مێژووی ئه‌ده‌بیاتی جیهان شاهیدی بۆ ئه‌وه ده‌دات كه ژن له گوتاری ئه‌ده‌بیدا، چ وه‌ك داهێنه‌ری ئه‌ده‌بی و چ وه‌ك كه‌سایه‌تیی نێو جیهانی ئه‌ده‌بیات، له‌چاو پیاو، هه‌مووكات پێگه‌یه‌كی پله دووی پهراوێزنشینكراوی بووه. ئه‌و ڕاستییه له هۆكارێكی زۆر ساده و ڕوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت: زۆرینه‌ی نوسه‌رانی گوتاری ئه‌ده‌بی پیاو بوون و زۆرینه‌ی ئه‌م نوسه‌ره پیاوانه‌ش له گه‌مه‌ی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئاگامه‌ندانه و نائاگامه‌ندانه، لایه‌نگرییان له‌و گوتاره كردووه كه پیاو به هێزی باڵاده‌ست و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م ده‌دات: واته گوتاری نێرسالاری (discourse of patriarchy). گوتاری نێرسالاری له ژنی وه‌ك ئامێرێك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆی ڕوانیووه و هه‌ر بۆیه ڕاڤه‌ی ئه‌و گوتاره بۆ ژن ڕاڤه‌یه‌كی ئامێرته‌وه‌ر بووه و ئاوڕدانه‌وه له به‌ها مرۆییه‌كانی ژن له به‌رنامه و باسوخواسی ئه‌و گوتاره‌دا پێگه و جێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه و ڕوانگه‌ی فێمینیستی له ده‌یه‌ی ١٩٦٠دا جۆرێك دژكرده‌وه بوو به نیسبه‌ت ئه‌و بهههندوهرنهگرتنهی ژن به‌درێژایی مێژوویه‌كی چه‌ند سه‌ده‌یی. سه‌ره‌تا ڕه‌خنه‌ی فێمینیستی وه‌ڵامێكی خێرا بوو بۆ دیدی فۆرمالیسته‌كانی رووس و بیرۆكه‌ی “ڕهخنهكارانی نوێ”ی ئه‌مریكا كه له ده‌وروبه‌ری ده‌یه‌ی ١٩٣٠ به‌ره‌و ژوور سه‌ریانهه‌ڵدا. به ڕای ئه‌و دوو تاقمه له تیۆری داڕێژان و ڕه‌خنه‌كاران، بابەتی بوون(objectivity) به‌ردی بناغه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه و “ده‌ق” (text) دیارده‌یه‌كی “ناتاكهكهسی”یه و تێڕوانینه شه‌خسییه‌كانی نووسه‌ر له پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قدا، نه‌ك هه‌ر گرنگ نین، به‌ڵكو ناشێت ئاوڕیشیان لێ بدرێته‌وه، به‌ڵام به باوه‌ڕی فێمینیسته‌كان به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئاوێنه‌ی باڵانومای باوه‌ڕی كه‌سی نووسه‌رانه، هه‌ر بۆیه ڕه‌خنه‌یان له شێوه‌ی نواندنی كه‌سایه‌تیی ژن له ئاسه‌واری فۆرمالیست و رهخنهكارانی نوێی ده‌گرت.
ورده و ورده و له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی فێمینیزم، كه ئێستا ئیتر بازنه‌ی دژكرده‌وه‌یه‌كی ڕووتی ره‌خنه‌گرانه‌ی له هه‌مبه‌ر ئه‌ده‌بیاتی پیاوان به‌زاندبوو و ببوو به بزووتنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌رفراوانی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو داگه‌ڕانی سه‌ره‌كی له ڕه‌خنه و ڕوانگه‌ی فێمینیستیدا هاتنه ئاراوه. داگه‌ڕانی یه‌كه‌م، كه پێی ده‌گوترێت “وێناكانی ژن” (Images of woman) له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه كه ژن له به‌رهه‌مگه‌لی ئه‌ده‌بیدا، به تایبه‌تی ئه‌ده‌بیاتی ده‌ستكردی پیاو، یان هه‌ر ئه‌ده‌بیاتێك كه تێڕوانینی پیاوانه به‌رهه‌می بهێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوسه‌ره‌كه‌ی ژن بێت، چ پله و پایه‌یه‌كی هه‌یه و چۆن وێنا كراوه. به باوه‌ڕی ئه‌م داگه‌ڕانه فێمینیستییه، پێش گریمانه‌ی زۆربه‌ی نوسه‌رانی پیاو ئه‌وه‌یه، كه به‌رهه‌می خۆیان بۆ خوێنه‌ری پیاو ده‌نوسن و هه‌ر بۆیه جۆرێك له جیهانی ئه‌ده‌بی چێ ده‌كه‌ن، كه تێیدا ژن به پێی ویست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێرسالاری وێناده‌كرێت و ده‌ور ده‌گێڕێت. به كورتی، ئه‌م داگه‌ڕانه، له‌سه‌ر ڕاڤه‌ی دۆخی ژن له جیهانی ئه‌ده‌بیاتدا پێ داده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی وێنه راسته‌قینه‌كانی ژن چیتر له قاڵبـی ڕوانینه‌كانی پیاوانه‌دا قه‌تیس نه‌مێنێت.
داگه‌ڕانی دووه‌م، كه به “ڕه‌خنه‌ی ژنانه” (gynocriticism) ناوبانگی ده‌ركردووه، پتر سه‌رنج ده‌گرێته پێگه‌ی ژن وه‌ك نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنی گوتارێكی نوێی ڕه‌خنه‌گرانه له هه‌مبه‌ر گوتاری نێرسالاری. تیۆریی داڕێژانی ئه‌م داگه‌ڕانه پێیان وایه دیدگای “وێناكانی ژن” ته‌نیا ئاوڕ له تێڕوانینی پیاو، یان تێڕوانینی پیاوانه، بۆ ژن ده‌داته‌وه و هه‌ر بۆیه پانتاییه‌كی به‌رته‌سك و ده‌ره‌تانێكی كه‌می بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ی ژن و ژنێتی هه‌یه. ئه‌م داگه‌ڕانه پتر له‌وه‌ی دژكرده‌وه‌یه‌ك بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌ده‌بیاتی پیاوان و ئه‌ده‌بیاتی پیاوانه، هه‌وڵێكه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر و به‌رده‌نگانی ئه‌ده‌بیات له هه‌ستی ڕاسته‌قینه و ئه‌زموونی ڕاسته‌خۆی ژنان. ناسنامه‌ی زاتیی ژنان له‌م تێڕوانینه‌دا چیتر نابێته قوربانیی وێناكارییهكانی ژن له‌سه‌ر ده‌ستی پیاو، ئه‌و پیاوه‌ی كه ژن له ئه‌ده‌بیاتی خۆیدا له‌سه‌ر بنه‌مای دووانه لێكدژی (binary opposition) پیاو/ ژن وێنا ده‌كات و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌وری كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی به پیاو ده‌دات و ده‌وری لاوه‌كی و په‌راوێزنشینیش به ژن ده‌به‌خشێت. له‌م داگه‌ڕانه‌دا پتر له‌وه‌ی دۆخی ژن بكه‌وێته به‌ر ڕاڤه‌كاری، ره‌خنه له‌و دۆخه ده‌گیرێت كه ژن تێیدا بووه، دۆخێك كه زۆرجار له‌سه‌ر ده‌ستی گوتاری نێرسالاری، به سروشتی له قه‌ڵه‌م دراوه و ڕێگا نه‌دراوه گومانی بچێته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه له فێمینیزم بڕوانین كه هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ كه‌سایه‌تیی ونبووی ژن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (deconstruction) ئه‌و ناسنامه‌یه له ژنایه‌تی كه به ده‌ستی پیاو و تێڕوانینی پیاوانه چێ كرابوو، ئه‌وه، وه‌ك جاناتان كالێر باسی ده‌كات، ئه‌م شێوازه له ڕه‌خنه و ڕوانین جۆرێكه له رێبازی رهخنهكارانهی پاش پێكهاته‌خوازی (post-structuralism)، كه تێیدا پێكهاته‌ی په‌یوه‌ندیی دووانه لێكدژی پیاو/ ژن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و نه‌ریتێكی نوێ بۆ ژیانی ژن و پێگه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگادا ده‌هێنێته ئاراوه. له‌م نه‌ریته‌دا، ژن چیتر ده‌نگی خۆی له زمانی پیاوه‌وه نابیستێت و سیمای خۆی له ئاوێنه‌ی نێرسالاریدا نابینێت. له دۆخێكی نوێی ئه‌وتۆدا، ژن هه‌وڵی كۆتاییهێنان به مێژووی په‌راوێزنشینیی خۆی ده‌دات و ناسنامه‌یه‌كی نوێ، له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌ون و خواستی ژنانه‌ی، بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
دیاره ئه‌م نه‌ریته له روانین بۆ نیسبه‌تی نێوان پیاو و ژن له ئه‌ده‌بیاتدا نه‌ریتێكی رۆژاواییه و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ژیانی پیشه‌سازی و ئازادیی تاكه‌كه‌سی و یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تیی جیهانی رۆژاوایی هاتووه‌ته كایه‌وه. ئه‌و خاڵه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ناڕۆژاوایی له چه‌شنی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا گرینگ و شایانی باسه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌ها نه‌ریتێكه كه ده‌توانێت ژنی كوردیش له پێگه‌ی پله دوویی و په‌راوێزنشینی، ئه‌گه‌ر نا به ته‌واوه‌تی و له كورت ماوه‌دا، كه‌م و زۆر و هه‌نگاو به هه‌نگاو رزگار بكات و دید و دنیابینییه‌كی نوێی پێ ببه‌خشێت. ژنی كورد له‌م نه‌ریته نوێیه‌دا بۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ییش بێت، ببێته خاوه‌نی وێنه و ده‌نگی خۆی و ناسنامه‌ی مرۆڤانه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخ و داخوازیی خۆی چێ بكات. ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه به واتای ڕزگاریی هه‌مه‌لایه‌نه و ده‌ستاوبه‌جێی ژن نییه له چنگ گوتاره باو و نێرسالارهكانی سه‌رده‌می مۆدێرنیش، به‌ڵام لانیكه‌م ژن ده‌خاته پێگهیهكهوه كه چیتر ڕێگا نه‌دات به ناوی ڕه‌گه‌زی پله دوو بچه‌وسێندرێته‌وه و ببێته كرێكاری مادی و مانه‌وی بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی گوتاری نێرسالاری.