نووسینی: د. حه‌سه‌ن حوسین سدیق
ده‌روازه:
دوای ئه‌وه‌ی لۆجیكی ئه‌ریستۆ بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ زاڵ بوو به سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفان و زاناكانه‌وه، ده‌بینین له سه‌ده‌ی 16 دا قۆناغی ره‌خنه و گۆڕانی زانستی ده‌ست پێده‌كات، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئاینی له ئه‌وروپادا له لایه‌ن ” كالڤین و مارتن لۆته‌ره‌وه”. له ئه‌نجامی ئه‌م شۆرشه جیابونه‌وه‌ی زانست له ده‌سه‌ڵاتی كڵیسه و پابه‌ندبوونی زاناكان به مێتودی زانستی ” ئیستقرائی” ولۆجیكی نوێ ، بوو هۆی ، سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تر ، شان به‌شان له‌گه‌ڵ زانست‌دا كاریان ده‌ركرد ئه‌ویش خۆی له تیۆری زانینیدا نمایشده‌كات.
بۆیه له بواری مێتوده ده‌بینین، هزرڤانان ڕه‌خنه له لۆجیكی ئه‌ریستو ده‌گرن، به‌ره‌و بێروكه‌ی یاسا ده‌چیت وه‌ك ئامانجیك بۆ هه‌موو تویژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه پشت به ته‌ماشكردن ده‌به‌ستی. لێردا لقیكی نوی په‌یدا بوو ئه‌ویش ” لۆجیكی زانسته‌كان یان فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌كان” یان لوجیكی پراكتیكی، ئه‌م لقه میتوده‌كانی زانستی له خۆ ده‌گری.
له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له‌م قۆناغه‌دا ” لیوناردو دافینشی” ئه‌م كه‌سه له بواری وێنه و په‌یكه‌رتاشی و موسیقادا، كاری كردووه هه‌روها له بواری یاسادانان و بونیادنان و میكانیكدا كاری كردووه ، بۆیه سودی زۆر له هه‌وڵه زانستیه‌كان وه‌رگیراوه بۆ دانانی بناغه‌ی میتودی زانستی.
هه‌روها ئه‌و شێوازه زانستی و ماتماتیكیه‌ی هه‌ریه‌ك له ” كوبرنیكوس” و ” كیبلر” به كاریان هێناوه ، كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه، له سه‌ر دانانی مێتودی زانستی.به نموونه، كاتی كوبرنیكوس ده‌ڵێ خۆر سه‌نته‌ری گه‌ردوونه و هه‌موو هه‌ساره‌كان و زه‌ویش به ده‌وری خۆردا ده‌خولێنه‌وه له به‌رامبه‌ردا، زاناكان كاریان به سیسته‌می ” به‌تلیموس” ده‌كرد، كه ده‌یوت، زه‌وی سه‌نته‌ری گه‌ردوونه و هه‌موو هه‌ساره‌كانی تر به ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولینه‌وه. ئه‌م گورانكاریان كاریگه‌ری زوریان هه‌بووه له سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌ی زانا و فه‌یله‌سوفه‌كان. چۆنكه بیروكه‌ی ” زه‌وی سه‌نته‌ره و سه‌رجه‌م هه‌ساره‌كانی تر به ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولینه‌وه” ئه‌م بیروكه‌یه له راستیدا زانستی نه‌بوو، چۆنكه ساغكردنه‌وه‌ی له ریگای میتودی ئه‌زموونیه‌وه كاریكی ئاسان نییه، بۆیه ده‌ڵین بیروكه‌كه زیاتر میتافیزیكیه نه‌ك زانستی، ئه‌مه‌یش ئه‌و بۆچونه پشتراستده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵی: میتافیزیك رۆڵی له گه‌شه‌ی زانست و بونیادنانی تیوری زانستیدا هه‌یه له قۆناغیك له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی زانست‌دا. لێره‌وه‌یه فه‌یله‌سوفی زانست ” كارل پوپر” ره‌خنه له فه‌یله‌سوفانی پوزه‌تیڤیزمی لۆجیكی ده‌گری كاتی ئه‌وان میتافیزیك به بی واتا وه‌سف ده‌كه‌ن.گه‌ر ئێمه بۆ میژووی زانست بگه‌رێینه‌وه، ئه‌وا چه‌نده‌ها تیوری زانستی له ئێستادا كه هه‌ن له ئه‌سڵدا بۆ تیوری میتافیزیكی ده‌گه‌رێنه‌وه له‌وانه ” تیوری ئه‌تومی – تیوری گه‌شه‌یی …”.بۆیه ناكری بڵێن میتافیزیك هێچ رۆڵی نییه له گه‌شه‌كردنی زانست. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا روونكریته‌وه ” مه‌به‌ست چییه له میتافزیك” لای ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه پێانوایه رۆڵی هه‌یه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و بونیادنانی تیوری زانستیدا. مه‌به‌ست له میتافیزیك ” خه‌یاڵی زانستییه” به واتای ئه‌وه‌ی ئێمه پێَش ئه‌نجامدانی هه‌ر كاریكی زانستی پێویسته هه‌ڵگری چه‌ند تێروانینیكی گشتی بین ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی خوێندنه‌ویان بۆ ده‌كرین، ئه‌و تێروانینیه شیاوی ساغكردنه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی نین، بۆیه وه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی میتافیزیكی سه‌یر ده‌كرین.ئه‌مه واتای ئه‌و میتافیزكه‌یه كه فه‌یله‌سوفه‌كان به‌رگریان لیی ده‌كرد. بۆیه ده‌بینین، له‌م سه‌رده‌مه‌دا زاناكان گرنگیان به ماتماتیك و میتودی ئیستقرائی داوه له‌وانه ” غالیلو غالیلی”. هه‌رچه‌نده زاناكان له‌م قۆناغه‌دا بانگه‌شه‌یان بۆ به كار هێنانی مێتودی زانستی ده‌كرد،به‌ڵام هێشتا له ژیر كاریگه‌ری لوجیكی ئه‌ریستودا مابوونه‌وه به تایبه‌تی ” بیركردنه‌وه‌ی پێوه‌ری” له توێژینه‌ودا. به‌ڵام له سه‌رده‌می نوێ‌دا توانرا، جیاكاری بكرێ له نێوان فه‌لسه‌فه و زانست‌دا له سه‌ر ده‌ستی پێشانگانی تویژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌زموونی، كه پشتیان به ته‌ماشاكردن و ئه‌زموون و ئامراز ده‌به‌ست، له خوێندنه‌وه‌یان بۆ دیارده سروشتیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی نێهێنیه‌كانی. له ئه‌نجامی ئه‌مانه، جیابوونه‌وه‌ی زانسته‌كان له فه‌لسه‌فه روویدا.وه‌ك فیزیك و كیمیك و بیولوژی و ده‌روناسی و سیوسولوجی و مرۆڤناسی.له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا، ئه‌م گۆرانه ڕیگرنه‌بوو له به‌رده‌م بوونی ئاڕاسته‌ی زانستی لای فه‌یله‌سوفه‌كان، هه‌روه‌ها بوونی ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فی لای زاناكان.له پێشه‌نگه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م قوناغه ” فرانسیس بیكون” دامه‌زرینه‌ری مێتودی ئیستقرائی بوو.
سه‌باره‌ت به “جون لۆك” ، وه‌ك یه‌كێك له نوێنه‌رانی ئاراسته‌ی ئه‌زموونگه‌رای، سوودی زۆری له ئاڕاسته هه‌ستی و ئه‌زموونیه‌كان بینیوه، له بونیادنانی مێتوده ئیستقرائیه‌كه‌ی و فه‌لسه‌فه ئه‌زموونیه ره‌خنه‌یه‌كه‌ی. لێره‌وه ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی بوونی بێروكه‌ی زگماكی كردووه ، له ئاوه‌زده هه‌بیت وه‌ك فه‌یله‌سوفانی ئاوه‌زگه‌ر بۆی ده‌چن.چونكه له راستیدا ده‌روون یان ئاوه‌ز وه‌ك په‌ره‌یه‌كی سپی وایه، له ڕێگای ئه‌زموونه‌وه زانیاری له سه‌ر تومار ده‌كری.كه‌واته سه‌رچاوه‌ی زانین هه‌سته‌كانه نه‌ك ئاوه‌ز. له نوێنه‌رانی ئه‌م رێبازه ئه‌زموونیه فه‌یله‌سوفی ئه‌زموونی ” د‌یڤید هیوم” كه جه‌ختی له رۆڵی پێدراوه هه‌ستیه‌كان و بێروكه‌كان ده‌كردووه، له بونیادنانی تێوره‌كان و تێروانینه‌كان.هه‌روها كاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی وه‌ك ” هۆ- ئه‌نجام، ئیستدلالی هو له سه‌ر ئه‌نجام و به پێچه‌وانه‌وه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به مێتودی ئیستدلالی له هزرینی فه‌لسه‌فی نویدا، ده‌بینین كۆمه‌ڵی فه‌یله‌سوف ئاماژه به گرنگی ئه‌م مێتوده ده‌كه‌ن، له‌به‌كارهێنانی له بواری زانستیدا، له‌و فه‌یله‌سوفانه ” رینیه دیكارت”، ئه‌م فه‌یله‌سوفه له تویژینه‌وه‌كانیدا گه‌یشته به‌و، كه به‌ڵگه‌ی ماتماتیكی باشترین جۆری به‌ڵگه‌یه، بۆ به ده‌ست هێنانی مسوگه‌ری.ئه‌م مێتوده‌ی له سه‌ر بنه‌مای ” حدس و هه‌ڵهێنجانی ئاوه‌زی بونیاد نا. مه‌به‌ست دیكارت له ” حدس” جوڵانه‌وه‌یه‌كی خێرا و راسته‌وخۆی زه‌ینه له زانراوه‌وه به‌ره‌وه نه‌زانراو. له دوای حه‌دسه‌وه قۆناغی هه‌ڵهێنجانی ئاوه‌زی دێت، بریتیه له جوڵانه‌وه‌یه‌كی زه‌ینی تێدا شتێكی نه‌زانراو له شتێكی زانراو به‌رهه‌م دێنین.
لێردا ، دیكارت هه‌ندی یاسا ده‌خاته روو، كه پێویسته هزرڤان پشتی پی ببه‌ستێ ئه‌وانه:
1- یاسای یه‌كه‌م: یاسای گومان، له بوونی گرفتێك ، كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێ .
2- یاسای دووه‌م: یاسای شیكاری ، بریتیه له دابه‌شكردنی هه‌ر گرفتێك ، كه ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه و دواجار چاره‌سه‌ر كردنیان.
3- یاسای سییه‌م: یاسای پێكهێنان” تركیب” بریتیه له گواستنه‌وه‌ی هزر به ڕێك و پێكی، له ساده‌ترین و ساناترین بابه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م به‌ره‌و ناسینه‌وه‌ی ئاڵوزترین بابه‌ت.
4- یاسای چواره‌م: یاسای ئیستقرائی ته‌واو، بریتیه له پێداچونه‌وه به كۆی پڕۆسه‌كه تا ده‌گه‌م به دڵنیای له‌وه‌ی هێچم به جی نه‌هێشتوه.
دوای جیابوونه‌وه‌ی زانست له فه‌لسه‌فه و گه‌شكردنی زانست و مێتودی توێژینه‌وه‌ی زانستی و گه‌ێشتنی زانست به دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندی له نهێنیه شاراوه‌كانی بوون و گه‌ردوون و مرۆڤ ، جاریكی تر زانست كه‌وته‌وه به‌رده‌م گرفت و كیشه‌ی زور كه چاره‌سه‌ركردنیان له رێگای مێتودی زانستیه‌وه كاریكی ئاسان نه‌بوو، بۆیه هه‌ندی له زاناكانی تیوره زانستیه‌كان ئاماژه‌یان ده‌كرد بۆ پێویستی گه‌رانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان زانست و فه‌لسه‌فه، چۆنكه فه‌لسه‌فه به‌رده‌وام به پرسیار و شیكردنه‌وه‌كانی زانستی به‌ره‌و پێشبردووه، ئه‌مه له میژووی زانست‌دا ئاشكرایه.هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌یش سوودی زوری له زانست و ئه‌نجامه زانستیه‌كان بینیوه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماو بناغه فه‌لسه‌فه‌یه‌كان. بۆیه لێره‌دا هه‌ندی له‌و زانا و فه‌یله‌سوفانه ده‌خه‌ێنه به‌ر باس و گفتوگوكردن و هه‌وڵده‌دین په‌یوه‌ندی نیوان زانست و فه‌لسه‌فه باس بكه‌ین.
به‌شی یه‌كه‌م : فه‌لسه‌فه و فیزیك.
یه‌كه‌م: فه‌لسه‌فه‌ی فیزیای كلاسیكی ” میكانیكای نیوتن”.
ئیزاك نیوتن وه‌ك زانا و فه‌یله‌سوفیك كاریگه‌ری قۆتابخانه فه‌لسه‌فیه‌كانی پێوه دیاره به تایبه‌ت له‌سه‌ر بوچوونی زانستی و تیوره‌كانی. بۆیه راست نییه كاتێ هه‌ندی نوسه‌ر ده‌ڵێن ستراكچه‌ری ئه‌قڵی زانستی نیوتن لایه‌نی ” تێرامانی” له تیوره‌كانی په‌راوێز كردووه، ئه‌م بوچوونه زیاده‌ره‌وی تیادایه چۆنكه گه‌ر خودی ” نیوتن” ئاماژه‌ی به‌وه كردبی كه گرنگی به گریمانه نادا، به‌ڵگه نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیوره‌كانی تێراونینی میتافیزیكی له خو ناگری(1). بۆیه پێداچوونه‌وه به یاساكانی جولانه‌وه و تیوره‌كانی ده‌رباره‌ی ” كات و شوین” و ” كه‌ره‌سه و جولانه‌وه” و ” راكیشان”، بومان روونده‌بیته‌وه كه بیروكه و تێروانینی میتافیزیكی و گریمانه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یانه هه‌بووه له فیزیای كلاسیكیدا. كه‌واته ناكری بڵین فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی نیوتن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئه‌زموونیی په‌تییه یان عه‌قڵانی په‌تیه، به‌ڵكو له هه‌ردوو لایه‌نی له‌خو گرتووه هه‌ر وه‌ك چۆن ” غاستون باشلا‌ر” ده‌ڵیت :” ئێمه ناتوانین نه‌ڵێین فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی نیوتن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئه‌زموونی نییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئاوه‌زگه‌راییه، چۆنكه جوانترین مودیل ده‌خاته روو ده‌رباره‌ی ته‌واوكاری و هه‌مه‌هانگی نیوان ئه‌زمونگه‌رایی و ئاوه‌زگه‌رایی”(2).
1- كات و شوینی ره‌ها: وه‌ك روون و ئاشكرایه میكانیكای” نیوتن ” له‌سه‌ر ” كات و شوین و جولانه‌وه‌ی ره‌ها” بونیادنراوه، له به‌رامبه‌ر ” كات و شوین و جولانه‌وه‌ی رێژه‌یی” ، به نموونه جولانه‌وه‌ی كه‌سیك له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نیو ده‌ریا جولانه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی، به‌ڵام جولانه‌وه‌ی زه‌وی له ” ئه‌سیری ئیستاتیكی” جولانه‌وه‌یه‌كی ره‌ها. كه‌واته لێره‌دا دوو جور جولانه‌وه هه‌یه: ( جولانه‌وه‌ی جه‌سته‌كان به نسبه‌ت یه‌كتره‌وه” جولانه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی”) و جولانه‌وه‌ی ته‌نه ئه‌سمانیه‌كان به‌نسبه‌ت ئه‌سیره‌وه” جولانه‌وه‌یه‌كی ره‌ها”). بۆیه جیاوازیكردن له نیوان جولانه‌وه‌ی رێژه‌ی و ره‌ها هۆكاره بۆ جیاوازیكردن له نیوان كاتی ره‌ها و كاتی رێژه‌یی و شوینی ره‌ها و شوینی رێژه‌یی، چۆنكه جولانه‌وه په‌یوه‌سته به شوینه‌وه و كاته‌وه.كه‌واته ” كات و شوین ” به پیی فه‌لسه‌فه‌ی نیوتن بریتین له دوو چوارچیوه‌ی ره‌های سه‌ربه‌خو له ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان(3) . بۆیه گه‌ر بپرسین ” كاتی ره‌ها و كاتی رێژه‌یی چیین ؟”.
كاتی ره‌ها كاتی راسته‌قینه‌ی ماتماتیكیه، كاتیكی خودی و سه‌ربه‌خو له ده‌ره‌وه‌ی رووداو و كه‌سه‌كانه‌وه‌یه. به‌ڵام كاتی رێژه‌یی بریتیه له كاتی دیارده‌یی و گشتی، به پیوه‌ری هه‌ستی پیوانه ده‌كری به ریگای جولانه‌وه‌ی جه‌سته‌كانه‌وه، یان ئه‌و كاته‌یه كه له ژیانی روژانه‌دا به‌كار دیت له فۆرمی كاتژمێر و رۆژه‌كان و مانگه‌كان و ساڵه‌كان. ره‌نگه كاتیكی ورد بی یان یه‌كسان نه‌بی، ئه‌مه‌یان له پیوه‌ركردنی جولانه‌وه‌ی ته‌نه ئه‌سمانیه‌كان به كار دیت. بۆیه ره‌هایه‌تی به‌م كاته‌وه دیاره، به‌و واتایی كه شیاوه دوو رووداو له‌یه‌ك كاتدا رووبده‌ن(4).
به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوینی ره‌ها ئه‌م شوینه هیچ په‌یوه‌ندی به جه‌سته هه‌ستپیكراوه‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه نیه، سروشتی ئه‌م شوینه ئیستاتیك و یه‌كگرتووه به‌رده‌وام، سه‌باره‌ت به شوینی رێژه‌یی، بریتیه له‌و چه‌ندایه‌تییه گواراوه یان ئه‌و ماوه‌یی ره‌نگه كورتی بی یان دریژ، كه ئێمه شوینی ره‌های پیی ده‌پێوین(5) .كه‌واته كات و شوین لای ” نیوتن ” وه‌ك دوو مه‌رجع ، جولانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م جه‌سته‌كانی پیی ده‌پێوین، بو نموونه ، گه‌ر بیتو له نیو شه‌مه‌ندنه‌فریك بین ، ئه‌وا پێمان وایه شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كه ده‌جولێته‌وه و زه‌ویش راوه‌ستاوه یان جیگێره. به‌ڵام گه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی شه‌مه‌ندنه‌فه‌ركه‌وه ته‌ماشای ده‌ره‌وه بكه‌ین ئه‌وا شته‌كان به جولاوی ده‌بینین، بویه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كه راوه‌ستاوه و هه‌موو شته‌كانی تر ده‌جولێنه‌وه. لێره‌دا توشی سه‌رسورمان ده‌بین به‌وه‌ی شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كه ده‌جولێته‌وه یان شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كه ؟ به بوچوونی ” نیوتن ” ئه‌و مه‌رجه‌عییته توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی هه‌یه(6) .
ئایا په‌یوه‌ندی نیوان كات و شوین چونه ؟ ” نیوتن ” پیی وایه كات شتیكی سه‌ربه‌خویه و بونی په‌یوه‌ندی به شوینه‌وه نییه، به‌ڵكو كات دۆخیك بۆ شوین پێكده‌هێنی كه تێادا شوین جیگێر ده‌بی ، بۆیه هیچ واتایه‌ك بو ” دووری ” یان ” نیزێكی ” نامێنیته‌وه، چۆنكه به‌هه‌مان خێرای بو سه‌رجه‌م چاودیران ده‌رژیت، هه‌رچه‌نده جیاوازی له شوینیاندا هه‌بی له رووی دووری و نیزیكی یان جولانه‌وه یان راوه‌ستان. بۆیه لێره‌دا كاتی باس له شوینی ره‌ها ده‌كه‌ین ئه‌وا هه‌ندی گرفتی فه‌لسه‌فه‌یمان رووبه‌روو ده‌بیته‌وه له‌وانه:
1- ئه‌م شوینه ، شوینیكی گریمانه‌یی و هیچ بوونیكی ریالێتی نییه، بویه توانای نییه روونكردنه‌وه به خوی بدا. وه‌ك ئه‌وه وایه كاتی ” كیبلر ” ده‌ێوت : فریشته‌كان ته‌نه‌كان له خولگه‌كانیاندا ده‌جولێنیته‌وه.
2- هیچ ریگایه‌ك نییه كه شوینی ره‌های نیوتن ده‌ستنیشان بكه.
3- ویناكردنی شتیك هۆكاربی بۆ سه‌رجه‌م كرداره‌كان، به‌ڵام خوی كاریگه‌ری نییه به هیچ شتیكه‌وه، ئه‌مه ناكۆكی دروست ده‌كا له‌گه‌ڵ چه‌مكه زانستیه‌كانی مرۆڤ(7).
لێره‌دا ده‌گه‌ێنه ئه‌وه‌ی كه گریمانه‌ی كات و شوینی ره‌ها لای ” نیوتن ” گریمانه‌یه‌كی میتافیزیكیه، چونكه شیاوی ساغكردنه‌وه و به دروخسته‌وه نییه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به تیوره‌كه‌ی نیوتن كاریكی نامو نییه، چونكه ” نیوتن ” له‌چه‌ند شوینیكی تردا گریمانه‌ی میتافیزیكی به‌كار هێناوه، له‌وانه ” پاڵنه‌ری یه‌كه‌م بۆ جولانه‌وه” و ” جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رسه له جولانه‌وه” . ئه‌م جوره ویناكردنه ئه‌وه‌م بو روونده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ” نیوتن ” به پرنسیپه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی ، نه‌ێتوانیه‌وه خوی له میتودی هه‌ڵهێنجانی گریمانه‌یی بپارێزیت ، كه‌واته ” نیوتن ” له كاتی پیویستدا بۆ گریمانه ده‌گریته‌وه هه‌ر چه‌نده ئه‌و له رواڵه‌تدا گریمانه ره‌تده‌كاته‌وه له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا (8). چونكه پیی وایه هیچ گریمانه‌یه‌ك وه‌رناگیری تا نه‌بیته راستیه‌كی زانستی.به‌ڵام ئه‌مه له رووی لۆجیكیه‌وه دروست نییه، ناكری ئێمه دوای ساغكردنه‌وه‌ی گریمانه‌كه و بونی به راستیه‌یه‌كی زانستی په‌سه‌ندی بكه‌ین، هه‌موو گرفتیك چاره‌سه‌ره‌كه‌ی پیویستی به دانانی چه‌ند گریمانه‌یه‌ك هه‌یه، بویه ئه‌وه‌ی ” نیوتن ” مه‌به‌ستیتی لێره‌دا ره‌تكردنه‌وه‌ی گریمانه نییه به گشتی، به‌ڵكو ئه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌و گریمانانه‌یه كه سه‌لماندنی به لێكوڵێنه‌وه‌ی زانستی مه‌حاڵه. كه‌واته ” نیوتن” وه‌ك فه‌یله‌سوفیك و زانایه‌ك ته‌نها كار به‌و جوره گریمانانه ده‌كات كه شیاوی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی بیت . گه‌ر لێره‌دا بپرسین، ئایا تیوریكی زانستی به بی گریمانه بونیاده‌نری ؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن نه‌خێر، چۆنكه هه‌ریه‌ك له ” كارل پوپه‌ر و فلیب فرانك ” پێیان وایه تیوری زانستی له گریمانه‌وه ده‌ست پێده‌كات بویه ناكری له ژێر دروشمی ئه‌زموون و ته‌ماشاكردن رۆڵی گریمانه پشتگیو بخری، چۆنكه هه‌موو تیوریكی زانستی سه‌ره‌تا له وینه‌یه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی یان میتافیزیكیه‌وه ده‌ست پێده‌كا و ده‌گاته یاسا و تیوریكی زانستی باوه‌ر پێكراو له ناو كۆمه‌ڵگای زاناكاندا كه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌بی.
2- كه‌ره‌سه”ماته‌ر” و جولانه‌وه: نیوتن له تیوره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی جیهان كاریگه‌ربووه به تێراونینی فه‌لسه‌فه‌ی دیكارتیزمی بو جیهان كه به تێروانینیكی میتافیزیكی ناسراوه. جیهان له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دیكارته‌وه بریتیه له ئامرازیكی زه‌به‌لاح، له جیهاندا كه‌رسه بوونی نییه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م شوین پرده‌كاته‌وه. خودی شوینیش بۆ كه‌ره‌سه ده‌گه‌رێته‌وه، به‌وه‌ی كه شوینی به‌تاڵ بوونی نییه ، چۆنكه ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتیه له كشانی شوینی كه‌ره‌سه. ئه‌م بوچونه‌ی دیكارت ده‌رباره‌ی جیهان له لای نیوتن جێگای تیبینی بۆ هه‌رچه‌نده تێروانینیكی عه‌قڵانیه.بۆیه پوپه‌ر ده‌ڵیت :” ئه‌و تیروانینه بۆ جیهان لای نیوتن تیروانینیكی گونجاو بۆ هه‌رچه‌نده نیوتن به هۆی تیوری راكیشانه‌وه هه‌ستی به پیویستی زیادكردنی فۆرمیكی تری هۆ –ئه‌نجامی كرد، ئه‌وه‌یش هێزی راكیشان یان كارتیكردن له دووره‌وه”(9) . به‌ڵام ده‌ربرینی ” كارتیكردن له دووره‌وه ” ده‌ربرینیكی میتافیزیكیه، چۆنكه نه ساغده‌كرێته‌وه به تاقیكردنه‌وه نه شیاوی بینینه ، وه‌ك داهێنانی عه‌قڵی نیوتن وه‌سفكراوه، ئه‌مه راسته ، چونكه نیوتن له ڕێگای ته‌ماشاكردنی بۆ جولانه‌وه‌ی ته‌نه‌كان گه‌یشته ئه‌و بیروكه‌یه.كه له ئه‌سڵدا بیروكه‌یه‌كی میتافیزیكیه ؟
سه‌باره‌ت به جیهانی ماتریاڵی لای نیوتن بریتیه له كۆمه‌ڵی جه‌سته‌ی بچووك یان چه‌ند پارچه‌یه‌ك له كه‌ره‌سه، هه‌موو دانه‌یه‌ك له‌وانه یان له دۆخی ئیستاتیك دایه یان داینه‌میك له نیو جیهاندا ” فه‌زادا”، بۆیه گه‌ر جه‌سته‌كه له دۆخی ئیستاتیكدابی ئه‌وه وه‌ك خوی ده‌مینیته‌وه، وه گه‌ر له دۆخی جولانه‌وه‌دا بی ئه‌وه به‌رده‌وام به هه‌مان خێرای و ئاراسته‌دا ده‌جولێته‌وه، گه‌ر هێزی ده‌ركی ئه‌و بار و دۆخه نه‌گوری(10) . به‌ڵام نیوتن له په‌رتووكی ” پرنسیپه ماتماتیكیكانی فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی ” ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی جیهانیان پركردوته‌وه گوری بۆ پارچه‌ی بچووك ره‌نگه له گه‌ردوونی فراون و به‌تاڵدا شاراوه‌بن، كار ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر به هۆی ” هێزی كارتیكردن له دووره‌وه”، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شوینكه‌وتووانی كه وابه‌سته‌ی میتافیزیكی روحی بوون، رینمایاكانی به‌رزده‌نرخینن، وه‌ك رینمایی ماتماتیكی و روحانی وه‌سفیان ده‌كرد به پێچه‌وانه‌ی ماتریلیسته‌كانه‌وه(11) . به‌ڵام گه‌رانه‌وه‌ی جولانه‌وه‌ی كه‌ره‌سه بۆ هێزیكی نادیار وه‌ك ” كارتیكردن له دووره‌وه” له رووی زانستیه‌وه كاریكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه “پوپه‌ر” پیوایه شكستهێنانی نیوتن له پروسه‌ی گه‌رانه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه بو :” پێم وایه ئه‌و شكستهێنانه هۆكاری راسته‌وخویه كه نیوتن شوین به‌م جوره وه‌سف بكه، كه سه‌نته‌ری هه‌ستپیكردنی خودایه، چۆنكه خودی شوین به ئاگا بو له دابشبوونی جه‌سته‌كاندا، به ئاگابوو له هه‌موو شتیك، له هه‌موو جیگایه‌ك بووه، به خێرایه‌یكی بی كوتایی زانیاریه‌كان ره‌وانه‌ده‌كا، به‌م جوره شوین به دوو تایبه‌تمه‌ندی زانینی خواوه‌ندی وه‌سف ده‌كری، كه ده‌بیته به‌شیك له زانینی خواوه‌ندی. ره‌نگه ئه‌مه هه‌وڵیكی تری نیوتن بی بو پیشكه‌شكردنی شیكردنه‌وه و راڤه‌یه‌كی ماهویی بۆ جیهان(12). ئه‌مه بو خۆی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیوتن هه‌ندی جار په‌نای بو میتافیزیقای لاهوتی بردووه له دانانی وینه و تیروانین بو ئه‌و گرفتانه‌ی كه به ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراون. ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رسورمانه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نیوان ” كه‌ره‌سه و جولانه‌وه” له فه‌لسه‌فه‌ی فیزیای نیوتن، ئه‌وه‌یه كه نیوتن جیاوازی ده‌كا له نیوان ” كه‌ره‌سه و جولانه‌وه”. به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا جولانه‌وه‌ی به‌شیكه له جه‌وهه‌ی كه‌ره‌سه یان هێزیكی ده‌ره‌كییه له ده‌ره‌وه‌ی سروشتی كه‌ره‌سه‌دایه؟ وه‌ڵامی ئه‌م جوره پرسیارانه ته‌نها میتافیزك توانای وه‌ڵامی هه‌یه. بۆیه ده‌بینین نیوتن كه‌ره‌سه له جولانه‌وه جیاده‌كاته‌وه، به‌م جوره جولانه‌وه به‌شیك نییه له كه‌ره‌سه یان تایبه‌تمه‌ندیه‌ك نییه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌ره‌سه، به‌ڵكو هۆیه‌كی یان هێزیكی ده‌ره‌كییه. نیوتن له ریگای یاسای راكیشانی گشتییه‌وه توانی به وردی جولانه‌وه‌ی ته‌نه‌كان به ده‌ووری خوردا له گه‌ردووندا راڤه بكا، دۆخی ئیستای جولانه‌وه‌ی ته‌نه‌كان بۆ هێزی راكیشانی خور ده‌گه‌رێته‌وه. لێره‌دا رووبه‌رووی پرسیاریك ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش چۆن سه‌ره‌تای جولانه‌وه‌ی ته‌نه‌كان ده‌ستپێكرد؟. بو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بینین نیوتن ده‌ڵیت : كه‌ره‌سه خوی توانای جولانه‌وه‌ی خوی نییه، یان كه‌ره‌سه ناتوانی ببیته سه‌رچاوه‌ی جولانه‌وه‌ی خودی خوی، بویه ته‌نه ئاسمانییه‌كان ناگۆڕین، تا جولانه‌وه ده‌ستپێ بكا، پیویستی به پاڵدانیكی سه‌رتایی هه‌یه. ئه‌مه‌یش بو ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه بڵین جیهان له لایه‌ن خوداوه دروستكراوه(13) .چۆنكه ته‌نها دروستكه‌ری جیهان ده‌توانی ئه‌و جولانه‌وه سه‌ره‌تایی به كه‌ره‌سه ببه‌خشی. به‌ڵام جولانه‌وه‌ی جه‌سته‌كان له شوین و كاتدا پیویستی به ناوه‌ندیك هه‌یه جولانه‌وه‌كه ئه‌نجامبدات، نیوتن بو ئه‌مه گریمانه‌ی بونی ناوه‌ندیك ده‌كا به ناوی ” ئه‌سیر”. ئه‌سیر بریتیه له‌و ناوه‌نده‌ی كاریگه‌ری نیوان ره‌هه‌نده‌كان ده‌گه‌ێنی و هه‌ڵگری جه‌سته تیشكیه‌كانه و راكیشانیش راڤه ده‌كا(14). لیره‌وه نیوتن گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه گه‌ردوون له فه‌زایه‌كی فراوان مه‌له‌ده‌كا كه بریتیه له ده‌ریایه‌ك له ئه‌سیر، فه‌زایه‌كی ئیستاتیك، ئیستاتیكی هه‌تاهه‌تایی(15).
3- هێزی راكیشان وه‌ك گریمانه‌یه‌كی میتافیزیكی:
گه‌ر به وردی تیوره‌كه‌ی نیوتن ده‌رباره‌ی ” هێزی كارتیكردن له دووره‌وه” بخوینینه‌وه، ئه‌وا وه‌ك بیروكه‌یه‌كی ئاڵوز و ناروون ده‌رده‌كه‌وی، بۆیه له لای دیكارتیزمیه‌كان ره‌تكرایه‌وه چۆنكه زیاتر وه‌ك بیروكه‌یه‌كی ناعه‌قڵانی ده‌ركه‌وت، بۆیه ئه‌وان وه‌ك پیشه‌كییه‌ك بۆ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه په‌سه‌ندیان نه‌كرد. به‌ڵام نیوتن و شوینكه‌وتووانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ” كارتیكردن له دووره‌وه” یان ” هێزی راكیشان” بیروكه‌یه‌كی ئاڵوز و ناروونیش بی، سه‌لمێنراو بی یان نا، ئه‌وا پرنسیپی راكیشان خوی به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پینی، چۆنكه له رووی ئه‌زموونه‌وه دروستی و راستیتی سه‌لمێنراوه(16). وه لایه‌نی میتافیزیكی ئه‌م تیوره بۆ راڤه و شیكردنه‌وه‌ی نیوتن ده‌گه‌رێته‌وه بو سروشتی راكیشان. بو ئه‌و گفت‌وگو و دیالوكانه ده‌گه‌رێته‌وه كه ده‌رباره‌ی راكیشان كراوه، ئایا راكیشان به‌شیكه له خودی كه‌ره‌سه وه‌ك كشان و ره‌قی، یان دۆخیكه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌دایه؟ وه‌ڵامی نیوتن بو ئه‌و پرسیاره به جوریك بو تا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كدا بگونجی، نیوتن پیوایه راكیشان نه تایبه‌تمه‌ندیكی خودیه وه نه پیویستیكی پیویسته بۆ كه‌ره‌سه. چۆنكه پیوایه كاتی خودا كه‌ره‌سه‌ی دروست كردووه، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیش وه‌ك ” كشان و ره‌قی” له‌گه‌ڵدا دورست كردووه. له‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌وه جیهانیكی میكانیكی به‌رهمهێنا به هه‌مان ئه‌و فۆرمه‌ی دیكارت باسی كردووه. به‌ڵام نیوتن ده‌ڵیت :” بو ئه‌وه‌ی جیهان وه‌ك ئه‌و فۆرمه بی كه هه‌یه، خودا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری خسته پاڵ سروشتی میكانیكی جیهان، تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوی، به هۆیه‌وه راكیشانی نیوان شته‌كان رووده‌ده‌ن. كه‌واته جیهان ده‌كه‌ویته ژیر دوو یاساوه ئه‌وانیش یاسای ” قصوری خودی” كه به‌شیكه له كه‌ره‌سه و لێجیانابیته‌وه، و یاسای راكیشان كه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌دایه(16).
هه‌روه‌ها نیوتن ده‌رباره‌ی هێزی راكیشان ده‌ڵیت :” كاتی ده‌وتری راكیشان تایبه‌تمه‌ندیكیه په‌یوه‌سته به كه‌ره‌سه‌وه و جودا نابیته‌وه، كه پێده‌چیت یان ره‌نگه جه‌سته‌یه‌ك له دووره‌وه كاربكاته سه‌ر جه‌سته‌یه‌كی تر، له بوشاییدا، به بی بوونی جه‌سته‌یه‌كی سییه‌م وه‌ك ناوه‌ندیكی گه‌ێنه‌ر، ئه‌م ده‌ربرینه ته‌نها بریتیه له قسه‌ی پوج و بی مانا، بویه ناكری كه‌سیك توانای تویژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بی و بكه‌وێته داوی ئه‌م جوره ده‌ربرینانه‌وه. كه‌واته ده‌بی راكیشان هۆكاره‌كه‌ی بكه‌ریك بی كه به پیی هه‌ندی یاسا به‌رده‌وامی به كرداره‌كانی ده‌دا”(17). ئه‌م جیهانه‌ی نیوتن وینای كردووه له ماشینیكی زه‌به‌لاح ده‌چیت هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه له جولایه‌كی به‌رده‌وامدایه وه‌ك ئامرازیك كه به یاسا ئه‌زه‌لێه‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. كه‌واته ئه‌م بوچوونه میكانیكیه بو سروشت په‌یوه‌سته به جه‌ختگه‌رایه‌وه. بویه وه‌سفكردنی جیهان به‌م جوره پیویستی به خولقێنه‌ریكی ده‌ره‌كیه، خواوه‌ندیك له‌سه‌ره‌وه جیهان به‌ریوه‌ده‌با به پیی یاساكانی خوی. یاساكانی فیزیكیش له هه‌مان كاتدا وه‌ك جه‌وهه‌ریكی خواوه‌ندی وه‌سفكراوه(18). لیره‌دا ده‌توانین بڵین بوچوونه‌ی نیوتن گوزارشت له فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ختگه‌رایی سروشت و رووداوه‌كانی ده‌كا، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه بریتیه له‌وه‌ی كه زانای ماتماتیكی ” بییر سیمون لابلاس” ئاماژه‌ی بو كردووه و ده‌ڵیت :” گه‌ر بیرمه‌ندیكی به توانا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ، سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی كار له سروشت ده‌كه‌ن و دۆخی سه‌رجه‌م ئه‌و جه‌ستانه‌ی پێكیهێناوه بناسیته‌وه، هه‌روه‌ها توانای شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام و مه‌رجه‌كانی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌بی، ئه‌وا ئه‌و بیرمه‌نده به توانایه ده‌توانی له‌یه‌ك فۆرمدا یان دراشتندا جولانه‌وی جه‌سته گه‌وره‌كان و بچووكه‌كانی ” گه‌ردیله “گه‌ردوون كوبكاته‌وه، ئاینده و رابردووی ئه‌وانه بو بیرمه‌نده‌كه روون و ئاشكرا ده‌بی”(19). ئه‌مه بو خۆی رۆڵی وینه و تیروانینی میتافیزیكی ده‌سه‌لمێنی له بونیادنانی تیوری زانستی له قۆناغیك له قۆناغه‌كانی گه‌شكردنی زانست. یه‌كیك له گرفته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی زانست له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شورشی زانستی دوومه‌وه ” تیوری ریژه‌ی و تیوری كوانتوم” زانا و فه‌یله‌سوفه‌كان رووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره بونه‌وه، ئایا میتافیزیك رۆڵی هه‌یه له بونیادنانی تیوری زانستی ؟ یان وینه میتافیزیكیه‌كان بی واتا قسه‌ی پوچ و بی مانان؟ بۆیه له‌گه‌ڵ قۆتابخانه‌ی ” پوزه‌تیڤیزیمی لۆجیكی و فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری و براگماتی…” ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی میتافیزیك و ده‌سته‌واژه‌كانی كردووه به‌وه‌ی كه ده‌سته‌واژه‌كانی بی واتا و شیاوی لێكوڵینه‌وه‌ی زانستی نییه، بۆیه ده‌بی له پرۆسه‌ی زانستیدا دووربخرێته‌وه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا قۆتابخانه‌ی ” عه‌قڵگه‌رایی ره‌خنه‌یی” به رابه‌ریه‌تی فه‌یله‌سوفی مه‌زن ” كارل پوپه‌ر” به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌رگری له میتافیزیك كرد و پیی وابوو كه ده‌سته‌واژه میتافیزیكیه‌كان هه‌ندی جار رۆڵی ته‌واو ده‌بینین له گه‌شه‌كردنی زانست و دروستكردنی تیوری زانستی به نموونه ” تیوری گه‌ردیله‌یی گریكی” تا سه‌ده‌ی 19 له نیو بوچوونه میتافیزیكیكان مایه‌وه له‌وانه ده‌ربرینی ” رازه‌رفورد” ده‌رباره‌ی جولانه‌وه‌ی ئه‌لكترون له ناو ناوكدا كه له فۆرمیكی بازنه‌یدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌م بوچوونه زانستی نه‌بوو چۆنكه شیاوی تاقیكردنه‌وه نه‌بوو، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ بینین و ته‌ماشاكردن ناگه‌رێته‌وه، بویه وه‌ك تیروانینیكی میتافیزیكی سه‌یر ده‌كرا. كه‌واته ناكری بڵین میتافیزیك هیچ ڕۆڵی نییه له گه‌شه‌كردنی زانست‌دا.
لیستی په‌راویزه‌كان:
1- دندش، نزار، ماهو العلم،دار الفارابی-لبنان،گ1، 2009، ص 126.
2- قرا‌وه فی كتاب ” فلسفه نیوتن الگبیعیه ( الزمان والمكان)”.www.alawan.org
3- الجابری،محمد عابد، مدخل الی فلسفه العلوم،مركز دراسات الوحده العربیه،بیروت، گ6، 2006، ص 389.
4- عبد، جلال الحاج، نڤریه النسبیه العامه لانشتاین، من الانترنت.
5- نفادی، السید، السببیه فی العلم، دار التنویر للگباعه والنشر والتوزیع، بیروت، گ1، 2006، ص 84.
6- كاكو،میشو، كون انشتاین، ت:شهاب یاسین، كلمات عربیه للترجمه والنشر، القاهره، گ1، 2011، ص 19.
7- عبد،جلال الحاج، نڤریه النسبیه العامه لانشتاین، ص 12.
8- الجابری، محمد عابد،مدخل الی فلسفه العلوم،مصدر سابق، ص 271.
9- بوبر،كارل، الحیاه باسرها حلول لمشاكل،ت،بها‌و درویش، منشأه المعرف بالاسكندریه، ص 61.
10- جینز،جیمس، الفلسفه والفیزیا‌و،ت:جعفر رجب، دار المعارف مصر، 1981، ص 150.
11- فرانك، فلیب، بین الفیزیا‌و والفلسفه،ت:محمد العبد، الهیئه المصریه العامه للكتاب، القاهره، 2010، ص 85-86.
12- بوبر،كارل، الحیاه باسرها حلول لمشاكل، مصدر سابق، ص 62.
13- فاتالییف،خ، المادیه الدیالكتیكیه والعلوم الگبیعیه، تعریب، هنری دكر، دار الفارابی، بیروت، بدون تاریخ، ص 114-115.
14- نفادی، السید، السببیه فی العلم، مصدر سابق، ص 87.
15- الجابری، محمد عابد، مدخل الی فلسفه العلوم، مصدر سابق، ص 274.
16- نفس المصدر، ص 273.
17- نفس المصدر، ص 273.
18- فیاچ،منی، العلم فی تقدم العلم، دار المنتخب العربی للدراسات والنشر والتوزیع، بیروت، گ1، 1995، ص 62.
19- مقادیسی، متی ناصر، نڤره فی تگور الفیزیا‌و، بیت الحكمه، بغداد، 2002، ص 24.
بابه‌تی: گۆڤاری مه‌ده‌نیه‌ت ژماره ٣٠