هه‌ر له منداڵیه‌وه زۆر هۆگری باوكم بووم، هه‌موو دونیا‌م له چاوی ئه‌ودا ده‌بینیی، هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر سه‌رقاڵی سیاسه‌ت بوو، به‌ڵام ئه‌و كاته كه‌مانه‌ی كه له‌گه‌ڵماندا ده‌بوو كاتێكی له‌بیر نه‌كراوبوون بۆ من
باوكم ناوی( شه‌هابی شێخ نوری شێخ ساڵح)ه له ساڵی ١٩٣٤ له دایك بووه، له خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر، باپیرم (شێخ نوری شێخ ساڵح) ئه‌ویش شاعیر بوو، هۆنراوه‌كانی بۆ نیشتیمان و بۆ ئازاره‌كانی بوو.
له‌م خێزانه‌دا، باوكم له منداڵیه‌وه خولیای سیاسه‌ت بووه و دونیابینی خۆی هه‌بوو، له خوێندندا كه‌سێكی زیره‌ك بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدادی پایته‌ختی ئیراق، زه‌بری به‌ركه‌وتبوو و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان، باپیرم شێخ نوری هه‌رچۆنێك بێت قه‌ناعه‌تی پێكردبوو كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و چیتر ژیانی خۆی نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
باوكم بێگوێدانه ئه‌و خه‌مه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵیده‌گرن بۆ كاری سیاسی ئه‌و، هه‌ر به‌رده‌وام بوو. سه‌ره‌تا له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و دواتر له‌گه‌ڵ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی جیابۆوه. ئێمه‌ش له ساڵی ١٩٦٤ نه‌فیكراین بۆ به‌سره له خوارووی عیراق. من له‌وێ چوومه قوتابخانه و سۆرانی برام له‌وێ له‌دایكبوو، دواتر و له ساڵی ١٩٧٠ قبوڵیان نه‌كرد بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سله‌یمانی به‌ڵكو گواستراینه‌وه بۆ به‌غداد، هه‌تاوه‌كو ساڵی ١٩٧٣ له به‌غداد بووین و دواتر باوكم بۆ سه‌فه‌رێكی ده ڕۆژی ڕۆیشت بۆ لوبنان، به‌ڵام سه‌فه‌ره‌كه‌ی ساڵێكی خایاند.
كه ئێمه له به‌غدا بووین باوكم به‌رده‌وام بوو له سیاسه‌تكردن و هه‌رده‌م ماڵمان قه‌ره‌باڵغ بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕژێمی ئێران هه‌ڵئه‌هاتن و هاوڕێ باوكم بوون و له ماڵی ئێمه‌دا به دزییه‌وه خۆیان حه‌شارده‌دا و هه‌تا ماوه‌یه‌ك له‌لای ئێمه ده‌بوون. باوكم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا و به‌هۆی بارودۆخی كورد له‌وماوه‌یه‌دا كه به‌هۆی ڕێكه‌وتنی یازده‌ی ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ له نێوان كورد و به‌غدادا، ڕێكخستنێكی چه‌پیان دروستكرد به‌ناوی(كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان ) كه ئامانجی ئه‌م ڕێكخستنه خه‌باتێكی ڕۆشنبیریی و سیاسی بوو بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، كه دووچاری دوو جۆر چه‌وسانه‌وه بوون، كه یه‌كه‌میان جیاكاریه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوو و دووهه‌میان جیاكاریه‌كی چینایه‌تی بوو.
ئه‌م ڕێكخستنه ( كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان) نهێنی بوو چونكه هه‌م تاكه حیزبه كوردییه‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان ) پێیوابوو تاكه نوێنه‌ری خه‌باتی گه‌لی كورده، پێی خۆش نه‌بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان هیچ ڕێكخستنێكی تر هه‌بێت، هه‌م حكومه‌تی به‌عسیش چاودێری ده‌كردن.
له‌دوای سه‌فه‌ری باوكم بۆ لوبنان و بڕیاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه سلێمانی و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵی مامه‌مدا ژیاین و دواتریش له نزیك (گه‌ڕه‌كی ئیسكان) خانوویه‌كمان گرت به‌كرێ. له سه‌ره‌تای ١٩٧٤ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی كورد باوكم به نهێنی هاته‌وه، له ڕێگه‌ی شه‌مه‌نه‌فده ری دیمه‌شق بۆ موسڵ، دوای ساڵێك باوكمان بینیه‌وه، سه‌ره‌تا نه‌ماناسیه‌وه، پیاوێكی لاواز، ڕه‌نگێكی ئه‌سمه‌ر، له ماڵی مامۆستا (جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید) هاوڕێی باوكم و خاڵی نه‌رمین عوسمان ئامۆژنم و ژنی شێخ دارۆی مامم یه‌كترمان بینیه‌وه. دایكم باوه‌شی كرد به پیاوێكی ڕه‌شتاڵه‌دا، من و سۆرانی برام له پشته‌وه جله‌كه‌یمان ڕاده‌كێشا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دایكمان بۆ واده‌كات. باوكم باوه‌شی بۆ كردینه‌وه به‌ڵام ئێمه نه‌چووین، هه‌تا گووتی؛ وه‌رن بزانن چیم بۆ هێناون!… ئینجا زانیمان ئه‌وه باوكمانه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌نهێنی، نابێت باسی بكه‌ین و ده‌بێت ئه‌م باوكه به‌نهێنی ببینین.
دواتر و به‌چه‌ند مانگی دواتر باوكم له كه‌ركوك و سلێمانیش به نهێنی مایه‌وه، هه‌تاوه‌كو په‌یوه‌ندیكرد به‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه، له‌وێش ساڵێك پێشمه‌رگه بوو، له‌ساڵی ١٩٧٥ كورد شكستی هێنا و (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) له‌ژێر فشاری (ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر ) ی نێوان (سه‌دام حوسێن و شای ئێران) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی جه‌زائیر (هاواری بومیدیه‌ن) كۆتایی به‌شۆڕش هێنا.
دیاره باوكم نه‌یده‌ویست بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ده‌یویست له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ڕێكخستنه سیاسیه‌كه‌ی بمێنێته‌وه به‌رده‌وامی به به‌رخودان بدات، به‌ڵام نه‌یانهێشت، و دواتر ئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران خه‌ڵك گه‌ڕایه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ویش چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، چونكه پێشتر هه‌واڵی ناردبوو كه ناگه‌ڕێته‌وه. ئیدی ماڵی ئێمه خۆڵی مردووی به‌سه‌ردا كرابوو، من و سۆران له‌سه‌ر سه‌كۆی به‌رده‌رگاكه‌مان دانیشتبووین كه له‌پڕ ته‌كسیه‌ك وه‌ستا، دیسانه‌وه پیاوێكی جل كوردی شڕ و تۆزاوی دابه‌زی له ته‌كسیه‌كه، و گووتی؛ بڕۆن به‌دایكتان بڵێن با پاره بۆ ته‌كسیه‌كه بهێنێت…ئێمه‌ش ڕامانكرده ژوورێ و گووتمان؛ پیاوێك له‌به‌رده‌رگایه ئه‌ڵێت با دایكت پاره بهێنێت بۆ ته‌كسیه‌كه!…دایكم ڕایكرده ده‌ره‌وه و به‌زریكه‌یه‌ك له هۆش خۆی چوو، دواتر هه‌موو كه‌سوكار ڕژانه ماڵمان و ئێمه‌ش پێئه‌كه‌نین و بۆ هه‌مووانمان ئه‌گێڕایه‌وه كه باوكمان نه‌ناسیوه‌ته‌وه و دایكم بووراوه‌ته‌وه، ئای خودا خۆزگه ئه‌و ڕۆژانه ده‌گه‌ڕانه‌وه، خۆزگه جارێكی تر زه‌مه‌ن به‌ره‌وه دواوه ئه‌گه‌ڕایه‌وه خۆزگه.
چیرۆكه‌كه‌م لێره‌دا نابڕێته‌وه، خانوویه‌كمان گرت له (جاده‌ی سالم) تێیدا دانیشتین به‌ڵام ئاسووده‌یی هه‌رگیز هاوڕێی خێزانه‌كه‌مان نه‌بووه. هێزه ئه‌منیه‌كان چوون بۆ سه‌ر شوێنی كاری باوكم كه له كارگه‌ی جگه‌ره كاری ده‌كرد، چوون بۆئه‌وه‌ی خۆی و شێخ دارۆی مامم بگرن. پیاوێك له به‌غدا گیرابوو و ناوی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌مانی هێنابوو، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوه‌كه‌ی گۆڕدرابوو بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجه‌ده‌رانی كوردستان) و دوای چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ (پارتی سۆسیالیست) و (خه‌تی گشتی) به‌ره‌یه‌كیانپێكهێنا به‌ناوی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان. به‌ڵام له‌و كاته‌دا شتێك نه‌بوو به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانی و باوكم كۆمه‌ڵه بوو. ئیدی باوكم ئه‌و ڕۆژه باوكم ئاگاداركرایه‌وه و جارێكی‌تر و به‌نهێنی له سله‌یمانیدا مایه‌وه.
باوكم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌گه‌ڕان بۆ شێوازێك كه وڵات به‌جێبهێڵن و به‌رده‌وام بن له‌خه‌باتی سیاسی، زیاتر ده‌یانویست بچنه سوریا، به‌ڵام ده‌بوایه له پێشدا بچنه ئێران و له‌وێوه بڕۆن بۆ سوریا. به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ قاچاغچیه‌ك ڕێكه‌وتن بڕۆن بۆ ئێران، باوكم و پێنج له هه‌ڤاڵانی ڕێگه‌یان گرته‌به‌ر كه ئه‌مانه بوون؛ (شه‌هابی شێخ نوری، فه‌ریدون عبدوالقادر، عه‌لی بچكۆل، عومه‌ری سید عه‌لی، مامۆستا جه‌عفه‌ر عبدوالواحید) دوای مانگێكیش (ئه‌رسه‌لان بایز و ئاوات عبدوالغفور) ڕوێشتن بۆ ئێرانیش ئه‌وان، بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌وان له دێی (چه‌نپاراو) له ئێران، له‌لایه‌ن ڕژه‌می ئه‌وسای شای ئێرانه‌وه گیرابوون و هه‌مووان بران بۆ (به‌ندیخانه‌ی سه‌قز) له ئێران.
ئێمه به‌م گرتنه‌مان نه‌زانیبوو، هه‌تا شه‌وی ٣١\١٢\١٩٧٥ له پێنجوین له به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده ئه‌فسه‌ری ئێرانی دژه شا، كه له ئێراق گیرابوون، ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا. ڕۆژی ١\١\١٩٧٦ ئه‌وان له به‌ندیخانه‌ی پێنجوین بوون و هه‌واڵ گه‌یشته ئێمه كه ده‌ستگیركراون.
هه‌فته‌یه‌كی نه‌برد ئه‌وان هێنرانه‌وه ئه‌منی سلێمانی و له‌وێووه قورسترین قۆناغی ژیانمان ده‌ستیپێكرد. ئیدی له نێوان هاتووچۆی (ئه‌منی سلێمانی) و (ئه‌منی به‌غدا) و( سجنی فزه‌یڵیه) كه كۆتاجار دوای چه‌ندین مانگ چاومان به باوكم و هه‌ڤاڵه‌كانی كه‌وت. زۆرینه‌ی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له كۆتاییدا گیران و ئه‌شكه‌نجه‌دران و له (سجنی فزه‌یلیه) كه به‌ندیخانه‌یه‌ك بوو، دوای ته‌واوبوونی هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وێ جێگیركران. له‌وێ ئه‌وان پێكه‌وه چاوه‌ڕێی حوكمی دادگای شۆڕشی به‌عس بوون، كه ناسرابوو به‌مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره (محكمة الثورة) و له‌دوای سێ مانگ برانه به‌رده‌م مه‌حكه‌مه و سزای له سێداردان به‌سه‌ر (شه‌هابی شێخ نوری، مامۆستا جه‌عفه‌ر عبدوالواحید، ئه‌نوه‌ر زۆراب) سه‌پێنرا و هه‌موو ئه‌وانیتر به‌سزای شه‌ش ساڵ حوكمدران.
هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژانه‌م له‌یاد ناچێت كه هاتووچۆی (به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب) مان ده‌كرد له به‌غدا. سجنی ئه‌بوغرێب به‌ندیخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو، ٣٢ سی و دوو كیلۆمه‌تر له‌خوار به‌غداوه بوو، له سێ به‌ش پێكهاتبوو، به‌شی حوكمه سووكه‌كان و به‌شی حوكمه قورسه‌كان و به‌شی له‌سێداره‌دان. به‌ندیخانه‌كه زۆر گه‌وره‌بوو، كه‌به‌یانیان زوو ده‌گه‌یشتینه ئه‌وێ، ده‌چووینه ڕیزی چاوه‌ڕوانیی بۆ پشكنینی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه هێناومانه، بێگومان بیانوومان پێده‌گیرا، هه‌ر جاره‌ی بابه‌تێكیان قه‌ده‌غه ده‌كرد، كه نابێت ببرێته ژووره‌وه. جاری واهه‌بووه ده‌یانگووت؛ خوێ قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ندێ جاریش شه‌كر قه‌ده‌غه ده‌بوو! جاری واش هه‌بوو ڕیزه‌كه‌مان به چوار كاتژمێر ته‌واو ده‌كرد و ده‌چوینه لای باوكم و دواتر بۆلای شێخ دارۆی مامم. هه‌ر جاره‌و و میوان و هاوڕێ وخزم بێبه‌شیان نه‌ده‌كردین له‌و سه‌ردانانه و له‌گه‌ڵمان ده‌بوون له چه‌شتنی ئه‌و مه‌ینه‌تیه، به‌ڵام كه ده‌گه‌یشتینه لای باوكم هه‌موویمان له‌بیرده‌چۆوه، چونكه ئه‌و هه‌رده‌م به خه‌نده‌وه پێشوازی لێده‌كردین.
سه‌ردانه‌كانمان هه‌موو سه‌ره‌تای مانگ یه‌ك و ناوه‌ڕاستی مانگ بوون، هه‌ینی دوای یه‌كی مانگ و هه‌ینی دوای پانزده‌ی مانگیش هه‌ر ڕۆژی سه‌ردان بوو. له‌نێوان سه‌ردانه‌كانیشدا دایكم و ژنی به‌ندكراوه‌كانی تریش له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌دابوون و سه‌ردانی زۆر شوێنیان كرد و ته‌نانه‌ت سه‌ردانی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕیشیان كرد، ئه‌و گوتبووی؛ مێرده‌كانتان و براكانتان خیانه‌تیان له وڵاتكردووه و ده‌بێت سزای خۆیان وه‌ربگرن، ده‌بێت مه‌منون بن كه ژیانی ئێوه‌م سپاردووه.
بۆ من و سۆرانی برام زۆر زه‌حمه‌تبوو تێبگه‌ین كه هه‌موو سه‌ردانێكمان له‌وانه‌یه دوا سه‌ردان بێت، له‌وانه‌یه ئیتر ئه‌م باوكه نه‌بینینه‌وه، بۆیه هه‌موو جارێكی سه‌ردانی به‌ندیخانه ده‌بوایه یه‌كێكمان بچوینایه له‌گه‌ڵ دایكمدا. هه‌تاجارێكیان دایكم وسۆران له به‌غدا بوون، بۆ سه‌ردانی مانگانه‌ی به‌ندیخانه، شه‌وێكی پایزی سارد بوو، له ١٩\١١\١٩٧٦ كاتژمێر ده‌ی شه‌و بوو، له ده‌رگا درا و له ڕاڕه‌وه ته‌نگه‌كه‌ی ماڵی مامدا غه‌ڵبه‌غه‌ڵبێك دروستبوو. ئیدی دوای ئه‌وه ماڵ به‌یه‌كداده‌هات و ده‌یانگوووت (به‌رقیه‌كه گه‌یشت) به‌رقیه ئه‌و بروسكه‌یه بوو كه ده‌درا به‌ماڵان، كه تێیدا، كاتی و شوێنی ئاماده‌بوونیان تێیدا نوسرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواجار كه‌سه‌كه‌ی خۆیان ببینن.
له‌پڕ ماڵ پڕبوو له خه‌ڵك، هه‌موو سلێمانی زانیی كه به‌رقیه‌كه‌مان پێگه‌یشتوو و ده‌بێت ده‌ربچین بۆ به‌غدا و بۆ ئه‌بوغرێب، خه‌ڵك ئه‌هات و ئه‌چوو و پووره‌كانم ده‌گریان و مامم ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتبوو و چاوه‌كانی سووربوو بوونه‌وه له گریانێكی خه‌ماویدا كه خوڕخوڕ فرمێسك به‌چاوكانیدا ئه‌هاتنه خواره‌وه. منیش سه‌یركه‌رێك بووم كه نه‌مده‌مزانی ئه‌مه كۆتا سه‌ردان ده‌بێت و ده‌بێت ئاماده‌بم.
به‌ره‌به‌یان بوو كه ته‌كسیه‌كان گه‌یشتنه به‌رده‌رگا و ده‌رچووین، من شه‌و نه‌نوستبووم و نه‌مئه‌ویست له‌ڕێگه‌ش بنووم، ئه‌مه دوا به‌ره‌به‌یان ده‌بێت كه باوكم و هاوڕێكانی چاویان پێ هه‌ڵدێت. ڕێگه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر درێژ بوو، دڵته‌نگیه‌كه‌ش هه‌ناسه‌ی لێ بڕیبووم. هه‌تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ڕقم له‌سه‌فه‌ری به‌ره‌به‌یانیانه، هه‌ر ڕقم له‌به‌ره‌به‌یانه، چونكه ئه‌و به‌ره‌به‌یانه‌م هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه، گه‌یشتینه به‌ندیخانه. كه‌گه‌یشتین ئه‌وان له شوێنێكی تر دانرابوون، له ڕاڕه‌وێكی درێژ، شه‌ش ده‌رگای ئاسنینی شیشبه‌ند له‌سه‌ر ئه‌م ڕاڕه‌وه بوون. سێ له‌مبه‌ر و سێی تریش له‌وبه‌ر. ئه‌وان سیان بوون و له‌ودیوو ده‌رگا كڵۆمكراوه‌كانه‌وه بوون ( باوكم و كاك ئه‌نوه‌ر زۆراب ) به‌ته‌نیشتی یه‌كه‌وه‌بوون، و (مامۆستا جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید) له‌وبه‌ربوو.
ئه‌م حه‌شاماته له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه ڕه‌قه له‌مدیووه‌وه و ئه‌وان له‌ودیوو ئه‌و ده‌رگا ئاسنینه‌وه بوون و هه‌ر قسه‌یان ده‌كرد بۆمان و وره‌یان به‌رزده‌كردینه‌وه. به‌ڵام ئێمه هێز و وزه‌مان نه‌مابوو. دوای نیوه‌ڕۆ باوكم پۆلیسه‌كه‌ی بانگ‌كرد كه كابرایه‌كی ڕه‌شتاڵه‌ی باریكه‌له بوو، پێیگووت: ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ره‌وه با باوه‌شێك بكه‌م به كچه‌كه‌مدا!…كابرای پۆلیسیش گووتی؛ ناتوانم داواكه‌ت ڕه‌تبكه‌مه‌وه به‌ڵام زووبه و به‌په‌له با كه‌س له پۆلیسه‌كانی تر ئاگادار نه‌بێت و نان‌بڕاو نه‌بم…ده‌رگا كرایه‌وه و من چوومه ناو ژووره‌كه…ئای كه سه‌ختبوو، هه‌تا ئێستاش هه‌ر سه‌خته، ئاخر چۆن ده‌بێت تۆ بۆ دواجار باوه‌ش بكه‌یت به‌باوكتدا و ئیتر هه‌رگیز نه‌یبینیته‌وه. ئه‌و باوه‌شه ئیتر بۆ تۆ نابێت، من هه‌رگیز ئه‌و چركه‌ساته‌م له‌یاد ناچێت. هه‌تا ئێستا كه به‌م ته‌مه‌نه گه‌یشتووم ئه‌و باوه‌شه‌م له‌یاد ناچێت. باوه‌شێك پڕ له میهره‌بانیی و خۆشه‌ویستی كه كه‌س ناتوانێت بداتێ، باوه‌شێك بۆ دواجار بێت! كابرای پۆلیس كه‌له‌پچه‌كانی ده‌ستیكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌شێكی باوكانه بۆ دواهه‌مین جار بكرێمه باوه‌ش، باوكم سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی داكه‌ند و كردیه ده‌ستم…
دونیا جارێكی‌تر به‌ره‌و تاریكی ده‌چوو كه گووتیان ته‌واو ئیتر ماڵئاواییان لێبكه‌ن و بڕۆن، به‌بێ گریان ماڵئاواییمان كرد، چونكه ئه‌وه داواكاریی ئه‌وان بوو، ئامۆژگاری و وه‌سیه‌ته‌كانیان هه‌تا دواچركه كرد، ده‌تگووت ده‌چن بۆ سه‌فه‌رێكی كورت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وان زۆر خۆ ڕاگربوون، به‌ڵام ئێمه ڕه‌نگمان پێوه‌نه‌مابوو.
ڕۆیشتینه‌وه ماڵی ئامۆزاكه‌ی باوكم و بۆ به‌یانیه‌كه‌ی لاشه‌ی بێ ڕۆحمان وه‌رگرته‌ووه له (طبی عه‌دلی ) و جارێكی‌تر به‌ره‌و شار گه‌ڕاینه‌وه. ڕێگه‌یه‌كی درێژتر و خه‌مێكی قووڵترمان هه‌ڵگرتبوو له‌سه‌ر شانمان كه هه‌تاوه‌كو ئێستا هه‌ست به قورساییه‌كه‌ی ده‌كه‌م، گریانێك له ناخمدا ڕه‌گی داكووتاوه كه هه‌تا ئێستا ژیر نابمه‌وه.
گه‌یشتینه‌وه شار، سلێمانی خرۆشابوو، له مزگه‌وتی (بن ته‌به‌ق) له خوار ماڵی خۆمانه‌وه مه‌یتی باوكم دانرا و بۆ به‌یانی به‌ره‌و سه‌رقه‌بران بردیان به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه. خه‌ڵك قبوڵی نه‌كرد به ئۆتۆمۆبیله‌كه بڕوات بۆ سه‌رقه‌بران به‌ڵكو به‌سه‌ر شانی خۆیان زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر به‌ره‌و (گردی سه‌یوان) بردیان،هه‌موو شار له‌وێ بوو، ئه‌من و پیاوه‌كانی به عس زیڕه‌یان كردبوو و به ئاواز و سروودی؛
ئازادی خواین كوردین ئێمه
شوورای پۆڵا و به‌ردین ئێمه
زنجیری سه‌د به‌ندیخانه
یه‌ك زه‌ڕه كارمان تێناكات
ته‌ركی رێگامان پێناكات
پشتی جوتیاری زه‌بوونین
ئاڵای به‌رزی چوونیه‌ك بوونین
ته‌رمه‌كه به خاك سپێردرا و نه‌یانهێشت پیاوان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی دابنیشن و له ماڵی مامم دانیشتن وژنان له ماڵی خۆمان. پاش چه‌ندین ساڵ زانیم كه دوای له‌سێداره‌دانیان چاوه جوانه‌كانی باوكم و مامۆستا جه‌عفه‌ر و كاك ئه‌نوه‌ر ده‌رهێنرابوون پاش له سێداره‌درانه‌كه.
له‌دوای له‌سێداره‌دانی ئه‌وان به‌سه‌ده‌ها كه‌سی گه‌نج و لاوی وڵاته‌كه‌م له سێداره‌دران، هه‌تا ساڵی ١٩٧٩ ته‌رمه‌كانیان ده‌دایه‌وه به كه‌سوكاریان، به‌ڵام دواتر له‌به‌ندیخانه‌ی موسڵ كه‌س ته‌رمی ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌رنده‌گرته‌وه و بێ ناو گۆڕغه‌ریبیان ده‌كردن.