ئەم فلیمە بەسادەیی قسەی لەسەر بکەین؛ ئاوێنەی کۆمەڵگەی میسریە لەئیسلامی توندەڕەوە بیگرە تادەگاتە سۆزانی سەرجادەو منداڵانی سواڵکەر تادەگاتە حاڵی چینە بۆرژوازیەکەی. کە سەفیر و لیوای خانەنشین و ژنانی های کلاسن.
بەگشتی ئەم فلیمە باس لەگەندەڵیەک دەکات لە کەناسی سەرجادەوە بیگرە خۆی درێژەدەکاتەوە تاوەکو لەشفرۆشی و منداڵ فرۆشی و ئاین فرۆشی ئیسلامیەکان و بازرگانی نیو کۆمپانیای ئیسلامی سیاسی و سێکتەکانیان و پیاوانی دەسەڵات.
یەکێکە لەو فیلمانەی کەئێمە وەک (کولتور مەگەزین ) بۆ خوێنەرانی ئازیزمان هەڵبژاردووە و هیوادارین لەگەڵ سەیرکردنی ئەم فلیمەدا ئەو مۆدێلەدا ببینین کە هەڕەشەدەکات لەکوردستانمان. بەڕێزان ئەگەر فریای باشووری کوردستان نەکەوین لەسەرێکەوە بەدەست گەندەڵی و لەسەرێکی دیکەوە بەدەست ئیسلامی سیاسیەوە دەبێتە هاوشێوەی ئەم مۆدێلەی لێدێت !
فلیم : قنگ بادانی نیشتمان
دەرهێنان و نوسینی ؛ محمد ابو السیف
ئیلهام شاهێن و کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ بەشداری تێدادەکەن
فەرموون لەیووتۆب سەیری بکەن :