له دوای ڕووداوی ئوتۆمبێله‌كه‌وه ئه‌مه خۆشترین كاتی منه له‌گه‌ڵ (ڕێبین)ی ده‌ستگیرانم، هاتووم جلی بوكێنی هه‌ڵبگرم. هه‌فته‌یه‌كه بیرچوونه‌وه‌كه‌م باش بووه كه به هۆی ڕووداوه‌كه‌وه به‌سه‌رمدا هاتبوو، ورده ورده شته‌كانم بیردێته‌وه.
به‌دله‌یه‌كی بوكێنیم له‌به‌ر كردووه، له شوێنی خۆگۆڕینه‌كه دێمه ده‌ره‌وه؛ همممم جوانم؟
ڕێبین سه‌یرم ئه‌كات؛ گیانه‌كه‌م یه‌خه‌کەی زۆر كراوه‌یه، له بری به‌دله، جلی ئاوا ئه‌كڕین ته‌نها بۆ ماڵه‌وه.
ــ دڵپیسی مه‌كه ئه‌مه زۆر جوانه.
به‌دله‌یه‌كی تر كه دیاربوو یه‌خه‌کەی داخراوتر بوو؛ ئه‌مه تاقی بكه‌ره‌وه گیانه.
ئه‌چمه‌وه شوێنی خۆگۆڕینه‌كه و وا ئه‌م به‌دله‌ییه‌یان له‌به‌ر ئه‌كه‌م، زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م لێ ئه‌دات (زانا)، ناوه‌كه‌ی لام نامۆ نییه، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه ئه‌ده‌مه‌وه؛ به‌ڵێ.
ــ لانیسای من تۆ مانگی،
لێگه‌ڕێ من شه‌وت بم.
لانیسای من نه‌ك گیانت،
قوربانی ڕۆحیشت بم.
مۆبایله‌كه‌م له‌ده‌ست كه‌وته خواره‌وه، هه‌ناسه‌م توند بووه، چاوه‌كانم خه‌ریكه پڕ فرمێسك ده‌بن، گیانم ئه‌كه‌وێته له‌رزین، به‌یه‌ك خوله‌ك چیم بیركه‌وته‌وه؛ ئه‌وه زانا بوو، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی هاوسه‌رگیریم پێ داوه.
ڕێبین دێته ژووره‌وه؛ خۆشه‌ویستم ته‌واو نه‌بووی؟
ئاوڕ ئه‌ده‌مه‌وه كه ڕێبین ئه‌بینم ڕۆژێكی شومی باراناویم بیردێته‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی (ڕازه)ی هاوڕێی منداڵیم له ماڵی خۆیان به فێڵ ته‌سلیمی ڕیبینی برای كردم و (ڕێبین به‌زۆر كردمی به ژن)، تا ناچارم بكات شووی پێ بكه‌م، له‌كاتێكدا هه‌ردووكیان ئه‌یانزانی خۆشه‌ویستم هه‌یه.
ڤانیا جەبار