مۆدلیانی ١٩١٧؛ تابلۆی جێنی - زەیت لەسەر تەختە. Jeanne_Hébuterne_(au_ch apeau)_by_Amedeo_Modigliani

تەرمی پاسارییەک


Loading

ڤان شێرزاد

تەرمی پاسارییەک

شیعر 

ڤان شێرزاد 

 

 

 

تەرمێکی ساردی ڕاشکاوبووی،

بەسەر پشتی کیسەڵێکی پیر.

قەلەڕەشەکان دوو نێر و مێیەک،

وێردی ئێوارانیان بۆ دەخوێندی و

 ڕیقنەیان دەکرد بەسەر شانت دا.

Portrait of his lover Jeanne Hébuterne -1919
مۆدلیانی؛ پۆرترێتی جینی ئه‌شیقی -١٩١٩

نیشتیمان هەر ئەو گۆڕە باریک و

تەنگە بوو،

لە کولانەی سەگە بەڕەڵاکان هەڵەندرابوو.

پێنج سەد هەزار جار لە مانگێکدا

پاڕامەوە نەڕۆیت.

پێمگووتی؛ دەترسم تۆ بڕۆیت،

کەسێک نەبێ وردکەنان بداتە باڵندەکانت.

پێمگووتی؛ دەترسم تۆ بڕۆیت،

 لە گیانەڵا بیت و بتەوێ بمریت.

پێشهاتنی من چەقەڵەکان زیندە بەچاڵت بکەن،

ڕێویەکان، حەوت_هەشت ، سێ_چواری هەردوو سنوور،

شیوەنی درۆینەت بۆ بگێڕن و

لەبەر چاوم ونت بکەن.

 

مۆدلیانی ١٩١٧؛ تابلۆی جێنی – زەیت لەسەر تەختە.
Jeanne_Hébuterne_(au_ch
apeau)_by_Amedeo_Modigliani

پێمگووتی؛ دەترسم

کزیە سپیەکانم بهۆنمەوە،

لەناو کفنەکەت، لەژێر پێلوی چاوەکانت سەیرم بکەیت، بۆم پێبکەنیت.

شینت بۆ بکەم لەناو پێستی حەوت ژندا.

گۆرانیم بۆ بڵێیت،

سەما بە پەنجەی بچوکی قاچت بکەیت.

هێندەی نەبرد، بویت بە شقارتەیەکی گڕ تێبەربوو.

بۆ قومێ ئاو، قەرزم لە هەناوی حوشترەکان دەکرد.

بووی بە گێژەلووکەیەک،

ژاوەژاوێکت دروستکرد، کپ بوویتەوە

 مردیت و زوو بیرچوویتەوە…

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین – بیروڕاكانی بابه‌ت و ڕێنوس خاڵبه‌ندی تایبه‌ته‌ به‌نوسه‌ر خۆی. كولتور مه‌گه‌زین. ته‌نها دانانی لینكی بابه‌ت ڕێگه‌پێدراوه‌. هه‌موو په‌ره‌گرافێك و پۆستكردنێك بێ دانانی لینك و ناوی نوسه‌ر و گۆڤاره‌كه‌ دژی یاسای كۆپی ڕایته‌ و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌ دوایه‌. ‌

 

تابلۆکان؛ مۆدیلیانیAmadeo Modigliani   – ١٨٨٤- ١٩٢٠