ژن لە دیدی مام کانەبییەوە


Loading

نازانم تۆ بەم تەمەنە زۆرەی کە تێتپەڕاندووە بەنیازی چیت؟! دەمەوێت پێم بڵێیت تۆ لەو ساتەی سەرەتای بلوغت بوو، بۆچی هێندە بە تامەزرۆییەوە تەماشای کچانت دەکرد و دەستت بۆ نێوگەڵت دەبرد و شەوان بە بیرکردنەوە لە ئەوانه‌وه‌ دەخەوتیت و لە خەوندا دەستبازیت لەگەڵ کچە تازە هەڵچووەکەی (ڕەعنا خان)ی دراوسێتاندا دەکرد تا بەیانی، بەیانیش کاتێ بەخەبەردەهاتی سەرتاپای لەشت ده‌بوو بە ئاوێکی لینجی بۆندار …

بیرمدێت یەکەم جارت بوو واتلێهاتبوو، دەتگووت؛ دایە ئەم شەو کاتێ شیرەکەت کوڵان خۆ نەتڕشتووە بە گیانی مندا؟

– هەیڕۆ دایە گیان چۆن دڵم دێت شتی وا بکەم، دوای قلە گونەکەت دەسوتێت و باجی ڕەعناش شیرینی کچیمان ناداتێ، چۆن دەهێڵم شتی وا ڕووبدات.

– ئاخر بۆیە دەڵێم ئەم بەیانییە هەموو لەشم تەڕبووە و ئەوەتا شەواڵەکەم ڕەنگە سپیەکەی شیرەکەی پێوەیە، ئادەی وەرە!

– نا ڕۆڵەگیان ئەو سپیێتییە هینی شیر نییە، ئەوە مانای وایە بوویتە بە پیاو.

تۆش ئەم بابەتە لەمێشکتدا مژۆڵبوو بوو؛

– دایکە یانی چی بوویتە بە پیاو؟ یانی ئێستا دەتوانم ژن بهێنم؟

– بەڵێ دایە گیان ئیتر ئێستا تۆ پیاوی، ئیتر کچەکەی ڕەعناش ڕازی دەبێت پێت.

ئەوکات نەمدەزانی شەیتانیبوون مانای چییە. ئێستاش پاش ساڵانێک دوای ئەوەی کەوا چوومە داوای کچەکەی ڕەعناخانی جیرانمان و نەیانداپێم، ئەم بەیانییە دیسانەوە کاتێ لەخەو هەڵسام، هەموو لەشم غەرقی ئەو مروارییە سپیانە بوو، ئەم شەو دیسان بە یادی هەرزەکاریم لە خەوندا لەگەڵ شیریندا خەوتم و بەیانی هەمان حاڵی کاتی هەرزەکاریم هەبوو.

ئەها بە بیرمهاتەوە خۆ ئەمڕۆ بەرنامەم هەیە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنوساندا، دەزانم ئەمڕۆ دێن و پرسیای زۆر و سەیر دەکەن، با خێرا بچم خۆم بشۆم. خێرا دەچمە حەمامەکە و دەمەوێت خۆم بشۆم، خەیاڵێک دێت بەمێشکمدا و دەڵێت؛ ئەی ئەگەر ئەو ڕۆژنامه‌نوسانە پرسیاریانکرد؛ بۆچی تا ئێستا ژنت نەهێناوە؟ بۆچی تاوەکو ئێستا بە تەنیایت؟ وەلێ دڵنیام ئەو پرسیارە هەر دەکەن، کەفی سابوونەکە بەدەستمەوەیە و خێرا خێرا بە لەشمیدا دەهێنم، لەشم هەست بە گەرمی دەکات، هەستێکی سەیرم هەیە تەزوویەک بە لەشمدا دێت و دەستم خۆنەویستانە خێراتر بە نێوەڕاستی لاقەکانمدا دێت و هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەم و خاو دەبمەوە. دەبینم نێو لاقەکانم دڵۆپ دڵۆپ مرواری سپیان لێدێتە دەرێ و وەکو شیلەی هەنگوین بە لا ڕانمدا شۆڕدەبنەوە … خەیاڵم ڕۆشتبوو کاتێکم زانی تەقەی دەرگایە، بەپەلە پەلەل خۆم وشک دەکەمەوە و قات و مەراخانیەکەم لەبەردەکەم و خێرا جەمەدانیە ڕەشوسپیەکەم دەبەستمەوە دەچم بە پیری دەرگاکەوە، دەرگاکە دەکەمەوە و دەبینم چەند پیاوێک بە کامێرا و تڕوتەشقەڵەوە وەستاون؛

– سڵاو حاجی کانەبی چۆنی.

– سەلام بەخێربێن.

– حاجی ئێمە ئەو ڕۆژنامەنوسانەین کە بڕیار وابوو چاوپێکەوتنت لەگەڵ بکەین.

– یاخوا بەخێربێن فەرموون وەرنەژوورەوە.

– سوپاس حاجی گیان.

پاش دانیشتن و بەخێرهاتنیان، وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان دەستیانکرد بە پرسیار کردن؛

– حاجی کانەبی دەمانەوێت بزانین جەنابت تەمەنت چەندە؟

– حاجی بە قوربانت بێت، وەڵا بە برای خۆم بڵێم ئەوا حەفتا و قسورم.

– ئەی حاجی گیان دەمانەوێت بزانین ژن و منداڵت هەیە.

– نەوەڵا، حەتاوەکو ئێستاکانە ژنم نەهینایە.

– ئەی حاجی کانەبی، چۆن تاوەکو ئێستا ژنت نەهێناوە؟ هۆکارەکەی چی بووە؟

حاجی کانەبی تۆزێک ڕاوەستا و بیری دەکردەوە کەوا چی بڵێت؛

 “نازانم باسی کچەکەی ڕەعناخانی جیرانمیان بۆ بکەم یان نا، ئەدی دوای دەپرسێت ئەی بۆچی نەتهێنا؟ ئەی باسی ناکەیت خۆ دەبێت شتێکیان پێبرێیت “لەم بیرکردنەوانەدا بوو، حاجی کەوا ڕۆژنامەنوسەکە دووبارە پرسیارەکەی لێکردەوە و گووتی؛

– دەڵێم حاجی چۆنە تاوکو ئێستا ژنت نەهێناوە؟

– وەڵا بڵێم چی ئەمن هەر خۆم زۆر تالبی ژن هێنانی نیمە، دیارە قسمەت وابووە.

ڕۆژنامەنوسەکە سەرێک بادەدات و وەڵامەکەی بەلاوە سەیرە، ڕۆژنامەنوسەکە نازانیت چی بکات بە تایتڵی هەواڵەکەی؛

“حاجی کانەبی حەفتا و پێنج ساڵ هێشتا ژنی نەهێناوە.”

دەیسرێتەوە و دەڵێت نا ئەو ناونیشانە جوان نییە “مام کانەبی كه‌ تا ئێستا بێژنە،”

نا ئەمەشیان جوان نییە دوایی قەیرە کچ و پیرێژنی لادێکەیان هەموویان دەیکەن بە هەرا و بەرۆکی مام کانەبی بەرنادەن، ئەو ڕۆژنامەنوسەی کەوا بە دزییەوە ڕۆژێک پێش ئەوە چوو بوو بۆ لای و بابەتەکەی پێ گێڕابووەوە و حاجی کانەبی عەرزی حاڵی خۆی کردبوو بۆی، گووتی بنوسم؛ “مام کانەبی و دۆستایەتی لە مێژینەی لەگەڵ ژنە جنۆکەکاندا.”

 

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین