ئۆپێرا

دەقی ھونەریی ئۆپەرێت لە گەشەسەندنی ڕەوتی شانۆی کوردیی ساڵانی حەفتاکان


Loading

دەستپێک :
بە مەبەستی ئەوەی بەشێوەیەکی زانستییانە تیشک بخەینە سەر ڕۆڵ و کاریگەریی دەقی ھونەریی ئۆپەرێت لەگەشەشەندن و بەرەو پێشبردنی ڕەوتی شانۆی کوردیدا لە ساڵانی حەفتاکاندا و بەتایبەتیش لە شاری سلێمانیدا , سەرەتا بەرلەوەی بچینەسەر ھونەری ئۆپەرێت بەپێویستمانزانی , کە ئاوڕێک لە ھونەری ئۆپێرا بدەینەوە , کە بەدایکی ھونەری ئۆپەرێت دادەنرێت …, شەنوکەوێکیوردی بۆبکەین,چونکەلەڕووی مێژووەوە لە ھونەری ئۆپەرێت کۆنترە و زووتر سەری ھەڵداوە ,تەنانەت بەڕای زۆربەی زۆری شارەزایان و ڕەخنەگران ئۆپەرێت بەبەشێکی بچووککراو ودانەبڕاوی ھونەری ئۆپێرا دادەنێن , واتە (( شێوەیەکە لە شێوەکانی ئۆپێرا , بەتایبەتی ( ئۆپێرای کۆمیک )… )) و دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و لەوەشدا یەکدەگرنەوە ,کە ھەردووکیان پێکەوە (( بریتین لە نمایشێکی شانۆیی , کە شیعر و مۆزیکی تێدابەکاردەھێنرێت, ھەڵبەت بەپلەی یەکەمیش مۆزیکە , چونکە مۆزیک شوێنێکی تایبەت وداوەرێکی سەرتاسەری نێو نمایشەکەیە , ئینجا شیعر بە پلەی دووەم دێت )) ,بەڵام ھەریەکەشیان جۆرێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ھەریەکەشیان بەجیا خاوەنی مێژووی دیاریکراوی خۆیەتی .
ھەربۆیە لەو چوارچێوەیەدا , ھەوڵدەدەین سەرەتاباس لە مێژووی ھونەری ئۆپێرا بکەین بەپێی ڕەوتە مێژووییەکە , کە لە ئەوروپادا سەری ھەڵداوە , ئینجا ئاماژە بە مێژووی سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپەرێت بکەین , کە ئەویش بەھەمان شێوە لە ئەوروپا سەری ھەڵداوە, پاشان چەمک و پێناسەی ھەریەکەیان بەجیا بخەینەڕوو , بێگومان بەوەش کارئاسانییەکی زێتر بۆ عاشقانی ھەردووھونەرەکە فەراھەم دێت و زێتر تێدەگەین و باشتر دەیانناسن , ئەمە جگە لەوەی توێژینەوەکەشمان چوارچێوەیەکی زانستییانەتر لەخۆدەگرێت .

 

 

بەشی یەکەم    مێژووی ئۆپێرا 

لەگەڵ ئەوەی ھونەری ئۆپێرا , تا بڵێی کارێکی سەخت و دژوارە و(( بە یەکێک لە ھونەرە قورسەکانی شانۆی گۆرانیئامێز دادەنرێت , چونکە جیا لە دەقی شیعریی پێویستی بە توانای بەرز ھەیە بۆ گۆرانی گوتن و مۆسیقا و سەما ,کە ھەموو ئەمانەش پێویستییان بە مەشق و ڕاھێنانێکی زۆر ھەیە )) , بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا سەبارەت بە مێژووی سەرھەڵدانی ئۆپێرا,گەر لاپەڕەکانی دیرۆکی ئەو ھونەرە ھەڵبدەینەوە, گەلێک تێڕوانین و بۆچوونمان بەرچاودەکەوێت لەسەر شوێن و کاتی سەرھەڵدانەکەی , بۆ نموونە ھەندێک لەشارەزایان باس لەوە دەکەن , کە (( سەرەتا ئۆپێرا لە ئەوروپادا لەسەدەی (١٥)دا دەرکەوت و لەسەردەستی پیاوانی ئایینی کڵێساوە ھاتە کایەوە , کە مەبەستیان دانانی تیپێکی ئایینی بوو بۆ ھەموو جەژنێک , واتە لەکڵێساوە ئەو رێورەسمە ئایینیە نمایش دەکرا , پاشان گواسترایەوە بۆ گۆڕەپان و مەیدانەکان . لەڕاستیدا , ئەورێورەسمە ئایینیانە لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە سەرپەرشت دەکراو ناوبەناویش دەقی شیعریی(٨)دێڕیان لەنێو ئەو رێورەسمەدا بەکاردەھێنا )) , بەڵام لە ئینسکلۆبیدیای عەرەبیدا , واھاتووە و کە (( ساڵی ١٥٤٠ز لە ئیتالیا مژدەی لەدایکبوونی ھونەری ئۆپێرا درا , کە جۆرێکە لەشانۆگەری و ھونەرێکی داھێنەرانەیە )) , ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت , کە لەو قۆناغە مێژوویەدا ھەوڵێکی سەرەتایی ھەبووە بۆ سەرھەڵدان و لەدایکبوونی بابەتێکی ھونەریی نوێ لەژێرناوی (ئۆپێرا)دا , بەڵام لەھەندێک سەرچاوە وبەلای ھەندێک لە ڕەخنەگرانی بواری شانۆوە واباس دەکرێت , کە ھونەری ئۆپێرا لە (( دوای ھەوڵ وکۆششێکی زۆر لەلایەن گەلێک لەشارەزایانی ئیتالییەوە , وەکو ( گالیلی ) , (جۆلیۆ کاچینی)ی مۆزیسیانی بەتوانا و(جاکو بیری)ی ئاوازدانەر و (ئۆتافیۆ بینوشینی)ی شاعیرەوە توانرا یەکەم وێنەی ئۆپێرایەکی ڕاستەقینە لەساڵی ١٥٩٤ ز بەناوی (دافن- Dafne )ەوە بنیات بنێن , کە سەرچاوەکەی ئەفسانە کلاسیکییەکان بوو )) .

وەک دەبینین لەم دەربڕینەدا چەند زانیارییەکی گرنگ خراوەتە ڕوو , بەتایبەتی لەڕووی ڕەگەزەکانی ھونەری ئۆپێراوە , کە خۆیانلە : ( مۆزیک , ئاوازدانەر , شیعر )دا دەبینییەوە . ھەروەھا سالڕ و شوێنی لەدایکبوونی ئەو ھونەرە , کە ئیتالیایە لەگەلڕ سوودوەرگرتن لە بابەتەکانی فۆلکلۆر بەتایبەتیش ( ئەفسانە ) , کەکەرەستەیەکی گرنگ و خاوی بنیاتی ئۆپێرابووە , و ناوی یەکەم دەقی ئۆپێراش بەناوی ( دافن)ەوە بوو .

لە ھەندێک سەرچاوە و دەربڕینی تردا دەبینین , کە ساڵی ١٦٠٠ ز بەسەرەتای مێژووی لەدایکبوونی ھونەری ئۆپێرا دیاریدەکەن , ھەروەکو ھاتووە : (( بەفیعلی لەساڵی١٦٠٠ زلە مێژوودا بۆیەکەمجار ئۆپێرا لەشاری ( فلۆرەنسە ) لە ئیتالیا سەری ھەڵدا و لەھەمان ساڵیشدا ( کاچین ) توانی مۆزیک بۆ دەقەکەی دابنێت , ئاوازی مۆزیکەکەش لەسەر شێوازی تراجیدیای یۆنانییەکان بووە )) , بەڵام لە کتێبی ( المعجم المسرحی ) داھاتووە ,کەڕاستە (( ئۆپێرا مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە ئیتالیادا دەرکەوتووە , ئەوەش لەدوای ھەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی تراجیدیای یۆنانی کۆن بووە, بەڵام لەسەردەستی ( کلاودیو مونتڤردی )١٥٦٧ – ١٦٤٣ بوو )) , وەک لێرەدا دەبینین دەستپێشکەری ھونەری ئۆپێرا دەگەڕێتەوە بۆ ( کلاودیو مونتڤردی ) , کە یەکەم کەس بووە ئەم ھونەرەی لە ئیتالیا دا ھێناوەتە ئاراوە , ھەروەھا ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت , کە ھونەری ئۆپێرا لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ئاخاوتنی ئاوازدار بنیاتنراوە و سەربە ھەردوو جیھانی شانۆ و مۆزیکە , واتە تێکەڵەیەکە لە ھەردووکیان, ھەرلەوچوارچێوەیەدا (کەمال رەئوف محەمەد ) لە کتێبی ( ھونەری درامای ڕادیۆی کوردی) ەکەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە , کە سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپێرا کارێکی ھەروا ئاسان و سەرپێیی نەبووە , بەڵکو ئەکادیمیای ھونەرەجوانەکانی ( فلۆرەنسە ) ڕۆڵی بەرچاو و دیاری ھەبووە لەسەرھەڵدانی ھونەری ئۆپێرا لەساڵی١٦٠٠ ز, ھەروەکو دەڵێت : (( دامەزراندنی ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی فلۆرەنسن لە ئیتالیا لەساڵی ١٦٠٠ ز ھەڵکەوتنی ھونەرێکی نوێ بوو ,کە ئەویش ٍئۆپێرا بوو , کە بەھۆیەوە گوڕوتینێکی مێژوویی بەسەر مۆزیکی خۆرئاوادا ھێنا, بەتایبەتی لەڕوویداھێنانی ھونەری ( یەکخستنی ئاوازۆکەکانی دەنگەکانەوە –ھارمۆنیە – ) . )) .

ھەرسەبارەت بە مێژوو و شوێنی سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپێرا, ھەندێکی تر لە شارەزایان و ڕەخنەگرانجەخت لەسەر ھەمان سالڕ ( ١٦٠٠ ز) و شوێن, کە ئیتالیایە دەکەنەوە , بەڵام بەدەربڕینێکی تر ھەروەکو دەڵێن: (( ھونەری ئۆپێرا لەڕووی مێژووییەوەلە کۆتایی سەدەی(١٦) و لەگەلڕ سەرھەڵدانی ڕێنیسانس لە ئەوروپاوە و لەپێناو زیندووکردنەوەی کەلەپووری یۆنانی و ڕۆمانیدا ھاتۆتە کایەوە لە وڵاتی ئیتالیادا , کە تێیدا شانۆگەرییەکانی یۆنانییەکان بە گۆرانی دەوترانەوە , بەتایبەتیش لە شاری ( فلۆرەنسە )دا , کە لەسەردەستی کۆمەڵیچک شاعیر و مۆسیقازان لەوانە ( ئەلکۆنت فرینۆ , گالیلی ,جۆلیۆ کاچینی ) بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەسەر شانۆگەرییە یۆنانییەکان و زانینی بەکارھێنانی مۆزیک لەگەلڕ تەمسیلکردندا و چۆنیەتی زیندووکردنەوە و بوژاندنەوەیە لە کۆشکی ( جیۆڤانی باردی ) , کە یەکێک بوو لەو ئەمیرانەی بایەخێکی زۆری بەھونەر دەدا , کۆدەبوونەوە . )) ,ئیدی بەم شێوەیە و وەک دەردەکەوێت زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن , کە ھونەری ئۆپێرالەساڵی ١٦٠٠ز لەشاری ( فلۆرەنسە ) لەوڵاتی ئیتالیا ھاتۆتە کایەوە و لەوێشەوە وردە وردە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شارستانیەت و ڕەوتی ژیاندا , ھەنگاوی بەرەو پێشەوە ناو بە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و جیھاندا بڵاوبوویەوە ھونەرێکی سەردەمیانەی پێشکەوتوو , کە شاعیران و نووسەران ومۆزیکژەن و ڕخنەگران بە ھەند وەری بگرن و کاری لەسەربکەن .

 

چەمک و چۆنیەتی سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپێرا

 

لەگەڵ ئەوەی ھەموو بابەتە ھونەری و ئەدەبیەکان و زانستییەکانزادە و بەرھەمی تێڕامان و سەرنجدانی مرۆڤە بۆ ژیان و ھەوڵە بەردەوامەکانی مرۆڤ , کە بەھۆیانەوە و لەڕێگایانەوە مرۆڤ لەھەموو سەردەم و قۆناغە جیاوازەکاندا ھەوڵیداوە لە نھێنییەکانی ژیان تێبگات وپەی بە ھەموو نھێنییەکانی ژیان و مرۆڤایەتی بەرێت , بەڵکو بتوانێتخزمەتێک بە مرۆڤ وسروشت و سەرجەم دیاردە و ڕەھەندەکانی ژیان بکات و لە ھەمانکاتیشدا مێژوویەک تۆماربکات و داھێنانێکیش بەدەستبێنێت .
بێگومان ھەمووداھێنان و بەرھەمێکیش لەخۆوە ئەنجام نادرێت , بەڵکو ھۆکار و پرنسیپی تایبەت بەسەرھەڵدانی خۆی ھەیە , ھەربۆیە , گەرلەوڕوانگەیەوە تەماشای کاروچالاکییەکانی مرۆڤ بکەین , دەبینین بابەتی ئۆپێراش وەکو ھونەرێک بەدەر نییە لە ھەوڵە ھونەری و داھێنانەکانی مرۆڤ , کەتێیدا مەبەستێتی جۆرێک لە خۆشگوزەرانی و خۆشی بەخشین بە مرۆڤەکان ببەخشێت و کەمێک لە جەنجاڵی ژیان دووریان بخاتەوە و ئاسوودەیان بکات و زەردەخەنە بخاتە سەرلێوەکانیان , بەتایبەتیش لەبۆنە و نەریتە جڤاکییەکاندا , جا ئیدی ئەو بۆنانە بۆنەی ئایینی , سیاسەتی فەرھەنگی , نەتەوەیی ,…. ھتد بن .
کەواتە , بەگەراِنەوەمان بۆ رووپەلەکانی مێژوو , ھەموو ئەو ڕاستییانەمان بۆ دەردەکەوێت,کە زۆربەی بابەتە ئەدەبی و ھونەرییەکانی وەکو : ( شیعر , شانۆ, ..) جگە لەوەی لەدوو توێی بۆنە ئاینییەکان و پەرستگاکانەوە سەرچاوەیانگرتووە و سەریانھەڵداوە , پاشان لەڕێگەی ھونەرمەندان و ڕەخنەگران و شاعیرانەوەگواستراونەتەوە بۆ نێو کایەکانی دیکەی ژیان و تێکەڵ بە ڕەوتی شارستانێتی بوون و بەرگێکی نوێ بەبەریاندا کراوە ، لەدیدێکی دیکەوە (( ھونەری ئۆپێرا پێکھاتووە لەتێکەڵکردنی دوو ھونەر ,کە ئەوانیش نواندن و مۆزیک وپاشان ھۆنراوەیە )) … , لەھەمان کاتیشدا , دەبینین ئەو بابەتانەخێزانە ئەرستۆکراتی و شاھانەکان لە پشتیانەوە بوون و لەڕێی ئەوانەوە سەرچاوەیان گرتووە و ئەوانە ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ سەرھەڵدانیان , واتە بەپلەی یەکەم بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە .
ھەرلەو چوارچێوەیەدا, ئەوەتا دەبینین ھونەریئۆپێرا لەودیاردەیە بەدەرنییە و (( لەسەرەتادا لەنێو کۆشک و تەلاری چینی ئۆرستکراتی نمایش دەکرا و ئەو چینە باوەشی بۆ ئۆپێرا کردەوە , چونکە لەگەڵ ژیان و بیر و ھەستان و دانیشتنی ئەم چینە ئەگونجا و ئەم چینە تارڕدەیەک بووبەھۆی پەرەسەندنی ئەم ھۆی پەرەسەندنی ئەم ھونەرە ))
وەک دەبینین , چینی ئەرستۆکرات و پیاوانی ئایینی لەوسەردەمە مێژووییەدا ھۆکاری سەرھەڵدانی ئۆپێرابوون . بەدیوێکی تردا دەکرێ بڵێین ( کەنیسە ) رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەوسەرھەڵدانەدا , پاشان بەھۆی لێھاتوویی ڕەخنەگران و توانای ھونەرمەندان و شاعیرانەوە وبەھۆی بەرەوپێشچوونی ژیانەوە توانرا ئەو ھونەرە لە کەنیسە دووربخرێتەوە و بگوازرێتەوە بۆ نێو کایەکانی دیکەی ژیان , بەوەش جۆرێک لەسەربەخۆیی بەدەستبھێنێ بەتایبەتیش لەسەردەمی ڕێنیسانس .

لەلایەکی دی (( ڤاگنەر و کە ئەم ھونەرەی ھەڵبژارد ئەوبیرۆکەیەی پەسەنکرد , کە دەڵێت ئۆپێرا ھونەرێکی تێکەڵکراو ,لەم ڕووەوە کاری تراژیدی تێکەڵ بە ئامێری مۆزیک و ھۆنراوەوتنەوە داھێنا )) .
دەبێت ئەوەمان بیرنەچێت , ھەرچەندە ھونەری ئۆپێرا جۆرێکە لە نواندن و راستەوخۆ پێشکەش دەکرێ , بەڵام لەرووی پێکھاتەوە تێکەڵەیەکی گەورەیە لە ھونەرەکانی شیعر و مۆسیقا و گۆرانی ، وەک دەوترێت : (( ئۆپێرا سروشتی خودی خۆی تێکەڵکردنە نەک دروستکراو و دەستکرد )) , واتەجۆرێک لە ئاھەنگ سازی وخۆشی ڕابواردنی پێوەدیارە, ھەربۆیە ھەندێک لە توێژەران پێیان وایە (( ئۆپێرا لەسەرەتاوە لە زنجیرەیەک برَگەی گۆرانی پێکھاتووە و ھیچ پێوەندییەکی بەشانۆوە نەبووە و پێی وتراوە ( ئۆپێرای کۆنسێرا Opera Concera ) , پاشانلەلایەن ھەندێک دانەری ئۆپێراوە , وەکو : ( کریستۆف گلوک , کارل ماریا فۆنڤێبەر , ۆلفگانگ مۆزار , گیۆسیبی ڤێردی ) توانیان سنورێک بۆ سەرکەوتنی گۆرانی لەسەر ڕەھەندی شانۆیی دابنێن و جۆرە پێکەوەبەستنەوەیەک لە نێوان گۆرانی و شانۆدا دروست بکەن, کە تیایدا ھونەرەکانی ( شیعر و مۆسیقا , سەما , شانۆ , وێنە , تەلارسازی , دەرھێنان و نواندن) لەخۆبگرێت بەتایبەتیش لەسەردەستی ( ریچارد فاگنەر)ی ئەڵمانییەوە , کە بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵێکی بێسنووری دا )) بێگومان , ھەموو ئەو گۆرانیانەش , کە لە دووتوێی نماییشی ئۆپێرا پێشکەش دەکرێن , بریتین لە چەند جۆرە گۆرانییەکی جیاواز , لەوانەش وەکو:

(( ١- وتەَی ئاوازدانەر , جۆرێکە لە گۆرانی بەشێوەی وتاری و ئاوازەکەی لەگەڵ مۆسیقای ئاساییدا دەنووسرێتەوە و بەشێوەیەکی گشتیش وەکو سەرەتایەکە بۆ گۆرانی کورت یان دیالۆگ .
٢- گۆرانی کورت ( ئاریا ) , گۆرانییەکە بۆ گۆرانیبێژێکی تاک, کە کۆمەڵێک مۆسیقاژەن یاوەری دەکات و پێویستیی بە شارەزاییەکی باش ھەیەلە نواندندا .
٣-گۆرانی بچووک (ئاریات ariette ) , ئەو جۆرەیە , کە لە گۆرانی کورت بچووکترە و زیاتر لە ئۆپێرای فەرەنسیدا بەکاردێت بە وشەی ئیتالی و ھیچ ئامێرێکی مۆسیقی لەگەڵدایە .
٤- گۆرانی دووقۆڵی , یان سآ قۆڵی , یان چوارقۆڵی , جۆرەگۆرانییەکی ھاوبەشە بۆ دوان, یان چوار گۆرانیبێژ , یان زیاتر , گۆرانیبێژەکانیش بەپێی گوتن دەربڕینی خۆیان .
٥-گۆرانی کۆمەڵ , بڕگەیەکە لە لایەن کۆمەڵێک گۆرانیبێژەوە جێ بەجێدەکرێت , بەیاوەری ئامێری گۆرانی گوتن .

٦- تیپی گۆرانی( کۆرال) بریتییە لەکۆمەڵێک گۆرانیبێژی کوڕی و کچی لاوەکییەوە , کە بەسەر چوار٤بەشدا دابەشبوون , ئەوەش بەپێی دابەشبوونی دەنگەکانیان )) , ھەروەھا ھەربەمەبەستی زیاتر ڕوونکردنەوە و تیشکخستنەسەر بابەتەکە , دەبینین لەڕووی زمانەوانی وپێکھاتنەوە , ئۆپێرا لە بنەڕەتدا (( وشەیەکی ئیتالییە و لە زۆربەی زمانەکانی جیھاندا بەوشێوەیە بەکاردێت , کە لە وشەی( opus) ی لاتینییەوە وەرگیراوە و واتای (کار) یان (دانەر ) دەگەیەنێت و زیاتر بۆ کاری درامای شیعریی بەکاردێت , کە گۆرانی تێدایە و گۆرانیبێژ بەتەنیا لەگەڵ ئۆرکسترای سیمفۆنیدا دەیڵێیت . )) نەک ھەرئەوەندە , بەڵکو(( وێڕای ئەوەش بەکاربردنی پەردەدەنگی ھەرەبەرزی پیاوی گۆیندە چریکە و پەردەدەنگی ھەرەناسکی ئافرەتی گۆیندە زریکە بەھایەکی جیاواز و شیرینی دەنگ چڕینی دەدەنیِ )) , لێرەدا نووسەر Inglis Gurdy ئاماژە بە وتەی نووسەرێکی دی دەکات بە ناوی:( رۆجەر فرای – RogerFry )دەبێژێت : ((لە گۆرانیدا کاتێک وشەکان لەگەڵ ریتمی ھۆنراوە ڕێکدەخرێن ودوای شێوازی وتنەوەی لەگەڵ تۆنەکانی مۆزیکدا دەگۆڕێن…, بەو واتایەی زۆربەی کات ھۆنراوە لەپێناو گۆرانی و ئاوازەکەی دەکرێتە قوربانی مۆزیک و بۆئەمە زۆرجار شیعر لەم نێوەدا بەھا و ماناکانیانلەدەستدەدەن )) ,ھەرلەوچوارچێوەیەدا ھەندێکی دی لە شارەزایان دەبێژن وشەی ئۆپێرا لە( Opera in musick ) ەوە ھاتووە وواتای ( کارکردن) دەگەیەنێت )) تەنانەت وشەی ئۆپێرا ھەندێکجاریش (( واتای کاری ئەدەبی ) یان ( ھونەری ) دەگەیەنێت )) شایەنی باسە , لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەبینین ھونەری ئۆپێرا بۆتە دیاردە وبابەتێکی زیندووی نێوجیھانی شانۆ وسەرنجی شانۆکاران و دەرھێنەرەشانۆییەکانی بەبایەخەوە بەلایخۆیدا ڕاکێشاوە و کاری لەسەردەکەن , تەنانەت لەناوزۆربەی زمانەکانی جیھاندا ھەربەو ناوەوە ناوزەددەکرێت وبەکاردەھێنرێت , بەڵام (( لە زمانی کوردیداھەندێکجار لەلایەن ھەندێک ڕخنەگر و نووسەرەوە بەوشەی ( ئۆپێرا )ش بەکاردەھێنرێت )) , ئەمەجگەلەوەی نمایشی ھونەری ئۆپێرا لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەکی دی جیاوازە , چونکە ھەرنەتەوەیەک خاوەنی تایبتمەندی و داب و نەریتی خۆیەتی .

 

The Enchanted Island The Metropolitan Opera New York

پێناسەی ئۆپێرا ــــ بەھۆی بوونی ئەو مێژووە بەررفراوانەی , کە ھونەری ئۆپێرا لە جیھانی شانۆدا ھەیەتی و سەرنجڕاکێشانی زۆرێک لە شاعیران ونووسەران و ھونەرمەندان بەلای خۆیدا, دەبینین ھەرنووسەر و شاعیر وھونەرمەندێک لە تێڕوانین و سۆنگەی تێگەیشتنی خۆیەوە پێناسەی بۆ بۆ ئەم ھونەرە کردووە . بۆ نموونە لە فەرھەنگی ( معجم المێگلحات الادب ) دا ھاتووە , کە (( ئۆپێرا شیعرێکی شانۆییە و بە گۆرانییەوە دەخرێتەڕوو لەگەڵ بەکارھێنانی ئامێرە مۆسیقییەکاندا ,بەبێ بەکارھێنانی دیالۆگ )) ، بەڵام ( محەمەد مستەفا قەرەداغی) دەڵێت : (( ئۆپێرا – سترانە شانۆیی– ھونەرێکی شانۆییە تێیدا مۆسیقا شوێنێکی دیاری ھەیە لەکاتی نواندنی ئەکتەرەکاندا )) دیارە نووسەر جگە لەوەی پێیوایە ئۆپێرا شیعرێکی شانۆییە, لەھەمان کاتیشدا باس لە ڕۆڵ و گرنگی ھونەرییمۆسیقاش دەکات , کە وەکو ڕەگەزێکی گرنگ دەبێت بوونی ھەبێت , ھەروەھا (سمیر عبدالرحیم الجلبی )ش دەڵێت:(( ئۆپێرا , جۆرە شانۆگەرییەکی گۆرانی ئامێزە , کە تێیدا شیعری شانۆیی و ئامێری مۆسیقی بەکاردەھێنرێت )) ،لێرەشدا, وەک دەردەکەوێت ھەردوو بابەتی (شیعر) و (مۆسیقا) دووڕەگەزی گرنگە نێو پێکھاتەی ھونەری ئۆپێران و لەشێوەی نمایشێکی شانۆییدا دەخرێتەڕوو, بێگومان ئەو شیعرەش بە شێوەی دیالۆگ دابین دەکرێت .
لەلایەکی دی ( کلینتۆن باددیلی) لە کتێبەکەی : ( پەیڤەکان بۆ مۆزیک) دەبێژآ : (( پەیڤەکان بۆ مۆزیک لە پێکھاتەیاندا ناتەواون , و واتای تەواو نابەخشن , چونکە بۆ مەبەستی ریتمی مۆزیک دانراون )) وھەرلەو چوارچێوەیەدا , ھونەرمەند (باکوری) دەڵێت : (( ئۆپێرا عیبارەتە لە شلنۆگەرییەکی شیعریی و گفتوگۆ و ھەموو گفتوگۆکانیش لە ئەلفەوە تا یا ْ بە ئاواز دەوترێت )) کەچی ( دلێر ابراھیم ) پێیوایە ,کە ( ئۆپێرا , فۆرمێکی تایبەتە لە مۆسیقادا , بەشانۆنامەیەکی ئاواز بۆ دانراو ئەوترێ , ئەو شانۆنامەیەی ئەکتەرەکان لەجیاتی ئەوەی ھەیانە بە حیوار بیڵێن , بە ئاواز دەری دەبڕن )) ،وەک دەردەکەوێت , نووسەر لەڕووی فەرھەنگی مۆسیقییەوە تەماشای ھونەری ئۆپێرا دەکاتو بە فۆرمێکی مۆسیقیشی لەقەڵەم داوە , بەڵام ئەوەی ھەیە وەکو ھەردەقێکی شانۆیی نمایش دەکرێت , ھەروەھا ھەندێکی دی لە شارەزایان و رەخنەگران سەبارەت بە پێناسەی ھونەری (ئۆپێرا ) دەڵێن : (( شیعرێکی شانۆییە و بە گۆرانی دەگوترێتەوە و گۆرانیبێژانیش بەتەنھا , یان بە شێوەی کۆرس بە ھاوکاری ئامیچری ئۆرکسترایی سیمفۆنیاوە دەیڵێنەوە )) .

لەدوو توێی سەرجەم ئەوپێناسانەوە , ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت , کە ھەرنووسەرێک لە ڕوانگەی چێژ و جیھانبینی و ھونەرەکەی خۆیەوە تەماشای ئۆپێرا دەکەن وپێناسەیان کردووە , واتە شاعیرێک لە ڕووی جیھانی شیعرەوە پێناسەی ئۆپێرا دەکات وبەبەشێک لە جیھانی شیعری لە قەڵەم دەدات , ھەروەھا مۆسیقازان وشارەزایەکی مۆزیکیش لە ڕوانگەی ھونەری مۆسیقاوە تەماشای ئۆپێرا دەکات و بەبەشێک لە جیھانی مۆزیک لە قەڵەم دەدات …
لەلایەکی دیکەشەوە ھەردوو ( دەقی شیعریی ) و (مۆزیک) دوانەیەکی لێکدانەبڕاون و دووبنەمای سەرەکین بۆ بنیاتی ھونەری , کە تێیدا بەلای ھەندێکەوە شیعر بە پلەی یەکەم دێت , ئینجا مۆزیک , بەڵام بەلای ھەندێکی دیکەشەوە و بە پێچەوانەوە مۆزیک بە پلەی یەکەم دێت, ئینجا شیعر , بەڵام ھەرچۆنێک بێت ھەموو ئەمانە لە دوو توێی بەرگێکی شانۆییدا بەرجەستە دەکرێن و دەخرێنەڕوو .
ھەرلەو ڕوانگەیەوە دەکرێ بڵێین ((ٍ ئۆپێرا لە ئەنجامی ھەوڵی چەند شاعیرێک و مۆسیقا ژەنێک وەک لاسایی کردنەوەیەکی شانۆی یۆنانییەکان ھاتەکایەوە, کە بریتی بوون لە خوێندنەوەی شیعر بە یاوەری مۆزیک ))

لە کۆتاییدا، دەکرێ بڵێین , ئۆپێرا دەقێکی لیریکی شیعرییە و بەھۆی بەکارھێنان و سوودوەرگرتن لە ھونەری مۆسیقا , کە لە ناواخندا بەشێوەی دیالۆگ بنیاتنراوە , لەڕێی چەند ئەکتەرێکەوە پێشکەش بە بینەران دەکرێت , ھەروەھا بابەتێکی سەردەمیانە و لەگەلڕ بەرەوپێشچوونی ژیان و ڕەوتی شارستانێتیدا ئەمیش ھەنگاوی ناوە و بەرەوپێشچووە و توانیویەتی وەکو بابەتێکی گرنگ و پێویست سەرنجی شاعیران و نووسەرانو مۆسیقاژەنان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و ئاوڕی بەھەندی لێبدەنەوە و کاری لەسەربکەن .

 

 

جۆرەکانی ئۆپێرا

 

دیارە , ھونەرێک خاوەنی ئەو مێژووە بەرفراوانە بێت و شان بەشانی ژیان وڕەوتی شارستانیەت ھەنگاوبنێت و ڕەنگدانەوەی سەردەم و قۆناغەکەی خۆی بێت , لەیەک جۆر و لە یەک بەرگدا نامێنێتەوە , بەڵکو بەگەلێک شێوە وجۆری جیاوازەوە نمایش دەکرێت و دەخرێتە ڕوو , ھەربۆیەلەو چوارچێوەیەدا دەبینین , ئۆپێرا گەلێک جۆری تایبەت و جیاوازی ھەیە , کە ڕەنگە ھۆکاری ئەوەش پەیوەندی بە جۆر و جیاوازی ژیانی گەلانی جیھانەوە ھەبێت , کە ھەریەکەیان خاوەنی تایبەتمەندی و ڕێوڕەسم و داب و نەریتی تایبەتی خۆیان بن .
لەوڕوانگەیەشەوە دەبینین , شارەزایان و ڕەخنەگران گەلێک جۆری جیاوازیان دەربارەی ھونەری ئۆپێرا خستۆتە ڕوو لەوانەش وەکو :

(( ١- ئۆپێرای ئازادی , ئەو جۆرە ئۆپێرایەیە , کە لەگەڵ سەرھەڵدانی شۆڕشی فەڕەنسیدا ھاتە کایەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو پاڵپشتی لە ئازادی و یەکسانیو مافی مرۆڤ دەکرد .
٢- ئۆپێرای نەتەوایەتی , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھونەری نەتەوایەتیدا لە ئەوروپا سەری ھەڵدا .
٣- ئۆپێرای واقیعی , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , , کە لەگەڵ ھاتنەکایەی ڕێبازی ریالیزمدا ھاتەکایەوە .
٤- ئۆپێرای سیریا , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , , کە لەسەدەی(١٧) سەری ھەڵدا و لە (٣) بەش پێک دێت و زیاتر بەکۆرس و سەماکردنەوە نمایش دەکرێت و دەبێت بە (٢) جۆرەوە :
ا- ئۆپێرای تراجیدی , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , کە خاوەن شێوەیەکی گەورە و دەگمەنە و ناوەڕۆکێکی تراجیدی و کارەساتی لەخۆگرتووە .
ب- ئۆپێرای کۆمێدی , بریتییە لەو ئۆپێرایەی , کە لەبری پێشکەشکردنی بابەتی پاڵەوانێتی و ئەفسانەیی , دیمەن و کەسایەتی ئاسایی و باو دەخاتە ڕوو . لەڕووی نمایشکردنەوە تواناسازی کەمتری لەڕووی دەرھێنان و پێشکەشکردنی پێویستە ))
(( ٥- ئۆپێرای بچووک , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , کە ژمارەیەکی دیاریکراو لە مۆسیقازان و گۆرانیبێژ بەشداری تێدادەکەن لەژەنین و جێ بە جێکردندا , شوێنی نمایشی ئۆپێراکەش تابڵێی بچووکە و ژمارەی کارەکتەرەکانی کەمن و کۆرسی تێدا نییە .
٦- ئۆپێرای گەورە , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , کە لەسەدەی (١٩) دا سەریھەڵدا و خاوەن ھەناسەیەکی گەورەیە و لە کۆمەڵێک ھەڵوێستی سۆزداری و بەزەیی و پیاھەڵدان وستایشکردنی وێنەی شانۆیی پێکھاتووە , جگە لەوەش کۆمەلێک ھونەرمەندی شانۆیی و مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژ و کارەکتەر و کۆرس و سەماکەری تێدایە و ڕۆڵ دەبینن )) .

(( ٧- ئۆپێرای گاڵتەوگەپ , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , کەبابەتەکانی زیاتر لەشێوەی کۆمیدیادان و ئەومۆسیقایەی تێدا بەکاردێت مۆسیقایەکی ئاساییە و جۆرە ئاوێتەبوونێکی لەگەڵ ئاخاوتندا ھەیە و تابڵێی سادە و ساکارە ))
(( ٨- ئۆپێرای بوفا , ئەوجۆرە ئۆپێرایەیە , کە بە گۆرانی دەگوترێتەوە و خاوەن سروشتێکی پێکەنیناوییە و ژمارەی کارەکتەرەکانی کەمن . ))
((٩- ئۆپێرای کۆمیک ( ھەزەلی – کۆمیدی ) , ئەو جۆرە ئۆپێرایەیە , کە چنینەکەی بەزم و خۆشی تێدایە و بۆ ئەو جۆرە نمایشە شانۆییە بەکاردێ , کە لە دیالۆژ و گۆرانی و سەما پێکھاتووە , بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا مەرج نییە چنینی کۆمیدی ھەبآ , بەلڕکو ھەندآ جار ڕۆمانتیکی دەبن, یان ڕەگەزەکانی مەرگەساتیان تێدایە …
١٠- ئۆپێرای میللی(بالاد) , جۆرە درامایەکی گۆرانی ئامێزە , لە کۆتایی سەدەی (١٧)دا دیالۆژ تیایاندا جیگای دەم و ڕووی ڕیتمداری ئیتالی گرتووەتەوە . ئەم جۆرە ئۆپێرایە چنینێکی ڕۆمانتیکی سادەی ھەبووە , یاخود ڕگەزەکانی ھەجووکردنیان تێدا ھەبووە, ھەندێکجار موزیکە تایبەتی بۆ دانراوە , بەڵام زۆربەی جارەکان ئاوازی تەقلیدی و میللی بۆ ئەو مەبەستە بەکارھێنراوە . ))
((١١- ئۆپێرای دەرۆزەکەر , کۆنترین و مەزنترین ئۆپێرای بالادەز واتە ئۆپێرایەکی سۆزدارییە ))
((١٢- ئۆپێرای (پەکین)ی , جۆرە ئۆپێرایەکە و نیسبەتە بۆ شاری ( پەکین)ی وڵاتیچین ز ئەم جۆرە ئۆپێرایە خۆی لە دووتوێی نمایشێکی شانۆییدا دەبینێتەوە و لە جۆرەکانی ھونەری کلاسیکییە و لە شارستانێتی چینەوە وەرگیراوە , مێژووەکەی بۆ سەدەی (١٩) دەگەڕێتەوەو لەسەردەستی (دامەکین بی )ەوە ھاتە ئاراوە )) .

مێژووی ئۆپەرێت :

سەبارەت بەبوون و سەرھەڵدانی ئەم جۆرە ھونەرە و بەبڕوای زۆربەی شارەزایانی , کە پێیان وایەبەھۆی ئەوەی ھونەری ئۆپەرێت بچووکراوەی ئۆپێرایە , یان شێوەیەکە لە ئۆپێرا و بە ئۆپێرایەکی ئاسان دەناسرێت, دەبینین لە چاو ئۆپێرادا ((ڕەگەزی سەرنجڕاکێشی کەمە ,تەنانەتھەندێکجاریش وەکو زاراوەیەکی کات بەسەربردنی مۆسسیقی بەکاردەھێنرێت , بەھۆی ئەوەی خاوەن چنینێکی سۆزدارییە و بە خۆشیکۆتایی دێت )) ، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا وەکو ھونەرێکی سەربەخۆ وخاوەن خەسڵەت خاوەن مێژووی دیاریکراوی خۆیەتی , ھەرچەندە سەبارەت بەومێژووەش گەلێک بۆچوونی جیاواز ھەیە , بۆ نموونە ھەندێک لەڕەخنەگران , پێیان وایە سەرەتای سەرھەڵدانی وەکو دیاردە و بابەتێکی ھونەری ئاسایی مێژووەکەی دەگێڕنەوە بۆ ((سەدەی سێزدە, کە جۆرە تەمسیلییەک نمایش دەکرا , لەوانەتەمسیلی(ڕۆبین و ماریۆن) لە (ناپۆلی) و دواتر لە فەڕنسا نمایش کرا و دەقەکەش لەلایەن نووسەری فەڕەنسی (ئادەم دی لاھای )ەوە نووسرابوو , ئەم جۆرەتەمسیلییانە بۆ سەرنجرَکێشانی بینەران , زمان پیسی و جنێودانیان بەکاردەھێنا , جیاوازیشیان لەگەڵ ئۆپەرێتدا لەوەدابوو کە بابەتێکی دیاریکراویان لەخۆ نەگرتبوو , بەڵکو ھەڵبژاردەیەک بوو لە فۆلکلۆر و گۆرانی گوتن , ئەویش وەکو دیاردەیەکی نواندن )) , بەڵام(بورھان قەرەداغی) سەبارەت بە مێژووی ھونەری ئۆپەرێت , پێی وایە , وەکو نمایشێکی گۆرانی ئامێز لەسەدەی (١٧ )دا لە ئیتالیا دەرکەوتووە , پاشان لەسەدەی (١٩)دا دیالۆگی تێدا بەکارھاتووە , بەڵامزۆرێکیش لە توێژەرانی بواری سەما و شانۆ و گۆرانی ئامێزی مناڵ و سەرەتای دەرکەوتنی ئەم ھونەرە دەگەرَێننەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیست لە ئەڵمانیا )) , ھەروەھا ھەندێکی دیکەش لە ڕەخنەگران لەگەڵ ئەوەی پێیان وایە , ئۆپەرێت لەسەدەی (١٩)دا ھاتۆتە ئاراوە , بەڵام زێتر فەڕەنسییەکان لەوبوارەدا دەستپێشخەربوون و لەوچوارچێوەیەدا سەرەتای سەرھەڵدانی ئەم ھونەرەدا دەگێڕنەوە بۆ ھونەرمەند و شاعیر ( ھارڤی ), کە (( لەساڵی ١٨٤٧ دا یەکەم بەرھەمی خۆی بەناوی (دۆنکیشۆت و سانکۆباترا )وە نووسی ز ئەوەش ڕێکەوتێک بووە کاتێک (ھارفی)لەگەڵ مۆزیسقازانێک , کە ھەردووکیان کورتەباڵابوون بیرۆکەی ئەوەیان بۆھات شانۆیەک پێشکەش بکەن و دووکەسایەتی(دۆنکیشۆت)و(سانکۆباترا)بابەتەکان بخەنەڕوو .)) .
بەھەمان شێوە , ھونەرمەند(کەمال رەئوف محەمەد)یش پێی وایە سەرەتای دیرۆکی سەرھەڵدانی (( ھونەری ئۆپەرێت لە نیوەی ھەژدەھەمدا دەرکەوت و پتر لەوڵاتی فەڕەنسادا پەرەی سەند ز بنچینەی ئەم ھونەرەش , چیرۆکێکی شانۆیی و ھۆنراوەیی گۆرانی ئامێزە , کە بەدەم نواندن و گۆرانی و مۆسیقاوە پێشکەش دەکرێت, بەڵام ئەمە سەروبور مەرجەکانی ئۆپێرای بەسەردا ناسەپێت چ لەڕووی بابەتی داستانەوە , چ لەڕووی پشت بەستنی تەواوەتی بە ئاواز و مۆسیقاوە )) , ھەروەھا دەشگونجێت ئەم ھونەرە لەبواری نواندندا لەسەر تەختەی شانۆ دیالۆگی بآ گۆرانی و مۆسیقاشی تێبکەوێت .
بەپێی ھەندێک لە دید و بۆچوونەکان(( ( ئۆپەرێت ) شێوازێکی پێشکەوتووی ئۆپێرایە وزۆر لە جۆری ( ئۆپێرای کۆمیک )ەوە نزیکە , کە بە ئاسانی لە نێوانیاندا ناکرێت واتە ئۆپێراش لەدەنگی گەلەوە نزیکە و تایبەتە بە کێشەکانی گەل)) وەک دەبینین , زۆربەی سەرچاوەکانیش لەگەڵ ئەوەدان ھونەری ئۆپەرێت لەوڵاتی فەرەنسادا سەری ھەڵداوە و وەکو ھونەرێکی سەربەخۆش , کە خاوەنی پرنسیپ وخەسڵەتی دیاریکراوی خۆی بێت ((لەسەدەی نۆزدەدا ھاتۆتە کایەوە )) وسەرنجی زۆرێک لە شاعیران و ھونەرمەندان ومۆسیقازانانی لای خۆیدا ڕاکێشاوە ئیدی وردەوردە بە وڵاتانی دیدا بڵاوبۆتەوە و سوودی لێوەرگیراوە , ھەربۆیە وەک باس دەکرێت لەسەرەتای سەرھەڵدانی لە فەرەنسادا ودەستپێک لە ھۆڵی شانۆیی بچووک نمایش دەکرا وپێشکەش بەبینەران دەکرا و لە یەک بەش پێکدەھات, بەڵام بەھۆی پێشوازیکردنی بینەران لەو ھونەرە نوێیە , وەکو ھونەرێکی تەواو و سەربەخۆ لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ژیان و شارستانیەت جۆرەپێشکەوتنێکی تایبەتی بەخۆیەوە بینی و وای لێھات , کە چەند بەشێکی دیکەی بۆ زیادبکرێت و لە یەک بەشەوە ببێت بە (٣)بەش و لەبەرزۆربوونی بینەرانیشی لەھۆڵی شانۆیی گەورەدا نمایش بکرێت .
چەمک و چۆنیەتی سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپەرێت :
ھەرچەندە ھەندێک لەشارەزایانی بواری ئەم ھونەرە لەڕووی واتاو دەستەواژەوە پێیان وایە ((ئۆپەرێت تێرمێکی ئیتاڵییە و واتای ئۆپێرای بچووک دەگەیەنێت , یاخود کورتکراوەی پەیڤی ئۆپێرایە , بەڵام بەشێکی تریش لە شارەزایان پێیان وایە, کە ئۆپەرێت پەیڤێکی گریکییە و بەواتای جووڵەی جوان و ریتمی جوان دێت )) , ھەرچۆنێک بێت ھاتنەکایەی ھونەری ئۆپەرێت بۆ سەرنجڕاکێشانی بینەران بووە بۆ بیرکردنەوە لە واقیعی ژیان و چارەسەرکردنی کێشەکان . واتە بینەران ھەست بەو ڕاستییە بکەن , کە ئەوان بەشێکی دانەبڕاو و کاریگەرن لەژیاندا و دەکرێ سەرچاوەی گۆڕانکارییەکانی ژیانی کۆمەڵگابن بەرەو ئاراستەیەکی باشتر و ئایندەیەکی گەشتر لەڕووی سیاسی , کۆمەڵایەتی,ئابووری , فەرھەنگی ,…. ھتد.

ئیدی وەک دەبینین ئەم ھونەرە نوێیە وردەوردە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ژیان و قۆناغەکانی گەشەکردنی شارستانێتیدا ھەنگاوی بەرەوپێشەوە ناو بەتایبەتیش لە ئەوروپادا (( لەدوای جەنگی یەکەمی جیھانەوە سروشتێکی سەماکردنی وەرگرتو دەق ھیچ بایەخێکی نەما و زێتر نوکتە و جنێوی لەخۆگرت , سەرەڕای ئەمانەش زێتر ھونەرمەندانی سینەما بۆ ناوباتگی پەیداکردن ڕۆڵی تێدا دەگێڕا ))

لێرەشدا وەک دەردەکەوێت ھونەری ئۆپەرێت ھەرلەسەرەتاوە لەلایەن گەورەکانەوە نمایش دەکرا, بەڵام دواتر لەگەڵ زێتر سەقامگیربوونی ئەم ھونەرەدا وای لێھات لەلایەن منداڵانیشەوەنمایش بکرێت و لەوچوارچێوەیەشدا ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت لەپەروەردەکردنی توێژی منداڵاندا , جاچ لە قۆناغی باخچەکانی ساوایاندا بێت , یاخود لە قۆناغەکانی قوتابخانەکاندابێت , بۆئەومەبەستەش سوودلەلایەنی کەلەپوور و کولتوری ڕەسەنی نەتەوایەتیش وەردەگرێت و فەرامۆشیان ناکات .
ئەمە جگە لەوەی لەڕووی بونیادەوە (( بە شیعر, یاخود بەپەخشان , یان بەزمانی خەڵکی سادە دەنووسرێت وھەندێک بڕگەی نواندنیش ( واتە دیالۆگ )ی تێکەڵ دەکرێت , بەڵام زۆربەی کات بە شیعر دەنووسرێت )) لەڕاستیدا , بەھۆی ئەوەی ئۆپەرێت زیاتر خۆی لە قاڵبی شیعرییدا دەبینێتەوە , وایکردووە (( زیاتر بۆ منداڵانی تەمەن(٤-٦)ساڵان بشێت )) , چونکە بابەتەکە زێتر لە دووتوێی شانۆیەکی شێوەگۆرانی ئامێزیدا بەرچاودەکەوێت و لەنێو ڕووداوەکانیشدا دیالۆگی تاکەتاکە بێتە کایەوە و منداڵانیش بە ئاسانی ئەو شیعرانە لەبەر بکەن و بەتەنیا دەوری تێدا بگێڕن و گۆرانی بڵێن .

ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی ئۆپەرێت :
١- گەیشتنە لوتکە وزۆربوونی بەرھەمی ئۆپێرا , کەکە لەگەڵیشیدا جدییەتوەکو سیمایەکی ئەوبەرھەمانەی ئۆپێرا بەردەوام بوو , بەتایبەتتیش ڕووداوی گرژ و توند, تەنانەت نەرم وخۆشیش لە ئۆپێرامێژووییەکاندا دەبوونە ھۆکارێک بۆ بێزاربوونی بینەر لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانەدا .
٢- ھەرچەندە جەماوەری ئۆپێرای(سیریا) , کە لەچینی سەرەوەی کۆمەلڕ بوو و ئۆپێرای (بوفا)ش سەرجەمی گەل بوو , کەچی لە ئیتالیا ھەردووجۆر بەیەکەوە ھەڵیانکرد , , بەڵام لە فەرەنسادا بەیەکەوە نەگونجان و تەنانەت شەڕەقسە لەنێوان لایەنگرانی ھەردووجۆر لەوپەڕی گەرمیدابوو , ئەمەش شاعیران و ھونەرمەندانی ناچارکرد بەدوای جۆرێکی نوێدا بگەڕێن , کە ڕەزامەندی گشتی لەسەربێت .
٣- ئۆپێرا بەرھەمێک بوو لە ئەنجامی لێکدانەوەیەک بۆ لاساییکردنەوەی شانۆ یۆنانییەکان ھاتە کایەوە و کەمتر لەژێر کارتێکردنی رەوشی سیایی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدابوو , بەڵام رەوشە جڤاکی ودەروونییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر لەدایکبوونی ئۆپەرێتدا بینی .
٤- سەرھەڵدانی ئۆپەرێت و گەشەکردنی زێتر بۆ بەرسڤدانەوەی داخوازییە ھەنووکەییەکانی زەوقی گشتیی جەماوەر دەگەڕێتەوە بەتایبەتیش , کە ڕەوتێکی گەشبینی باڵی بەسەر ناوەڕۆک و ئەو ئۆپەرێتانەدا گرتبوو و مرۆڤی بۆ چەند ساتێک لەدەست کێشەکانی ڕزگاردەکرد ولەبیری دەبردەوە .
٥- بۆسەرنجڕاکێشانی جەماوەر وڕزگارکردنیلەدەست بێزاریو نائومێدییەکانی , ئۆپەرێت پەنای بردە بەر نمایشکردنی ئەکتەرەکانی بەڕووتی و نیمچەڕووت لەگەلِ سەماکردندا .
٦- پێگەیشتن و سەقامگیربوونی چینی بۆرجوازی , کە پێچەوانەی چینی ئەرستۆکراتەکان حەزیان لەو جۆرە نمایشانە دەکرد و پاڵپشتی ماددی و مەعنەوییان لێدەکردن .
٧- سەقامگیربوونی رەوشی سیاسی لە فەڕەنسادا بەتایبەتی لەسەردەمی (ناپلیۆن)دا ,کە بەرقەراربوونی ئاشتی بووەھۆکاری گەشەسەندنی باری ئابووری خەلِک و حەزکردنی خەڵکی لەڕابواردن وگالِتەوگەپ .
٨- پاڵپشتیکردن و ھاندان وچاودێریکردنی مادی و مەعنەویی دەسەڵاتداران لەوجۆرە ھونەرە, بەتایبەتیش خودی ناپلیۆن , کە ھەمیشە لەگەلڕ ھاوسەرەکەیدا ئامادەی بینینی نمایشەکانی ئۆپەرێت دەبوو .
٩- ڕەچاوکردنی کات و شوێنی پێشکەشکردنی ئۆپەرێتەکان .
١٠- کاری دیکۆرسازی لە نمایشکردنی ئۆپەرێتدا لەوپەڕی بەرزیدا بوو , کە جێگەی سەرسوڕمان و سەرنجڕاکێشانی بینەران بوو .
پێناسەی ئۆپەرێت :
سەبارەت بەسەرھەڵدان و سەقامگیربوونی ئەم ھونەرە نوێیە لەنێو جیھانی شانۆدا و سەرنجڕاکێشانی زۆرێک لە شاعیران و نووسەران بەلای خۆیدا و بوونی کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ھزر و تێڕوانینی بینەران و بەھەڵدانەوەی رووپەلەکانی دیرۆکی ئۆپەرێتدا, دەبینین گەلێک پێناسەی ھەمەجۆری بۆکراوە , بەڵام ئەوەی ھەیە لەچوارچێوە گشتییەکەدا تێکڕای پێناسەکان یەکدەگرنەوە , بۆنموونە ھەندێک لەشارەزایان بەم شێوەیە پێناسەیان کردووە : (( جۆرێکە لە گۆرانی میللی و ناچێتە ژێر ڕکێفی ھەندێک یاسای گرانەوە , کە لە ئۆپێرادا ھەیە و پشت بە بە مۆسیقا ە ئاوازێکی سووک و خێرالەبەرکردن دەبەستێت و لە دیالۆگی ئاخاوتنی پێکدێت )) , ھەروەھا (غەمگین فەرەج)یش ھەمان تێڕوانین و بۆچوونی ھەیە , کە ھەردوو ڕەگەزی مۆسیقا و گۆرانی ڕۆڵی بەرچاویان ھەیە لەبونیاتنانی ئۆپەرێتدا لە قاڵبێکی نمایشیدا , ھەروەکو دەڵێت : (( بریتییە لە نمایشێکی شانۆیی , کە لە داڕشتنیدا مۆزیک و گۆرانی وەک دوو ڕەگەزی بنیاتنەر پانتاییەکی فراوان لەبەرھەمەکەدا داگیردەکەن )) , بەڵام ھەندێکی دی پێیان وایە ,کە (( ئۆپەرێت , جۆرە درامایەکی بچووکە بۆ مەبەستی پراکتیکی دەنووسرێت و لە پشووە مۆسیقایەک و دیالۆگێکی ئاخاوتن پێکدێت و زۆریش لەسەرشێوەی داشۆرینداڕێژڕاوە )) ، وەک دەردەکەوێت , ھونەری ئۆپەرێت لەگەڵ ئەوەی جۆرێکە لەشانۆ , بەڵام بەشێوەی داشۆرین کاری ڕەخنەیی پێشکەشدەکرێت , کە تێبدا بەھۆیەوە ڕەخنە لەکەموکورتییەکانی کۆمەڵگادەگیرێت ..,ھەرلەو چوارچێوەیەدا (حەمەکەریم عارف )لەکتێبی ( ئەدەبی منداڵانی کورد دوای ڕاپەڕین )ەکەیدا سەبارەت بەم پێناسەکردنی(ئۆپەرێت) دەڵێت (( گێڕانەوەی بەسەرھاتێکی لیریکی دڵدارییە, یان داستانێکی تراژیدیانەی پڕلە خەم و کەسەرە , کە سەرەکییەکانی ھۆنراوە و گۆرانی و گێڕانەوەی کارەساتەکە بە ئاواز و گۆرانی , ئیترگێڕانەوەی چ بە کۆمەڵ بآ , یان بەتاک , بەیاریدانی کۆرس بآ , یان بەھۆی کۆنسێًرتی مۆسیقییەوە بآ )) ,ھەروەھا لە کتێبی (معجم الموسیقی الغربیە ) شدا ھاتووە , کە ((ئۆپەرێت ئەوجۆرە شانۆگەرییەیە , کە بەھۆیەوە جۆرێک لە گۆرانی ئاسانو سەماکردن و نماییشکردن لە خۆ دەگریًت , جگە لەوەش ھەندێک لە دیالۆگەکانی بەشێوەی گۆرانی دەگوترێتەوە, ئەوانی تریشیان وەکو شانۆگەرییەکی ئاسایی بەکاردەھێنرێت )) , ھەروەھا ھەندێکی دیکەش لەشارەزایان لەپێناسەکردن وخستنەڕووی ھونەری ئۆپەرێتدا پێیان وایە ((ئۆپەریًت بریتییە لە جۆرەشانۆیەکی گۆرانی ئامێزیخۆش , کە ڕەگەزەکانی نواندن و گفتوگۆی شانۆیی و سەماکردن لەخۆدەگرێت و ڕەنگ دەدەنەوە )) .
بەھەرحالڕ پێناسە وتێڕوانینەکان سەبارەت بە ھونەری ئۆپەرێت زۆرن , بەڵام ئەوەی لەدووتوێی ئەو پێناسانەوە بەدەردەکەون, ئەوەیە , کە ئەم جۆرە ھونەرە نوێیە لەچەند ڕەگەزێکی گرنگ پێکدێت , کە بریتین لە مۆسیقا , گۆرانی , دیالۆگ, دەق , ئەکتەر …ھتد , بەڵام ئەوەی ھەیە زیتر دەقی شیعری بەکاردێت , وەک پەخشان , چونکە شیعر زووتر لەبەردەکرێت و گوتنەوەی ئاسانە و مۆسیقییە , جگە لەوەش زێتر لەلایەن منداڵانەوە نمایش دەکرێت, کەی مەبەستیش لێی لایەنی پەروەردەکردنە , بەڵام ئەمەش ناکاتە ئەوەی , کەتوێژی گەورەکان لێی بآ بەری بێت, نەخێر , بەڵکو ئەوانیش دەتوانن لەنمایشی ھونەریی ئۆپەرێتدا بەشداربن .

 

جۆرەکانی ئۆپەرێت :

ھونەری ئۆپەرێت لەڕووی نمایشەوە وەکو بابەتێکی شانۆیی (٢)جۆرە , کە بریتین لە :
١) ئۆپەرێتی گەوران : ئەو ئۆپەرێتەیە , کە بۆ چینەکانی کۆمەڵ دەنووسرێت و خاوەن پەیامێکەو گرفتێکی جڤاکییە , یاخود سیاسی , یاخود ڕەوشتی دەخاتەڕوو و ھەوڵدەدات سەرنجی کۆمەڵگا لەم بارەیەوە ڕابکێشێت ئەوەش لەڕێی کارکردنەسەر بیر و ھۆشی بینەر بە شیعر و ئاواز و مۆسیقا و گۆرانی گوتنەوە , گەلێکجاریش بەھۆی پەیڕەوکردنیشێوازی گاڵتەجاڕی و کۆمیدییەوە ئەو وروژاندنە چڕتردەکرێتەوە.
٢) ئۆپەرێتی منداڵان : ئەو ئۆپەرێتەیە , کە زێتر خۆی لە نێو شانۆی منداڵاندا دەبینێتەوە و بۆ منداڵان دەنووسرێتەوە و نمایش دەکرێت بەمەبەستی پەروەردەکردنی منداڵان وفێرکردن و ئاشناکردنیان بە بەھا بەرزەکان وکاروکردەوەی چاکە و ئەنجامەکانی خراپەکاری وئاکامی ڕەوشتبەرزی وھاندانیان بۆ خۆشەویستیی وڵات و کۆمەڵگەکەیان وڕشتربوونیانە لەسەر خوێندنیان .))
ئەمە جگەلەوەی ئۆپەرێتی منداڵان ھەربۆچێژبەخشین و کات بەسەربردن نییە, بەڵکو بەپلەی یەکەم بۆ پەروەردەکردنی منداڵانە بەشێوەیەکیتەندروست و سەردەمیانە و بە پرنسیبەکانی پەروەردەوە بەستراوەتەوە و پێڕەوی سەرجەم یاسا وڕێساکانی پەروەردە دەکات و سنوورێکی دیاریکراویشی ھەیە و نابێ لێی لابدرێت .
ئۆپەرێتی منداڵانیش (٢)جۆرە , کە بریتین لە:
(( ڕ- ئۆپەرێتی منداڵانی ساوا – ئەو ئۆپەرێتانە دەگرێتەوە , کە زێتر لە باخچەی ساوایان بەشێوەیەکی زۆرسادە و ساکار پێشکەش دەکرێت و منداڵانی ساوا بە شێوازی یاریکردن بە ھاوکاری مۆسیقا و ھەڵپەڕکێ نمایش دەکەن و ھەندێکجار لاسایی ئاژەڵەکانی وەکو : ( کەروێشک , پشیلە , … ) دەکەنەوە .
ب- ئۆپەرێتی قوتابخانەیی ـــ ئەوجۆرە ئۆپەرێتەیە , کە زێتر بۆ ئەو منداڵانەیە , کە تەمەنیان گەورەترە لەچاو منداڵانی ساوا , ھەروەھا لەچوارچێوەی قوتابخانەشدا نمایش دەکرێت وەکو ھۆکارێکی فێربوون , کە وانەکانی خوێندنی پێدەگوترێتەوە )) .
جیاوازی نێوان ئۆپێرا و ئۆپەرێت :
(( ١- ئۆپێرا دەقە شیعرییەکەی ھەمووی ئاوازی بۆ دادەنرێت و لەسەر تەختەی شانۆ بە گۆرانی دەکوترێتەوە , بەڵام ئۆپەرێت مەرج نییە ھەموو دەقەشیعرییەکەی ئاوازداربێت , بەڵکوھەندێک بەشی دیالۆگی لەنێو دەقە شیعرییەکەدا بەشێوەی گفتوگۆی ئاسایی لەسەر شانۆ پێشکەش دەکرێت .
٢- بابەتەکانی ئۆپێرا ڕووداوی گەورەن لە ئەفسانە و داستان و ڕووداوە مەزنەکانی نیشتمانی و دڵداری وەرگیراون , کەمتر ڕووداوی کۆمێدی لەخۆدەگرێت , بەڵام ئۆپەرێت ڕووداوەکانی لەواقعی ژیانەوە وەرگیراون وجۆرێکە لەڕەخنەگرتن لە دیاردەکانی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگە , کە ئەمەش بەڕێگەی کۆمێدی و گاڵتەجاڕییەوە نمایش دەکرێ و دەبێتە مایەی پێکەنین وخۆشی .
٣- لەئۆپێرادا کەسێک یاخود کەسانێک لەسەر شانۆ گۆرانی دەڵێن ومۆسیقا و گۆرانی زیاتر بەسەر کەشەکەیدا زاڵە , بەڵام لەئۆپەرێتدا لەگەڵ گۆرانییەکە گفتوگۆ و جووڵە و بزوتنەوەیەکی لەگەڵدایە , واتە گۆرانی و جووڵە و گفتوگۆ پانتایی ئۆپەرێت پێکدەھێنن.)) .
لەکۆتاییدا دەکرێ بڵێین , ھونەری ئۆپەرێت یەکێکە لەو ھونەرە نوێیانەی , کە بەتەکنیک و بەرگێکی نوێوە لەبواری شانۆدا ھاتەکایەوە و توانی بەشێوەیەک لەشێوەکان و بەشێوەیەکی سەردەمیانە خزمەت بە کۆمەڵگە بکات و گڕوتینێکی زێتر بە ڕەوتی جیھانی شانۆ ببەخشێت .

ماڵی ئۆپێرا – نورنبێرگ – ئه‌ڵمانیا
Staatstheater Nürnberg (Nuremberg Opera House

 

 

 

 

بەشی دووەم
مێژووی ھونەری ئۆپەرێتی کوردی

 

بێگومان , سەرھەڵدانی ھەر ھونەر و بابەتێکی ئەدەبی لەنێو گەلانی جیھاندا وەکو یەک نییە و لە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەکی تر جیاوازە , تەنانەت لەشارێکەوە بۆ شارێکی تر جیاوازە , ھەروەھا پێوەندی بە مێژووی کۆنی و نوێی ئەو میللەتەوە نییە , بەڵکوپێوەندیی بە ڕادە و ئاستی ھۆشیاریی و سەقامگیریی باری جڤاکی و سیاسی و فەرھەنگی و ئابووریی ئەو نەتەوەیەوە ھەیە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ژیان و شارستانییەکەیدا ، بەڵام مخابن , ئێمەی کورد,کە بە ڕای زۆربەیمێژوونووسانیخۆماڵی وبیانی یەکێکن لە نەتەوەکۆنەکانی جیھان دەبینین لەسەرھەڵدانی گەلێک بابەتی ھونەری و ئەدەبی وەکو : (شانۆ , چیرۆکی ھونەری , ڕۆمان , سینەما , ڕۆژنامەگەری …ھتد ) زۆر لەدواوەین و تەنانەت دەرکەوتنی ھەندێک لەوبابەتانە ھەرزۆرنوێیەو مێژووەکەی ناگەڕێتەوە یۆ سەدساڵێک , جا ئیدی ھەموو ئەوحاڵەتانە لەبەرھەرھۆکارێک بێت, ئەوە ڕاستییە و نکوڵی لێناکرێت .
ئەوەی ئێمەش لێرەدا مەبەستمانە ھونەری ئۆپەرێتە , ھەربۆیە سەبارەت بەسەرھەڵدانی ھونەری ئۆپەرێت لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا ,مخابن لەڕووی مێژووەوە خاوەن مێژوویەکی دێرین نییە و ھونەرێکی نوێیە,ئەوەش , کە ھەیە سەرچاوەکەی زێتر دەگەڕێتەوە بۆسوودوەرگرتن لە بابەتە فۆلکلۆرییەکان , ڕەنگە ئەوەش بەھۆی ئەوەوە بێت , کە خودی بابەتەکە بابەتێکی شانۆییی گۆرانی ئامێزە وجۆرێک سادەو ساکاریشی لەڕووی بەکارھێنانی کەرەسەزمانییەکانەوە پێوە دیارە زززھەرلە بارەیەشەوە (کەمال رەئوف محەمەد) دەڵێت :(( بەپێچەوانەی ئەدەبی چینی خوێندەوارەوە لەنێو کورددا ئەدەبی میللی بابەتی داستان و بەیت و لاوک و ھۆنراوەی گۆرانی ئامێزی ھەبووە ,کە بەسەرزاری گۆیندەکانی نێوکۆمەڵەوە بوون و گەلیش بەجۆشەوە گێڕاویەتەوە …(مەم و زین , خەج و سیامەند , لاوکی قایغان , لاس وغەزاڵ , دەروێشی عەبدی , گەنج خەلیل حەفسەد ) وێنەی ئەو بابەتانەن , کەزۆریان بەدەم ئاواز ومۆسیقاوە ئەداکراون , راستییەکەی ئەم یادگارە شیرینانە ھەرچەندە بەشێوەی نواندن , ھەروەھابەبەشداری تەواوی کەسانی نێو بابەتەکانەوە, وەک ئافرەت نەخراونەتە بەرچاو, بەڵام شایەنی ئەوەن بەشێوەی ئۆپەرێتی میللی نێوببرێن )) .
لێرەدا وەک دەردەکەوێت , وەکو ڕەگەز بابەتەکە لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا ھەبووە و بەشێوەیەکی نارَاستەوخۆ کاری لەسەرکراوە ولەلایەن خەڵکییەوە بەشێوەیەکی سادە و ساکار بورجەستەکراوە , واتە خستنەڕووی ئەوبابەتە فۆلکلۆری ومیللییانە بەو شێوە سادە و ساکارییەی بۆ ئەوسەردەم وقۆناغە مێژووییە , گوزارشتە لەگەلێک ڕووداوی ژیان و نی, کۆمەڵگای کوردی , کە دەکرێ وەکو سەرەتایەک , یان ھەنگاوێکی بەرایی بۆ سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپەرێتی میللی دابنرێن ، لەڕاستیدا ھەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵمەندی و کاریگەریی بەرچاوی ئەدەبیاتی فۆلکلۆر و میللی , کە لەنێو جڤاکی کوردەواریدا بەھەند وەرگیراوە و ڕاستەوخۆ تێکەڵی ژیانی خەڵکی بووە و بۆتە بەشێکی زیندوو لە ژیانیاندا .
جا ئیدی بەمەبەستی زێتر تیشک خستنەسەر بابەتەکە و شەنوکەوکردنێکی بابەتەکە بەشێوەیەکی زانستیانە و ھەڵدانەوەی رووپەلەکانی دیرۆکی شانۆی کوردی و بەتایبەتیش ئەم ھونەرە نوێیە دەبینین دەرکەوتنی ئۆپەرێت سەرەتا و بۆیەکەمجار لە ١٩٢٥ لەشاری سلێمانی دابووە , تەنانەت بەشێوەیەکی پەخشانیش بووە , نەک ھۆنراوە , ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە , کە ((وریابوونەوەیەکی ڕۆشنبیریی باژێڕی سلێمانی لە ١٩٢٥ دا و گوڕێکی ئەدەبی و ھونەری شانۆپەروەریدا ھەڵکەوتووە , ھەرچی بەرھەمێکی ئەدەبی شانۆییدانراو و وەرگێڕدراو ھەیە تاسەرەتای پەنجاکانیش ھەربەپەخشانی ئەدەبییەوە ,نەک ھۆنراوە , لەگەڵ ھونەری شانۆ دواون, وێڕای ئەوەش ئاواز و مۆسیقاش چ کردەویەکی ھەستپێکراو و کارامەی نەبووە )) , بەڵام ئەوەی لەدووتوێی ئۆپەرێتی کوردیدا چ لەڕووی مێژووەوچ لەرووی دەقەوەبەرچاودەکەوێت و گەلێک لەشارەزایانی ئەوبوارە ئاماژەیان پێداوە ئەوەیە ,کەئۆپەرێت وەکو کارێکی ھونەری و پیادەکردنی وپیادەکردنی لەنێو کۆمەڵی کوردیدا , کە ھەوڵیداوە شان بەشانی میللەتانی دەوروبەر ھەنگاوبنێت .,مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٧لەشاری سلێمانیدا , کە بە دەستپێکی ئەوھونەرە دادەنرێت ,و لەھەمانکاتیشدا بەشیعر بووە , ھەروەکو (کەمال رەئوف محەمەد) دەڵێت : (( مێژووی سەرھەڵدانی ھونەری ئۆپەرێت , وەک بابەتێکی ھونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٧ , کە یەکەم ھەوڵ و کۆششیبۆدراوەبە نێوی ( دلاوەران ), کەلەلایەن شاگردانی قوتابخانەی یەکەمی سلێمانییەوە پێشکەشکراوە و بنچینەی بابەتەکەیشی پەخشانێکی فرانسەوی وەرگێڕدراوی ( مەحمود جەودەت )ی ڕۆشنبیرە , کە نوری شێخ ساڵحی شاعیر خستوویەتیە قاڵبی ھۆنراوەی سروودی نیشتمانی و مامۆستایەکی مۆسیقای سوپایی وفێرکەری شاگردانی قوتابخانەی یەکەمی سلێمانی ( عەبدولواحیدی ئاغا مستەفای کۆیی ) لەسەر ئاوازی فارسی بێگانە { دیشب کە مرا وچع وگن در نڤر آمد}ڕزاندوویەتیەوە . )) , بەڵام ( عەبدولڵا رەحمان عەوڵا )) لەکتێبی ( شیعری شانۆیی لە ئەدەبی کوردی دا )ەکەیدا دەڵێت:(( یەکەم ئۆپەرێتی کوردی لەشاری سلێمانی ، دەقی شیعری ( ڕینتیباە)ی(شێخ نوری شێخ ساڵح )ە, کە لەسالڕی ١٩٢٧ نمایشکراوە, پاشان ھەرھەمان ئۆپەرێت لەساڵی ١٩٥٤ لە (شەقڵاوە)ش جارێکی تر نمایش کراوەتەوە )) ، بەڵام لێرەدا ئەوە بەرچاودەکەوێت , کە دەقەشیعرییەکەی شێخ نوری دەگەڕێتەوە بۆ کارە وەرگێڕانییە بەدەستکاریکراوەکەی شەھیدی ھەڵوێست ( مەحموود جەودەت ) , ھەرلەوچوارچێوەیەدا ( حەمەی مەلاکەریم ) لەسەرزاری (کاکەی فەلاح )یشاعیر لەلێدوانێکیدا سەبارەت بە بنچینەی ھونەری ئۆپەرێت , سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەوڵ و دەستپێشخەریی ( مەحمود جەودەت )ی شەھید ، کە( کاکەی فەلاح ) دوای ھەوڵوماندووبوونێکی زۆر توانیویەتی ڕاستیی ئەو زانیارییانە بخاتەڕوو و جەختیشی لەسەربکاتەوە , ھەروەکو دەڵێت : (( لەم مەیدانەدا شاعیر و نووسەر ( کاکەی فەلاح ) گەیشتە ئەوە ,کە بتوانێ پارچەیەکی پەخشان بدۆزێتەوە , کە ناوەڕۆکەکەی بەتەواوی لەناوەڕۆکی (دلاوەران )ئەچێ , و شەھیدی ڕێگەی کوردایەتی خوالێخۆشبوو ( مەحمود جەودەت ) بەئیمزای خۆی , وە لەژێرسەروتاری ( انتباە) دا لەژمارە (٢١),(٢٢)ی ڕۆژنامەی (ژیانەوە)دا بڵاوکردووەتەوە , کە لەمانگی ١٩٢٥دا دەرچووە وە لەپێشەوە نووسیوە ئەم گۆرانی یە لە گرف ژنە فرانسزێکەوە , کە ناوی (ماری ژۆزەف شەنی)یەوە وتراوە و لەناو فرانسزەکاندا بووە بە گۆرانییەکی زۆر مەرغوب و مەشھور و میللی )) …, کەواتە دەتوانین بێژین دەقە شیعری (انتباە) بەیەکەم دەقی ھونەری ئۆپەرێتی کوردی دادەنرێت و لەو مێژووەشەوە گەلێک لەشاعیران و نووسەران ھەوڵیاندا و ئەسپی ھونەری خۆیان تاودا و بەھەرشێوەیەک گونجاوبووبێت گەلێک دەقی شیعریی جوانیانە بۆئەومەبەستە ھونەرییە نوێیە ھۆنیوەتەوە و لە ڕێگەی شانۆکاران و ھونەرمەندانەوە نمایشکراوە و پێشکەش بە بینەرانی کورد کراوە , نموونەی ئەو شاعیر و نووسەرانەش وەکو : ( گۆران , کامەران موکری , بێکەس ,شاکر فەتاح ,ڕ.ب.ھەوری …ھتد ), بەڵام بەلایگەلێک لەشارەزایانی کورد (گۆران) بەسەرمەشق و ڕابەرو دامەزرێنەریھونەری ئۆپەرێتی کوردی دادەنرێت و لەوبوارەدا گەلێک دەقی شیعریی جوانی , وەکو: ( ئەنجامی یاران , ئەنجامی ئەژدەھاک , ماستاو , جوقی یۆنسکۆ , موحاکەمەی مام چەوەندەر , جق و نق …ھتد ) لەدووتوێی ھونەری ئۆپەرێتدا بەرچاودەکەون.

ھەرلەم بوارەشدا ( کەمال رەئوف محەمەد )سەبارەت بەڕۆڵ وگرنگیی (گۆران)ی شاعیر دەڵێت : (( یەکەم ھەنگاوی گۆران , کە لای من دامەزرێنەری ئەم ئەدەبەیە , وتووێرەی ھۆنراوەیی (گوڵی خوێناوی١٩٣٤), کە ھەتا ساڵی١٩٤٦ لەشانۆکانی سلێمانی و ھەولێردا , وەک ( ڕەفیق چالاک)ی ھونەرمەند دەگێڕێتەوە ھەربەشێوەی وت و وێرە-دیالۆگ-ی شانۆیی پێشکەشکراوە )) , لەگەڵ ھەموو ئەوانەدا و تێپەڕبوونی کات ھونەری ئۆپەرێت زیاتر سەرنجڕاکێشتر دەبێت وکاریگەریی لەسەرھزر و تێڕوانینی شانۆکاران و شاعیران ونووسەرانی کورد بەجێدەھێڵێت , بەتایبەتیش لەساڵانی حەفتاکاندا , کە بینەرێکی باش بۆ ھونەری ئۆپەرێت دێتەکایەوە , بەڵام ئەوەی ھەیەبابەتەکە زێتر لەچوارچێوەی منداڵانەوە دەسوڕایەوە و بۆ ئەوانیش بەگەڕدەخرا , ھەروەکو ( بورھان قەرەداغی) دەبێژێت : (( ھونەری ئۆپەرێت لەکوردستاندا بۆ قۆناغەکانی باخچەی ساوایان و پۆلەکانی بنەڕەتی وسەرەتایی بەکارھاتووە )) , واتە لەزۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا لەلایەن ھونەرمەندانەوە بەھەند ئاوڕ لەم ھونەرە نوێیە درایەوە و بووە بابەتێکی گرنگ و بەھۆیەوە گەلێک دەقی ئۆپەرێتی جوان و سەرنجڕاکێش نمایش کرا بەتایبەتیش لەشاری سلێمانیدا , ھەروەکو(بورھان قەرەداغی)دەڵێت :

(( شانۆکارانی شاری سلێمانی لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابوردوودا لە فیستڤاڵی چالاکی قوتابخانەکاندا ئۆپەرێتیان پێشکەشکردووە , کە لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەکەم و دووەمینیان بەدەست ھێناوە ..))

لەڕاستیدا , بەدەستھێنانی ئەوئاستە بەرزە , نیشانەی بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنی ھونەری ئۆپەرێت, لەلایەکی دیکەوە نیشانەی بەدەنگەوەھاتنی شانۆکارانی کوردە , کە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی وخەمخۆرییەوە ئاوڕیان لەبابەتەکە داوەتەوە و کاریان لەسەرکردووە , لەھەمان کاتیشدا جێگەی متمانەی بینەران بووە .
ھەرلەوچوارچێوەیەدا و بەھەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووی ئەم ھونەرە نوێیە لەساڵانی حەفتاکاندا و تایبەتیش لەشاری سلێمانیدا , کۆمەڵێکی بەرچاو لەنمایشی ھونەری ئۆپەرێت دەبینن , کە سەرکەوتووانە خراوەتە بەردیدەیبینەرانی کورد , لەوانەش وەکو :

 

(( ١- ئۆپەرێتی :(نق و جق)ی(گۆران )- ئاوازی ( خالید سەرکار ) – دەرھێنانی ( عومەر عەلی ئەمین ) ١٩٧١ .
٢-ئۆپەرێتی: ( کۆتایی زۆردار )ی(گۆران) و ( شێرکۆ بێکەس ) – ئامادەکردنی ( غازی بامەڕنی)و( کاوەی ئەحمەد میرزا ) – دەرھێنانی ( بەدیعە دارتاش )-١٩٧٥ .
٣-ئۆپەرێتی: ( گوڵی خوێناوی)ی گۆران-ئاوازی (خالید سەرکار )دەرھێنانی ( ئیسماعیل مستەفا ) – ١٩٧٦ .
٤-ئۆپەرێتی 🙁 بووکەبەبارانێ ) و( عومەر عەلی ئەمین ) – ئاوازی ( خالید دلێر )- دەرھێنانی ( سەڵاح رەئوف)- ١٩٧٦ .
٥- ئۆپەرێتی :(خۆشەویستی زەوی )ی ( کاوەی ئەحمەد میرزا )-ئاوازی ( ولیەم یوحەننا )-دەرھێنانی ( تەھا خەلیل )١٩٧٦ .
٦- ئۆپەرێتی: ( لەخۆبایی )ی ( کاوەی ئەحمەد میرزا )ئاوازی ( خالید سەرکار )- دەرھێنانی ( وەزیرە عومەر ێدیق )- ١٩٧٦ .
٧- ئۆپەرێتی: ( شادی )ی ( کاوەی ئەحمەد میرزا )- ئاوازی (فرەنسیس داود یوسف )- دەرھێنانی ( نەسرین نەجمەدین ) – ١٩٧٦ .
٨-ئۆپەرێتی:( کەژاوەی مێژوو)ی( ع.ع.شەونم ) – ئاوازی( ولیەم یۆحەننا )و( خالید سەرکار)و ( فرەنسیس داود) و ( سەڵاح رەئوف ) – دەرھێنانی ( بەدیعە دارتاش)- ١٩٧٧ . )) .
٩-ئۆپەرێتی: ( مەرجی ھاوڕێیەتی )- ئاوازی (موئەیەد قوستەنتین )- دەرھێنانی ( عبدالقادر مستەفا ) -١٩٨٠ .
١٠- ئۆپەرێتی: ( پێنووسی ڕووناکی) ی ( عوسمان چێوار )- ئاوازی ( خالید سەرکار) – دەرھێنانی ( عوسمان چێوار )و ( جیھاد دڵپاک ) – ١٩٧٨ .
١١- ئۆپەرێتی 🙁 گوڵ و مۆسیقا )ئامادە و ئاوازی ( فرەنسیس داود یوسف )- دەرھێنانی (فازڵ قەساب )- ١٩٧٨ .
١٢- ئۆپەرێتی 🙁 نەخوێندەواری ) ئامادە و ئاوازی ( نەسرین نەجمەدین ) و ( نیان حەمەڕەشید) دەرھێنانی( فرەنسیس داود یوسف ) -١٩٧٨ .
١٣-ئۆپەرێتی: ( جووقی یونسکۆ)ی( گۆران)- ئاوازی ( فەرەیدون دارتاش) , دەرھێنانی (عوسمان چێوار ) – ١٩٧٩ .
١٤-ئۆپەرێتی 🙁 دایک )ی (کاوەی ئەحمەد میرزا) – دەرھێنانی ( شەماڵ عەبدولڵا)- ١٩٧٩.
١٥-ئۆپەرێتی: ( چواروەرز )ی( کاکەی فەللاح )و ( عەبدولڵا میدیا )– ئاواز و دەرھێنانی (فرەنسیس داود یوسف ) – ١٩٧٩ .
١٦-ئۆپەرێتی 🙁 شوان )ی( حەمەڕەشید ھەرەس )- ئاوازی( خالید سەرکار )-دەرھێنانی (شەمالڕ عەبدولڵا ) -١٩٧٩ .
١٧-ئۆپەرێتی 🙁 دارستان )ی( جیھاد دڵپاک )- ئاوازی ( فرەنسیس داود یوسف )- دەرھێنانی (شەماڵ عەبدولڵا )- ١٩٧٩ .
١٨-((ئۆپەرێتی: ( بەیتی ڕێزانکآ ) ی( سمکۆ ناکام – ئاوازی ( دلێر ئیبراھیم )- دەرھێنانی(عوسمان چێوار ) -١٩٧٩ )) .
١٩-((ئۆپەرێتی 🙁 داپیرەی دانا )ی ( سمکۆ ناکام ) – ئاوازی ( سەڵاح رەئوف )-دەرھێنانی ( عوسمان چێوار ) – ١٩٧٩ )) .
٢٠- (( ئۆپەرێتی : ( ِشادی )ی( کاوەی ئەحمەد میرزا )- ١٩٧٩ )) .
٢١- ((ئۆپەرێتی : ( جەژن و دەوڵەمەندی شەڕ ) ی ( عەبدولرەزاق بیمار ) – ١٩٧٩)) .

 

 

ڕۆڵ و پێگەی منداڵ لە ھزر و تێڕوانینی نووسەران و شاعیرانەوە :

وەک دەبینین , ھونەری ئۆپەرێت زێتر تایبەتە بە جیھانی مندالاِنەوە ولەپێناوگەشەکردن ودڵخۆشکردنی مناڵاندا ھاتۆتە ئاراوە ,بەتایبەتی لە قۆناغەکانی خوێندنی باخچەی ساوایان و سەرەتاییدا , زۆرێک لە ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نووسەران و شاعیران بەردەوام لەڕێی ھەندێک لەبەرھەمەکانیانەوە ھەوڵیانداوە خزمەت بەچینی منداڵان بکەن وبەدنیای دەرەوە ووایان لێبکەن , کە ھەست بەبوونی خۆیان وەک بەشێکی زیندووی نێو کۆمەڵەکەیان بکەن , واتە بەھۆی ئەوەی , کەمناڵ بەشێکی خویا وھەرەگرنگیی نێو خێزانە لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونەکانی قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵگادا , نووسەرانو شاعیران بیریان لەوەکردۆتەوە , کەزۆرجار لەدووتوێی لاپەڕەی گۆڤار و ڕۆژنامەو بڵاوکراوە جۆریەجۆرەکاندا بەھەرشێوەیەک بێت وبیانکەنە ھەوێنی گەلێک لە بنیاتی دەقەکانیان .
لەوڕووەشەوە , گەررووپەلەکانی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی , بەتایبەتی لەدوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە ھەڵبدەینەوە و گەشتێک بەنێو جیھانی لاپەڕەکانی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەوسەردەمەدا بکەین , دەبینین (( زۆرێک لەشارەزایان و نووسەرانی کورد ھەوڵیانداوە بەرھەم بۆ منداڵان بنووسن و خزمەت بەنەوەی دواڕۆژمان بکەن , لەوانەش وەکو مامۆستا ( نەجمەدین مەلا ),کەلەسەر لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی (ژین)ھەموو ھەفتەیەک چیرۆکێکی بۆ دەنووسین و بڵاوی دەکردەوە . ھەروەھا مامۆستا( شوکور مستەفا)ش کۆمەڵەچیرۆکێکی بەناوی (ئەنگیل کراڵچیف )ی لەتورکییەوە کردۆتە کوردی )) , بێگومان ھەموو ئەمانە ھەربەمەبەستی خزمەتکردنی منداڵانی کورد بووە , کە ھیچی لە منداڵانی نەتەوەکانی دی کەمتر نییەو ئەوانیش مرۆڤنو شایانی ئەوەن خوێندنەوەی تایبەتیان بۆ بکرێت و ھەست و نەستیان بەھەند وەربگیرێت, بەوەش منداڵان لەڕووی دەروونییەوە ھەستدەکەن بەشێکی دانەبڕاو و زیندووی کۆمەڵن و ھیچیان لە تاکەکانی کۆمەڵ کەمتر نییە , جا ھەموو ئەو بڵاوکراوانەش لە ھەرقاڵب و شێوازێکی ھونەرییدا بێت بەنموونەی ( شیعر,چیرۆک , شانۆ , ئۆپەرێت ) ھەرھەموویان بەھەرشێوەیەک بێت , کەم تازۆرسوودیان بەمناڵان گەیاندووە و چاوی مناڵانیان کردۆتەوە ’ ھەرچەندە ئەگەر ھەندێک لەوبەرھەمانەش لەڕووی تەکنیکەوە , یان ناوەڕۆکەوە لاوازییان پێوە دیاربێت ,ڕەنگە ئەوەش بگەڕێتەوە بۆئەوەی , کە (( ھەندێک لەو نووسەران و شاعیرانە لەڕووی دەروونناسی منداڵانەوە شارەزاییەکی باشیان نەبووە , تەنانەت زۆرجاریش وشەیان بەکارھێناوە منداڵ تێی نەگەیشتووە و لە جیھانی منداڵانەوە دووربووە , بەڵام دیسانەوە ئەگەر بەڕێژەیەکی بەرچاویش منداڵان ھەرنەبووبێت سوودیان لێ بینیوە )) , ھەروەھا ھەندێکجاریش گەلێک لە شاعیران و نووسەرانی کورد ھەوڵیانداوە لەدووتوێی لاپەڕەکانی گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکاندا ھەردووبابەتی ژن و مناڵ پێکەوە گرآ بدەن و قسەیان لەسەربکەن بەتایبەتی لەقۆناغە سەرەتاییەکانی دەرچوونی ئەو بڵاوکراوانە لەسەرەتاکانی سەدەی ڕابوردوودا((ئەوەش لەبەرئەوەبووە , کە ئافرەتی جاران زۆربەیان ئافرەتی ماڵەوە بوون وزیاتر پەروەردەکردنی منداڵانی لە ئەستۆدابووە )) ,بەڵام لەگەلڕ بەرەو پێشچوونی ژیانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیو ئابووری و شارستانیەتی کۆمەڵگای کوردیدا بەتایبەتی لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابوردووداو گۆرانی بارودۆخە سیاسییەکە و تاڕادەیەک سەقامگیری , ھەوڵەکانی نووسەران و شاعیرانی کورد دەربارەی ڕەوشی ژیانی منداڵان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی و زیاتر کاری لەسەرکراوە و زۆردەقی تایبەتیان بۆ تەرخانکراو لەدووتوێی کارو چالاکییەکانی قوتابخانەکاندا بەبایەخەوە لەسەر مناڵان کراوە و لەلایەن تیپە ڕۆشنبیری و شانۆییەکانەوە بەبەشداری مناڵان وھونەرمەندان گەلێک دەقی ئۆپەرێتی بەرز و بەنرخ , کە ھەرھەموویان ھەڵقوڵاوی ناخی ژیانی مناڵان و ڕەنگدانەوەی باری دەروونیان بۆ پێشکەشکراو و بەوھۆیەشەوە گەلێک لەومناڵەئازیزانە و ھونەرمەندان خەڵاتکران و کار و چالاکییەکانیان بەرز نرخێنران .

یه‌کێکیش لەو بەرھەمە بەپێز وکاریگەرانە دەقی ئۆپەرێتی( داپیرەی دانا )ی (سمکۆناکام)ە,کەبەسوودوەرگرتن لەبابەتەکانی فۆلکلۆر و ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵی کوردی بنیاتی دەقەکەی داڕشتووە, بەتایبەتی ئەدەبی قۆلکلۆر , کە خاوەنی زمانێکی سادەیە و تێگەیشتنی ئاسانە وزووش لەبەردەکرێت و ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەرتوێژی مناڵان دروستدەکەن , واتە (( ئەدەبی منداڵان بەگشتی ڕەگ و ریشەی دەگەڕێتەوە بۆ حەقایەتە ئەفسانەیی و فۆلکلۆرییەکان ئەوانەی داپیرەکان بۆ کوڕەزاکان و کچەزاکانیان دەیانگێڕنەوە ,تابیانخەنە خەو , یان لەشەوانی ساردی زستاندا کاتی پێبەنەسەر )) و لەگەڵ ئەوەشدا، ھەرھەموو ئەوبابەتانە پڕن لەجۆرەھا پەند و ئامۆژگاری و وانەی ڕەوشت جوانیی کوردەواری , کە لەگەڵ حەز و خولیا و ئارەزووەکانی مناڵاندا دەگونجێت .
لەو چوارچێوەیەشدا ( سمکۆ ناکام)یش وەک ھونەرمەندێکی سەرکەوتوو توانیویەتی سوود لە ھەندێک ڕەگەز وبابەتە فۆلکلۆرییەکانی کۆمەڵی کوردەواری ی وەربگرێت و بیداتەوە بە مناڵانی سەردەمەکەی و لەشێوەی نمایشێکی شانۆییدا پێشکەشیان بکات .

 

ڕەگەزەکانی بنیاتی ھونەری ئۆپەرێتی : ( داپیرەی دانا ) :

 

بەمەبەستی زێترتیشک خستنەسەر بنیاتی دەقەکە لەڕووی تەکنیکەوە زززبەپێویستمانزانی بەشێوەیەکی زانستییانە ھەڵسەنگاندنێکی وردی بۆبکەین و ھەریەکەیان بەجیا شیبکەینەوە وڕەگەزە بەشداربووەکانی بخەینەڕوو , ئەوەش بەھۆی ئەوەی ڕوخسار دیوێکی گرنگیی بنیاتی دەقە و ھەرھەموو ڕەگەزەکانیشی گرێدراوی یەکن و تەواوکەری یەکن , لەوانەش وەکو :

 

١- ڕەگەزی کات

بەھۆی کات ڕەگەزێکی گرنگیی بنیاتی ھەردەقێکی ئەدەبییە وسەرجەمڕووداو و بەسەرھاتەکانی نێودەقەکە تێیدا دەسوڕێتەوە و بنیاتی دەقەکەی لەسەر دادەڕێژڕێتو ڕەوتی گێڕانەوەی ڕووداوەکان دەستنیشاندەکات , بەڵام دانان و ڕەنگدانەوەی کاتیش لە دەقێکەوە بۆ دەقێکی دی دەگۆڕێت و جیاوازە .
بۆنموونە لە ھەندێک دەقدا کات بەشێوە کلاسیکییەکە دانراوە , کە خۆی لەڕیزبوونی یەکلەدوای یەکی کاتی ڕووداوەکاندا دەبینێتەوە , کەچی لە ھەندێک دەقی تردا , کە لەسەر بنەمایەکی شێوازی نوێی گێڕانەوە بونیاتنراوە , ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت , کە نووسەر (( ئازادە لەشێوەی دابەشکردنی کات …ئەمەش پەیوەستە بەلایەنە ھونەرییەکە و چۆنیەتی دابەشکردنی کاتەکە بە پێی شێواز و ڕێکخستنی ڕووداوەکان ,کە بەندە بەئیستاتیکای دەقەکە)) ,واتە بەھۆی گۆڕانی تەکنیک و سەردەمی نووسینی دەقی چیرۆکەوە لەسەردەمی نوێدا ,ڕەوتی کاتیش گۆڕانکاری بەسەردادێت بەتایبەتیش ((لەچیرۆکی نوێ وڕۆماندا , کە تیایدا کات تێکدەشکێنرێت و چیرۆکنووسیش بەھەوەسی خۆی یاری پێدەکات )) .
ھەرسەبارەت بەبوون و ڕەنگدانەوەی ڕەگەزی کات لە بنیاتی دەقدا ( پەرێز سابیر ) دەڵێت : (( کات لەڕووی ھەبوون و ھەستپێکردنی کەسەکانەو دوو جۆرە, یەکێکیان دەرەکی و ئەوی دیکەیان ناوەکییە , دیارترین تایبەتییەکانی ئەم کاتەمادییە دەرەکییە , ئەوەیە , کە کاتەکە تایبەتی وخودی نییە و ناتوانێت بەھۆی شارەزاییەوە دیاریبکرێت و دەتوانرێت بیژمێرین و لە پرۆسەی ڕێکخستنی پێوەندییەکاندا بەکاری بھێنین , واتە مانا ڕووتەکەی کات ئەوەیە ھەمیشە بەرەوپێشەوە دەڕوات )) , کاتەکەش وادەردەکەوێت, کە کاتی ڕووداوەکان وەکئەوەوایە بەڕاستی ڕوویانداوە , بەڵام کاتی ناوەکی , یان (خودی) یان (دوروونی) (( ئەو کاتەیە ,کە دەچێتە ژێرباری سیستمەکانی چیرۆک , یان دەقی گێڕانەوەیی )) , وپێوەندی بە ناوەوەی کەسەکانەوە ھەیە وماوەکەی چڕ و کۆکراوەیە و لە جۆری کەسەکان و ھەستپێکردنیان بەرجەستە دەکرێتو بە گوێرەی ئەم جۆرە کاتە (( خوێنەر دەچێتەناو مێشکیکەسانی ناو چیرۆکەکە وکێشە و گرفتەکانی دەروونیان ھەمووی لا ئاشکرا دەبێت )) , لەڕاستیدا, ئەوەش یارمەتی نووسەر دەدات لە وێناکردنی ھەڵوێست و ھەست و نەست و سۆز و خرۆشی کەسەکان, بەڵام بەھۆی کەم تەمەنی و کەم ئەزموونی منداڵانەوە, منداڵان ئەم جۆرە کاتە زۆر ھەستی پێ ناکەن و بەرچاو ناکەوێت.

کەواتە لەگەڵ ھەموو جۆرە جیاوازەکانی کاتدا, کاتی منداڵ تایبەتمەندی و شێوازی دیاریکراوی خۆی ھەیە و جیاوازە لە کاتی کەسانی گەورە و بەتەمەنەکان. لەو ڕووەشەوە (خالدە قادر فەرەج) لە نامەی ماستەرەکەیدا (چیرۆکی منداڵانە لە ئەدەبی کوردیدا ١٩٧٠-١٩٩٠) دا (٣) جۆرەکانی لە بنیاتی چیرۆکی منداڵاندا دەستنیشان کردووە, کە بریتین لە:-
١- کاتی فیزیکی, یان سروشتی: بریتییە لە ھەڵھاتن و ئاوابوونی خۆر و پەیدابوونی شەو و ڕۆژ و وەرزەکانی ساڵ.
٢- کات لە ڕووی مێژووییەوە: ئەمەش بریتییە لە کاتی ڕابردوو (دوور و نزیک) و کاتی ئێستا و داھاتوو.
٣- کاتی دەروونی و فسیۆلۆجی, کە لە چیرۆکی منداڵاندا ئەوەندە ھەستی پێ ناکرێت و بە ڕوونی دەرناکەوێت)) . ئەوەش بەھۆی سروشت و پێکھاتە و تەمەنی منداڵان و گەورە لە یەکتر جیاوازن, ھەربۆیە دەبێت ئەدەبەکەشیان جیاواز بێت.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا, ئەوەی زیاتر ھەستی پێ دەکرێت لەڕووی ھەبوونی کاتەوە لە ئەدەبیاتی منداڵاندا ئەوەیە کە زۆربەی کاتە بەکارھاتووەکان باس لە کاتی ڕابردوو دەکەن. وە ھەندێکجاریک بەپێی پێویست ئاماژە بە کاتی ئێستا دەکرێ, بەڵام زۆرکەس باس لە کاتی داھاتووکراوە. لەو ڕووەشەوە گەر تەماشای بتنیاتی کاتی بەکارھاتوو بکەین لە دەقی (داپیرەی دانا) دا دەبینین, کاتی چیرۆکەکە فیزیکییە و کاتی دەروونی تێدا نییە, بەڵام کاتی گێڕانەوەی چیرۆکەکە لە کاتی ئێستادایە و گێڕەڕەوە, کە (داپیرە)یە لە میانی گێڕانەوەی چیرۆکەکە ھەنگاو بەرەو کاتی ڕابردوو دەنێت و لەوێوە بەھۆی سودوەرگرتن لە تەکنیکی (فلاش باک) دەست پێدەکات, ھەر وەکو دەڵێت:-
(( لەو جەنگەڵەدا ئەژیان بە شادی
بەسەریان ئەبرد ژینی ئازادی))
بەڵام بەھۆی پێویستی بەشداریکردنی کۆمەڵێک مناڵەوە,کە (داپیرە)بگێرەرەوە بە چیرۆکەکەیان بۆ دەگێڕێتەوە , دەبینین گێڕەرەوە لەسەرزاری مناڵەکان وێنەی کاتی ئێستامان بۆ دەکێشێتولەوێشەوە بەرەو داھاتوو , بۆیە لەنێوپرۆسەی گێڕانەوەی چیرۆکەکەدا , واباشترە بەڕاستی مناڵان فێربکرێت ,چونکە مەبەستی سەرەکی لە چیرۆکەکە پەروەردەکردنیانە بەشێوەیەکی و سەردەمیانە :

(( مناڵان : مناڵ نین ئێستا , ئیتر لەمەودوا
ئێمــــە گیاندارین , دارســــتان نشـــین
لەناو جەنگەڵدا بەسەرئەبەین ژین
بـــەڵام وریــابن ھــەی بآ بــەڵا بن
کـــاتی ئـاگــاداریە !
ھەرچی ئەکەین یاری یە ! )) .

ئیدی بەم شێوەیەیە,گێڕەڕەوە لەسەرزاری کۆمەڵێک باڵندە , لەگەڵ مرۆڤێکدا , کە ڕاوچییە , بەبێ ڕەوتی ڕووداوەکان ڕۆڵ دەبینن و دەردەکەون ,دەست دەکات بە گێڕانەوە و خستنەڕووی کاتی چیرۆکە شانۆییەکە , کە لە بنچینەدا سەرجەم ڕووداوەکان بەسەرچووە ولەرابوردوودا ڕوویانداوە , بەڵام ئەوەی ھەیە کاتی گێڕانەوەکە لەکاتی ئێستادایە , واتە (( کاتی گێرانەوە , ئەوکاتەیە , کە ڕووداوەکانی ناوچیرۆکەکەی پێ گێڕدراوەتەوە )) …:
(( سوێسکە :ڕاوچی !!ئاگام لەخۆم نەبوو تیرێکی تێ گرتم , پاڵمێ لەجووڵە خست , بەھەڵەداوان توانیم خۆم لەچنگی دەربازبکەم ! )) .
شایەنی باسە, مۆرکی گێڕانەوەی کاتی ڕووداوەکان لەشێوەی چەند زنجیرەیەکی یەک بەدوای یەکدا ھاتووە و لەھێڵێکی ڕاستدا لەڕابوردووەوە بۆ کاتی ئێستا و ھەندێکجاریش بەرە و ئاییندە دەڕوات .
(( ھەڵۆ : ھەرچیش بەرەنگاری ئەبێتەوە
بەدەستی بەتاڵ ناگەڕێتەوە
کەروێشک : بۆ ھەست بەئازارمان ناکا و
لەم جەنگەڵە ناکشێتەوە ))
بەڵام وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا زۆربەی کاتی گێڕانەوە زێتر لە دوو توێی کاتی ئێستادا دەسوڕێتەوە .
(( گا : چارە …چارە … ئاسانترە لەوەی تێی ئەگەن… ئاوەرە کەرکەدەن بڕۆ بگەڕێ …ناودارستان پشکنە بآ قڕە , کە ڕاوچیت دی پەلاماری دە و ورگی ھەڵدڕە )) , ھەروەھا ھەندێکجاریش گێڕەرەوە بەھۆی پێویستی ڕەوتی ڕووداوەکانەوە ھەنگاو بەرەو ئاییندە دەنێت .
(( شەشەمە : ھەرچییەک , ورتەیەک, جووڵەیەک , ئەم سەرەوسەرآ لەناو دارستاندا ڕوویدا , ھەرئەوەندەی بڵێی یەک و دوو خێرا ئەی گەیەنن بە جەنابتان )) .

لێرەدا وەک دەبینین , قسە و بەرنامەدانانەکان بۆ کاتی ئاییندەیە , چونکە لەدووتوێی قسەکانەوە دیارە , بەڵام بەھۆی ئەوەی شێوەزارەکە کرمانجی ناوەڕاستە (سۆرانی ), نیشانەی ئێستا وداھاتوو وھەروەکو یەک وایە و وشە و دەستەواژە و ئامڕازی تایبەتی نییە , تەنھا لە ھەندێکجاردا نەبێت , کە بەھۆی ھەندێک ئاوەڵکرداری کاتی وەکو ( سبەینێ , دوایی ,دووڕۆژی تر …. ) دەتوانرێت کاتی ئاییندە لە کاتی ئێستا جیابکرێتەوە , بەوەش ھەندێکجار لەجیاتی بنیاتی ھەندێک دەقدا دەبینین (( لەنێو ئەو کاتە دیاریکراوەشدا چەندین کاتی دیکە دەستنیشان دەکرێن وسنووری کاتەکە فراوانتر و مەودا درێژ دەکەن )) , لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکجاریش ڕەوتی کاتی ڕووداوەکە لەکاتی ئێستادا بەرەو ڕبوردوو دەگەڕێتەوە :
((سوێسکە : ئەی ئەوە ئاسک لەگەڵ ئێوەدا نەبوو ؟ کوا ؟
شەمشەمە : ئا ..ئاسک ؟بەیەکەوە چووین بۆ پیاسە , بەڵام ئەو زوو ئێمەی بەجێ ھێشت ))

لەڕاستیدا بەھۆی ڕەوتی ڕووداوەکانەوە دەبینین , ڕێڕەوی کاتەکانیش ئارەستەکانیان دەگۆڕێت , ئەوەش بۆتەھۆی ئەوەی مەوداو ڕەھەندەکانی کاتیش درێژتر و بەرفراوانتر ببێت , واتە ئاراستەی کاتەکان لە نێوان ڕێڕەوە باوەکەیدا (ڕابردوو ئێستا داھاتوو) گوزەردەکات و ئاڵوگۆڕ دەبێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڕەگەزی کاتی بەکارھاتوو لە چوارچێوەی خولگەی کاتە فیزیکیەکەدایە وبە ھیچ شێوەیەک کاتی دەروونی بەکارنەھاتووە, چونکە سروشتی منداڵ لەو قۆناغەی تەمەنیدا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی لە ڕێگەی بارە دەروونییەکەوە مەزەندەی شتەکان و کاتەکان بکات و لێکدانەوەیان بۆ بکات. لە لایەکی تریشەوە, بیرمان نەچێت, کاتی نمایشکردنی دەقیشمان ھەیە, کە تیایدا کات ئێستایە و دەقەکەش لەسەر تەختەی شانۆ نمایش دەکرێت لەلایەن ئەو ئەکتەرانەی کە لە دەوری ئاژەڵ و باڵندەن و ڕەوتی کاتی ڕووداوەکانیش زیاتر لە نێوان ( ڕابردوو, ئێستا, داھاتوو)دایە. لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە کاتی نمایش سنوردارە و دیاریکراوە و لە شوێنێکی دیاریکراویشدا, کە ھۆڵی شانۆیە پێشکەش دەکرێت. لە بەرامبەریشدا بینەران ڕاستەوخۆ بە زیندوویی لەو کاتە دیاریکراوەدا بابەت و ڕەگەزەکانی تری ھونەری بنیات وەردەگرن و واتاو دەلالەتەکانی لێکدەدەنەوە. بێگومان ((بەوەش کات بەھایەکی زێدەتر وەردەگرێت, چونکە لەیەک کاتدا بینەر زانیارییەکان وەردەگرێت و پڕۆسەی ڕاڤەکردن و لێکدانەوەکانی لە ھەمان ئەو کاتەدا دەست پێدەکەن و ھەموو شتەکانی دیکە و پابەندی ئەو کاتە دیاریکراوە دەبن)) بە واتایەکی دی, ھەموو ڕەگەزە بەشداربووەکانی بنیاتی دەق لەو کاتە دیاریکراوەدا کار لەیەکتر دەکەن و پێکەوە خۆیان بەرجەستە دەکەن.

 

-ڕەگەزی شوێن

شوێن, یەکێکە لەو ڕەگەزە گرنگانەی کە ھەمیشە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانەوە ھەبووە و مرۆڤ بەھۆیەوە خەسڵەتەکانی خۆی تێدا دەنەخشێت. لەھەمان کاتیشدا بە یەکێک لە ڕەگەزە گرنگەکانی بنیاتی دەق دادەنرێت, لە نێویشیاندا ھونەری شانۆ, کە بەبێ بوونی شوێن بنیات نانرێت و نمایش ناکرێت.
بە واتایەکی تر (( ھەر دەقێکی ئەدەبی,گەر پێگەی شوێن خۆی ون بکات, ئەوا تایبەتمەندێتی و ڕەسەنایەتی خۆی لە دەست دەدات)) چونکە بوونی شوێن لە دەقدا مەودا و ڕەھەندێکی گرنگ بە ڕووداوو کارەکتەرەکان دەبەخشێت و لە ھەمان کاتیشدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە گێڕانەوەی ڕووداوەکانیشدا دەبینێت. واتە ((شوێن ئەو چوارچێوەیەیە, کە تیایدا ڕووداوەکان ڕوودەدەن)) لێرەشدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت, کە شوێن لە توانایدایە ھەموو ڕەگەزەکانی دیکەی بنیاتی دەق لەخۆبگرێت و ھەمووشیان تەواوکەری یەکترن, بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا بوونی شوێن ڕۆڵ و گرنگیەکەی لە دەقێکەوە بۆ دەقێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نموونە لە چیرۆکی منداڵان و شانۆگەری منداڵاندا ((دەبێت شوێنەکە لەگەڵ ژینگەی تەمەنی منداڵەکە بگونجێـت و کاتێک منداڵێک چیرۆکێک دەخوێنێتەوە, یان بۆی دەخوێنرێتەوە, بە ئاسانی ئەو شوێنانە بناسێتەوە کە لە چیرۆکەکەدا ئاماژەیان پێکراوە)) بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت نوسەر لە دیاریکردنی شوێندا لە بنیاتی دەقەکەیدا, بە وریایی و ئاگاییەوە مامەڵە بکات, تا کاریگەری نەرێن لە زیھن و مێشکی منداڵاندا دروست نەکات و خەیاڵیان بەرەو شتی نادیار و خراپ نەبات. واتە نوسەر زۆر نەکەوێـتە ناو وردەکاری یەوە لە خستنەڕووی شوێندا, بەڵکو زیاتر ئاماژە بەو شوێنانە بکات کە لە ژینگەی منداڵەوە نزیکن و واقیعین, ((چونکە منداڵدەیەوێت لە واقیعی خۆی و دەوروبەرەکەی تێبگات)) بۆ نموونە وا باشترە, شوێنەکە شوێنێکی واقیعی بێت, تا ئەوەی خەیاڵی بێت, بۆیە نووسەر لە ھەڵبژاردنی شوێنی واقیعی دا, دەبێت شارەزاییەکی باشی ھەبێت.
سەبارەت بە بوونی ڕەگەزی شەێنیش لە دەقی (داپیرەی دانا)دا, دەبینین نووسەر چەند جۆرە شوێنێکی بەکارھێناوە. لەوانەش وەکو: (ماڵ, دارستان, تەختەی شانۆ) کە ھەر ھەموویان شوێنی واقیعین, بەڵام ھەندێکیان شوێنی تایبەت و داخراون, لەوانەش وەکو (ماڵ) ھەر وەکو تیایدا (داپیرە) لەسەر داوای منداڵەکان کۆبۆتەوە و چیرۆکێکیان بۆ دەگێڕێتەوە. واتە ئەو شوێنە ((ڕووبەرێکی دەست نیشانکراوە و تایبەتە بە کەسێک, یان چەند کەسێکی دیاریکراو و ھەموو کەسێک لە بەکارھێنانیدا ئازاد نییە)) :
((منداڵانە: ھۆ داپیرە, پیری زانیار
ژیری و دنیا دیدەی ڕۆژگار
ھاتووینەتە لات وەکو شەوان, شەو درێژە
بەسەرھاتێ, یان چیرۆکێکمان بۆ بێژە))
ئیدی(داپیرە)ش بەو شێوەیە دەست دەکات بە گێڕانەوەی چیرۆکێک و بەسەرھاتێکی منداڵانە و بەھۆیەوە ئاماژە بە شوێنی ڕووداوەکە دەکات, کە (دارستان), ئەویش شوێنێکی گشتی و کراوەیە و سروشتییە و بەھۆشیەوە کەشی نێو دەقەکە پێکدەھێنێت :
((داپیرە: ئەگێڕنەوە بەر لە ئێستا دارستانێ بوو
ھەرچی گیانلەبەر ھەیە تیادابوو
لەو جەنگەڵەدا ئەژیان بە شادی
بەسەریان ئەبرد ژینی ئازادی))
پاشان لەگەڵ بەردەوامی گێڕانەوەی ڕووداوەکان, پێگەی شوێن لە دارستان و جەنگەڵەوە دەگۆڕێت بۆ تەختەی شانۆ و تیایدا نمایشەکە دەست پێدەکات و((دەکرێت بە دوو بەشەوە, تەختەی شانۆ, کە ئەکتەرەکان دەقەکەی تێدا دەنوێنن و ھەروەھا شوێنی دانیشتن. بینەرانیش)) بەوەش ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت, کە شوێنی شانۆیی شوێنێکی دیاریکراو و سنوردارە.
((سوێسکە, دێتە سەر شانۆ, تیرێکی پێوەیە
ئەی ھاوار….پێ کرام….فریام کەون
(گیان داران بە پەلە دەورەی لێ ئەدەن) …..))
ئیدی بەو شێوەیە سەرجەم گێڕانەوەی ڕووداو و بەسەرھاتەکان لەسەر تەختەی شانۆ دەگێردرێنەوە و نمایش دەکرێن, پاشا جارێکی دیکە و دوای تەواوبوونی نمایشەکە, نووسەر ئاماژە بە ماڵی (داپیرە) دەکات و دەگەرێتەوە بۆ ئەوێ.
-ڕەگەزی ڕووداو
یەکێکی ترە لە ڕەگەزە گرنگەکانی بنیاتی ھەر دەقێکی چیرۆک, کە بەبێ بوونی ڕووداو, ھیچ ھیچ دەقێکی چیرۆکی بوونی نابێت. ڕووداویش ((بریتییە لەو کردەوە و تەنگو چەڵەمانەی, کە ڕووبەرووی کەسانی نلو چیرۆکەکە دەبنەوە و بەشێوەیەک دەخرێتە ڕوو, کە سەرەتاو ناوەند و کۆتایی ھەبێت)) , یان ((بریتییە لەو زنجیرە گۆڕانەی بەسەر ڕەوشتی کەسەکاندا دێت لە پێوەندی و کارلێک کردنیان لەگەڵ ئەو شوێنەی تێیدا دێن و دەچن)) .
لەو چوارچێوەیەشدا, شاعیران و نووسەران, بەپێی جۆری ئەو ڕووداوانەی ھەڵیدەبژێرن, بنیاتی دەقەکانیانی لەسەر ھەڵدەچنن و دواتر بەھۆی گێڕانەوە و ھونەرەکانی گێڕانەوە دەیانکەن بە ڕووداوی ھونەری و لە چوارچێوەیەکی ھونەریدا دایان دەڕێژنەوە, بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیەمان لەبەرچاو بێت, کە جۆری ئەو ڕووداوەی لە بنیاتی دەقی منداڵاندا بەکاردێت, وا باشترە ((لە ئاستی تەمەنی منداڵدا بێـت, بۆ ئەوەی لێی تێبگات و نابێت ڕووداوی زۆر لەناو چیرۆکێکدا ڕووبدەن, نەوەک منداڵ سەری لێ تێک بچێت و بەھەرسکردنی ئەو ھەموو ڕووداوە ڕانەکات و بێزاربێت)) , بۆ ئەو مەبەستەش, نووسەر دەتوانێت سود لە چیرۆکی میللی و ئەفسانەییەکانەوە وەربگرێت, بە تایبەتیش بابەتە خەیاڵیەکان, چونکە توێژی منداڵان زیاتر ((حەزیان لە چیرۆکی خەیاڵییە, تا ڕادەیەکیش دەتوانین بڵێین لە ھەموو قۆناغەکانی تەمەنیان ئەم سیفەتەیان بەسەردا زاڵە)) لەو ڕووەشەوە گەر تەماشای جۆری ئەو ڕووداوە بکەین, کە لە دەقی (داپیرەی دانا)دا ڕەنگی داوەتەوە, دەبینین نووسەر سەرچاوەی چیرۆکەکەی لە بابەتێکی فۆلکلۆری وەرگرتووە, کە لەسەر زمانی ئاژەڵڕن و باڵندان خراوەتە ڕوو :

((داپیرە: کزەی جەرگانم دڵتان ناشکێنم
بە داستانی خۆش ئەتان لاوێنم
بەڵام نامەوێ چیرۆکی ئەمشەو
پێڵووتان قورس کاو بتانکاتە خەو
ھۆشم بدەنێ چاک گوێ ڕاگرن
لەم چیرۆکەدا پەندێ وەرگرن
ببێ بە عیبرەت تا ڕۆژێ ئەمرن))

لێرەدا وەک دەبینین گێڕەرەوە , کە (داپیرە)یە و ژنێکی بەتەمەن و خاوەن ئەزموونە دەیەوێت لەڕێی ڕووداوێکی لەمێّژینەوە , کە ڕووداوێکی ناخۆش و دڵتەزێنە و ئەنجامێکی خراپی ھەبووە , ئامۆژگاریی مناڵەکان دەکات و مەبەستێتی ئەوڕووداو و کارەساتە ناخۆشە دووبارە نەبێتەوە و پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرێ , ئەوبابەتەش خیانەت و ناپاکی و دووڕووییە لە ھاوڕ و ھاونیشتیمانیانی نەتەوە , بۆیە ھەرکەسێک ئەوکارە نەگریسە ئەنجامبدات , ھەمیشە وەک کەسێکی خراپ وتاوانبار و خائین لەنێو کۆمەڵدا تەماشا دەکرێت , ئەوکارەکتەرانەش , کەلەدووتوێی شانۆییەکەدا بەم کارە قێزەونە ھەڵساون,بریتین لە ھەریەکە لە(جرج) و (شەمشەمەکوێرە):
(( شەمشەمە : من لەترسانا تۆقیم , جرجی ھاوڕێم ئەی تۆ ؟
جرج : حاڵم لەتۆ شڕترە شەمشەمە گیان وتت چی ؟
شەمشەمە : ئەبآ ژیانی خۆمان بپارێزین بە ھەچ نرخێک بێت
جرج : گرنگ سەرسەلامەتییە )) , ئیدی لێرەوە وردە وردە رشیەڵەی ئەو خیانەت و خۆفرۆشی و دووڕووییەی (جرج) و(شەمشەمە کوێرە) بەھێزتردەبێت و زیاتر تۆخ دەبێتەوە و پێوەندی ژێربەژێری لەگەڵ(ڕاوچی)دا , کە دوژمنی سەرسەختی ئاژەڵ وباڵندەکانی تریانە , دەبەستن جا لەڕاستیدا , ئەنجامدانی ئەم جۆرکارە قێزەونانە دەکرێت لەڕووی سیاسیو جڤاکییەوە تەماشابکرێت , کە خەڵکی نەفسنزمی لەوجۆرە لە ھەموو سەردەم و شوێنێکدا بوونیان ھەیە و بەرچاودەکەون , کە مخابن لەبەر ھەندێک پلە و پایەو دەستکەوتی مادیدا ئەنجامی دەدەن و ئاماژە بە ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی دوژمن بکەن ونھێنی وزانیاری جۆراوجۆر لەسەر ھاوڕآ و ھاونیشتیمانیانی نەتەوەکەیان بدەن بە دوژمن :
(( شەمشەمەکوێرە : نەکەی گەورەم..ئێمە کردمان تۆ نەی کەیت
جــــــــرج : بچووکین .. نۆکەرتین , کاسە لێس تین , چی ئەفەرموویبەسەرچاو
شەمشەمەکوێرە : ھەرچی یەک بڵێ ی بەدڵ و بە گیان بۆت ڕائەپەڕێنین )) …وەک دەبینین بەم شێوەیە (جرج) و (شەمشەمەکوێرە) بەھەموو شێوەیەک خۆیان تەسلیمی ئیرادەی کابرای ڕاوکەر دەکەن و ئامادەن ھەموو کارێکی قێزەون بکەن , ھەربەو مەرجەی لەژیاندا بمێننەوە و ڕاوکەرەکە نەیان کوژێت :
(( شەمشەمە : ھەرچییەک , وتەیەک , جوڵەیەک , ئەم سەرەوسەرێ لەناو دارستاندا ڕووبدا , ھەرئەوەندەی بڵآی یەک و دوو خێرا ئەی گەیەنن بەجەنابتان )) , لەڕاستیدا, ھەموو ئەمانە ڕێگەخۆشکەردەبێت بۆ ( ڕاوچی ), کە بۆ مەبەست و مەرامیتایبەتی خۆی بەکاریان بھیچنیچت , بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوجۆرە کەسانە دوای تەواوبوون و ئەنجامدانی کارە خراپەکانیان , نابنە جێگەی متمانە و بڕوای (ڕاوچی)و بەڵکو ھەربەگومانەوە تەماشایان دەکات , چونکە ئەوجۆرە کەسانە , گەرخیانەت لە ھاوڕێ وھاونیشتیمانیانی خۆیان لەبەرانبەر ھەندێ دەستکەوتی مادیدا بکەن , ئەوا ڕەنگە لەبەرانبەر ھەندێ دەستکەوتی زێتری مادیدا خیانەتیش لە ڕاوچی بکەن , ئەمەش وادەکات , کە ڕاوچی دوودلڕو بەگومان بێت لێیان :

(( راوچی : جا دڵنیابم لێتان
شەمشەمە : تاقیمان کەرەوە میرم
جرج : تۆ ژیانمان بەرەوە و ئێمەش ئەم خزمەتەتان ئەکەین ))
مخابن,ھەروەکو پێشنان گوتوویانە ( پەتی درۆ کورتە )دەبینین بەتێپەڕبوونی کات نیەتی خراپ و کاری خیانەتکاریان ئاشکرا دەبێت و دەکەونە بەرسۆز وبەزەیی ھاوڕێ و ھاوڵاتیەکانیان :
(( مەیمون : ھاوڕیِ یان ئێمە بەجەرگی خۆمان پشت بەستن بەیەکتری سەرکەوتین جا بەوبۆنەیەوە گۆرانیەکم داناوە بۆتان .
ڕێوی : وەرە خوارەوە…کەی کاتی ئەو بۆڕەبۆڕەیە , ئیشی زلترمان ماوە ..ئائەو دووناڕەسەنە بێنن .
(جرج) و (شەمشەمەکوێرە) بەپاڵ دێنن )) , ئیدی پاش دەرکردن و ڕیسواکردنی ھەردوو کارەکتەر (جرج) و (شەمشەمەکوێرە) لەلایەن دەستەی کارگێڕی دارستانەوە , جارێکی دی بەخۆشی و کامەرانییەوە , ھێمنی و ئاسایش دەگەڕێتەوە بۆ دارستان وھەموو ئاژەڵ و باڵندەکان بەخۆشیەوە باوەش بۆ ژیانێکی نوێ دەکەنەوە و بەسەربەرزی دەژین .
لەکۆتاییدا , ئەوەی لەدووتوێی ئەوچیرۆکە شانۆییەوە دەردەکەویچت , ئەوەیە , کە نووسەر لەڕێی ( داپیرە )وە دەیەوێت خزمەتی مناڵان بکات و ئامۆژگاریان بکات بەوەی , کە کاری لەوجۆرە نەکەنو بەردەوامبن لەخزمەتی گەل و وڵاتەکەیاندا و ھاوڕێ و ھاووڵاتییەکانیانخۆشبوێت و ھیچ کاتێک بیر لەخیانەت نەکەنەوە.

 

ڕەگەزی کارەکتەر :

 

کارەکتەر یەکێکی دیکەیە لەڕەگەزە گرنگ و دیارەکانی نێو گۆڕەپانی بنیاتی دەقی چیرۆکو ھەڵوێستەکان دەردەبڕێن ولەڕێگەی کارەکتەرەوەیە , کە دەتوانرێ پەیام وبیروبۆچوونەکان بگەیەنرێن بە خوێنەر و بینەر , واتە کارەکتەر یان کەسێتی ((ھەڵسوڕێنەری ڕەوشی چیرۆکە وداینەمۆی زیندووی ڕەگەزەکانی چیرۆکە , چونکەھەرکەسایەتیە لەناو حوغزی کات دا گەشەدەکات و ھەرکەسایەتیە کاریگەری بەسەرشوێن وڕووداو و ڕەگەزەکانی تردا ھەیە )) , کەواتە دەکرێت بڵێین ((کارەکتەر بەھەموو ئەو تایبەتمەندی و سیفاتە دەگوترێت, کەنیشاندەری ھەڵسوکەوتی کەسێکە )) و بوونیشی لەچیرۆکدا پەیوەستە بەڕواڵەتەکانی دەرەوە و ناوەوەی خودی کەسەکە و چیرۆکنووسیش لە بنیاتی چیرۆکەکەیدا بەرجەستەی دەکات , ھەروەھا لەبنیاتی دەقی شانۆییشدا ھەمان ئەرک و بگرە زێتریش دەبینێت و (( یەکێکە لەوانەی ڕووداوەکانی شانۆییەک دەبەن بەڕێوە , ئەوجا ئەوکەسە چ لەبەرھەمێکی ئەدەبی نووسراودابێت, یان لە بەرھەمێکی ھونەریدابێت لەسەرتەختەی شانۆ و لەویچنەی ئەکتەردا دەربکەوێت , یان دەشێ کەسێکی واتاییش بێت و کاربکاتە سەرڕووداوەکان و بەڕیوەیان بەرێت , بەڵام لەسەرشانۆ دەرنەکەوێت , لەوانەشە کەسەکە ڕەمزی بێت )) ,لەگەڵ ھەموو ئەوانەدا , ھەرچەندە ھەندێک لەڕەخنەگران پێیان وایە, بنیاتی کارەکتەر لەبنیاتی دەقدا , پرۆسەیەکی ئاڵۆز و گرانە و پێویستی بەتوانا و لێھاتوویی و شارەزایی نووسەرەوە ھەیە , چونکە (( یۆتۆپیایەکی بەرجەستەبووی چیرۆکنووسە )) , کە (( وەک دابێکی کارپێکراوی لێھاتووە , کە نووسەر بابەتەکە لە مێشکی خۆیدا گەڵاڵ دەکات )) .
لەگەلڕ ئەوەشدا زۆرجار نووسەر لەژێر کاریگەری ڕەھەندەکانی بنیاتنانی کارەکتەرەوە کەوتۆتە ژێر کاریگەریی کارەکتەرەوە , (( بۆیە گرنگی دەروستکردنی ئەوکەسانە لە چیرۆکدا گەیشتۆتە ڕادەیەک ھەندێ جار ھونەری چیرۆکنووسین بەھونەری خوڵقاندنی کەسەکان دابنرێت )) , بەڵام ئەم حاڵەتە لەلای چیرۆکنووسانی چیرۆک بۆ مناڵان کەمێک جیاوازی تێدا بەرچاودەکەوێت , ئەوەش لەوەدایە, کە (( نووسەری چیرۆکی منداڵان , نابێ خۆی تێکەڵ بەکاروباری کەسانی ناوچیرۆکەکە بکات , واتە وەک ڕاڤەکارێک , یان واعیزێک وتەی خۆی تێکەڵاو بە دەقەکە بکات , بەڵکو دەبێ خۆی لەدەرەوەی دەقەکە ڕابگرێ و بآلایەن بێ )) , چونکە مناڵ خاوەنی تایبەتمەندی و کەسایەتیی دیاری خۆیەتی , تەنانەت زۆرجار حەزدەکات کارەکتەرەکان لە بەرگی ئاژەڵ و باڵندەدابن ,وپاشان مناڵ ئاژەڵ و گیاندار و باڵندەی خۆشدەوێ .
لەلایەکی دی زۆرجار دەبینین زارۆک حەزدەکات لەشێوەی بووکەڵە وبووکەشووشەدابێت , ڕەنگە بەو ھۆیەشەوە زێتر چێژوسوود لەو جۆرە کارەکتەرانە ببینێت و لەزەینیشیدا بمێنێتەوە, کەواتە کارەکتەری دروست و سەرنجڕاکێش لە جیھانی زارۆکاندا (( ئەو کەسایەتیانەن, کە منداڵان ڕڕزی بکەن بەوە ڕاستەقینەن, یاخودھاوتای ڕاستییەکان, جا ئەو کەسایەتیانە مرۆڤبن, یا ئاژەڵ, یا ڕووەک, یان بێ گیانەکان, یان کەسایەتی نێو ئەفسانەکان بن)) ھەموو ئەمانەش دەبنە ھۆی ئەوەی منداڵان زیاتر سوود لەو کارەکتەرانە ببینن و سەرنجیان ڕابکێشێت. لەو ڕووەشەوە گەر تەماشای دەقی (داپیرەی دانا) بکەین, دەبینین کرۆکی دەقەکە لەڕووی کارەکتەرەوە لە کۆمەڵێک کارەکتەر بنیات نراوە, کە زۆربەیان لە بەرگی ئاژەڵ و باڵندەدان و بریتیین لە (سوێسکە, شێر, پڵنگ, مەیمون,کەرکەدەن, ئاسک, ھەنگەزەردە, ھەڵۆ, کەروێشک, ڕێوی, گا, شەمشەمەکوێرە, جرج)ھەروەھا یەک مرۆڤی تێدایە, ئەویش (ڕاوچی)یە و کارەکتەرێکی لاوەکییە. شایەنی باسیشە, (گا) بە تەنھا ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی دەگێڕێت و پاشای دارستانە, ئەوانی تریش ڕۆڵی کارەکتەری لاوەکی دەگێڕن.
لێرەدا, ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت, کە(( کارەکتەر بەپێی ئامادەبوون لەناو ڕووداوەکاندا دەکرێن بە کارەکتەرەسەرەکییەکان وکارەکتەرە لاوەکییەکان , کارەکتەرە سەرەکییەکان , ئەرکی ھەڵسووڕاندنی ڕووداوەکان و بەشداری ڕاستەوخۆیان لە گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووداوەکاندادەکەوێتە سەر. ھەرچی کارەکتەرە لاوەکییەکانن ئەوا لە خزمەت کارەکتەرە سەرەکییەکاندا دەبن و ڕۆشنایی زیاتر دەخەنە سەر ژیان و ڕەفتار و ھەڵوێستەکانی ئەوان))
لە دوو توێی ڕۆڵ بینینی ئەوکارەکتەرانەدا, (گا) ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و پاشای دارستانە.

((گادێ و گیانلەبەران بۆی ئەنوشتێنەوە و ڕێزی لێ ئەگرن
گا: چییە ئەوە؟ لەچی زیز بوون؟ بۆ مڕومۆچ وابۆم ڕیزبوون؟
شێر: قوربان, ڕاوچی
گا: ڕاوچی؟…ئێ…چی؟
شێر: ئەو ناپیاوە ئەمڕۆ سوێسکەخانی پێکاوە)) .

لە میانی بۆچوونمان بەنێو بنیاتی دەقەکەدا, دەبینین نووسەر لە بنیاتی ئەو کارەکتەرانەدا, توانیویەتی لە ڕێگەی گێڕڕنەوەی ڕووداوێکی مێژووییەوە, کە وێنەی واقیعی ململانێی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەی کێشاوە و مرۆڤەکەش کابرای ڕاوچی یە و ڕۆڵی کارەکتەرێکی لاوەکی و خراپ دەگێڕێت و بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدایە سەرجەم ئاژەڵ و باڵندەکانی دارستان ڕڕوبکات و لەناویان بەرێت, لەو پێناوەشدا باڵندە و ئاژەڵەکانیش بەردەوام لە نێوان خۆیاندا خەریکی تەگبیر و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەکانیانن بە مەبەستی بەرگریکردن لە خۆیان.
شایانی باسە, ھەر ھەموویان ڕۆڵی کارەکتەری لاوەکی دەبینن جگە لە (گا) .

((پڵنگ : چاک ئەم ڕڕوچی یە نەگریسە پێمان فێربووە!
ھێمنی و ئاسایشی ناو جەنگەڵی تاڵان کردووە
مەیمون: ئاسوودەمانی خستۆتە بەرپا, ھەر کامێکمان بەقەد دەنکە جۆیەک خۆی دەرخا, خێرا تیر بارانی دەکا)) , بەڵام مخابن لە نێو ئاژەڵ و باڵندەکانی دارستاندا, ھەر ھەموویان کۆک و ھاوڕان و یەک ھەڵوێستن, جگە لە (جرج) و (شەمشەمەکوێرە), کە بوون بە کرێگیراوی (ڕاوچی) و دەنگوباس و پلانەکانی ھاوڕێکانیانی بۆ دەبەن.
((شەمشەمە: ھەر چپەیەک, ووتەیەک, جووڵەیەک, ئەم سەرەوسەرێ لەناو دارستاندا ڕووبدا, ھەر ئەوەندەی بڵێی یەک و دوو خێرا ئەی گەیەنین بە جەنابتان.
جرج: وابزانم بەڕێزیشتان حەز ئەکا ئەو شتانە ببیستێتەوە بە تایبەت ئەگەر دژ بە زاتی موبارەکتان بێت.
ڕاوچی: زۆر چاکە قایلم)) , ھەروەھا لە ڕێگەی دیالۆگەکانی ئەو کارەکتەرانەوە, نووسەر دەیەوێت بیرۆکەی تایبەتی خۆی بداتە بینەر, ئیدی وەک دەبینین, ئەو ململانێ و ناکۆکیەی نێوان ڕڕوچی و باڵندە و ئاژەڵەکان لەلایەک بەرەو چڕبوونەوە و خەستبوونەوە دەڕوات.
((کەروێشک: من ئەموت ئەم ڕاوچی یە زۆر فێڵزانە. ئەوەتا خۆی بۆ مات دابووین, ھەر لەگەڵ دەرکەوتین ھەموومانی تیرباران کرد.
شێر: زیانێکی زۆرمان لێکەوت, بەڵام باش بوو توانیمان ئاسک ڕزگارکەین)) , لەلایەکی دیکەشەوە کێشەو ململانێی نێوان باڵندە و ئاژەڵەکان وەکو کارەکتەرێکی لاوەکی چالاک لە نێوان خۆیاندا بەرەو تەقینەوە دەچێت, تا لە کۆتاییدا دەستی ڕەش و نیەتی پیسیان دەخرێتە ڕوو:
((ھەڵۆ: چاوم لێ بوو بە جووتە چوونە بەردەم ڕاوچی و تۆزێ چپەچپیان لەگەڵ کرد, ئنجا ڕاوچی چووە سەردارێکی بەرز و تیر و کەوانەکەی بەدەستەوە گرت, ئەودارەی بە سەربانی بن شۆڕەبییەکاندا ئەی ڕوانی.
کەرکەدەن: من ھەر لە ھەڵەوە چارەی ئەم دوو پیسەم بەدڵ نەبوو)) .
لە کۆتایی ڕەوتی ڕووداو و کار و چالاکییەکانی ھەریەکە لە کارەکتەرەکان چارەنووسی ڕاوچی بەرەو نادیاری دەڕوات و لەلایەنە کارەکتەرەکانی ترەوە پەلاماردەدرێت و بێ سەروشوێن دەبێت:
((…ڕاوچی, کە ئەبینێ ھیچی بەدەستەوە نەماوە, ئەیەوێ بەودیوا ھەڵێ, پڵنگ ڕێی پێ ئەگرێ, بەھەچ لایەکدا ئەڕوا گیاندارێک پێشی پێئەگرێ و وردە وردە ئابڵوقەی ئەدەن و ھەموو پەلاماری ڕاوچی دەدەن))

.
جگە لەوەش بەھۆی وڕوگێژی (گا)وە, کە پاشا و کارەکتەری سەرەکی دەقەکە بوو, لەلایەن کارەکتەرەکانی دیکەوە لادەبرێت و گۆڕانی بەسەردادێت و (شێر) بە دەنگی زۆرینەی کارەکتەرەکانی دیکە دەبێتە پاشای دارستان و ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی پێدەدەن :

((گا: چۆن ئەوێری قسەی وا بکەی من پاشام
ڕێوی: ببورە خاوەن شکۆ بڕیارمان دا تۆش لە پاشایی بخەین.
گا: چۆن؟ بۆچی؟
ڕێوی: چونکە بە کەڵکی پاشایی نایەیت (بڕیارماندا تۆش لە دارستان دەرکەین, ئەبێ بچی کاسبی بکەیت و خۆت بژێنی))

 

 

لە کۆتاییدا دەکرێت بڵێین, ئەوەی زیاتر لە ئۆپەرێتدا بەرچاودەکەوێت, ئەوەیە, کە مناڵ بەشێوەیەکی سەردەمیانە و گونجاو پەروەردەبکرێت و فێری ئاکارە جوانەکانی ژیان ببێت, بۆیە لە ڕووی کارەکتەر و کار و چالاکییەکانیەوە, گرنگ نییە کێ ڕۆڵی سەرەکی و کێ ڕۆڵی لاوەکی دەبینێـت ؟, چونکە ئەوان لە نیەت پاکی و دڵسۆزی خۆیانەوە ڕۆڵ دەبینن و مەبەستیانە پەیامێکی جوان بگەیەنن و بوونی خۆیان بسەلمێنن , چونکە ئەوان لەو تەمەنەدا ئەو توانا و تێگەیشتنەیان نییە, کە ھەست بە جیاکردنەوە و جۆری ڕۆڵبینین بکەن لە ڕووی (سەرەکی و لاوەکی) و (پەرەستێن) و (پەرەنەستێن-جێگیر)…تد .
ناوەڕۆکی ئۆپەرێتی ( داپیرەی دانا ) :
لەڕاستیدا , ھەموو دەقێکی ئەدەبی لەدووبەشی سەرەکی پێکدێت , کە بریتین لە ڕووخسار و ناوەڕۆک وھەریەکێکیش لەوبەشانە تایبەتمەندیی و پێگەی خۆی ھەیە و جیاوازە لەوی دیکە , بەڵام ھەردووکیشیان تەواوکەری یەکدین و لەپێناوی ئامانج و مەبەستێکی دیاریکراودا کاردەکەن , لەوچوارچێوەیەشدا , چیرۆکی شانۆیی منداڵانیش بەھەمان شێوەیە و نووسەر بەگەلێک جۆری جیاواز پێشکەشی مناڵانی دەکات بەتایبەتی لەشیوە و بەرگێکی سادەدا وەکو :(حەکایەت , ئەفسانە , چیرۆکی ئاژەڵان , چیرۆکی گاڵتە و گەپ و پێکەنیناوی ),کە ئەمانە زێتر دەتوانن کاریگەری لەسەر مناڵ دروستبکەن و لەیادەوەرییەکانیاندا بمێنێتەوە و چێژی لێ وەربگرن , ئەوەش بەمەبەستی پەروەردە و ئاوڕدانەوە لە جیھانی مناڵ و لایەنی ڕەوشتی , لەوڕووەشەوە, گەرلاپەڕەکانی مێژووی ئەدەب و ھونەری کوردی ھەڵبدەینەوە , دەبینین شاعیران و نووسەرانی کوردیش , لەدووتوێی بەرھەمەکانیانەوە و (( لەڕوانگەی ھەستکردن بە لێپرسراوێتی بەرامبەر بە منداڵ , ھەوڵیانداوە ئامۆژگاری و ڕێنماییان بکەن لەبواری ڕەوشت و چۆنیەتی ھەڵسوکەوتدا )) , ھەربۆیە جۆری چیرۆکەکە بەپێی جۆری بابەتەکە دیاری دەکرێت , واتە لەدەوری ھەربابەتێک بسوڕێتەوە , ئەوا ئەوچیرۆکە بەوشێ,ەیە ناودەبرێت , بێگومان دواجار ناوی ئەو بابەتە ناوەڕۆکی چیرۆکەکە پێکدەھێنێت …بۆ نموونە ئەگەر بابەتەکەش شانۆیی بێت , ئەوا چیرۆکێک و مەغزایەکی دیاریکراوی لەپشتەوەیە , کەواتە ھەموو بەرھەمێکی ئەدەبی منالڕ بەرگێکی چیرۆکانەیان لەبەردایە , جا ئەوبابەتەی ئێمەش لەدووتوێی توێژینەوەکەماندا بەزەقیڕەنگیداوەتەوە و بەرچاودەکەوێت, بەڵام ئەوەی ھەیە زێتر لە چوارچێوەی چیرۆکێکی شانۆییی ئاژەڵاندایە و نووسەر مەبەستێتی لەڕێی ناوەڕۆکی ئەودەقەوە پەیامێک بدا بە گوێی مناڵان و ئامۆژگارییان بکات , کە ھەرگیز لە کاری خراپە و خیانەت و ناپاکی نزیک نەبنەوە و بیریشی لێ نەکەنەوە .
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی چیرۆکی ئاژەڵان لەوەدایە, کە نووسەر دەیەوێت لەژێرناونیشانی ئاژەڵ و گیانلەبەراندا , کە لەگەڵ حەز و ئارەزووی مناڵانەوە دەگونجآ و سەرنجڕاکێشەبابەتەکەی بخاتەڕوو , ھەربۆیە مەبەست لەچیرۆکی ئاژەڵان (( ئەو چیرۆکانەیە , کە بەزمانی ئاژەڵانەوەیە و باسی ئەو ئاژەڵانە دەکات, کە لەژینگە و نزیک و دووری مناڵدا ھەن و مناڵ حەزی لێدەکات و بەئاسانی لاساییان دەکاتەوە , ئەوچیرۆکانە نەک ھەرتەنھا مناڵ بەڵکو گەورەش چێژیان لێ وەردەگرێت )) .
لەڕاستیدا , ئەم چیرۆکە شانۆییەش باسی لەتەنیا ڕووداوێکی جڤاکی – ڕامیاری دەکات , ئەویش مەسەلەی دووڕوویی و خیانەت و ناپاکی یە لەگەڵ ھاوڕێ و ھاونیشتمانیادا , ھەروەھا دەشکرآ ھەرئەو وێنەیە لەسەرئاستی کۆمەڵ و نەتەوەش پراکتیزەبکرێ , کە بەھۆیەوە ئامۆژگاری مناڵان دەکات و مەبەستێتی بەشێوەیەکی گونجاو و سەردەمیانە پەروەردەیان بکات و ھەمیشە وڵات و نیشتیمان و ھاووڵاتیانیان خۆشبوێت و خیانەتیان لێ نەکات , چونکە خۆشەویستیی نیشتیمان و گەل ئەرکی سەرشانی ھەمووتاکێکی وڵاتە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بەرگریشیان لێ بکات وگیانی قوربانیدانیان تێدابێت .
مخابن , لەدووتوێی ئەو ئۆپەرێتەوە نووسەر وێنەی دوو کارەکتەری قێزەونمان لەبەرگی دووگیانلەبەری ناشریندا بۆدەکێشێت , کە بریتین لە (جرج)و(شەمشەمەکوێرە) , کە ھەریەکەیان لەڕووی ژینگەشەوە بەتایبەتی (جرج) لەزێراب و شوێنی پیسدا ژیان بەسەردەبات و ناتوانێ بەئاشکرا خۆی دەربخات , ھەروەھا ( شەمشەمەکوێرە)ش وەکو کارەکتەرێک جگە لەشەو ناتوانێ لەڕۆژدا خۆی دەربخات , بۆیە حەکیمانە نووسەر ئەودووگیاندارەی ھەڵبژاردووە و ڕۆڵی خراپەکاری دەگێڕن .
(( جرج : بچووکین .. نۆکەرتین , کاسەلێس تین , چی ئەفەرمووی بەسەرچاو .
شەمشەکە : ھەرچی یەک بڵێ ی بەدڵ و بەگیان بۆت ڕئەپەڕێنین )) .

Sondra Radvanovsky in the title role of Bellini’s “Norma” at the Metropolitan Opera.

گومانی تێدا نییە ,لەھەموو سەردەم وشوێنێکدا نموونە و وێنەی کەسانآ بەرچاودەکەون و بوونیان ھەیە , بەڵام جگە لەڕووڕەشی و شەرمەزاری ھیچ بەھاوڕێزێکیان نیە و بەردەوام دەکەونە بەرنەفرەتی خەڵک وبەچاوی سووکەوە تەماشایان دەکەن و تەنانەت زۆرجاریش چارەنووسیان کوشتن و لەناوبردنە , چونکە ئەوان وەکو ماری سڕ وان وبڕواو متمانەیان پێناکرێ ,بۆیە سەرئەنجامی ئەوجۆرە کارەقێزەون وخۆفرۆشی و خیانەتکردنانە کورتە و ماوەیەکی دیاریکراوە و ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان ھەڵسوکەوت بکەن وچیان بوێت بیکەن , چونکە کاروچالاکییە دزێوەکانیان نامۆن بەکۆمەڵ و ھەرتاکێکی دڵسۆزیش وەکو مافێکی نەتەوەییو ئاکاری بەردەوام چاودێری جووڵە وکارەکانیان دەکەن بەڕقەوە تەماشایان دەکەن.
ئەوەتا کارەکتەرێکە وەکو ( ھەڵۆ), وەکو دڵسۆز و خەمخۆرێکی دارستان و نیشتیمانەکەی , کە بەفێڵ وتەڵەکەبازی (جرج) و (شەمشەمەکوێرە) دەزانێت و گومانی لە کارو چالاکییەکانیان دەبێت, چاودێریان دەکات, تا بزانێت چ کار و پلانێکی قێزەون دژی گەل و وڵات ئەنجام دەدەن.
((ھەڵۆ: چاوم لێبوو بەجووتە چوونە بەردەم ڕاوچی و تۆزێ چپەچپیان لەگەڵ کرد,ئنجا ڕاوچی چووە سەر دارێکی بەرز و تیرو کەوانەکەی بەدەستەوەگرت, ئەو دارەی بە سەربانی بن شۆڕەبییەکاندا ئەیڕوانی.
کەرکەدەن: من ھەر لە ئەوەڵەوە چارەی ئەو دوو پیسەم بەدڵ نەبوو.
شێر: ئەبێ سزای خۆیان وەرگرن))
بەھەرحاڵ, ئەوەی لێرەدا دەیبینین, ئەوەیە لە نێوان ئەو دوو ھێزەدا, ھێزی چاکە, کە بەرەی گەل و نیشتمانەو ھێزی خراپە, کە بەرەی دوژمن و ناپاکانە لە ململانێدان و ھەریەکەیان لە ھەوڵی ئەوەدایە شکست بە ھێزەکەی بەرامبەری بھێنێت, بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە, ھێزی گەل و نیشتمان, ئەگەر بەپێی قۆناغەکانی ژیانیش ھەندێکجار تووشی شکست و لاوازی ببێت, بەڵڕم سەرەنجام سەرکەوتوودەبێت و پیلانی خۆفرۆشانە و ناپاکانە و دوژمنانە لە گۆڕدەنێت و لە بەرامبەریشدا ئاشتی و ئازادی و پێکەوە ژیان بۆ گەل دابین دەکات.
((مەیمون: ھاوڕێیان ئێمە بە جەرگی خۆمان و پشت بەستن بە یەکتری سەرکەوتین, جا بەوبۆنەیەوە گۆرانیەکم داناوە بۆتان ئەڵێم))
ئیدی بەو شێوەیە, بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی و پشت بەستن بە یەکتر ئاژەڵەکان توانییان خۆیان لە فێڵ و تەڵەکەبازی و ناپاکی (جرج) و (شەمشەمە) ڕزگاربکەن و ئەو خیانەتکارانەش بە سزای دادپەروەرانەی گەل ونیشتمان بگەیەنن و بۆ ھەتا ھەتایی لە دارستان دەریاندەکەن.
ھەروەھا لەوێشەوە بۆ ھەتاھەتایی توانییان پەیامی پێکەوە ژیانی ڕاستەقینە و دڵسۆزی خۆیان لە بەرامبەر گەل و نیشتماندا بدەن بە پاشای گێل و نەفام و ستەمکاران و خۆبەزلزانان و خۆفرۆشان, کە ئەوان ھەرگیز لەنێو کۆمەڵگادا جێیان نابێـتەوە.

 

ته‌واو

 

                                       سه‌رچاوه‌كان    

        

کوردی :
١- ئاریانا ئیبراھیم , شێوازە ئەدەبییەکانی ڕۆژنامەی خەبات ٢٠٠٣ – ٢٠٠٦ ,چاپخانەی ڕۆشنبیری ,ھەولێر ,٢٠١١.
٢- ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی , ئەدەبی مناڵان لەگۆڤاری گەلاوێژدا , گ ( ڕامان ) , ژ(١٧) , ھەولێر , ٢٠٠٧ .
٣- باکوری , ئۆپێرا , گ: ( ڕامان) , ژ ٥٨ , ٥ نیسان , ھەولێر , ٢٠٠١ .
٤- بروس کوھین , سەرەتایەک بۆ کۆمەڵناسی , و :ھێمن شەریف , چاپخانەی چوارچرا , سلێمانی , ٢٠١٠ .
٥- بورھان قەرەداغی , شانۆی منال , چاپخانەی کارۆ, سلێمانی ,٢٠١١ .
٦- پەرێز سابیر , بینای ھونەری چیرۆکی کوردی لەسەرەتاوە تا کۆتایی جەنگی دووەمی جیھانی , دەزگای سەردەم , سلێمانی,٢٠٠٠ .
٧- حەمەکەریم ھەورامی , ئەدەبی منداڵانی کورد دوای ڕاپەڕین ,ب٢, لەبڵاوکراوەکانی کۆڕی زانیاری کوردستان , ھەولێر , ٢٠٠٥.
٨- خالدە قادر فەرەج, چیرۆکی منداڵان لە ئەدەبی کوردیدا, ١٩٧٠-١٩٩٠, نامەی ماستەر, کۆلێجی پەروەردەی ئیبن ڕوشد, زانکۆی بەغدا, ١٩٩٩ .
٩- دلێر ئیبراھیم ,تیۆری مۆسیقا , چ٢, چاپخانەی خاک , سلێمانی , ٢٠٠٣ .
١٠- ڕازاوە ڕەشید ێبری , چیرۆکی منداڵان لە ئەدەبی کوردیدا ١٩٩١- ٢٠٠٥ , نامەی ماستەر , کۆلێجی پەروەردە , زانکۆی سەلاحەدین , ھەولێر , ٢٠٠٧ .
١١- سابیر ڕەشید ,ڕۆمانی کوردی- خوێندنەوەو پرسیار – بەشییەکەم , دەزگای ئاراس , ھەولێر ,٢٠٠٧ .
١٢- سمکۆ ناکام, ڕێزانکآ , گۆڤاری بەیان- ژ :(٥٦), دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی , بەغداد , ١٩٧٩ .
١٣- سمکۆ ناکام, داپیرەی دانا ,گۆڤاری بەیان – ژ :(٥٧), دەزگای ڕۆشنبیری وبڵاوکردنەوەی کوردی ,بەغداد ,١٩٧٩.
١٤- سەلام فەرەج کەریم , کەسایەتی لە درامای کوردیدا,نامەی ماستەر , کۆلێجی ئاداب , زانکۆی سەلاحەدین ,١٩٨٩ .
١٥- سەنگەر قادر شێخ محەمەد حاجی , بنیات گێڕانەوە لە داستانی ( مەم و زین )ی ئەحمەدی خانی و ڕۆمانی ( شاری مۆسیقاسپییەکان)ی بەختیار عەلی دا , چاپخانەی خانی , دھۆک , ٢٠٠٩ .
١٦- شاھێن نەجمەدین , لای ئێمە ھێشتا بایەخ بە شانۆی منداڵان نەدراوە,دیمانە ,گ.: ئاسۆی پەروەردەیی,ژ(١٢), ھەولێر ,٢٠٠١ .
١٧- عەبدولڵا ڕەحمان عەوڵا , شیعری شانۆیی لە ئەدەبی کوردیدا , چاپخانەی حاجی ھاشم , ھەولێر , ٢٠١١ .
١٨- عەبدولڵا عەلی , ھونەری لە کۆماری گەلی چین دا , ڕ. ھاوکاری , ژ(٢٣٨) , بەغدا , ١٩٧٣ .
١٩- عەبدولرەزاق بیمار ،جەژن و دەوڵەمەندی شەڕ , گۆڤاری بەیان – ژ :(٥٧) , دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی , بەغداد , ١٩٧٩.
٢٠- غەمگین فەرەج , دەروازەیەک بۆ بۆتەکانی مۆزیک , زنجیرە کتێبە ئەنستیتوی کورد , ھەولێر , ٢٠٠٢ .
٢١- کاوەی ئەحمەد میرزا,شادی ,گۆڤاری بەیان – ژ :(٥٧), دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی , بەغداد ,١٩٧٩.
٢٢- کاوەی ئەحمەد میرزا, شانۆی کوردی- سلێمانی لەدامەزراندنییەوە تا ڕاپەڕینی١٩٩١, چاپخانەی کارۆ, سلێمانی , ٢٠١١ .

٢٣- ک.ع.ک , ئۆپرا , گۆڤاری بەیان , ژ(١٥), دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی , بەغدا , ١٩٧٤.
٢٤- کەمال رەئوف محەمەد , ھونەری درامای ڕادیۆی کوردی , دەزگای پەخش و چاپی سەردەم , سلێمانی , ٢٠٠٠ .
٢٥- محەمەد ڕەشید فەتاح , ئەدەبی منداڵان و نموونە و لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی مناڵانی کورد , بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی کوردی , بەغداد , ١٩٧٤ .
٢٦- محەمەد مستەفا قەرەداغی , فەرھەنگی زاراوەکانی ھونەر , چ٢ , چاپخانەی چوارچرا, سلێمانی , ٢٠١٢.
٢٧- محەمەدی مەلا کەریم , پێداچوونەوەیەک بە( دلاوەران )ی دیوانی( بێخود)دا ,گ:برایەتی , ژ(١) خولی دووەم, ١٩٧٠.
٢٨- نەجات حەمید , چیرۆک و کەسایەتی پاڵەوان ,گ : نووسەری نوێ , ژ(٢٢) , ھەولێر , ٢٠٠٤ .
٢٩- نەجم خالید نەجمەدین ئەڵوەنی , بینای کات لە سێ نموونەی ڕۆمانی کوردیدا ( ژانی گەل , شار , ڕاز), چاپخانەی سەردەم , سلێمانی , ٢٠٠٤ .
٣٠- یاسین رەشید حەسەن ,ناوەڕۆک و تەکنیک و درامای کوردی ١٩٩١- ٢٠٠٢ نامەی ماستەر, کۆلێجی زمان , زانکۆی سلێمانی, ٢٠٠٤.
٣١- یاسین قادر بەرزنجی , فەرھەنگی شانۆ ,ب١ , دەزگای سەردەم , سلێمانی , ٢٠٠٨ .

 

عەرەبی :

١- الاردایس نیکول , المسرحیە العالمیە , ت : عپمان نوبە و ج١, مگبعە الرسالە , القاھرە .
٢- جاستون باشلار, جمالیات المکان , ت ,غالب ھملسا , دارالحریە للگباعە , بغداد , ١٩٨٠.
٣- سمیر عبدالرحیم الچلبی , معجم مێگلحات الادب , منشورات مکتبە لبنان , بیروت , ١٩٧٤.
٤- سیزا قاسم , بناء الروایە ,مطابع الھیئە المێریە العامە للکتاب , مێر, ١٩٨٤ .
٥- کمال الدین عید (د.) , اعلام و مێگلحات الموسیقی الغربیە , دارالوفاء , مێر , ٢٠٠٦ .
٦- ماری الیاس (د.), د.حنان قێاب حسن , المعجم المسرحی , مکتبە لبنان , گ٢ , ٢٠٠٦ .
٧- محمد التونجی (د.) , المعجم المفێل فی الادب , گ٢ , بیروت , لبنان, ١٩٩٩ .
٨- محمد الھنانا ,معجم الموسیقی الغربیە , منشورات الھیئە العامە السوریە للکتاب , دمشق , سوریە,٢٠٠٠.
٩- مجدی وھبە , معجم مێگلحات الادب , منشورات مکتبە لبنان , بیروت , ١٩٧٤ .

 

 

ئینگلیزی :

١-Inglis Cundry , The Nature of Opera as a Composite Art , Proceedings of the Royal Musical Association, Published by: Taylor & Francis,Abingdon ,١٩٤٧ .
٢-Clinton-Baddeley, Words for Music , Cambridge University Press, London,

Mar ١٢, ٢٠١٥.

سەرچاوە ئینتەرنێتییەکان :

بەعەرەبی

١- احمد بیومی , اوبرا موسیقی من ویکیبیدیا , الموسوعەالحرە .
٢- ھشام الشمعە , الموسوعە العربیە .
بەفارسی
١- اعڤم بابایی , تڕریخچە اپرا در ایران , پژوھشکدە باقر العلوم ,پژوھی نیت ,تھران , ٢٤/١٢/١٣٩٥ .

 

ئەنجام
لەکۆتایی توێژینەوەکەماندا گەیشتینە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:-

– ھونەری ئۆپەرێت, جگە لەوەی مێژوویەکی کۆنی ھەیە, بەڵام لای ئێمەی کورد خاوەن مێژوویەکی تازەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی کۆتایی بیستەکان وسیی و چلەکانی سەدەی بیستەم بە دواوە.
– ھونەری ئۆپەرێـت لە ڕووی نمایشەوە دەچێـتە خانەی شانۆی گۆرانی ئامێزەوە.
– نووسەری ئەدەبی مناڵان , دەبێت بەوریایی و ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەدەبی مناڵاندا بکات , بە شێوەیەک کە لەگەڵ حەز و خولیا و ئارەزووەکاندا گونجاو بێـت.
– ئەدەبی منداڵان بەھەموو جۆرەکانیەوە, خاوەن بوونێکی سەربەخۆیە و ڕاستەوخۆ لە خزمەتی مناڵاندایە و ھانیان دەدات بۆ کاری چاکە و چاکەخوازی و لایەنی پەروەردەیی و فێربوون و زانست.
– ڕەگەزی کات, کاتی فیزیکییە و کاتی دەروون بەکارنەھاتووەو بەشێوەیەکی کلاسیکیانە ڕەوتی کاتەکان لەنێوان ڕابردوو, ئێستا, داھاتوودا دەسوڕێتەوە.
– سوودوەرگرتن لە تەکنیکی فلاش باک.
– جۆری شوێنی بەکارھاتوو و سوود لێ وەرگیراو, زیاتر شوێنی داخراو وکراوەن و لەھەمان کاتیشدا واقیعن و نموونەیان لە ژیاندا بەرچاو دەکەوێت.
– کارەکتەرەکان لە ھەردوو ڕەگەزی مرۆڤ و گیانلەبەران پێکھاتووە و ئامانجیان زیاتر گەیاندنی پەیامێکی پەروەردەییە.
– تەکنیکی گێڕانەوە لە دەقەکەدا, بەشێوەی چیرۆکێکی فۆلکلۆرییە و بە تایبەتی لە بەرگی چیرۆکی ئاژەڵاندا.
– نووسەر دەیەوێت لە رێی خستنەڕووی ئەو دەقەوە, مناڵڕنی کورد فێری خۆشەویستی نیشتمان و یەکێتی و یەکڕیزی نێوان تاکەکانی گەل بکات و لە خیانەت و ناپاکی دووریانبخاتەوە, چونکە کارێکی قێزەون و ناشرینە و بەھیچ شێوەیەک لەنێو کۆمەڵگادا جێی نابێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکی سادە و ساکار مامەڵە لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکاندا کراوە و خراوەتە ڕوو بەزمانێکی زۆر سادە.

الخاتمة   ؛  وصل البحث  الى   نتائج  يمكن  ايجازها  فيما  ياتي :
– فن الاوبر يت صاحب تاريخ طويل لكن حديث العهد لدى الشعب الكوردي , حيث يرجع تاريخها الى أواخر العشرينات وثلاثينات واربعينيات القرن العشرين .
– فن الاوبر يت من ناحية  العرض  يدخل ضمن  المسرح الغنائي .
 – من الواجب على كاتب الادبا لاطفال ان يتعامل بحذرمع هذاالنوع من الادب بحيث ينسجم مع ميول الاطفال و رغباتهم .
– أدب الاطفال بكل انواعه, صاحب كيان مستقل ويعمل من اجل الاطفال ويحثهم على العمل الجاد والصواب , مع الاخذ بجانب التربوي والتعليمي والمعرفي .
-عنصرالزمن هنا فيزيائي والزمن النفسي لم يوظف بشكل كلاسيكي وانما توظيفه يتمحور بين الحاضر والمسقبل .
– استفادة البحث منتقنية الاسترجاع ( فلاشباك) .
– تم توظيف المكان وعلى وجه الخصوص المكان المغلق والمكان المفتوح والاماكن هنا اماكن واقعية وليست خيالية .

Summary

  • Finally, we came up with these results below from our research:
  • Even though opera has a long history and is very old, for Kurds is quite new and became popular among us in the middle of twentieth century.

  • Opera as a performance is one of the types of dramatic music theatre.

  • The children literature authors should carefully deal with children literature so that it fits with their joys and hobbies.

  • Children literature with all its types is independent and directly serves the children to do good jobs and well on educational and scientific studies.

  • The time of the story is a physical time rather than mental because as a classical way it is a stream of time between past, present, and future.

  • Taking advantage from flashback technique.

  • The places that were used were closed and open stages, and at the same time they are facts and are examples of life.

  • The characters were animals and humans because their objective was to send educational messages.

  • The technique of telling the tale is like a folk story especially they are covered on animal story books.

  • The authors through his tales wants to teach the Kurdish children love of country, union, and cooperation with the other individuals of community in order to get away from betrayal because it is a disgusting and bad habit. This behavior does not fit in the community, so for that reason the incidents were dealt with simply and smoothly and were explained in a really simple language.

 

په‌راوێزه‌كان 

 

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا , ضاثخانةى حاجى هاشم , هةوليَر , 2011 , ل146 .

[1]اعظم بابايى , تأريخضة اثرا در ايران , ثذوهشكدة باقر العلوم ,ثذوهى نيت , تهران , 24/12/1395 .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل118.

[1]احمد بيومي , اوبرا موسيقي من ويكيبيديا , الموسوعةالحرة , ص(1) .

[1]هشام الشمعة , الموسوعة العربية , ص3 .

[1]الاردايس نيكول , المسرحية العالمية , ت : عثمان نوبة و ج1, مطبعة الرسالة , القاهرة , ص280 .

[1]هشام الشمعة , الموسوعة العربية , ص3 و احمد بيومي , اوبرا موسيقي من ويكيبيديا , الموسوعةالحرة  , ص1- 2 .

[1]د.مارى الياس, د.حنان قصاب حسن , المعجم المسرحي , مكتبة لبنان , ط2 , 2006 , ص75 .

[1]كةمال رةئوف محةمةد , هونةرى دراماى رِاديؤى كوردى , دةزطاى ثةخش و ضاثى سةردةم , سليَمانى , 2000 , ل540 .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل127 – 128 .

[1]   Inglis Cundry , The Nature of Opera as a Composite Art , Proceedings of the Royal Musical Association , Published by: Taylor & Francis,Abingdon ,1947,P25 .

 

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل126 .

[1]Inglis Cundry , The Nature of Opera as a Composite Art , p 26 .

[1]Inglis Cundry ,the same source… P26 .

[1]د.مارى الياس, د.حنان قصاب حسن , المعجم المسرحي , مكتبة لبنان , ط2 , 2006 , ص76 .

[1]هشام الشمعة , الموسوعة العربية , ص3 و احمد بيومي , اوبرا موسيقي من ويكيبيديا , الموسوعةالحرة  , ص 2.

[1]د.مارى الياس, د.حنان قصاب حسن , المعجم المسرحي , مكتبة لبنان , ط2 , 2006 , ص 75 .

[1]كةمال رةئوف محةمةد, هونةرى دراماى رِاديؤى كوردى , دةزطاى ثةخش و ضاثى سةردةم , سليَمانى , 2000 ,ل540 .

[1]Inglis Cundry , The Nature of Opera as a Composite Art , P27 .

[1]د.كمال الدين عيد (د) , اعلام و مصطلحات الموسيقى الغربية , دارالوفاء , مصر , 2006 , ص165 .

[1] هشام الشمعة , الموسوعة العربية , ص3 و احمد بيومي , اوبرا موسيقي من ويكيبيديا , الموسوعةالحرة  , ص1 .

[1]عةبدوللآ عةلى , هونةرى   لة كؤمارى طةلى ضين دا , رِ. هاوكارى , ذ(238)  , بةغدا , 1973 , ل(6) .

[1]مجدى وهبة , معجم مصطلحات الادب , منشورات مكتبة لبنان , بيروت , 1974 , ص368 .

[1]محةمةد مستةفا قةرةداغى , فةرهةنطى زاراوةكانى هونةر , ض2 , ضاثخانةى ضوارضرا, سليَمانى , 2012 ,ل99 .

[1]سمير عبدالرحيم الضلبي , معجم مصطلحات الادب , منشورات مكتبة لبنان , بيروت , 1974 , ص368 .

[1]Clinton-Baddeley , Words for Music , Cambridge University Press, London, Mar 12, 2015,P28 .

[1]باكورى , ئؤپيَرا , ط( رِامان) , ذ 58 , 5 نيسان 2001 , ل295 .

[1]دليَر ئيبراهيم ,تيؤرى مؤسيقا , ض2, ضاثخانةى خاك , سليَمانى , 2003 , ل 115 .

[1]د. مارى الياس , د.حنان قصاب , المعجم المسرحي , ص (75) .

[1] عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل121 .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل( 126 –  143) .

[1]د.كمال الدين عيد (د) , اعلام و مصطلحات الموسيقى الغربية , دارالوفاء , مصر , 2006 , ص(140) و (171) .

[1]ك.ع.ك , ئؤثرا , طؤظارى بةيان , ذ(15)1974 ,ل(9) .

[1]د. مارى الياس , د.حنان قصاب , المعجم المسرحي , ص (81) .

[1]ياسين قادر بةرزنجى ,فةرهةنطى شانؤ ,ب1 , دةزطاى سةردةم  , سليَمانى  , 2008 ,ل ( 15-16 ).

[1] محةمةد مستةفا قةرةداغى , فةرهةنطى زاراوةكانى هونةر, ل (16 -0 18 ) .

[1] د.مارى الياس , د.حنان قصاب , المعجم المسرحي , ص (  78) .

[1]سمير عبدالرحيم الجلبي , معجم مصطلحات الادب , منشورات مكتبة لبنان , بيروت , 1974 , ص 166  .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل(152) .

[1]بورهان قةرةداغى , شانؤى منالأ , ضاثخانةى كارؤ, سليَمانى ,2011 ,ل(242).

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل(155) .

[1]  كةمال رةئوف محةمةد , هونةرى دراماى رِاديؤى كوردى , دةزطاى ثةخش و ضاثى سةردةم , سليَمانى , 2000 , ل(541) .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ ,  سةرضاوةى ثيَشوو, ل(146 ) .

[1]  د. , مارى الياس , د.حنان قصاب , المعجم المسرحي , ص (  83) .

[1]بورهان قةرةداغى , شانؤى منالاَن , ل(242) .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل(158) .

[1]بورهان قةرةداغى , شانؤى منالاَن , ل(243) .

[1]شاهيَن نةجمةدين , لاى ئيَمة هيَشتا بايةخ بة شانؤى مندالآن نةدراوة , ديمانة ,ط.: ئاسؤى ثةروةردةيى ,ذ(12), هةوليَر , 1,2001,ل(72) .

[1]  عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل(152- 155) .

[1] د. , مارى الياس , د.حنان قصاب , المعجم المسرحي , ص (  83) .

[1]غةمطين فةرةج , دةروازةيةك بؤ بؤتةكانى مؤزيك , زنجيرة كتيَبة ئةنستيتوى كورد , هةوليَر , 2002 , ل25 .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل(147) .

[1]حةمةكةريم هةورامى’ ئةدةبى مندالآنى كورد دواى رِاثةرِين ,ب2, لةبلآوكراوةكانى كؤرِى زانيارى كوردستان ,

هةوليَر, 2007 , ل 282 .

[1]محمد الهنانا , معجم الموسيقى الغربية , منشورات الهيئة العامة السورية للكتاب , دمشق , سورية, 2000,

ص237 .

[1]د.محمد التونجي , المعجم المفصل في الادب , ط2 , بيروت , لبنان, 1999 , ص(143) .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل( 165 – 166 ) .

[1] س.ث.ل( 166 – 167 ) .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل( 164 – 165 ) .

[1]كةمال رِةئوف محةمةد , هونةرى دراماى رِاديؤى كوردى , ل (542) .

[1]س.ث.ل (543) .

[1]س.ث.ل (542) .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل( 399) .

[1]محةمةدى مةلا كةريم ,  ثيَداضوونةوةيةك بة ( دلاوةران )ى ديوانى( بيَخود)دا ,ط:برايةتى , ذ(1) خولىدووةم, 1970,ل(18) .

[1]كةمال رةئوف محةمةد , هونةرى دراماى رِاديؤى كوردى, ل (543) .

[1]بورهان قةرةداغى , شانؤى منالَ ,ل(243) .

[1]س.ث , ل (243 ) .

[1]كاوةى ئةحمةد ميرزا, شانؤى كوردى- سليَمانى لةدامةزراندنييةوة تا رِاثةرِينى1991 , ضاثخانةىكارؤ , سليَمانى , 2011,ل(41-46) .

 

 

[1]سمكؤ ناكام,  رِيَزانكآ , طؤظارى بةيان- ذ :(56), دةزطاى رِؤشنبيرى و بلآوكردنةوةى كوردى , بةغداد , 1979,ل21 .

[1]سمكؤ ناكام, داثيرةى دانا , طؤظارى بةيان – ذ :(57), دةزطاى رِؤشنبيرى و بلآوكردنةوةى كوردى , بةغداد , 1979 ,ل7.

[1]كاوةى ئةحمةد ميرزا, ِشادى ,طؤظارى بةيان – ذ :(57), دةزطاى رِؤشنبيرى و بلآوكردنةوةى كوردى , بةغداد ,1979,

ل26.

[1] عةبدولرةزاق بيمار ،جةذن و دةولَةمةندى شةرِ , طؤظارى بةيان – ذ :(57), دةزطاى رِؤشنبيرى و بلآوكردنةوةى كوردى , بةغداد , 1979 ,ل26.

[1]محةمةد رِةشيد فةتاح , ئةدةبى مندالآن و نموونة و ليَكؤلَينةوة لة ئةدةبى منالآنى كورد , بةرِيَوةبةرايةتى طشتى خويَندنى كوردى , بةغداد , 1974 ,ل(29) .

[1]مظفر مصطفى اسماعيل , روخسار وناوةرِؤكى ضيرؤكى مندالآن لاى لةتيف هةلَمةت , ضاثخانةى حاجى هاشم, هةوليَر,2011,ل(63) .

[1]س,ث,ل(65) .

[1]ئةحمةد سةيد عةلى بةرزنجى , ئةدةبى منالآن لةطؤظارى طةلاويَذدا , ط ( رِامان ) , ذ(17),ل 7.

[1]ئاريانا ئيبراهيم , شيَوازة ئةدةبييةكانى رِؤذنامةى خةبات 2003 – 2006 , ضاثخانةى رِؤشنبيرى , هةوليَر ,2011

,ل140 .

[1]مظفر مصطفى اسماعيل , روخسار وناوةرِؤكى ضيرؤكى مندالآن لاى لةتيف هةلَمةت , ل(76 ) .

[1]ثةريَز سابير , بيناى هونةرى ضيرؤكى كوردى لةسةرةتاوة تا كؤتايى جةنطى دووةمى جيهانى , دةزطاى سةردةم , سليَمانى,2000 , ل 280-281 .

[1]ئاريانا ئيبراهيم , شيَوازة ئةدةبييةكانى رِؤذنامةى خةبات 2003 – 2006,ل142 .

[1]س,ث,ل (143).

[1] خالدة قادر فةرةج, ضيروَكي مندالَان لة ئةدةبي كورديدا, 1970-1990, نامةي ماستةر, كوَليَجي ثةروةردةي ئيبن رِوشد, زانكوَي بةغدا, 1999, ل 78 .

[1]سمكؤ ناكام, داثيرةى دانا , طؤظارى بةيان – ذ :(57), دةزطاى رِؤشنبيرى و بلآوكردنةوةى كوردى , بةغداد , 1979 ,ل7.

[1]س, ث, ل (7) .

[1]نةجم خاليد نةجمةدين ئةلَوةنى , بيناى كات لة سىَ نموونةى رِؤمانى كورديدا ( ذانى طةل , شار , رِاز), ضاثخانةى سةردةم , سليَمانى , 2004 , ل(55) .

[1]سمكؤ ناكام, داثيرةى دانا ,  ل(7) .

[1]س, ث, ل (7) .

[1]س, ث, ل (8) .

[1]س, ث, ل (9) .

[1]سابير رِةشيد ,رِؤمانى كوردى- خويَندنةوةو ثرسيار – بةشىيةكةم , دةزطاى ئاراس , هةوليَر ,2007 , ل220 .

[1]سمكؤ ناكام , داثيرةى دانا , ل (9)

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل362 .

[1]جاستون باشلار, جماليات المكان , ت ,غالب هملسا , دارالحرية للطباعة , بغداد , 1980, ص(6) .

[1]سيزا قاسم , بناء الرواية ,مطابع الهيئة المصرية العامة للكتاب , مصر, 1984, ص(76) .

[1]مظفر مصطفى اسماعيل , روخسار وناوةرِؤكى ضيرؤكى مندالآن لاى لةتيف هةلَمةت , ل(83 ) .

[1]خالدة قادر فةرةج ,ضيروَكي مندالَان لة ئةدةبي كورديدا, 1970-1990, نامةي ماستةر, كوَليَجي ثةروةردةي ئيبن رِوشد, زانكوَي بةغدا, 1999, ل 73 .

[1]ياسين رةشيد حةسةن ,ناوةرِؤك و تةكنيك و دراماى كوردى 1991- 2002 نامةى ماستةر, كؤليَجى زمان , زانكؤى سليَمانى, 2004, ل161 .

[1]سمكؤ ناكام , داثيرةى دانا , ل (7).

[1]س,ث,ل(7) .

[1]عةبدوللَا رِةحمان عةولآ , شيعرى شانؤيى لة ئةدةبى كورديدا, ل362 .

[1]سمكؤ ناكام , داثيرةى دانا , ل (7).

[1]ئاريانا ئيبراهيم , شيَوازة ئةدةبييةكانى رِؤذنامةى خةبات 2003 – 2006,ل138 .

[1]شوكرية رةسولَ(د) , شيَوازة ئةدةبيةكانى رِؤذنامةى خةبات , 2003- 2006 , ل(138) .

[1]مظفر مصطفى اسماعيل , روخسار وناوةرِؤكى ضيرؤكى مندالآن لاى لةتيف هةلَمةت , ل( 90 )  .

[1]رِازاو رِةشيد صبرى , ضيرؤكى مندالآن لة ئةدةبى كورديدا 1991- 2005 , نامةى ماستةر , كؤليَجى ثةروةردة , زانكؤى سةلاحةدين , هةوليَر , 2007 , ل(68) .

[1]سمكؤ ناكام , داثيرةى دانا , ل (7) .

[1]س , ث , ل(8) .

[1]س , ث , ل(8) .

[1]س , ث , ل(9) .

[1]س , ث , ل(9) .

[1]س , ث , ل(11) .

[1]مظفر مصطفى اسماعيل , روخسار وناوةرِؤكى ضيرؤكى مندالآن لاى لةتيف هةلَمةت , ل( 95 )  .

[1]بروس كوهين , سةرةتايةك بؤ كؤمةلَناسى , و :هيَمن شةريف , ضاثخانةى ضوارضرا , سليَمانى , 2010 ,ل(81) .

[1]سةلام فةرةج كةريم , كةسايةتى لة دراماى كورديدا,نامةى ماستةر , كؤليَجى ئاداب , زانكؤى سةلاحةدين ,1989, ل77.

[1]نةجات حةميد , ضيرؤك و كةسايةتى ثالَةوان ,ط : نووسةرى نوىَ , ذ(22) , هةوليَر , 2004 , ل (53) .

[1]ياسين رةشيد حةسةن ,ناوةرِؤك و تةكنيك و دراماى كوردى 1991- 2002 نامةى ماستةر, كؤليَجى زمان , زانكؤى سليَمانى, 2004, ل117 .

[1]ثةريَز سابير , بيناى هونةرى ضيرؤكى كوردى ….. , ل (157) .

[1]حةمةكةريم هةورامى , ئةدةبى مندالآنى كورد , ب1 , كؤرِى زانيارى كوردستان , هةوليَر , 2005 , ل(85) .

[1]رِزاوة رِةشيد صبرى , ضيرؤكى مندالآن لةئةدةبى كورديدا 1991 – 2005, ل(80) .

[1]سةنطةر قادر شيَخ محةمةد حاجى , بنيات طيَرِانةوة لة داستانى ( مةم و زين )ى ئةحمةدى خانى و رِؤمانى ( شارى

مؤسيقاسثييةكان)ى بةختيار عةلى دا , ضاثخانةى خانى , دهؤك , 2009 , ل(174) .

[1] سمكؤ ناكام , داثيرةى دانا , ل (8) .

[1]س , ث , ل(7) .

[1]س , ث , ل(9) .

[1]س , ث , ل(9) .

[1]س , ث , ل(10) .

[1]س , ث , ل(11) .

[1]س , ث , ل(11) .

[1]فازلَ مةجيد مةحمود , شيعرى مندالآن لة ئةدةبى كورديدا , دةزطاى سةردةم , سليَمانى , 2004 , ل(31) .

[1]مظفر مصطفى اسماعيل , روخسار وناوةرِؤكى ضيرؤكى مندالآن لاى لةتيف هةلَمةت , ل( 95 )  .

[1]سمكؤ ناكام , داثيرةى دانا , ل (8) .

 

 

تایبه‌ت به‌كولتور مه‌گه‌زین

فه‌رموون له‌گه‌ل كۆی ده‌قی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌  پی دی ئێف ؛  

http://journal.uor.edu.krd/No_13/kurdish/09.pdf