نەوشیروان عەلی شێوەکارێک لەنێو تابلۆکانیدا!


Loading

نەشیروان عەلی

پۆرترەیت كەسایەتی هونەرمەند:
وەك ئەوەی كە لەم تابلۆیانەدا دەبینرێن ئامادەی خۆم لە كارەكەدا هەیە, سەرەتا ئاماژە بە هونەری پۆترێت و گرنگی بدەم لە گەڵ ئەوەی مێژوی ئەم هونەرە مێژوویەكی زۆر كۆنەو بەڵام بە تەواوی دیار نییە لەسەر دەستی كێ؟ ,تا دواترو و وردە وردە برەوی پێدرا لە شارستانیەتەكۆنەكان لە شێوەی پەیكەرو ویًنەو لە سەر دراو چەندەها ڕوی دیكە وەك یۆنانیەكان و میسرییەكان بە نمونە وەر بگرین كاریان تێدا كردوە,وە دواتر لە سەردەمی ڕینیسانسدا بە تەواوی وەك كارێكی تایبەت دەر كەوت كەم هونەر مەند هەیە كە كاری پۆترێتی خۆی نەكردبێت و بوە بە بەشێكی گرنگ و دەر خەری لایەنەكان.
كەواتە هونەری پۆتریەت و كاریگەری و گرنگی لە دێر زەمانەوە تا ئێستا هەیە، هەر چەندە ئێستا بواری فۆتۆ گرافی و كومپیتەرو تەكنەلۆجیا تاڕادەیەك زۆری بۆ هونەری دەستی و هونەر مەند هێناوە،  بەڵام وەك نوسەران و ڕەخنەگری بواری هونەری دەڵێن هەر كاتێك بێت ئەو سەر بەستیەو پێویستیە دەگەرێتەوە بۆ هونەرو هونەر مەند.


مرۆڤ خۆی گرنگە و ئاسەوارەكانیشی گرنگە لەبەر ئەوە هەوڵ دەدات بمێنێتەوە لە دونیادا كاتێك هەست بەوە دەكات كە ڕۆژێك دەڕوا لەم ژیانەدا و هەستی سەیری لا دروست دەبێت. لەگەڵ ئەم هەستانەدا وێنەی كەسێتی یان وێنەی كەسێتی هونەر مەند زۆر لایەن و باری دەروونی و حاڵەتەكانی دی دەر دەخات..وە دەرخەرێكی نایابی كەسێتی هونەرمەندەو لەو ڕێگەیەوە خوێندنەوەی باشی بۆ دەكرێت و یاخود خۆی مەبەستیەتی بە شێوازیك دەر بڕینەكانی خۆی ئاوەژ بكاتەوە، یاخود بە شێكە لە خودویستی، واتە كەسایەتی نەرجسی.


لەكارەكەمدا وێنەو كەسایەتی خۆم ئاوەژو كردۆتە نێو كارەكەم، بەو شێوەی كە خۆم مەبەستمە   كارم تێدا كردوە واتە دەق ئاوێزانیە. دیارە مەبەستمە و بێگومان هەر دەر چونێك لە فۆرمە واقیعی و باوەكان هەبێت كە لە فۆرمە سیمتری و ئەندازەییەكە هەبێت مەبەستێكی هونەری سەرەكی هەیە. هونەر مەند ئارەزووی بەخشینی گوزارشتێكی تایبەت یان سیمبولی یان تەعبیری ئیكسپرشنیزم یا ئەبستراكت یان ئەوانی دی دەكات.

لە شێواز و كاركردنی دەق ئاوێزانیدایە واتە لە كارێكی هونەری و ئەدەبیدا كارلێككردنی دەقە لە نێو خودی دەقێكدا، واتە هەموو دەقێك لە ئاوێتەیەكی پارچە پارچەی مۆزایكی لە وەرگرتن پێكهاتووە و هەموو دەقێك هەڵمژین یا گۆڕین و وەرچەرخاندنی دەقێك و بیرۆكەیەكی ترە، بەواتایەكی دیكە كاری هونەری لە سۆنگەی ڕوئیای هونەرمەندەوە نا ئافەرێ‌، بەڵكو لە سۆنگەی كارێكی ترەوە. هیچ دەقێكی نوێ‌ نییە خاڵی بێت لە ئاسەواری جێ‌ پەنجەی دەقێكی تر. كاروبەرهەمی هونەری كە لەمێژەوە هەنگاو بو هەنگاو نە ڕۆیشتووە هونەرمەندی كۆن بە گشتی وەك هونەرمەندانی ئێست كاریان نە كردوە، بە پێچەوانەشەوە، خاوەن دەق یان هونەرمەند كۆكردنەوەیەك بۆ چەند دەقێكی پێش خۆی دەكات و بەو گۆڕانكارییانەوە كە خۆی دەیەوێت بۆ جارێكی تر دایان دەڕێژێتەوە.

تەواو