چیا جەمال خوێندکاری بەشی موزیکی کۆلێجی ھونەری زانکۆی سلێمانی، له‌ 16.01.17 بە ھەڵواسینی تابلۆیەک بە ناونیشانی کۆلێجەکەیەوە، کە دەستەواژەی “Fuck”ی زمانی ئینگلیزیی لەسەرە، ناڕەزایەتیی خۆی دەربارەی ژیانی زانکۆیی لە زانکۆی سلێمانی بەگشتی و سیستەمی بەڕێوەبردن و مامەڵەکردنی کۆلێجەکەی خۆی بەتایبەتی، دەربڕیوە.

سه‌رنجی (سلاڤۆ ژیژاك)دەربارەی(فەك)كەی،كۆلێژی هونەر!


Loading

هەموو ئەو شتانەی،كەدەیانبینین ناڕاستن،بەمانایەكی تر هەموو ئەو شتانەی،كەدەیان بینین ڕاست نین،بەڵكو ماسكی ڕاستین. ئێمە،بۆ تێگەیشتن لەڕاستیەكان پێویستمان بەئایدۆلۆژیایە،بەبێ بوونی ئایدۆلۆژیا هەرگیز لەڕاستی شتەكان ناگەین.ئایدۆلۆژیا،ئەو دەستەڵاتە گەورەیەمان دەداتێ،كەلە ماهیەتی شتەكان بگەین،كەواتە ئەمە بەڕوونی،بەرپەرچدانەوەی ئەو ڕایەیە،كەپێیوایە (ئایدۆلۆژیا مردووە).ئ ایدۆلۆژیا،نەك هەر نەمردووە،بەڵكو زیندووە و، زەرویەتە كەزیندووبێت.

ژیژاك،بۆ تێگەێشت لەمانا و زیندویەتی ئایدۆلۆژیا، خوێندنەوەی بۆ گەلێك لەفیلم و دروستكراوەكانی مۆدێرنە كردووە، سەرەتا بۆ ئامادەی ئایدۆلۆژیا سەرنجی بۆ شێوازی دروستكردنی(سیفۆنی سەرئاو) ڕاكێشاین و ئەوەی بۆ سەلماندین ئایدۆلۆژیا چ ئادەییەكی تۆپزی هەیە،هەر لەو ڕێگەیە و لەجیاوازی ڕۆچونی پیسی هاوڵاتی ئەمریكی،فەرەنسی و ئەڵمانی،ئەوەی بۆ ڕوونكردینەوە،كەچ جیاوازیەك لەنێوان فیكری ئەو وڵاتانەدا هەیە.

perverts guide-thumb-860xauto-43283

 

وەك پێشتریش ئاماژەم پێدا(ژیژاك) بۆ تێگەیشتن،لە مانا و مادەگی ئایدۆلۆژیا،خۆێندنەوەی بۆ گەلێك درووستكرا و فیلم كردووە،وەك فیلمەكانی(تایتانیك و دەنگی موسیك…هتد).لەم پارچە ڤیدۆیەدا (لینكی ڤیدۆكە لەخوارەوەیە)،ژیژاك سەرنجمان بۆ یەكێك لەفیلمە فەرامۆشكراوەكانی هۆڵیود ڕادەكێشت،كە فیلمەكە گێڕانەوەی ژیانی چەند كرێكارێكی بێ ماڵە. ڕۆژێك یەكێك لەكرێكارەكان بۆكسێكی پڕ لەچاویكە دەدۆزێتەوە. ئەو دۆزینەوەی گرنگیەكی هێجگار گەورەی هەیە،گرنگیەكەی كاتێك دەردەكەوێت،كەكرێكارەكە لەیەكێك لەپیاسەكانیدا،یەكێك لەچاویلكەكان لەچاو دەكات، ئیدی ڕووپۆشی باڵەخانەكان،پشتی ڕیكلامەكان،نهێنی دروشمەكان و ڕووكەشی مرۆڤەكان و…هتد،.بەجۆرێك ده‌بینێت  به‌وه‌ی هه‌موو ماسكەكان كەشفدەبن.

ژیژاك پێیوایە،كەئایدۆلۆژیا وەك چاویلكەكە دەرخەری ڕاستیە،بەبێ ئایدۆلۆژیا (چاویلكەكە)هەرگیز لەڕاستی ناگەین و،ئەوانەشی كەنایانەوێت(ئایدۆلۆژیبن) لەڕاستی بگەن ڕووبەڕوومان دەبنەوە،وەك چۆن لەفیلمەكەدا نیشاندراوە و ژیژاكیش باسی كردووە. لێرەوە دەبینین ئەوەی كە(چیا)كردی ئەكتێكی ئایدۆلۆژیە. چیا،لەبنەڕەتدا هەڵنەساوە بەگۆڕینی شوناس و ناوی كۆلێژی هونەر،بەڵكو ڕاستی كۆلێژی هونەری دەرخستووە.  ئەوانەشی كە دژایەتی چیا دەكەن،  ئەوانەن كەنایانەوێت ڕاستیەكان ببین (چاویلكەكە لەچاوكەن) بەمانا ژیژاكیەكەی (چیا)كڵاوی بۆ نەدوورین،بەڵكو (چاویلكەكە)ی لەچاوكردین!

چیا جەمال خوێندکاری بەشی موزیکی کۆلێجی ھونەری زانکۆی سلێمانی، له‌ 16.01.17 بە ھەڵواسینی تابلۆیەک بە ناونیشانی کۆلێجەکەیەوە، کە دەستەواژەی "Fuck"ی زمانی ئینگلیزیی لەسەرە، ناڕەزایەتیی خۆی دەربارەی ژیانی زانکۆیی لە زانکۆی سلێمانی بەگشتی و سیستەمی بەڕێوەبردن و مامەڵەکردنی کۆلێجەکەی خۆی بەتایبەتی، دەربڕیوە
چیا جەمال خوێندکاری بەشی موزیکی کۆلێجی ھونەری زانکۆی سلێمانی، له‌ 16.01.17 بە ھەڵواسینی تابلۆیەک بە ناونیشانی کۆلێجەکەیەوە، کە دەستەواژەی “Fuck”ی زمانی ئینگلیزیی لەسەرە، ناڕەزایەتیی خۆی دەربارەی ژیانی زانکۆیی لە زانکۆی سلێمانی بەگشتی و سیستەمی بەڕێوەبردن و مامەڵەکردنی کۆلێجەکەی خۆی بەتایبەتی، دەربڕیوە.


فه‌رموون له‌گه‌ڵ ژیژاك ؛ 

ته‌واو

 

مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە! ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.