا، ویڵسن و نابۆکۆڤ و سێکسوالێتی

Loading

کافکا
کافکا

كافكا و سێكسوالێتی 

هیچ کێشەیەک لە کافکادا نییە، پێویست ناکات بەو جۆرە لێی بڕوانیت.  کافکاکەی ئێمە، خەونی بەخۆشەویستیەکی ئیرۆتیکییەوە دەبینی، بەڵام بە تۆقینێکی تەواوەوە کاردانەوەی دەنواند بەرامبەر بە خودی  سێكس و ئیرۆتیكا. لێکۆڵەرەوەکانی کافکا بۆ چەندین دەیە تێکۆشاون تا ڕقی کافکا بەرانبەر بە سێکس ڕوونبکەنەوە، بەتایبەت لەژێر ڕووناکی ئەو خولیا ئاشکرایەی بۆ ئافرەت. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌؛  ئایا هاوڕەگەزباز بوو؟  یاخود جۆرە کێشەیەکی جەستەیی هەبوو؟ نەخێر!

بیۆگرافیسته‌كانی  کافکا وه‌ك  ڕەینەر ستاچ دەڵێت: ئەویش هەروەک چەندین پیاوی تری سەردەمەکەی لە نەخۆشی سوزەنەکی تۆقیبوو…کتێبێکی زۆرم لەسەر سێکسواڵیتی خوێندەوە کە لە ساڵەکانی  ۱۹٠۰ەکاندا بڵاوبووبوونەوە، کتێبگەلێک کە بەزۆری بۆ کچ و پیاوە گەنجەکان نوسرابوون. ئەو کتێبانە تەنها سەرنجیان خستبووە سەر مەترسییەکان، نەک لەبارەی سێکسواڵیه‌تیەوە وەک سەرچاوەیەکی دڵخۆشی.  دیاره‌ بابەتەکە ڕەوشت یان ئاین نییە، بەڵکوو تەنها مەترسیه‌ له‌نخۆشیه‌ سێكسیه‌كان . بەڵام تۆ سەیری دەقە مێژوویی و دەروونییەکان بکە، لەو سەردەمەدا ژن و پیاوەکان بەتەواوی جیاکرابوونەوە، تەواو جیاواز لەیەکتر پەروەردەکرابوون. بۆیە کاتێک  بۆ یەکەمجار  ڕووبەڕووی یەک دەبوونەوە له‌سێكسدا ،  زۆربه‌یان  لە بیستەکانی تەمەنیاندا بوون، ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە زۆر شەرمهێنەر و ترسێنەر بوو.

دیاره‌ کافکا نەیدەتوانی سێکسواڵێتی خۆی ببەستێتەوە بە ئەو  (وێناکردنەوەیه‌)  کە بۆ خۆی هەیبوو، چونکە بە شتێکی ناپەسەندی دادەنا، هەم لەڕووی جەستەییەوە و هەم لەڕووی ڕەوشتییەوە. لەبەر ئەمەش نەیتوانیوە پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئەو ئافرەتانەدا دروستبکات کەبەرەو ئەو ناپەسەندی و پیسییەیان دەبرد. ئەم حاڵەتی دژە- هەستبوون و دژە- ئافرەتبوونەش، لەناو ملیۆنان لە پیاوەکانی چینی ناوەندیدا هاوبەش بووە، کە پەروەردەکەیان ڕێگەی بە دڵخۆشی ئیرۆتیکی نەدەدا.”

ئێدمۆند ویڵسن و نابۆکۆڤ
ئێدمۆند ویڵسن و نابۆکۆڤ

ئێدمۆند ویڵسن و نابۆکۆڤ

لە لایەکیترەوە بۆ ئێدمۆند ویڵسن و نابۆکۆڤ، سێکس یەکێک بوو لەو بابەتە دەگمەنانەی هێندە لەسەری هاوڕا بوون، کە واتلێبکات بپرسیت بۆچی مەسەلەکەیان بکۆتایی پێنەهێنا و پێکەوە نەنوستن.

وەکوو ئەلێکس بێیام نوسیویەتی: دەتوانرا شەڕە گەورەکانیان بە هەندێک دەمەتەقێی نەشیاو کۆتایی پێبهێنرێت. ”سێکس بابەتێک بوو کە ئەو دوو پیاوە دەیانتوانی قسەو نوکتەی لەسەر بکەن. ویڵسن شیعرێکی پێکەنیناوی جوانی نوسی لەسەر ڤلادیمیر [stroking a butterfly’s femur]. وێڵسن بەزۆری کتێبی ئیرۆتیکی وەکوو دیاری بۆ نابۆکۆڤ دەهێنا. بۆ نموونە ساڵی ۱۹۵۷ ڕۆمانی فەڕەنسی Histoire d’Oی لەگەڵ خۆی برد لەسەردانەکەیدا بۆ ماڵەکەی نابۆکۆڤ لە ئیثاکا، نیویۆرک. لەو شوێنەی کە ڕۆماننوسەکە (نابۆکۆڤ) وانەی دەوتەوە لە کۆرنێڵ. (نابۆکۆڤ هاوڕابوو لەگەڵ من)، ویڵسن لە ڕۆژنامەکەیدا نوسیبووی : (ئەوە هەرچەندە بێماناشبێت، کاریگەریەکی دیاریکراوی خەوهێنەر چالاکدەکات.)

ڤێرا نابۆکۆڤا ڕووی گرژکرد بەرانبەر بە پێکەنین و گاڵتەپێکردنەکانی دوو پیاوەکە بە nyeprilichnaya literatura (ئەدەبی نەشیاو)، وە کاتێک گەڕایەوە، کتێبەکەی بە ویڵسندا ناردەوە. (ڤێرا حەزی بەوە نەدەکرد کە کتێبی پۆڕنۆگرافی بۆ نابۆکۆڤ ببەم.) ویڵسۆن بیریکەوتەوە، (ڤێرا بە بێزەوە وتی کە ئێمە وەک کوڕی هەرزەکار لەژێر لێوەوە پێکەنیوین.)”

سەرچاوە:

Theparisreview.org

وەرگێڕانی: ئاڤان مەحمود

مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە! ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.