سلێمانى بەم هەموو پیکەرە نابێت بە پایتەختى ڕۆشنبیرى؛ پهیکەرەکەى شههید ئارام بە نمونە:
گەر (ئارام – شاسوار جهلال) زیندووبێتەوە پهیکەرەکەى خۆى ببینێت سەرى خۆى هەڵدەگرێت و ئەم شارە بەجێدەهێڵێ و ڕوو لە هەندەران دەکات. لە دڵى خۆیدا دەڵێت؛ پێوستمان بە شۆڕشێکى فیکرى نوێیە…
شار تووشى پەتایەکى کوشندە بووە، هەموو مانگێك هەندێك جار هەفتانە، وەک قارچک پهیکەرێك هەڵدەتۆقێت. بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیر و هونەر و دەوڵەمەندەکانى شار بۆ پهیکەرێکى ئاست نزم بە ملیۆنەها دینار سپۆنسەرى دەکەن وسیماى شارمان لێ ناشرین دەکەن و سەربان و بن بانیان پرکردووە لە شتى سهیر و سەمەرە!
گەر کەس لە ڕووى نایەت پێتان بڵێت یان جورئەت ناکهن یان بە کێشەى خۆى دانەنێت، ئەوە من بەدەنگى بەرز پێتان دەڵێم؛ ئەوەى ئێوە دەیکەن دەوڵەمەندەکانى شار و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەر، شێواندن و ناشرینکردنى شارەکەیە. ئەوەى ئێوە دەیکەن هیچ پهیوەندیەکى بە هونەرى پهیکەرتاشییە و فهزای شارەوە نییە. ئێوە سبهینێ بەرپرسیاردەبن بەرامبەر بە مێژووى وێرانکارى ئەم شارە…