ئه‌مڕۆ 06.12.16 له‌كتێبخانه‌و چایخانه‌ی كولتوری (شه‌دا) له‌شاری دهۆك، وه‌ك یه‌كێك له‌پڕۆژه‌كانی (كو‌لتور پڕۆجێكت / كو‌لتور مه‌گه‌زین) فۆتۆی هه‌ردوو ژنه هونه‌رمه‌ند (گوڵبه‌هار) و (ئاینور دۆغان) به‌دیواری ئه‌م چایخانه كولتوریه‌دا هه‌ڵواسرا. ئه‌م كاره به‌شێكه له‌پڕۆژه‌كانی پڕۆژه‌ی كولتوری كه‌وه‌ك هۆشیاریه‌كی جێنده‌ری یان وه‌ك نه‌ریتێكی نوێ هه‌وڵی په‌ره‌پدانی ده‌ده‌ین.
سه‌ره‌تای ئه‌م پڕۆژه‌یه له (چایخانه‌ی شه‌عب) له‌سلێمانی فۆتۆی هه‌ردوو ژنه‌هونه‌رمه‌ندی به‌توانا (عه‌یشه‌شان) و (تارا جاف) هه‌ڵواسرا، له‌دوای ئه‌م وێنه‌یه چه‌نده‌ها فۆتۆی دیكه‌ی ژنه خه‌باتگێڕ و هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار له‌لایه‌ن كه‌سان و لایه‌نی جیاوازه‌وه هه‌ڵواسران. چالاكی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی (دیار عه‌بدولعه‌زیز) كه‌ده‌سته‌ی نوسه‌رانی كو‌لتور مه‌گه‌زینه و ئه‌ندامی چالاكی كۆی پڕۆژه‌ی كولتورییه، ئه‌م نه‌ریته جوانه له‌دهۆك به‌ئه‌نجامگه‌یه‌نرا.
(دیار عه‌بدولعه‌زیز) و هاوه‌ڵه‌كانی له‌هه‌مانكاتیشدا كۆڕێكی شیعریان سازكرد و موزیشنان به‌شداریان تێدا كرد. شاعیرمان (هه‌وار كه‌مال) چه‌ند ئه‌زمونێكی خۆی خوێنده‌وه . شایه‌نی باسه كه‌ناڵی (وار) میدیایش ئاماده‌ی چالاكیه بوو .
بێگومان ئه‌م كاره كولتوریانه بۆ كردنه‌وه‌ی كایه‌كه‌ی دیكه‌ی هۆشیاری جێنده‌ریه له‌شوێنه گشتیه‌كاندا، له‌م كایه بچوكانه‌دا هۆشیاریه‌ك له‌سه‌رخۆ وه‌ك نه‌ریتێك له‌دایكده‌بێت. هیوادارین بتوانین له‌شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م نه‌ریته په‌ره پێبده‌ین.
دیار عه‌بدولعه‌زیز ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاكیه ئاوه‌ها ده‌دوێت:
یرۆ پرتوکخانە و چایخانەیا شەدا یا کولتوری ب هەڤکاری دگەل کۆڤارا (کولتور مەگەزین) رابوون ب ئەنجامدانا ئێڤارییەکا هەلبەستخوادنێ ژبۆ شاعرێ هێژا (هەوار کەمال)ی هەڤدەم رابوون ب هەلاویستنا وێنەیێن دو هونەرمەدێن ژن یێن کورد (گولبهار، هونەرمەندا کلاسیک) و (ئاینور دۆغان، هونەرمەندا هەڤچەرخ) کو ڤان دو هونەرمەندان ب هونەرێن خوە یێن رەنگین و هێژا خزمەتەکا مەزن یا هونەر و کولتورێ مە کرییە و دکەن، پرۆژەیا کولتوری ب رێیا کۆڤارا کولتور مەگەزین، پشکا هشیارییا فیمینستی، ب فەر دزانیت وێنەیێن ژنێن کورد ل سازی و کافی و چایخانەیێن کولتوری، جەماوەری، بهێنە هەلاویستن وەک رێزگرتن ژبۆ خەبات و بزاڤا ژنێن قەهرەمان کو مل ب ملێ زەلامی و تەڤ تەخێن جڤاکی خەباتا چاند و کولتور و نەتەوەیا مە کرییە، ژ بۆ وێ یەکێ ئەڤ خەبات و تێکوشان و هونەر و ئەدەبیاتێن ژنان ل هەمبەری یێن زلامی بهێنە دانان و ببیتە دەرازینکەک کو ئێدی سازی و جهێن کولتوری و ئەدەبی.. تاد، ژ تێگەهشتن و رەفتارێن پیاوسالاری بەر بە هەڤسەنگی و هشیارییا جڤاکی و هەڤدوقەبوولکرنێ و هەڤدو تەمامکرنێ بچن.. بەرهەڤبوونا هەڤال و نڤیسەر و ئەدەبدۆستێن هێژا ئێڤارییا مە قەشەنگتر و ب رەوشتر لێکر، سپاس ژبۆ پرتوکخانە و چایخانەیا شەدا، سپاس ژبۆ هەوارێ شاعر، سپاس ژبۆ کەنالی وار و تەڤ بەشداربوو و هەڤالێن هێژا..