نیـگــا
ئه‌ویـن هه‌میـشه بڕێــك شێـتایه‌تی تێدایه
به‌ڵام شێـتایه‌تیش هه‌ندێ عه‌قـڵی تێدایه
نیتچه
ئاوازی شه‌كه‌ت ..
ئیكسیری خۆشه‌ویستی ،
تا بڵێی قووڵ ، تا حه‌ز بكه‌ی ساده
له كوانووه سارده‌كانه‌وه نایێ ..
چرات هه‌میشه هه‌ڵبێ ..
هه‌رده‌م،
تا تێـتدا بێ به ته‌نیا نیگایێ
ڕه‌شانگی ئه‌و بۆره دڵانه ببینی ،
ته‌نیا له‌سه‌ر كـاغه‌ز و ڕووی ڕۆژنامان سپی ده‌چنه‌وه ،
ئه‌وانه‌ی،
نه له‌زمانی ته‌نیایی ده‌گه‌ن ،
نه سیپاره‌یه‌كی خه‌میان خوێندووه‌ته‌وه ،
نه ڕۆژێ له ڕۆژان
باده‌ی سپێده و ڕۆژپه‌ڕیان هه‌ڵداوه..
- ئه‌مجاره‌ش ئه‌و نیگایه
له زرنـگانه‌وه‌ی شكۆفه نایلۆنییه‌كانی پاراستم ..
به‌رده‌وام ده‌بم له سه‌ما ..
خۆشه‌ویستی،
به‌بێ شه‌ره‌نگی جودایی و ئه‌سته‌می ژوانان
لێڕه‌وارێكی سووتاوه ..
مرۆڤه به عیشووه‌كان ،
ئه‌وانه‌ی (( له مانای گریه نازانن)) و
به هێزی پێناوی و خۆهه‌ڵخستن به‌ڕێی ده‌كه‌ن ،
گوناهه ده‌ستی له‌رزۆكیان بگیرێ و
به بازی كـێوییان و نمه‌ی باران
بسپێررێن ..
- له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه ئه‌و نیگایه هه‌یه .
سترانێـك،
له شارای (نان)ـه‌وه
تا سه‌ما و له‌یزینی (جیهانایه‌تی) ..
ئه‌وه‌ی به ڕاستی عاشق بووبێ ،
قه‌ده‌ر باهۆزێكی له لایه‌ك بۆ هه‌ڵ كردووه
بایی دوو ڕێژنه‌ی هه‌ور بۆ هێنابێ و
ژه‌نگی به‌ردیده‌ی ڕاماڵیبێ ..
نیگاكانی تۆ له به‌دخه‌ویدا
دژوار ،
پشێو و بێ نه‌خش ده‌بیندرێن ،
به‌ڵام بارانی نوورن ،
كانیی له‌زه‌ت و تێكه‌ڵبوون ده‌ته‌قێننه‌وه ..
ئه‌وه‌ی ده‌ڕوانێ ،
هیچ وه‌ختێ بێ هیوا نییه
هه‌میشه ئاسۆیه‌كی لێ دیاره
هه‌میشه پڕشنگی لێ ده‌بنه‌وه ..
ئه‌وان له تاریكی‌دا گۆش كـراون
به په‌نجه‌ره‌دا دزه‌یان كردووه ،
لێ خۆشبه‌ختانه دیارن
نه مه‌مله‌كه‌تی عه‌شقیان لێ ده‌كه‌وێ ،
نه ده‌توانن ته‌نیا ساتێك
ئاشنای نهێنییه‌كانی سووتان بن .
