, 1866.Gustave_Courbet_El sueño, detalle, 186.

شادان ئه‌حمه‌د؛ با گوێم لە دەنگی هەناسەت بێت (چیرۆك و ڕه‌خنه‌)


Loading

ـ یەک دوو سێ چوار پێنج شەش حەوت ‌هەشت نۆ دە
ـ شاتوو ئێستایش ئەستێرەکانت پێ جوانە وەک منداڵی؟
 سەرت لێیان سووڕدەمێنێت؟
هێشتا ئاسمانت پێ فراوانە؟
بە شنەی شەماڵی ئەم سەرەتای پاییزە ختووکەت دێت؟ 
ـ ئاهـ.
ـ سەرت بێنە ژێر بەتانییەکەوە.
ـ بۆ؟
ـ حەزدەکەم گوێم لە دەنگی هەناسەت بێت، ڕوومەتت بنێ بە ڕوومەتمەوە، دڵیشت بنێ بە دڵمەوە با لەسەر یەکتر میقات بن…
ـ خۆشتدەوێم؟
ـ تۆزێک لە گەورەیی گەردوون زیاتر.
ـ بڕوا بکەم؟
ـ لێوت بخەرە سەر لێوم، بیری بۆنی هەناسەت دەکەم، ئەو کاتەی لێم دووربوویت هەمووشەوێک بیرم لێ دەکردیتەوە، بیری ڕۆژانی منداڵیم دەکردەوە، ماڵە باجێنەکانمان، خۆ شتنی ڕۆژی پێنجشەممەی ناو حەمام… بۆنی سابوونی رەقی و … جامە ئاوی گەرم (بەدەنگێکی بەرز) شاتوو لەکوێی؟
ـ هاهاهاهاها لەژێر بەتانییەکەدام،  بیری ئەو دوایەمین جارەم کەوتەوە، کە ماڵە باجێنەکەیان لێ تێکداین. دایکم بەو زەیستانییەی نازانم چۆن توانیبوی سەرکەوێت بۆ سەربان.
چیرۆكنوس؛ شادان ئه‌حمه‌د
ـ بەڕاست دایکت چۆن زانیبووی ئێمە خەریکی یاری بووک و زاواین، خۆ ئەوکاتە ئێمە لە کۆتایی ماڵە باجێنەکەدا بووین کە ئەو گەیشتە سەربان، باشە دایکت ئەو هەموو هێزەی لە کوێوە هێنابوو، خۆ ئەو هەفتەیەک بوو دوای ئەوەی دیاری براتی ببوو خەریکی حەڵوا خواردن و ناڵە ناڵ بوو، هەر بەقژ تۆی تا خوارەوە هەڵگرت، گوێم لە قرچەی هەڵکەندنی قژت بوو، لە منیشی نەپرسییەوە، ئەزانی چەند ترسام هەرگیز هەستم بە تەنیایی وا نەکردبوو، تا ئێوارە لە سەربانەکە کەس لە منی نەپرسییەوە، تا نەنکم هات پەلی گرتم و پێش خۆی دام و بردمی بۆ ماڵی خۆی.
ـ بکەوەرە سەر لاو ڕووم تێکە، با بۆت باسکەم، ئەزانی دایکم چۆن زانیبووی؟
ـ چۆن؟
ـ  باجی فاتمەت بیرماوە، ئەوەی جاران دراوسێمان بوون، دیواری ماڵمان بەدیوارەوە بوو، ژنی سێیەمی پیاوە شەلەکەی هەمووساڵ مەولوودە گەورەکەیان دەکرد، بەرماوەی خواردنی گەورەکانیان بۆ منداڵەکان دەکردە سەر سینی، برنج و شلە چەورەکە هاهاهاها ئێمەیش وەک هەنگ بە کەوچک تێی دەوروکاین، بیرتە؟
ـ ئێ!
ـ ئنجا ئەو ژنە ئەوکاتە تازە بووک بوو، جلی شۆرداوی هێناوە بۆسەربان و هەڵیان بخات، سەرەتاتکە بەم سەرو ئەو سەردا دەکات، لەپڕ ئێمە لەسەربانی خۆمان دەبینێت، من و تۆش ئاگامان لێی نابێت، وەک ئەوەی هەنگوینی لە کۆلکەداردا دۆزیبێتەوە، جلەکان هەڵناخات لە تەشتەکەدا بەجێیان دێڵێ و ڕادەکاتە خوارەوە بەبەرچاوی هەوێ گەورەکەیەوە دەردەپەڕێتە دەرەوە، هەوێکەشی نازانێت مەسەلە چییە، کە دەیبینێت هەرئەوەندەی پێدەکرێت عەبایەک هەڵگرێت و بەدوایدا ڕاکات، ناشزانێت بۆ کوێ دەچێت هاواردەکات:
ـ فاتە… ئێرە شارە حەیامان مەبە نابێ ژن بە جلی کوردی و بەپشتی ڕووتی بچێتە دەرەوە.
فاتم  بەهەڵەداوان خۆی دەکات بەماڵمانداو هەوێکەشی بەدوایدا، بە هەناسەبڕکێوە فاتم بەدایکم دەڵێ:
ـ چەتیوەکەی ماڵتان لەگەڵ کچەکەی خۆت لەسەربان خەریکی پان پانۆکێن.
ـ لەوکاتەدا مریەم دەگات، یەکسەر دەست دەنێتە قژی فاتم، لەبەر چاوی دایکم بەسەریدا دەقیژێنێت و پێیدەڵێ؛ سەد جارم وت بوختان بۆ کەس مەکە، ئێرە شارە سەرڕشکن.
مریەم دەیەوێت لەڕێی ئەم بەزمەوە داخی دڵی خۆی بەفاتم بڕێژێت، فاتمیش لەبەر چاوی دایکم پەلاماری مریەم دەدات جلەکانی لەبەردا دادەدڕێنێت، ئێ خۆ مریەم دەرەقەتی فاتم نایەت، چل پەنجا ساڵ تەمەنیەتی، ئینجا داخی نەبوونی کوڕو سەربەهەوێیی پیری کردووە، ئنجا مریەمیش خۆی گیڤ دەکاتەوە و جلەکانی فاتم دادەکەنێت، فاتم پەلاماری مریەم دەدات، دەیخاتە ژێر خۆیەوە خەریکە دەیخنکێنێت، دایکیشم بەو زەیستانییەی خۆ ناتوانێت ناوبژیان بکات، لە قیژو هاوارەکەیان گەڕەک دەڕژێنە ماڵمانەوە، وادەزانن دایکم گڕی لەخۆی بەرداوە، ئیتر لێکیان دەکەنەوە.
ـ ئەوکاتە لە سەربان من تازە تۆم گواستبۆوە هاهاهاها، لەژێرما بوویت، بەڕاست ئەوکاتە فاتم تەمەنی چواردە ساڵان بوو؟
ـ ئا تازە بناغەی مەمکی دانابوو…
ـ تۆ بڵێ تازە مەمکی قنچکی کردبوو هاهاهاها.
بۆ شەوەکەی گوێم لێ بوو دایکم بۆ باوکمی دەگێڕایەوە و دەیگووت: فاتم بەڕووتی دەتوت خوا بەتایبەت نەخشاندوێتی، لە باڵای بەرزی، سمتی قوتی، ناوقەدی باریکی، پێستی پەمەیی، ئەی لەو شەلە زاڵمە چۆن ئەو کچە منداڵکارەی دەست کەوتووە! باوکیشم دەیوت:
ـ  کچ؟ وەڵا پێش ئەوەی بیهێنێ دەبوو تەبەدۆری تێ بئاخنێ، لەو پشدەرەوە لەگەڵ خوشکەکەی هێنابوویانن بۆ شار بۆ دائیرەی ئەمنەکە، ئەمنەکان لەم باوەش بۆ باوەش بۆ یەکتریان هەڵدەدەن، ڕۆژێک شەلەی سەرۆک جاش بۆ ئیش دەچێتە دائیرەی ئەمنەکە، کە دەبینێت فاتم دەستاودەست دەکات، پەلی دەگرێ و لەگەڵ خۆی دەیهێنێتەوە بۆ ماڵەوە، دەڵی؛ شەرەفی کورد رزگار دەکەم، دەیکات بەژنی سێیەمی، دایکم دەیوت:
ـ  خوا بیگرێ ژنی بەسەر مریەمدا هێنا، وتی حەوت کچی هەیەو کوڕی نابێت، لە دووەم ژن بەشفتەژێ پێنج کوڕی بوو، ئاخر فاتمی لەبەر چی هێنا؟ باوکم دەیووت: ئەوەی دووەمیشی هەر کارەکەری ماڵان دەبێت. دەڵێ لە زوڵم ڕزگاری دەکەم، ژنەکە، بە کورتییەکەی پارەدارە و ژن دێنێت، ئەم حکومەتە باش بۆی کەربووە لێیان دەخوات، خۆ ناوچەوانە ڕەشەکەی من نییە دە ساڵە بچووکایەتیان دەکەم هەر نایهێنێت.
ـ شاتوو هەزار قسەت بەسەر قسەدا هێنا، ئێ ئنجا …
ـ دراوسێکان دەگەن، ژنەکان لێک جیادەکەنەوە و جلەکان لەبەر فاتم دەکەنەوە و عەباکەش بە مریەم دادەدەن و بە لاچاوی شینەوەبووەوە دەیانێرنەوە بۆ ماڵی خۆیان، پرسیاریان لێدەکەن بۆ شەڕی ماڵی خۆیان بۆ ئێرە هێناوە، فاتمیش دەڵێ؛ هاتم خەبەر بێنم بۆ باجی نازیف فریای کچەکەی بکەوێت لە سەربان، بۆ ئەوەی نەبێت بە قەحپە…دایکیشم کە دەزانێت گەڕەک بەمەسەلەکە دەزانن لە حەیبەتدا شێتگیر دەبێت و هەرچۆنێک بێت بەسەر قادرمەکاندا سەردەکەوێت، هێزەکەشی هی ڕقەکەی بوو، کە بە قژ تا خوارەوەی بردم، ئنجا منی لە حەوشەکە فڕێ دا، لە ژوورەوە ژمارەی تەلەفونەکەی ماڵی نەنکتی هێنا، چوو لە ماڵی باجی ئافتاوی دراوسێمانەوە تەلەفونی کرد بۆ نەنکت، من لە ماڵی خۆمانەوە گوێم لە دەنگی بوو دەی قیژاند و دەیوت:
ـ وەرە کچەزاکەت بەرەوە من منداڵی بێ شەرەف ڕاناگرم، با هەزار جار برازام بێت.
ـ ئاخخخخخخ.
ـ  فرمێسک گیان بمبوورە ئەزیەتم دایت؟ قسەکانم ناخۆش بوون؟
ـ نا تۆ ڕاستییەکانت باسکرد، باشتر کە زانیم ئەم ڕووداوە چۆن ڕوویدا، حەوت ساڵە من بیری لێدەکەمەوە و بیر لە تۆ دەکەمەوە، ئەو کاتە منداڵ بووین من هەشت ساڵان تۆ حەوت ساڵان، هیچمان نەدەزانی، بەس من ئەو کاتەش دەمزانی هەر تۆم دەوێت، شاتوو وەرە نزیکم…
ـ ئاخ دەستت.
ـ ئاخ نەبێت، بێڵە با دەستم بەسەر هەموو جوانییەکانتدا بێنم، نزیکبەرەوە لێم، هێشتا نزیکتر، شاتوو لێوەکانتم بەرێ، هەستم پێ بکە، ئەوەندە نزیک بە کە دووریتم لەبیر بچێتەوە.
ـ مەکە ختووکەم دێ…
ـ ئەمە ختووکە نییە، هەستێکی خۆشە، ورووژانە…
ـ مەکە جلەکانم لەبەر دامەکەنە، نەکا دایکم بێتە سەربان، بڵێ ئەمە سەعاتێکە ئەم جێگایە هەر دانەخرا!
ـ مەترسە خەریکن سەیری تەمسیلە کوردییە تازەکە دەکەن، ئەوەی کچەکە حەز لە کوڕەکە دەکات هاهاهاها، ئێستا کەس تف قوت نادات، ئاگات لە بێدەنگی شارە، بەدیار ئەو خۆشەویستییە دروستکراوەوە واقیان وڕماوە، سنگت بنێ بە سنگمەوه‌ بێڵە دەستم تیاتدا بێت، بێڵە ڕانم بخەمە بەینی ڕانەکانتەوە، وەرە زیاتر وەرە پێشێ با تێر هەڵتمژم، بە ساقەو بم.
ـ ئاخ، هەست بە ئازار دەکەم، ژانم پیادێت.
ـ نا ئەوە ئازار نییە، خۆشییە زۆر بەقووەت دێت، لەگەڵی ڕادێیت، ئەو ئازارە دەبێت بەچێژ، بێڵە لێوت بمژم.
ـ ئاهـ … ئەمرم نازانم خەریکە چی ئەبێت.
ـ وەی کە خۆشی ئاوت هاتەوە هەموو ڕانمت تەڕ کرد، ئێستا هەموو ئاوەکەت ئەخۆمەوە، لەگەڵ چەند کچ بووم کەسیان وا خێرا ئاویان نەهاتۆتەوە.
ـ (شاتوو لێی رادەپەڕێ بەتووڕەییەوە) سەگباب لەقەبری باوکت بەم، تۆ خیانەت کاریت، وتت بەس تۆم لەبیربووە، لەژێر ئەم بەتانییە و ئەم ئاسمانەی تۆش نابم، ئەستێرەشم بۆ مەبژێرە، ناشرین، کوڕانی،  وشکەوە بوو، رەزا گران، من نەبم کەس تۆی ناوێت، خۆزگە من و تۆ قەت خاڵۆزاو پورزا نەبووینایە، ئاخ (بەگریانەوە) خۆزگە تۆ لە مێژووی ژیانمدا نەبوویتایە، لەسەر تۆ ئەزییەتی زۆر درام بەو حەوت ساڵییەی تەمەنمەوە دوای ڕۆژە شوومەکەی یارییەکە، تا یەک هەفتە هەموو شەوێک باوکم لەسەر تەباخەکە کەوچکێکی فافۆنی گەرم دەکرد و پشتی دەستمی داخ دەکرد، دەیگووت؛ فێرت دەکەم شەرەف چەند گرانە…بەو حەوت ساڵییەی تەمەنمەوە بەرگەی ئازاری سووتاویم گرت، کەچی دوای من خۆت بەخشی بەکچانی تر.
ـ شاتوو گیان بەساقەت بم بەس گوێم لێ بگرە، لێم هار مەبە، کەسم لە دوای تۆ خۆش نەویستووە، بهیڵە بۆت ڕوونبکەمەوە، ئەو کاتانەی لە ماڵی ئێوە ڕۆیشتم و ئیتر لە ماڵی نەنکم دەژیام، لەگەڵ خاڵە سەروەرم بەیناوبەینێک سەفەرماندەکرد بۆ هەولێر بە هەندێ کاری تایبەت، یان با بڵێم وەرەقەی مەمنوعاتی پێ هەڵدەگرتم، چونکە لە خاڵی پشکنین منیان نەدەپشکنی. شەوان خاڵم لەبەشی ناوخۆیی کوڕانی زانکۆ دەمایەوە، منیشی بە کچەکانی هاوڕێی دەسپارد و دەیناردم بۆ بەشی ناوخۆیی کچان. کچەکان زۆریان خۆشدەویستم چوکلێت و نوقوڵیان بۆ دەکڕیم، هەر شەوێک لە باوەشی کچێکدا دەخەوتم، دەیانگووت؛ زۆر جوانی هەر لە کوڕ دەچیت، بڕوا بکە زۆریان لێ دەکردم، سەری گۆی مەمکی خۆیان پێ دەمژیم، بەزۆر دەم و لێویان دەمژیم، حەزیان زۆر بوو بەپەنجە خەریکی خۆیان دەبوون، ئاو بە قاچیاندا دەهاتە خوارەوە هەر ئاهو ناڵەیان بوو، من ئەوکاتە تەمەنم تەنیا دوانزە ساڵان بوو، سەرەتا نەمدەزانی چیبکەم، فێریان دەکردم چۆن لەگەڵیاندا بم، تا نیوەشەو نەیاندەهێشت بخەوم، زۆر ماندوویان دەکردم. ڕۆژی دوایی وەک سەرخۆش هەر لارەلارم بوو بەدەست خاڵمەوە، جارێکیان خاڵم بردمی بۆ لای دکتۆر خوێنیان لێ دەرهێنام بۆ پشکنین وتیان بزانین هۆکاری چییە ئەم منداڵە لەم هەولێرە نەخۆش دەکەوێت.
ـ سەر خەرە، سەر قۆڵم هەناسەکەم، منداڵیمان لە دووری یەکتر ئاسان نەبووە…
ـ لە بیرت نەچێت هەر تۆ نەبوویت کە ئازارت چەشت، ئەو ڕۆژەی دایکت لە سەربانەکە تۆی بردە خوارەوە، من تا ئێوارە بە تەنیا لە سەربانەکە بووم، لە ترساندا  لەو جێگەیەی خۆم هەڵنەستام، هەستم بە تەنیاییەکی ڕاستەقینە دەکرد، تا ئێوارە نەنکم هات پەلی منی گرت و بێ خواحافیزی رۆیشتین بۆ ماڵی خۆی.
ئاخر من لە ماڵی ئێوە گەورە ببووم، فێری ژیانی لای ئێوە ببووم، خێزان و منداڵ و دەرودراوسێ دوور لە هات وهاواری ناو بازاڕ. ژیان لە ماڵی نەنە جۆرێکی تر بوو، پڕ بوو لە تەنهایی و بێدەنگی و خەمۆکی و نهێنی لەناو جەرگەی شاردا، ماڵەکەشیان دوو ژوور بوو لەسەر هەیوانێک، ژوورێکیان پڕ لە کتێب بوو هی خاڵە سەروەرم بوو، ئەوی تریش ژووری نەنکم بوو کە کانتۆرێکی پڕ لە جلی کوردی ئاڵوواڵای تیا بوو، دەرگایان لەسەر داخرابوو. هەیوانەکەش کورسییەکی دار حەیزەرانی درێژی لێ بوو میوان لێی دادەنیشت، ماڵەکە تاریک بوو، هەموو هەیوانەکە بە نایلۆن گیرابوو…جوانترین شت لەو ماڵەدا حەوزێکی پڕ لە ئاو بوو لە حەوشەکەدا، چەند ماسیەکی بچووکیشی تیابوو، شەوانی هاوین چەندان سەعات لە ئاوی ئەو حەوزەدا سەیری وێنەی شکاوەی مانگم دەکرد، دنیایەکی زۆر جوان بوو، ئەوە وێنەی تۆ بوو کە قسەم بۆ دەکرد، باسی ڕۆژانەی خۆمم بۆ دەگێڕایتەوە، تۆ هەمیشە لە خەیاڵی مندا بوویت.

 

ـ ئەزانی تۆ زۆر جوان قسە دەکەیت، زۆر جیاواز، خەریکە بەخۆتم شێت دەکەیت، هەستدەکەم کە تۆم هەبێت ئیتر بیر لە هیچ شتێکی ناخۆش ناکەمەوە، هیچ کەسێکی ترم پێویست نییە، تەنانەت ئەو خەمەشم لەبیردەچێت کە منیان دوای پۆلی شەشی سەرەتایی  لە قوتابخانە دەرهێنا، وتیان مەکتەبی ناوەندییەکە دوورە و ناتنێرین بۆی. ئاخ هاوڕێ کچەکانم بەردەوامن لە خوێندن، من منداڵەکانی دایکم و باوکم گەورە دەکەم، چ نەگبەتییەکە کچی گەورە بیت، دەبێ هەموو تەمەنم هەر خەریکی سەرەتاتکە بم لەم سەربانە، ئیتر ئەوە هەموو خۆشییەکی من دەبێت تا مردن.
ـ شاتوو…
ـ گیان
ـ ئەو کاتانەی کە لێت دووربووم بیرت لێ دەکردمەوە؟
ـ سەرەتا کە ڕۆیشتی نەمدەوێرا بیرت لێ بکەمەوە، نە هەواڵیشت بپرسم، بەڵام کە بووم بە دوانزە ساڵ بڕیاری خۆم دا کە لە خەیاڵی خۆمدا بیر لە تۆو لە هەموو شتێک بکەمەوە…
ـ لە کوڕیش؟
ـ ئممم
ـ چی؟
ـ …..
ـ وا نەڵێی ئەمڕۆ هاتووم و چاوم دنیای نەبینیووە؟ هەموو شتێکم بینی، کە هاتینە سەربان کوڕەکەی سەربانەکەی ئەوبەرم بینی کتێبێکی بەدەستەوە بوو، ئەم سەرو ئەو سەری بوو وەک مزراح سەری دەخولاندەوە، دەستی بەقژیا دەهێنا هەر لەکەڵەشێری پۆپنەلار دەچوو، شەرت بێ بەیانی بۆی بچم دوو بۆکس خەنجەر بکەم بە سکیدا، تا مردن لە سجندا بۆی دادەنیشم، تەواو شێت بووم، تۆ ناتەوێت چاوەڕێی گەورەبوون بکەیت.

 

ـ ئارام بە، هیچ شتێک لە ئارادا نییە، خۆ قسەم لەگەڵی نەکردووە، بەس جارێک نامەیەکی پێنج لاپەڕەیی نووسی بوو، بەخوشکە بچووکەکەیدا بۆی ناردم، دەست و خەتی دەتوت شەڕە پشیلەیە، هیچ لێی تێ نەگەیشتم، بەس لە شوێنیکدا نووسیبووی؛ یان هی تۆم، یان هی گڵم، ئنجا ئەوەش تێگەیشتم، من دوور و تۆ دوور بەینێک ببەستین بە فرمێسکی چاو جۆگە هەڵبەستین، هاهاهاها…

 

ـ سەرژنانی، با ڕۆژبێتەوە لەم بەرەوە دەمەقاچانێکی بۆ هەڵدەدەم دەینێم بە ملە حیزەکەیەوە، ئینجا فێری مانای دڵداری دەکەم.
ـ فرمێسک بۆ وا ڕقاویت؟ دەمێک هەست دەکەم زۆر جیاواز و ناسکیت و دەمێک کەلەڕەقیت.
ـ ژیان فێری کردم بەپێی پێویستی خۆم بم، سەگی هار بم، شاتوو گیان بەس تۆ فێنکایی بە دڵمدا دێنیت.
بڕوا بکە ئەم ئیوارەیە کاتێک جلەکانم کۆدەکردەوە چاوەڕوانی باوکتم دەکرد بێت بەشوێنمدا، ئای لەو هەستە سەرسووڕهێنەرە، ئەو هەموو خەمەم بە چرکەیەک لەبیرکردبوو، بەس بیرم لە تۆ دەکردەوە، ئەبێت ئێستا چۆن گەورە بووبیت، باڵات چەند بێت، هیوام خواست وەک من رەش و رەق و تەق و پێست هەڵقرچاو و سەرلێشێواو نەبیت …
ـ ئەی کە منت بینییەوە ڕات چۆن بوو؟
ـ شاتوو گیان هەر کە لە سەیارەکە دابەزین، باوکت دەرگاکەی ماڵەوەی کردەوە، دڵم تەپەتەپ لێی دەدا وەختابوو لە سینەم بێتە دەرەوە، دەستەکانم  بە عەلاگە جلەکانی دەستمەوە عارەقیان کردبۆوە، هەناسەم سوار بوو، ئەژنۆکانم دەلەرزین، دڵنیا بووم باوکت بەزەیی بەهەتیووی بێ کەسیمدا دەهاتەوە، کەچی من هەر بیرم لە تۆ دەکردەوە، بردمی بۆ ژووری میوانەکە، ماڵەکە لەبەرچاوم زۆر بچووک ببۆوە، هەر زۆر تەنگەبەر بوو، لە ماڵە فراوانەکەی منداڵیمان نەدەچوو، هەرچەندە هیچ کەرەستەیەکی ماڵەکە نەگۆڕابوو، ئەوە نەبێت قاووقیژی منداڵ تەواو ئارامییان نەهێشتبوو…دڵم داخوورپا، ترسام بەهەر هۆیەک بێت ئیتر تۆ لەم ماڵەدا نەژیت، لەپڕ کە دەرکەوتیت لەسەر سینییەکە پەرداخە ئاوەکەت بۆ هێنام بەو ماکسییە سوورەوە، ئای لەو هەستە یەکسەر دەمم ئاوی کرد بۆت، تونیەتیم  پێت شکا،  گشت گیانم نیشتە سەر ئارەق، بە باڵای رێک و کەمەری باریکت ئەبڵەق بووم، دەم و لێوی خڕ و چاوی گەشت لەسەر ئەو پێستە ناسکەت، بەئاسمان وڕت کردم، بۆیە ئاوەکەم ڕشت بەخۆمدا، هەر حەیام چوو لەبەرچاوی باوکت.
ـ هاهاهاهاها…
ـ لەو جوانی و بێ گەردییەت بۆ هەزار ساڵی تریش تێر نابم، تۆ هیی خۆمیت، چاوەڕێم ببم بە هەژدە ساڵ، خانووەکەی نەنە دەفرۆشم، پارەکەی دەکەمە تەنکەی باخەڵمەوە، دەستت دەگرم و دەڕۆین بۆ دوور، دەچین بۆ بەغداد، خۆمان وندەکەین، ئەوە مانگێکە شەڕی ئێران/عێراق وەستاوە، شەڕ نەما ژیان بەرەو باشتر دەڕوات، دەڵێن کە ساڵ دەبێت بە ساڵی دوو هەزار هەموو ژیان قڵپ دەبێتەوە، ئیتر ئەوکاتە لە خەڵک تەواو ون دەبین، ئنجا ژیان دەژین ژیان…
ـ دەترسم، ئەو قسانە مەکە… من هەر لە خۆمەوە لە پیاو دەترسم.
ـ لەچی دەترسی؟ پیاو؟ کەرە پیاو ترسنۆکترین بەشەرە، وەک کێچ پیاوت بۆ دەپروێنم، بێ هێزی ژن هێزی داوە بە پیاو، کە لێی نەترسایت لێت دەترسیت.
ـ بەو قسانە ژیانی خۆمم لەبیردەبەیتەوە، بۆنی ئەو تەشتە پەڕۆ گووایانەی خوشک و براکانم لەبیردەکەم کە دەیانشۆم، ئێستاش تۆم لەگەڵ نەبوویتایە دوو سەعاتی تر لە قاپ شتنی ئێوارە نەدەبوومەوە. دوانزە نەفەر دەخوات و دەڕێ لەم ماڵەدا، سێ بەشی ئەرکیان بەسەر منەوەیە، خۆ دایکم دەڵێی مریشکە لەسەر هێلکە کڕ کەوتووە، هەر ئەوەندە دەزانی منداڵێکی تری دەبێ، خوا بیانباتەوە بۆ خۆیان هەر هەموویان، تاق و تەنیا لەم دنیایە بمێنمەوە…
ـ نا شاتوو توخوا وا مەڵی، قەت وا مەڵێ …ئاخ….
ـ چی بوو بەقوربان، بەخوا مەبەستم هیچ نەبوو، باسی خۆمم بۆ کردیت، وتم: ئەڵێی کرێکاری خەباتەم، لە بەیانی زووەوە تا ئێوارە  لە ئیشی ماڵدا ناوەستم.
ـ بەڵام تۆ ئەوەت نەبینیوە کە من بینیم، کاتێک لەم ماڵە دەرکرام، نەنکم لە ماڵی خۆیدا وەک دوژمن سەیری دەکردم. گیانم بەخاڵم بوو، کە جار جار دەهاتەوە بۆ ماڵەوە سەعی پێ دەکردم، ئەگەر کاتی هەبوایە کتێبی شیعری بۆ دەخوێندمەوە، ئەویشم لەدەست چوو، ئاخ لە دەست ئەو ئێوارەیەی کە ئەمنەکان لەناکاو دایان بەسەرماڵماندا و خاڵمیان برد، نەنکم هاواری دەکرد؛ فرمێسک فریای سەروەر کەوە! نەنکم دوای شەش ساڵ بۆ یەکەم جار ناوی هێنام، ئەویش لەکاتی تەنگانەدابوو، ئێمەشیان بۆیە نەبرد چی لە پیرێژنێک و منێکی دوو چڵ ئیسقان و پیاڵە خوێن بکەن.
ـ توخوا وا مەڵێ فرمێسک ئەگەر تۆ جوان نەبیت کێ جوانە.
ـ نەنکم لە دوای خاڵم وەک مریشکی سەربڕاو هەڵدەپەڕی وهاواری دەکرد، دراوسێکان نەیاندەوێرا بێن بەدەنگمانەوە، تا نەنکم بوورایەوە، شەوێک تا بەیانی بەدیارییەوە دانیشتم، بەیانی بە سکی برسی چووینە بەر دەرگای دائیرەی ئەمن، نەنکم دەپاڕایەوە، دەیگووت: وەرن پارچە پارچەم بکەن، هەر پارچەم لە قوڕنێکدا فڕێ بدەن، بەس کوڕە تاقانەکەم بدەنەوە، هەفتەیەک نەنکم سەری لە باوەشمدا بوو، هەموو نهێنی ژیانی خۆمانی بۆ گێڕامەوە، چیرۆکێکی دوورودریژی هەموو خێزانی دایکم بوو، کە لەو بڕوایەدا نەبووم هەرگیز بیزانم، لێ گەرێ توخوا لە بەسەرهاتی ئەم ژیانە…
ـ توسەری خۆشەویستت باسی کە بۆم.
نەنە دەیگێڕایەوە و دەیگووت؛ تەنیا دایکتم هەبوو خاڵت لە سکما بوو، باپیرت رۆیشت و نەگەڕایەوە، گۆڕ غەریب بوو، هەر یەکێک شتێکی دەوت، یەکێک وتی لەسەر کوردایەتی سەرنگومیان کردووە، یەکێکی تر وتی زیندەبەچاڵیان کرد. ئەوکاتەش کورد هەروەک نێرەکەر سواری یەکتر دەبوون، ئەم جاشایەتی و خۆفرۆشییە لە کورد نابڕێت، ئەوەندە دەزانم هەژدەم پڕ نەکردبۆوە جلی رەشی بێوەژنیم لەبەر کرد…  نەگەڕامەوە بۆ لای کەسوکارم لە لادێ،  لە شاردا بێ کەسیم هەڵبژارد، کە خاڵیشت لەدایک بوو وتم تازە کوڕم هەیە، پیاو لە من حەرام بێت، تۆبە بێت خوایە هەزار جار تۆبە. خوایە بە گەورەیی خۆت بەو ئاسمانەوە ئاگات لە خشەی مار و مێرووە، دەستی حەرامم بەردەستی هیچ پیاوێک نەکەوتووە. وەک پیاو لەناو بازاڕدا ئیشم دەکرد، قەت سەرم شۆڕ نەکرد بۆ فلسی کەسێک، ژێر بەژێریش هەتا گەنج بووم خەریکی کوردایەتی بووم، تا سەروەرم بوو بەهەرزە، ئیتر دەستم لە هەموو شت هەڵگرت، وتم نەکا لێمەوە فێری سیاسەت بێت و سەری تیا بچێت…کچ و کوڕم گەورەبوون، بە قەرزو قۆڵە ئەم دوو ژوورەم بۆ کڕین، وتم با ماڵەو ماڵ نەکەن خەریکی مەکتەب بن، دایکە ناموبارەکەکەت تازە پانزە ساڵی پڕکردبۆوە ئاڵۆشی تێکەوت، حەزی لە باوکت کرد، چەند لێی پاڕامەوە وتم کچم بخوێنە، مەکە جارێ شوومەکە، دەمگووت؛ سەرە هەستە بەشەق دەمی بشکێنە با داوای شوو نەکات، لە دەوری هەناسەی گەڕێم سەروەر دەیوت؛ دایکە بەخوا من چۆن شەقی تێهەڵدەدەم چۆن دڵم دێ ئەوە خوشکی گەورەمە، مۆدێلی شەق نەماوە.. دەوەرن بمکوژن لە باشی و موونەرمی پیاوی ئەم زەمانە، دایکت شووی بە باوکت کرد و ڕۆیشت، دەسەڵاتم بەسەریدا نەبوو، خۆشی خۆشی کچە لە ماڵ و مێردی خۆیەتی، ساڵێکی برد کچە بەتۆوە منداڵەبەر بوو، هەر بەیناوبەینێک دەهات بۆ لام دێنی دەکردم. سەیر دەکەم لاچاویکی شین بۆتەوە، لێم دەپرسی چییە؟ دەیگووت؛ هیچ نییە بەردەرگا کەوتووە، جارێکی تر دەهاتەوە بەلاچاوی شینەوەبۆوە دەیگووت؛ کارتۆنی بەسەرا بەربۆتەوە، هەتا ئێوارەیه‌ک جواب هات وتیان زاواکەت تەنەکەیەک نەوتی کردووە بەسەر کچەکەتدا، کردوویەتی بە پارچەیەک خەڵووز… ئیتر حکومەت پیاوەی گرت و ئەویش دانی بەتاوانەکەیدا نا و حوکمی سجنی ئەبەدیان بەسەردا دا، ئەوەندەی نەبرد بوو بە (مەنعەتەجەول) و شار شڵەژا، نیوەی خەڵک ڕایانکرد و وتیان ئاشبەتاڵە! گووتم؛ خوایە شوکور بۆ تۆ حەمدو سەنا سەروەرم هەیە، لە ماڵی خۆم دادەنیشم سەریشم پانکەنەوە…تۆم دایەوە بە کەسوکاری باوکە حیزەکەت، کە لە سجنا سییەکانی ڕەش بوونەوە تاوه‌كو مەیتەکەیان هێنایەوە، کرم تێیدابوو، نەمویست بتبینم چارەم نەویستی گووتم سەرەخۆرەیت، ئەوە سەری دایکتت خوارد، بەڵام توخوا گەردنم ئازاد کە. ماڵی ئەو مام مەجیدە جاشە ئاوەدان بێت گرتیانیتە خۆیان، ئەو کاتە هێشتا منداڵیان نەبوو، ئێستا ژنەکەی کە دەچێتە دەرەوە دەڵێی سەرپەلە ئەوەندەی منداڵ بەدواوەیە… شەویلگەم دێشێ زۆرم گووت…
ـ ناتوخوا بەردەوامبە دوای ئەوە…
ـ دوای هەفتەیەک لە ئاهـ و نزاو پاڕانەوەی سەر بەرماڵەکەی نەنکم، پیاوێکی جل عەسکەری لە نوێژی نیوەڕۆدا لە دەرگای دا وتی: ئەمە ماڵی عائیشە لەتیفە؟ منیش گووتم؛ نا نەنکم ناوی ئایشێیە، وتی دەوەرە ئەم نامەیەی بۆ بەرە، نامەکەم لێ وەرگرت بە عەرەبی نووسرابوو، لەگەڵ نەنکم ڕامانکرد بۆ ماڵە دراوسێ، یەکێک عەرەبی بزانێت، کە خوێندیانەوە نووسرابوو پەنجا دینار بهێنن بۆ حامیەی سلێمانی و مەیتی سەروەر ئەحمەد حسێن ببەنەوە….ئاخ شاتوو لەو رۆژە ڕەشە، ئەو ئێوارەیەی مەیتی خاڵم گەیشتە بەر دەرگا، بینیم لاشەیەکی ساردوسڕی بێ ڕوح بوو، بەم دەستانەی خۆم سەعاتەکەیم لە دەست دانا، ئێستاش لەناو پەرداخێکدا لەسەر کانتۆرەکەی ماڵی نەنە دامناوە، ئنجا بردیان بۆ مزگەوت بۆ شتن، جارێکی تر هێنایانەوە بەردەرگا، تۆزێک لە دارەمەیتەکەیا ڕایانگرت، وتیان باجارێکی تر روحەکەی نەیەتەوە ماڵەکە، دواتر بردیان بۆسەر قەبران. نەنکم بەسەر جادەکانی شاردا وەک شێت بەدوای جەنازەکەی خاڵمدا ڕایدەکرد، ژنی گەڕەک حەوت شەو و حەوت ڕۆژ تازێیان لەگەڵ نەنکم گێڕا، دەنگی سنگ کوتان و شیوەن و واوەیلێی تازێی خاڵم دەگەیشتە حەوت گەڕەک، تا سێ مانگ ماڵمان هەر قەرەباڵغ بوو، لە دواییدا ووردە ووردە هەمووی چوونەوە ماڵی خۆیان بەس من و نەنە ماینەوە…نەنە لە ماوەی ساڵێکدا بیست ساڵ تەمەنی هەڵکشا، تەواو پیر بوو، توانای قسەکردنی نەما، هەر لەسەر کورسییە درێژەکەی هەیوانەکە ڕادەکشا و سەری بۆ بەرز نەدەکرایە، منیش خەو و خەیاڵم ببوو بە کتێبەکانی خاڵم، دەمخوێندنەوە، شتی سەیروسەمەرەیان تیا بوو، پڕ بوون لە چیرۆکی دوورودرێژ، دەستم لە مەکتەب هەڵگرت، ڕۆژانە تۆزێک خواردنم دەکرد بەدەمی نەنکمەوە و دەچوومەوە ژوورەکە، هەر لە خۆمەوە فێری عەرەبی بووم، ساڵێک ئەوە پیشەم بوو، هەفتەی ڕابوردوو بوو، بەیانییەکەی تا درەنگ نەنکم لە جێگەی خۆی نەجوڵایەوە، بانگیمکرد نەنە نەنە، نەنکم هەر وەڵامی نەدامەوە، چووم باجی خانمی دراوسێمانم بانگ کرد، کە دەستی لێدا، گووتی: کەسەکەم نەنکت هەر لە شەوەوە گیانی سپاردووە، جەستەی وەک بەفری ساردی لێ هاتووە…(بەقوڵپی گریانەوە) شاتوو دڵم دێشێت هەست دەکەم هەموو گیانم برینە، من لەم ژیانە پەرت بووم..
ـ مەگری بێنە فرمێسکەکانت بە زمان بسڕمەوە، هەنسک مەدە، ئەوە نییە منت هەیە.
ـ  لە تازێکەی نەنکما چاوم بۆ گێڕایت، دیار نەبوویت، تۆ تەنیا هیوام بوویت دەمزانی دێمەوە بۆ ماڵتان بۆ ناو باوەشی تۆ…
ـ دەستت بکەرە ملم با بۆ خەونەکانمان بژین، بەسە بەس توخوا مەگری، ئەستێرەکان بژمێرە هەموو ڕابوردوو لەبیر کە.
ـ شاتووەکەم پێستی ڕوومەتت لە پێستم بخشێنە، بەڕۆح و جەستە وەرە ناومەوە، زۆرتر، هەتا مردن لەناومدا بمێنەرەوە، بە ئاسمان بە خوێنی خۆم دەتژیێنم…
کشوماتی و بێ دەنگیی شەو باڵی بەسەر شاردا کێشا، پەپوولە پایزە بەهەوادا به‌سەربانەکەدا دەفڕین، لەپڕ دەنگێکی گەورەی ماندوو وەک دەنگی ئەژدیها لرفەی هات، دەنگی جووتێ نەعلی پیاوانەی زل بە قادرمەی سەربانەکەدا بە شەپە شەپ سەردەکەوت، چرکەیەکی نەبرد دەستی گەیشتە بەتانی سەر کچەکان و هەڵیدایەوە،  کچەکان وەک دوو فریشتەی بێ باڵ یەکی بە مەکسییەکی کرێشەی هاوینەوە نوقمی خەو بوون، یەکێک بەدەماو ئەوی تر لەسەر لا، ڕوو لەولا، دایکی شاتوو ڕێک بەتانییەکەی پێدادانەوەو بەرەو دواوە کشایەوە، دوێنێ شەو بۆ کچەکان شەوێکی پڕ لە قسەو دەستبازی بوو، ئەمشەو هەر زوو خەو بردنی له‌گه‌ڵ خۆی.
 
 ته‌واو
 
ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی :  

 

كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی – كۆمه‌ڵگه‌ی هۆمۆسۆسیاله‌كان

ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین 

ئه‌م چیرۆكه‌ی چیرۆكنوس (شادان ئه‌حمه‌د) یه‌كێكه‌ له‌چیرۆكه‌ گرنگه‌كه‌كانی چیرۆكی كوردی، كه‌باسی كۆمه‌ڵگه‌ی هۆمۆسۆسیال ده‌كات.  ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌  كه‌دیواری گه‌وره‌ له‌نێوان پیاو ژن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێرو مێدا  بوونی هه‌یه‌، ئه‌وا دونیای هۆمۆ سۆسیاله‌ كه‌دونیای یه‌ك ڕه‌گه‌ز فراوانتر و گه‌وره‌تر و تراژیدیتر ده‌كات. ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ژنه‌كان له‌ناو بازنه‌ی خۆیاندا ده‌ژین و پیاوه‌كانیش له‌ناو بازنه‌ی پیاوه‌تی خۆیاندا، ئه‌م جۆره‌ ژیانه‌ ژیانی هۆمۆسۆسیاله‌كانه‌.

به‌دیوێكی تردا، ژنی كوردی له‌م كۆمه‌ڵگه‌ (هۆمۆ پیاوانه‌) دا دووجار له‌تراژیدیادا ده‌ژین: یه‌كه‌م ژیانی كوردییه‌ به‌چه‌وساندنه‌وه‌ و كوشتن و جه‌نگه‌كانیه‌وه‌ و دووهه‌میان تراژیدیای خۆیه‌تی وه‌ك ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆمۆدا. تراژیدیای یه‌كه‌م ده‌كرێت بگۆڕێت و جه‌نگه‌كان ته‌واو بن و باری ژیان باش بێت، به‌ڵام تراژیدیای دووهه‌م به‌رده‌وامه‌ كه‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنه‌ به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌نگه‌كانیه‌وه‌ …ژیانی سێكوالی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی هۆمۆدا پابه‌نده‌ به‌كڕین و فرۆشتن ؛ پاره‌ ، ئاڵتون …هتد له‌م دونیایه‌دا، ژنه‌كان نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ تراژیدیه‌كانی خۆیان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه‌… ئه‌م چیرۆكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و چیرۆكانه‌ی چه‌نده‌ها خاڵی فیكری ئاوه‌ها ده‌هارووژێنێت.

 له‌ڕووی ته‌كینیكه‌وه‌ شادان زۆر جوان چۆته‌ قووڵایی سایكۆلۆژیه‌تی ژنی كورده‌وه‌، كه‌ بێگومان پیاوی كوردی چیرۆكنوس هه‌رگیز ئه‌و توانایه‌ی نه‌بووه‌…سێكسوالیه‌ت، تراژیدیا، كوشتن و نه‌هامه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگی كورت و سه‌ره‌تانی و تیژه‌وه‌ ته‌عبیر له‌خۆی ده‌كات. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ یه‌ك ڕسته‌ی خوتبه‌بێژی و فه‌لسه‌فاندنی به‌تاڵی تێدا نییه‌، لێره‌وه‌ گێڕانه‌وه‌ و هونه‌ره‌كه‌ی  خۆی ته‌واو به‌رجه‌سته‌ كردووه‌. چێژی ئه‌م چیرۆكه‌ له‌و خه‌یاڵه‌ گه‌وره‌دایه‌ بۆ ڕووداوه‌كان، بۆ هه‌ناسه‌ غه‌مباره‌كانی زمه‌نی به‌عس  و له‌هه‌مووی زیاتر بۆ تراژیدییه‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ كه‌ تراژیدیای ژنی كورده‌ …

 

ته‌واو