هونه‌رمه‌ند (بالدین) له‌سه‌ر ئه‌م كارانه‌ی ده‌ڵێت؛
لە سەرەتای 70 كانداكە گەیشتمە ڕۆما-ئیتالیا بۆ خۆێندی هونەر، لەوسالانەدا گرپوپێك لە ئینگلترا شیوەیەكی تازەیان داهێنا لە بازندی كۆنسێپتوالیزمی جیهانیدا ، ناویان ( Art & Language ) بوو. كارەكانی ئەم گروپە زۆر له‌و كاته‌دالە مۆزە و گالێریەكانی ڕۆما نمایشدەكرا .
لەمانگەكانی دوایدا هەندێ بیرۆكەم ده‌رباره‌ی كوردستان و كه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌لادروست بوو ، له‌شێوه‌ی بەشێوەی (ئاڕت & لەنگویج) یاخود (هونه‌ر و زمان) به‌رجه‌سته‌م كردن، بێگومان بە چەند گۆڕانێكەوە كە بگونجێن لە گەڵ ڕووداوەكاندا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوارەكانی فەلسه‌فی ،كۆمەلایەتی،هونەری،ژیندە، سیاسی، پەروەردەیی و چەندەها بوارەكانی تردا هاڕمۆنیه‌ك دروست بكه‌ن. ئه‌م چه‌ند كاره‌ی سه‌ره‌وه ، به‌رخه‌سته‌بوونی ئه‌م بیرۆكانه‌ن.