نووسینی: حه‌مه سوار عه‌زیز
ڕه‌خنه‌ی شانۆیی
هه‌رچه‌نده مێژووی كاری شانۆیی له كوردستان له سه‌ده‌یه‌ك نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به بینینی من سه‌ره‌تای ئه‌كادیمی شانۆی كوردی بۆ كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌وه شانۆ له باوه‌شی قوتابخانه‌كان و سه‌كۆی ماڵه‌كان گوازرایه‌وه بۆ نێو هۆڵه‌كانی شانۆ‌و هه‌ر له‌و كاته‌ش نمایشه شانۆییه‌كان سه‌ربه‌ستی خۆیان به‌ده‌ست هێنا و له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان ده‌رباز بوون كه تیاییدا جگه له شانۆ موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌ش ده‌كرا.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی شانۆییه نمایشكراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بكه‌ین ده‌بینین شانۆی كۆمیدی بڕێكی به‌رچاوی له‌و نمایشانه به‌ركه‌وتووه، له‌وه‌ش زیاتر زۆرێك له‌و كاره باشانه‌ی كه ئه‌و كاته پێشكه‌شكراون و سه‌ركه‌وتنی هونه‌ری و جه‌ماوه‌رییان به‌ده‌ست هێناوه شانۆی كۆمیدی بوون، ره‌نگه شانۆگه‌رییه‌كانی (جه‌نابی موفه‌تیش، لانه‌وازان، ماره‌یی، پیسكه‌ی ته‌ڕ پیر، خوله‌ی چه‌خماخه،…) نمونه‌ی نمایشه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و ساڵانه‌ی شانۆی كوردی بوون.
به‌ڵام دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول و ده‌سپێكرنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له كوردستان، شانۆش هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته تازه‌یه ڕۆلی كاریگه‌ری خۆی بینی و بارگاوی كرا به گوتارێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به خه‌ڵك ده‌به‌خشی، ئه‌مه‌ش وایكرد شانۆ به‌رگی جییددیه‌ت بپۆشێت و خۆی له نمایشی كۆمیدی بپارێزێت، بۆیه هه‌شتاكان تاك و ته‌را، لێره‌و له‌وێ نمایشی كۆمیدی به ده‌گمه‌ن پێشكه‌ش ده‌كرا، ره‌نگه له‌و كاته‌شدا هه‌ندێك له نمایشه‌كانی مۆلێر به مه‌به‌ست پێشكه‌ش كرا بێت.
له‌دوای ڕاپه‌ڕین شانۆی كوردی چووه قۆناغێكی جیاوازه‌وه، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕه‌وته ئه‌زموونگه‌رییه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان هاته كایه‌وه، كاری شانۆیی به‌ره‌و ئه‌و ستایله هه‌نگاوی هه‌ڵگرت و زۆرینه‌ی ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و كاته كه گه‌نج بوون له شێوازه شانۆییه‌كانی كلاسیكی و ریالیزمی و رۆمانسی دووركه‌وتنه‌وه‌و ڕه‌وته تازه‌كانی ئه‌بسۆردو توندوتیژی ئارتۆ‌و شانۆی هه‌ژاری گرۆتۆفسكی زۆر به‌زه‌قی له نمایشه شانۆییه‌كانی كوردستان به‌دیار كه‌وتن.
كاركردن له‌و ڕه‌وته تازانه‌ی شانۆ بێئه‌وه‌ی دیدگایه‌كی دیاریكراوی تایبه‌ت به خۆت هه‌بێت ، وایكرد شانۆی كوردی تووشی گێژه‌نه‌و سه‌رلێشێواوییه‌كی گه‌وره ببێت، نه‌وه‌كو بینه‌ر شانۆكاره‌كانیش خۆیان نه‌یانده‌زانی چی‌یان له شانۆ گه‌ره‌كه‌و بۆ به‌وشیوه‌یه كار ده‌كه‌ن، چونكه زۆرینه‌ی كاره‌كان له لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌قه‌ت و شێواو زیاتر نه‌بوون، ئه‌وه‌ش له ژێر كاریگه‌ری و لاساییكردنه‌وه‌ی چه‌ند شانۆكارێكی عێراقی كه ئه‌و ئه‌زموونه‌یان له ئه‌وروپا وه‌رگرتبوو، له‌و كاته‌ی له‌وێ شانۆیان خوێند بوو.
ئه‌مه وایكرد ڕه‌گه‌زێكی گرنگ له نمایشه شانۆییه كوردییه‌كان په‌راوێز بخرێت، ئه‌ویش چێژ بینینی بینه‌ره له نمایشه‌كان، ئیتر بینه‌ر كه له هه‌ر نمایشێك ده‌هاته ده‌ره‌وه تووشی وه‌ڕسبوونێكی گه‌وره ده‌بوو، تا وای لێهات زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی بینه‌ری شانۆ بوون له شانۆ دووركه‌وتنه‌وه ته‌نها ئه‌وانه مانه‌وه كه شانۆكارن، یا هه‌ندێكی تر كه وه‌ك ئه‌ته‌كێت ئاماده‌بوونیان له نمایشه شانۆییه‌كان به به‌شێك له كه‌سایه‌تی كه‌ڵتووری خۆیان ده‌زانن.
ئا له‌و كاته‌دا قه‌یرانی نه‌بوونی بینه‌ر له شانۆی كوردی سه‌ریهه‌ڵدا و له هه‌زاره‌ی سێیه‌میش به هۆی به‌رده‌وامبوونی سیستمی كاركردنی پێشوو، ئه‌م قه‌یرانه درێژه‌ی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شانۆی كوردی تا ئاستێكی زۆر تاریك ڕه‌شبین بوو به داهاتوو، ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرێك له بینه‌رانی تووشی كه‌ئابه‌و نه‌خۆشی ده‌روونی بكات، ڕێك ئه‌و قسه‌یه‌ی ئارتۆ له نمایشه‌كان ڕه‌نگیدایه‌وه كه ده‌ڵێت “بینه‌ر كه ده‌چێته نمایشی شانۆیی وه‌ك ئه‌وه وایه كه بچێته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری”.
له‌م بۆشاییه‌دا چه‌ند ساڵێكه تیپێكی شانۆیی له كوردستان هه‌وڵده‌دات ئه‌و ڕه‌وشه بقۆزێته‌وه نمایشێك بۆ بینه‌ر پێشكه‌ش بكات كه لێوان‌لێو بێت له چێژ و خۆشی و پێكه‌نین، نمایشێك كه وا له بینه‌ر بكات له‌و دوو سه‌عاته‌ی كه له نمایشه‌كه‌یه خۆی بیر بچێته‌وه و پێبكه‌نێت و تۆزیك ماسولكه گرژه‌كانی خاو بكاته‌وه، ئه‌م تیپه‌ش تیپی “ڕه‌نگاله‌یه”.
شانۆگه‌ری (سه‌ردان) كه یانزه‌مین نمایشی تیپی ڕه‌نگاڵه بوو بۆ دوو مانگ ده‌چێت پێشكه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژانه زیاتر له (300) بینه‌ر به پلیت ئه‌م نمایشه ده‌بینن، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو من و چه‌ند هاوڕێیه‌ك پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ند (ماهیر حه‌سه‌ن) ه‌وه به واسیته چه‌ند پلیتێكمان ده‌سكه‌وت ، توانیم له‌و نمایشه ئاماده‌بم، رۆژی دواتریش دیسانه‌وه به واسیته له‌ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د ره‌ووف) چه‌ند پلیتێكی نمایشی (ده‌رمانه‌كه‌ی ڕه‌حیم) مان ده‌سكه‌وت، كه گروپی هونه‌رمه‌ندانی به ئه‌زموون پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، وابزانم ئه‌و نمایشه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی نمایشه‌كه‌ی سه‌ردان له دوو مانگ نزیكده‌بیته‌وه‌و هه‌ردوو نمایشه‌كه‌ش له شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت، وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت نمایشه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژتر به‌رده‌وام بن و بینه‌ریان هه‌بیت.
من له‌پێشتردا له چه‌ند وتارێك قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه نمایشه كردووه كه به بینینی من درێژكراوه‌ی نمایشه بازرگانییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بییه، بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌و نمایشانه له تێكستی نووسه‌رانی عه‌ره‌بی ئاماده‌كرێت و به كوردی ده‌كرێن.
لێره‌دا جیاواز له وتاره‌كانی ترم ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر زه‌روره‌تی بوونی ئه‌م جۆره نمایشانه قسه بكه‌م.
خاڵی به هێزی شانۆی بازرگانی ئه‌وه‌یه كه پشت به خۆی ده‌به‌ستێت و داهاتی زۆر باشیشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگ و جه‌وهه‌رییه چونكه ئاشكرایه هیچ هونه‌رێك ناتوانێت پێشبكه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پشت به داهاتی خۆی ببه‌ستێت، واته ئه‌و هونه‌رانه‌ی كه پشت به لایه‌نیكی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستن هه‌میشه په‌رێشان و سه‌رگه‌ردانن، باشترین نمونه‌ش شانۆی كوردییه كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه پشت به حكومه‌ت ده‌به‌ستێت له دابینكردنی بوودجه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه شانۆكار له خه‌می ئه‌وه نه‌بێت ئاخۆ بینه‌ری ده‌بێت یان نابێت، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه پشت به داهاتی كاره‌كه‌ی نابه‌ستێت، ئه‌مه‌ش لاوازترین خاڵه له شانۆی كوردی كه پێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌ی زۆر لاواز كردووه‌و هه‌میشه وه‌ك پاشكۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌رده‌وامبوونیشی به‌نده به بڕیاری كه‌سانێك كه تێگه‌یشتنیان بۆ شانۆ نییه.
لایه‌نی ئیجابی تری شانۆی بازرگانی ئه‌وه‌یه كه سیمای شار جوانتر و مۆدێرنتر ده‌كات، به هۆی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌بالغی شار، هه‌میشه ئه‌و شوێنانه به زه‌روور ده‌زانرێن كه ده‌توانن گرژی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شار به‌تاڵبكه‌نه‌وه، بۆیه شانۆ به هه‌ردوو ڕووه‌كه‌ی بازرگانی و جیددی زه‌روره‌تێكی شاری مۆدێرنه و ده‌بێ تیاییدا هه‌بێت، بۆیه به بینینی من بوونی تیپی ڕه‌نگاڵه له شاری سلێمانی و دوای ئه‌ویش گروپی هونه‌رمه‌ندانی به‌ئه‌زموون ، سیمایه‌كی شارستانیانه‌ی جوانتری به شاری سلێمانی به‌خشیوه ، كه وایكردووه ئه‌م شاره له هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان جیاواز بێت، به‌وه‌ی كه شانۆییه‌كی هه‌یه كه بینه‌ر بتوانێت كاتی تیادا به‌سه‌ر ببات و چێژ وه‌ربگرێت.
بێگومان ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه هه‌موو تیپ و گرووپه شانۆییه‌كان هانبده‌ین كه كاری شانۆیی كۆمیدی یا بازرگانی بكه‌ن، چونكه له شاردا چۆن پێویستیمان به شانۆی بازرگانی هه‌یه، به هه‌مان شێوه پێویستیمان به شانۆی كۆمیدی ئامانجدارو شانۆی كلاسیكی و ریالیزمی و رۆمانسی و داستانی و ئه‌زموونگه‌ری هه‌یه، كاتێ له شارێكدا له یه‌ك كاتتدا له چه‌ندین هۆڵ ئه‌و هه‌موو جۆره نمایشه‌مان هه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌توانین ئیدیعای ئه‌وه بكه‌ین كه ئێمه شانۆمان هه‌یه، ئه‌و كاته‌ش حكومه‌ت ده‌تونێت وه‌ك ئه‌زموونی كاركردنی تازه پشتیوانی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری بكات ، به‌ڵام پێویست ده‌كات شانۆكانی تر بتوانن بینه‌ر بۆ خۆیان دروست بكه‌ن و داهاتیان هه‌بێت، ئه‌و كاته حكومه‌ت ده‌توانێت له لایه‌نی ژێرخان و وه‌به‌رهێنان هاوكارییان بكات.
بۆیه من دژی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌م كه ئه‌و نمایشانه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو وه‌سف ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه من پێموایه ده‌بێ هه‌موومان پشتیوانی له‌و جۆره نمایشانه بكه‌ین و هه‌وڵبده‌ین ئه‌و ئه‌زموونه له شاره‌كانی تری كوردستانیش په‌ره‌ی پێبدرێت و شانۆش له‌و دیگا تاریكه ڕزگار بكه‌ین كه پێیوایه ده‌بێ شانۆ ئه‌وه‌نده جیددی بێت و پێكه‌نین تیاییدا قه‌ده‌غه بێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕه‌ی شانۆکار