شازى چاكسازى( چاكسازى يان گاڵتەسازى)

 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه

چاكسازى ( Reform): واتا جارێكى ترچاوخشاندنه وه، ڕێكخستنه وه، لێپێچينه وه و به دواداچوون. پرۆسه يه كى نوێبوونه وه يه.  پێويسته ناو به ناو له هەموو كؤمه ڵگە و دامو ده زگايه كدا بكريت بۆ به گژداچوونه وه ى گه نده ڵى و بيروكراتيه ت و رۆتينیات.

بەڵام ئه وه ى به لامه وه سه ي رو نامۆ و عه جيبه چاكسازيه كه ى حكومه تى هه رێمه!

حكومه ت له جياتى:
. له جياتى چاكسازيكردن له پێكهاته ى هه يكه لى ئيدارى حكومه ت.
. له جياتى چاكسازى و ليپرسينه وه له سيكته رى نه وت و نا شه فافيهتى گرێبه سته نه وتيه كان و ده رهينان و فرۆشتنى نه وت.
. له جياتى كه مكردنه وه ى خه رجييه زۆر و زه وه ندو زه به لاحه كانى حكومه ت و به رپرسان.
. له جياتى چاره سه ركردنى قه يرانه كان ( بێ موچه يى، بێ كاره بايى، بێ سووتەمەنى ، بێكاريى، بێ بازاڕى، بێ بوودجه يى، بێ و، بێیەکان..


. له جياتى كه مكردنه وه ى ئه و له شكره موچه خۆره گه وره يه، به جۆرێك نزيكه ى يه ك مليۆن ونيو موچه خۆر هه يه، واته له هه ر چوار كهس يەكێك موچه خۆره.
. له جياتى بڕين يا كه مكردنه وه ى موچه ى ئەو هه موو خه ڵكه ى به پله ى وەزير و وه كيل وه زير و ڕاويژكارو بەڕێوه بەڕى گشتى خانەنشين كراون.
. له جياتى برينى دوو موچه يى و موچه ى بن ديوار.
. له جياتى كه مكردنه وه ى وه زاره ته كان و نه هيشتنى هه ندێ دام وده زگاى زياده و ڕۆتين.
. له جياتى ليپرسينه وه له دۆڕاندنى دوو مليار دۆلار به چه قەنەيەك.
. له جياتى وه رگرتنه وه ى ( ٧٢١) مليار دينارى قه رزى حكومه ت لاى بازرگانان و مقاولين و بزنسمانه كان.
. له جياتى كه مكردنه وه ى موچه ى پله باڵاكان.
. له جياتى چاره سه ركردنى مه سه له ى سه رۆكايه تى هه رێم و ده ستور.
له جياتى به گه رخستنه وه ى دايكى كۆمه ڵگه ى مه ده نى ( په رله مان)و چاره سه ركردنى ئه زمه ى حوكمرانى له كوردستاندا.
. له جياتى راگرتنى سه فه رو ئيفاد و بليتى فرؤكه ى( First Class) و ئوتێلى ده ره جه يه ك  و ئه وه نده ئه ستيره يى.
. له جياتى ڕێكخستنه وه ى نێو ماڵى كورد.
. له جياتى هەڵوێست وه رگرتن لەهێنانى  سوپای بێگانه بۆ ناو خاكى كوردستان.
له جياتى ڕاگرتنى هينانى ڕاپ و دروستكردنى وێنه و له وحه ى ياقوت و…. ،
له جياتى يه كخستنه وه ى هێزى پيشمه رگه و ڕێكخستنه وه ى سيسته مى پاسه وانى كه ژماره يان حه فتا هه زار پاسه وانه.


. له جياتى ده يان له جياتى تريش،  چاكسازيه كه ى حكومه ت بريتيه له :

١- بڕينى بيمه ى چاودێرى كۆمەڵايه تى. واتا بيوه ژنێك يان كه مئه ندامێك يان لێقه وماوێك به هه ر شێوه يه ك بووه موچه يه كى (١٠٠- ١٥٠) هه زار دينارى مانگانه ى هه يه كه به شى هيچ ناكات.
٢- وه ستاندنى عه لاوه و ته رفيعى ساڵانه ى فه رمانبه ران كه پاره يه كى زۆر كه مه.
٣- ڕاگرتنى به رزكردنه وه ى پله فه رمانبه ران.
٤- كه مكردنه وه ى ده رماڵه ى هه ندێك لێپرسراوو دام و ده زگا، به بێ كه مكردنه وه ى موچه كانيان.
به پێى راى شاره زايان و ئابوريناسان ئه م چاكسازيانه ى حكومه ت كه متر له سه دا يه كى مه سره ف و خه رجيه كان كه مده كاته وه. به هەمووى مانگانه ده مليار دينار بۆ حكومه ت ده گه ڕێنيته وه، له كاتيكدا حكومه ت پيويستى به نزيكه ى (٩٠٠) مليار دينار هه يه ته نها بۆ موچه. بێجگه له مه سره ف و خه رجيه كان و ده رماڵه و خزمه تگوزارى. به ڕاستى هه قه پێى بگوتێت؛  شازى چاكسازى.


مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە! ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.
مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
ڕێنوس و خاڵبەندی تایبەتە بەنوسەر خۆی.