گفتوگۆی به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح – ڕادوێی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ (ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین) و چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك:
-
خوێنه‌ر هه‌مان ڕسته‌ی سیاسیه گشتیه‌كه‌ی له ڕۆماندا بۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه، دوور له گرێچن، دوور له‌خه‌تی دراما، دوور له موسیقای ناوه‌وه‌ی ده‌ق و دوور له پاڵه‌وانی به‌رجه‌سته.
-
هه‌ندێك ڕۆمان خوتهبێژییه، ده‌كرێت له‌هه‌زار لاپه‌ڕه‌وه بۆ سه‌د لاپه‌ڕه كورت بكرێته‌وه.
-
ڕۆماننوسی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی ڕابوردوو، ده‌نگی مه‌لایه‌كه خوتبه ده‌دات و به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی فۆرمی مه‌لایه‌كی تره. فۆرمی سیاسیه‌كه‌ی دیكه‌یه كه به‌رده‌وام خوتبه ده‌دات و له ده‌نكه گه‌نمه‌وه تاوه‌كو خۆر دونیا شرۆڤه ده‌كات و ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌ی كوشتنی خوێنه‌ره.
-
جوڵانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌رگێڕان هه‌یه له كوردستاندا و له‌ناو ئه‌مه‌دا ئیشكالیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه وه‌رگێڕانه‌كان ڕۆحی تێدا نییه، زۆربه‌یان وه‌رگێڕانی مردوون.
-
ڕۆح چییه؛ باری ده‌روونی نوسه‌ر و پاڵه‌وانه و ڕیتمی ده‌قه‌كه و هه‌ناسه سایكۆلۆژییه‌كانی، پاشخانی ڕۆشنبیری و كولتوری ڕۆماننوس و ڕۆمانه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌یه.
-
ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له گۆشه‌گیری) ماركیز لای ئه‌و بونه‌وه‌ری ناوی خوێنه‌ری كورد ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ له‌به‌رده‌م خوێنهرێكیت ڕۆماننوسی خوتبهبێژ گێژی كردووه.
-
خوێنه‌رت هه‌یه ده‌خوێنێته‌وه به‌ڵام هه‌ڵگری جیهانبنینی نییه بۆ خوێندنه‌وه.
-
ڕۆماننوس په‌لاماری بابه‌ته گشتیه‌كان ده‌دات، چونكه ناتوانێت بچێته ناو وورده‌كاریه بچوكه‌كانی ژیانه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه خوتبه ده‌دات.
-
ڕۆمانی كوردی ئه‌م پانزه ساڵه مه‌عریفه‌ی فیكریمان ده‌داتێ به‌ڵام ڕۆمانمان ناداتێ. به‌مه‌رجێك ئه‌وه ئه‌ركی كاری فیكرییه نه‌ك ڕۆمان!
ئه‌مه‌و زۆریتر فه‌رموون:
https://www.dengiamerika.com/a/4990025.html
سه‌رچاوه ؛
ده‌نگی ئه‌مریكا:
https://www.dengiamerika.com/a/4990032.html