ئێسبێرن یانسن Esbern Krause-Jensen
وه‌رگێڕانی له: دانمارکیی و سوێدییه‌وه: هه‌ندرێن
هه‌مان ساڵ كه ئالتۆسێر خه‌ریكی پۆڵێنكردنی په‌یامه‌كه‌ی بوو له مه‌ڕ ره‌خنه له ده‌سته‌ڵات، فوكۆش به زۆری پشتگیریه كۆكراوه‌كانی رۆناكبیری رۆژئاوای به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام کتێبه پرشنگداره‌که‌ی (که به ئینگلیزیی -ئه‌مریکییه‌که به The Order of Things) وه‌رگێڕدراوه (به فه‌ره‌نسی سوێدی و عه‌ره‌بیش له ژێر ناوی وشه و تشته‌کان رۆیشتووه)، که له مشتومڕی فه‌لسه‌فی فه‌ره‌نسیدا بووه میراتگری شۆڕگێڕانه‌ی بوونایه‌تی- Existentializm ی کاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی سارته‌ر بوون و عه‌ده‌م (1943). ئه‌و کتێبه هه‌روه‌ک بووناندن (به بوون کردن) “بونیاتگه‌ریی” ره‌واجێکی زۆری به ده‌ست هێنا و له ناو کو‌لتوور-و مێژووی هزردا به‌له‌دی بۆ هزراندنێکی ته‌واو تازه کرد. وێڕای ئه‌مه‌ش به‌لای فوکۆشهوه وشه و تشته‌کان واتای ئاکامگیریی یه‌کلاکردنه‌وه‌یه‌ک بوو له‌گه‌ڵ شێوازه باوه‌کانی وه‌ک Geisteswissenschaft له دیلتی Dilthey ه‌وه تا گادامێر Gadamer و ده‌وروبه‌ره‌کانی هایدێگه‌ر و هه‌موو شێوازه باوه‌کان له هومانیزمدا دیاریبکا.
بۆ ئه‌وه‌ی رووح، مرۆڤ، هومانیزم، پێشڤەچوون و ئاوه‌ز (له چاپکردنه گریمانه‌ییه‌کان) نمایشبکات. وه‌همه‌کان – یان به‌لای که‌مییه‌وه وێناندنه‌کان که له به‌جێهێشتنی بواری زانیارییه‌وه به‌ڕێوه‌ن – فوکۆ رۆده‌چێته ناو ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی که خۆی به ئهرکۆلۆژیای زانیاریی ناوبێژی ده‌کات. ئه‌و لێره‌دا له ساڵی 1969ه‌وه به‌و ناونیشانه خۆی بۆ ئه‌و به‌رنامه‌ی نووسینه: به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هزرییانه‌ی مێژوو له زانیارییه مرۆڤایه‌تییه داپۆشراوه‌کان و هێڵێک له‌و زانیارییه باوه مێتود ئامێزانه‌ی که به مه‌رجه‌کان دهوروپێچ کراون بۆ ئه‌و چه‌شنه لێکۆڵینه‌وانه، خۆی ئاماده ده‌کات. له وشه و تشته‌کان دا فوکۆ هه‌ر له سەتەی ناوهڕستهوه تا ئه‌مڕۆ له ناو چه‌ند بواری سه‌ره‌کیدا (زمان، ئابووریی و ژیان) بۆ زانیارییه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و بنه‌ما زانیارییه‌ی که پرینسیپه‌کانی کۆنترۆل و له‌و ده‌ربڕینه زانیارییانه‌ی مرۆڤایه‌تی که له هه‌ندێک شوێنی “جوگرافیا ناوچه‌ییه‌کان” و له‌ناو هه‌ندێک سه‌رده‌مه دیاره‌کاندا له خۆیاندا هه‌ڵیان گرتووه، به دوای نه‌خشه‌ی مه‌رجداره بیرلێنهکراوکاندا ده‌گه‌ڕێت. فوکۆ ئه‌و بواره بناڕغهڕێژانه به سیسته‌می زانیاریی – ئێپستێمێهکان- (epistemèer)، “بناغه‌کانی زانیاریی” ناودێڕ ده‌کا و ئاسۆی ئه‌و زانیارییانه یان بنه‌مایه زانیارییانه، له ناو توانای مهرجدارییهکانی بیرکردنه‌وه نامۆدێرنن و به گوێره‌ی کاته ده‌ستنیشانکراوه مێژووییه ناسراوه‌کان بڕیار ده‌درێت. یان به واتای فوکۆ: سه‌ره‌تاگه مێژووییه‌کان – HISTORISKA APRIORIER.
وێڕای ئه‌مه‌ش فوکۆ راده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌و بناغه جیاوازانه‌ی هزراندنی ستروکتور، ریزێک له سیسته‌می هاوپێوه‌ند پێکده‌هێنن که ده‌که‌ونه ژێر ئه‌و ئاگاییه راسته‌وخۆیه‌ی که جڵه‌وی سه‌رگوزه‌شته و بۆچوونه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن. واتا یه‌کێک له نزیکترین پوخته‌ی لاساییه گاڵته ئامێزه‌که‌ی به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
له ده‌ورانی رێنسانسدا تشت (thing) له گۆشه‌نیگای پرینسیپی لێکچوواندن (analogi)یه‌وه رێکخرا. جیهان وه‌ک کتێبێکی گه‌وه‌ره ده‌خوێندرایه‌وه و راڤه ده‌کرا، له‌ناو ئه‌و کتێبه‌شدا توانای رۆشنبیریی مرۆڤانه له خاڵه‌کانی لێکچوواندنهوه نیشانده‌درا. له ده‌ورانی-کلاسیکی و قۆناغه‌کانی به‌دواوه تا رۆشنگه‌ریی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له جیهانی سیسته‌می زانیاریی-ئێپستمێ èpistmèی رۆژئاوا هاته کایه‌وه: ته‌نیا خودی به‌راورد کردن له نێوان چه‌ندایه‌تی کتومتی په‌تی و کۆنترۆلی کتومتیانهی چه‌ندایه‌تی یان مشتوماڵکردنی له راده‌به‌ده‌ری وه‌ک شرۆڤه‌کردنێکی مێتودیکی و شێوازی تێگه‌یشتن ده‌ستپێده‌کا. له ده‌ورانی 1800دا رووی مێژوو به‌ده‌ر ده‌که‌وێ و ده‌بێته بڕیارده‌رێک بۆ تێگه‌یشتنی “تشت”. هاوکات به رای فوکۆ ئه‌و به مێژووبوونه ده‌بێته چوارچێوه‌یه‌ک بۆ تێگه‌یشتن و ئه‌وجا له بواری زانیندا مرۆڤ به‌دیارده‌که‌وێت. بوونه‌وه‌ره مێژووگه‌را -historicitet زیندووه‌کان، مێژووگه‌را ئابووریی و داهێنانه‌کانی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان تایبه‌تمه‌ندییه‌کن له‌و ئێپستمێیه نوێیه، که ئێمه هێشتا (به‌ڵام تا که‌ی؟) به‌شێکین له‌وه.
هه‌ڵبه‌ت وێڕای ئه‌مانه له وشه و تشته‌کان دا پرسیار ده‌کا له‌مه‌ڕ کێشه‌گه‌لێکی ڕوونهکراوه (روونیش ناکرێنه‌وه؟) له کولتووری خشۆکیهوه بۆ غەمڵین – kulturmetamorfosو تاوانی ئێپستمۆلۆگییانه، نه‌ک له‌مه‌ڕ پله به پله‌ی نه‌شونمای ئاوهزگهرایاینه، ئه‌وه‌ی که پێیده‌گوترێ پێشوه‌چوون.
ئه‌وه‌ی که فوکۆ ناڕاسته‌وخۆ له وشه و تشته‌کان دا پیشانیده‌دا ئابووریی، جووداههڵگری، په‌یوه‌ندیه فراژاوهکانی هزره - له نێوان مرۆڤگه‌ل و تشته‌کاندا- هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێکدا مێژوویه‌کی مه‌رجدارن. هه‌لبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سته‌ڵاتیش به هه‌مان تشته. له وشه و تشته‌کان دا “سه‌ره‌تاگه‌ی به مێژوو بوون” ده‌بێته کلیلی چه‌مکه‌کان. کۆپله‌ی مێژووی هزری ئهرکۆلۆژیای زانین له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی له‌سه‌ر زانیاریی مرۆڤانه‌یی و نه‌ریتی مرۆڤایه‌تی که مێژوویه‌کی مه‌رجداره قسه ده‌کا. “سه‌ره‌تاگه‌ی مێژوویی” کلیلی چه‌مکه‌کانه له وشه و تشته‌کاندا. به‌شی ژینالۆژیای ئهرکۆلۆژیانهی مێژووی هزر له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی له‌مه‌ڕ ئه‌وه ده‌دوێ که زانینی مرۆڤانه‌یی و نه‌ریتی مرۆڤانه‌یی مه‌رجدارن به مێژوو بوون.
ته‌واوی تیوری و ته‌واوی پیاده‌کردن مهرجداریهتی مێژوویین. به‌رزکردنه‌وه‌ی “چه‌مکه بنه‌ره‌تییه‌کان” بۆ ره‌وایه‌تی خۆیان، چییه‌تییه په‌تی-ئهپستراکتهکان – هه‌قیقه‌ت، رووح، مرۆڤ، سه‌رمایه، نائاگایی، زمان یان ده‌سته‌ڵات – سه‌فسه‌ته‌یه و ده‌شکرێت به سه‌فسه‌ته، ئاکامی ئه‌مه‌ش که‌م یان زۆر ده‌بێته تێڕوانینێکی دۆگمایانه و تیوریه‌کی تێرۆریستانه یان سیسته‌مێکی تۆتالیتاری په‌تی. ئه‌و بۆچوونه بۆ من هه‌میشه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هێزێک له کتێبی رچه‌شکێنی وشه و تشته‌کان ده‌بینرێت، له راستیدا فوکۆش له دوا به‌رهه‌مه‌کانی هه‌وڵیداوه که له‌و بۆچونه‌وه ئه‌و فه‌لسه‌فه ناشیرینانه و ئاکامی مێژووه هزرییه‌کان زه‌قبکاته‌وه. واتا بۆ ئه‌مه بنه‌مای تێزه‌که‌ی بۆ له وشه و تشته‌کان مشتوماڵ ده‌کات. به رای من، روانگه‌یه‌کی باشه بۆ راڤه‌کردنی ده‌سته‌ڵات و ره‌خنه له ده‌سته‌ڵات.
بابه‌تی: گۆڤاری مه‌ده‌نیه‌ت ژماره ٣٢