دادا یاخود دادایزم

Loading

دادا یاخود دادایزم، لە بزووتنەوەی مۆدێرنیزمیدا، ڕێبازێکی پێشەنگ و تایبەتی هونەری و ئەدەبییە، جوڵانەوەیەکی کۆنەپەرستانەیە و دەکرێت وەک ناڕەزایەتییەکی بەرچاو ببینرێت بەرانبەر پێکەوەبەستنی کولتوری لە هێرارشیی کۆمەڵایەتیدا. هەروەها دەتوانین بڵێین دادا یەکەم شکانی خودئاگایانەیە بە بەردەوامی کولتوری بۆرژوازی و لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە، دژوەستانی هونەری تاکەکەسییە بەرانبەر ئەو کۆمەڵگەیەی جەنگی جیهانی یەکەمی خوڵقاند.

ڕەوتی دادایزم لە ساڵی ١٩١٦ لە شاری زویرخی وڵاتی سویسرا، بە ڕابەرێتی کۆمەڵێک هونەرمەند و نووسەر بەرپا بووە و پاشان لە وڵاتانی تری ئەورووپا و لە ئەمەریکاش پەرەی سەندووە. پێشەنگانی دادا لە زویرخ بریتی بوون لە؛ (هوگۆ باڵ، ئێمی هێنینگس، تریستان تـزارا، هانس ئارپ، مارسێل جانکۆ و هتد …) ئەم کۆمەڵە ئەدیب و هونەرمەندە بە بەیاننامە و کار و چالاکییە سەیروسەمەرەکانیان دژی خەسڵەتدارکردنی هونەر و ئەدەب وەستانەوە. لێپرسراویەتی جەنگ و وێرانکارییەکانیان خستە ئەستۆی کۆمەڵگە و هێرشێکی هونەرییان لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرندا بەرپاکرد، بە ئامانجی لەناوبردنی ناسیۆنالیستی سیاسی، نەریتی چەقبەستووی کۆمەڵایەتی، وەکیەکبوون و زیادەڕەوی هزری و لۆژیکی. 

 

هوگۆ باڵ، لە کاتی شیعر خوێندنەوەدا، لە کەبەرێی ڤۆڵتێر، ١٩١٦
هوگۆ باڵ لە کاتی شیعر خوێندنەوەدا، لە کەبەرێی ڤۆڵتێر

پاش زویرخ، لە بەرلین لەلایەن؛ (ڕاول هاوسمان، جۆرج گرۆس، هاننا هوێچ، واڵتەر مەهرین، جۆهاننێس بادەر و هتد …) جوڵانەوەکە بەرفراوان کرا و هاوکات لە ئەمەریکاوە گروپێکی تر بە ڕابەرێتی (مارسێل دوچامپ، فرانسیس پیکابیا و ئارتور کراڤان و هتد …) لەم بارەیەوە دەستبەکاربوون و پەیوەندیان لەگەڵ گروپەکانی بەرلین و زویرخدا گرت و بوونە هۆی بڵاوبوونەوەی دادایزم لە پاریسیش، کە لەوێ (ئاندرێ برێتۆن و بینیامین پێرێت و جاکویس ریگاوت …) لە دیارترین داداییەکان بوون. هەروەکچۆن فەیلسوفی ئیتاڵی (جولیوس ئێڤولا) و نووسەری ناودار (واڵتەر سێرنەر) وەک چالاکوانانی دادایزمی ناسران.

لەو ڕووەوە کە هونەر ڕاستی کۆمەڵگەیەکی درۆزنی نیشاندەدا، داداییەکان هێرشیانکردە سەر تێگەیشتنی هەنووکەیی هونەر و دژی ئەو چەمکە کلاسیکییە وەستان کە جوانیی لە ناوەنددا دەهێڵایەوە. هونەری دادایزمەکان لە هەرەلەپێشترینەکان بووە و خۆیان بە (دژە-هونەر) ناویانبردووە. ئەوان بە مەبەست و ئاگاییەوە شێوازی نەشیاو و ناباویان بەکارهێناوە و بایەخیان بە بێسەروبەرەیی و بێدەربەستی داوە.

زۆر تێگەیشتنی جۆراوجۆر و ناڕوون بۆ واتای بنچینەیی وشەی دادا هەیە، هەندێک پێیوایە دادا لە دەنگی گڕوگاڵی منداڵەوە وەرگیراوە، هەندێک دەڵێت لە وشەیەکی منداڵانەی فەڕەنسییەوە هاتووە بەواتای ئەسپ و هەشە وشەکە پەیوەست دەکاتەوە بە دەستەواژەیەکی ئەڵمانییەوە کە بۆ ماڵئاوایی دەگوترێت. دادا هەموو ئەم واتایانە دەدات و مانای هیچیشیان نادات، ناڕوونی وشەکە تا ئاستێکە کە بووەتە شێوازێک لە ناڕوونی و چۆنییەتی ڕێڕەوگرتنی ڕەوتەکەدا.

بزوتنەوەی هونەری دادایزم ساڵی ١٩٢٤ هەڵوەشایەوە، وێڕای کورتیی تەمەنی جوڵانەوەکە، جێپەنجە و کاریگەری خۆیان بەهێز و سەرنجکێش بەجێهێشت، بە جۆرێک، ئەو ئەنتی هونەرەی کە دروست بوو، لەگەڵ کاتدا چووە ناو دامەزراوەی هونەری جیهانییەوە و تا ئەمڕۆش کاری پێشەنگەکان پڕ بەها و بەرزدەنرخێندرێن.

هەندێک کاری داداییەکان:

شیعری دەنگیی (کەرەوانە)ی هوگۆ باڵ، ساڵی ١٩١٧ بڵاوکرایەوە
شیعری دەنگیی (کەرەوانە)ی هوگۆ باڵ، ساڵی ١٩١٧ بڵاوکرایەوە
<center><span style="color: #e8e6e6;">کاری هاننا هوێچ </span><br /> <span style="color: #e8e6e6;"> Hannah Höch Cut with the Dada Kitchen Knife through the Last Weimar Beer-Belly Cultural Epoch in Germany, 1919. Nationalgalerie, Staatliche Museen zu Berlin, Berlin</span><center></center></center>
کاری هاننا هوێچ
Hannah Höch Cut with the Dada Kitchen Knife through the Last Weimar Beer-Belly Cultural Epoch in Germany, 1919. Nationalgalerie, Staatliche Museen zu Berlin, Berlin
کاتژمێرەکەی فڕانسیس پیکابیا
کاتژمێرەکەی فڕانسیس پیکابیا
کاری کاتێلان
کاری کاتێلان
کاری کاتێلان
Rendering for Maurizio Cattelan, America
d7hftxdivxxvm.cloudfront.net
لای چەپەوە؛ فوارەکەی دوچامپ ـ لای ڕاستەوە؛ پۆستەری تیۆ دۆسێبۆرگ
Left: Marcel Duchamp, Fountain, 1917. Right: Theo van Doesburg, poster for Dada Matinée, 1923

 

سەرچاوە:

https://www.artsy.net/article/artsy-editorial-100-years-on-why-dada-still-matters