له ٣١ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ شیعه‌كانی ئێراق داوای گۆڕینی یاسای باری كه‌سێتی ئێراقیان كرد، به‌وه‌ی ماره‌بڕین و به‌شوودانی كچانی منداڵ له (نۆ ساڵی) ه‌وه ڕێگه‌ی پێ بدرێت. چل ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی ئێراقی پشتگیری ئه‌م یاسا پێشنیاربۆكراوه‌یان كرد. ڕاسته تاوه‌كو ئێستا ئه‌م یاسایه جێگیر نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی شیعه‌كانی ئێراق به ناڕاسته‌وخۆ بۆته یاسایه‌ك له ئێراقدا و په‌یڕه‌و ده‌كرێت و حكومه‌ت چاوی لێ ده‌پۆشێت.
حكومه‌تی ئێراقی ده‌بوایه ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره پێشنیازه‌ی بكردایه، هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌بوایه پێشنیازكردنی له‌و جۆره‌ی به‌نایاساییی له‌قه‌ڵه‌مبدایه و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانكانی سزا بدایه، به‌ڵام بێده‌نگی له‌ئاستیدا بووه هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م یاسایه، كه‌یاسای پێشنیاز بۆكراوه، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ بۆته یاسا.
به‌دیوێكی تردا حزبه‌كه‌ی عه‌بادی و مالیكی و حه‌كیم و سه‌در و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له فه‌قیهه سونه‌كان هاندانی ژنانی شیعه و به‌شێك له‌سونه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ چوونه سه‌رجاده و پشتگیركردنی ئه‌م یاسایه كه‌به‌یاسای جه‌عفه‌ری ده‌ناسرێت، سونه‌كانیش هاندانی ژنان بۆ به‌رگریكردن له فره ژنی گرته ئه‌ستۆ.
یاسای جه‌حفه‌ری وه‌ك یاسایه‌كه له فیقهی ئیمامی شیعه‌كان جه‌عفه‌ر سادقه وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه‌یه‌كێكه له‌ئیمامه‌كانی شیعه و خاوه‌نی فیقهو یاسای خۆیه‌تی. ئه‌م یاسایه ئێستا له‌به‌غدا و باشووری ئێراق له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقیدا جێبه‌جێكراوه و خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌شه‌نه‌ده‌كات.
كو‌لتور مه‌گه‌زین به خۆشحاڵیه‌وه ڤیدیۆ كه‌مپه‌ینی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كورد له كه‌ناڵی یوتوبی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كه له دژی (هاوسه‌رگیری منداڵان) و بڕیاری په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانه كه ده‌یانویست به یاسایی بكه‌ن.. ڤیدیۆكه به زمانی ئینگلیزی و ژێرنوسی كوردییه.
English and Kurdish Scriptwriter؛ Sama Abdulkarim
Video Participants
Khazan Jangiz
Shaveen Salih
Sara Ferhad
Nwa Abdulla
Sama Abdulkarim
Areen Ibrahim
Arabic Translator
Omar Osgood
Proofreader
Darya Abdulkarim
Special thanks to
K.E.C Suli
Cinema Salim
Derin Raza
Camera Operator, Editor and Colour Grader
Sanger Abdulah
Directed by
Sanger Abdulah