مۆدێرنە ئازادی و ئەقڵانیەتی بۆ بەرھەمھێنانی توندڕەوی ئیدیۆلۆژی بەکارھێنا سمکۆ موحەمەد دیالۆگ 10/10/2020 16 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
نهوشیروان موستهفا لهپهیامهكه تێگهیشت! ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 08/09/2016 1 min read0
لە تەلارسازیی شارستانییانەوە بۆ “هەیكەلسازی”ی بێ كولتور ڕێبوار سیوەیلی فۆلیتۆن 17/01/2024 18 min read0
دیوانی `بەو ڕێیانەدا تێپەڕیم` ی شاعیر `نەژاد عەزیز سورمێ` بڵاوبۆوە كولتور مهگهزین شیعر 02/12/2023 1 min read2
هارۆڵد پینتهر، شانۆیهكی سیاسی و گهمهی دهسهڵات لای هارۆڵد پینتهر دانا ڕهووف کتێب 13/09/2015 1 min read0
کورد و مەسەلەی فەلەستین، دوای پەنجاو چوار ساڵ لە گۆڤاری ڕزگاری كولتور مهگهزین پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 09/12/2023 5 min read0
ماڵە کارتۆنیەکەی هەرێم، یان خوێنەرە حیزبییە کارتۆنیەکان ئیسماعیل حهمهئهمین پرسی ئێستا! 26/03/2023 6 min read0
لە شکستەوە بۆ شانازییکردن بە شکست، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بنەماکانی گوتاری کوردایەتی و عێڕاقچێتیی پێشڕەو موحەمەد پۆڵهتیک -كولتوری سیاسی 28/05/2022 31 min read28
گەمەی هونەری و زمانی لە [ئەی یار]ی بەختیار عەلیدا وەک موعجیزە پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 15/04/2024 8 min read0
پێویستی شیعر و نرخزانی و ختووکەدانی چات جی پی تی پێشەوا کاکەیی ڕۆژمێری ئەدەبی 20/03/2024 9 min read0
`ژن، ژیان، ئازادی` بەرەنگاربوونەوەی باری باو ئازاد حاجی ئاقایی گوتاری فەلسەفی-فیکری 08/10/2022 15 min read6
فۆکۆ، مێینەیی و بەمۆدێرنکردنی دەسەڵاتی پاتریارکی كولتور مهگهزین سندوقی فەلسەفی 21/07/2022 45 min read23
نهزهند بهگیخانی: پیاوسالاری و هاوكێشەی دهسهڵات 1 كولتور مهگهزین گوتاری فیمینستی 21/11/2016 7 min read0
كولتور مهگهزین مووە زیادەکانی ڕیش و سمێڵم چاكکرد و بە فڵچە بچکۆلەکە کەوتمە پاککردنەوەی مەکینەی ڕیش چاکكردنەکەم، دواتر خستمەوە ناو چەکمەجەی مێزی دەستشۆرەکە. لە ئاوێنەکەدا سەیرێکی سیمای خۆمم کرد، بەخێرایی و چەند جارێک دەستم بە ڕیش و سمێڵمدا هێنا، ئەو کەمە مووەی بە ڕیش و سمێلمەوە مابوو کەوتنە ناو حەوزی دەستشۆرەکەوە. هەروەکو کاری ڕۆژانەم، دەستم برد بۆ خەڵاتەکە، تاکو ئاوەکە بکەمەوە و دەموچاوم بشۆم و مووەکان بەناو سۆندەی ئاوەڕۆکەدا بڕۆن و دەستشۆرەکە پاک بکەمەوە. لە خۆڕا هەستێکی سەیر بە دەرونمدا گوزەریکرد، کەمێک لە مووە سپیەکانم ڕامام. دێڕە شیعرێکی (موحهمهد عومەر عوسمان) کەمێک ڕایوەستاندم، لەبەرخۆمەوە گووتم، (داد بۆ خوا دەبەم نەهێڵێ بمرم، تاخامەم زامم دەهۆنێتەوە وەکو چۆن ساڵان بە تاڵی سپی، یادی لە قژما دەنوسێتەوە) خەیاڵێکی سەیر بە هۆشمدا هات، باشە سەردەمانێکی زۆر ئەم مووانەش بە تاریکی دەورە درابوون، یاخود دروستتر بڵێم لەناو تاریکیدا دیل کرابوون، عهشق کە بۆ من ئازار و مەینەتی هێنابێت، دەگونجێ بڵێم بۆ ئەمان کلیلی ئازادی بووە و ڕووناکی هەمیشەیی پێبەخشیوون؟ نازانم … Carol Shepko saved to Women in WhiteExquisite 1916 Bride لە ئاوێنەکەدا دووبارە لە خۆمم ڕوانی، دەموچاوم سوورهەڵگەڕابوو، تووشی تەنگژەیەکی دەروونی تەواو هاتبووم، بەخێرایی ڕۆیشتمەوه ژووری نوستنەکەم و سندوقە تایبەتەکەمم دەرهێنا. پێموایە زۆرێکمان خاوەنی لەم جۆرە سندوقانە بین، یاخود ڕەنگە سندوق نەبێت جانتایەک یاخود کیسەیەک بێت. کە شتی تایبەتی خۆمانمان تێداهەڵگرتووە. کردمەوە گەلێک شتی تێدایە، بەڵام ئەو نامەیەی چەندین ساڵ لەمەوپێش نوسیبووم، نامەیەک کە لەسەر کاغەزێکی زەرد نوسراوە، هێندە ناسک بوو، خەریک بوو هەڵدەوەری، دەرمکرد و کەوتمە خوێندنەوەی. (تۆ لەگەڵ کیژێکدا هاوسەرگیری دەبەستیت کە چەندین ساڵە ئەوینداری منە، لەچەندەها جێژوواندا پرچەکانیم شانەکردووە و مەلی پەنجەکانم لەسەر پیانۆی سینەی گەلێک جار ئاوازی ئارەزوویان ژەنیووە، چوار ساڵ هۆش بیری داگیرکراوی ئەوینی من بووە.) ئەم کورتە نامەیەم چەندین ساڵ لەمەوپێش و لە تەمەنێکی گەلێک گەنجیدا، لە شەوگارێکی تاریک و خامۆشدا لە دوای هەڵچوونێکی ئێجگار ڕقاوی نوسی بوو. ئێستاش و هەتاکو ئەم ژیانە بەجێدەهێڵم ئەو پاش نیوەڕۆیەم بیرناچێتەوە، کاتێ لە زانکۆ بانگی کردمە ڕاڕەوەکەوە و هەواڵی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکەی پێدام. ڕاستەوخۆ جێمهێشت، تەنانەت بە یەک وشەش چییە لەگەڵیدا نەدوام. لە لاچەپەکێکدا دانیشتم و جگەرەیەکم داگیرساند و خەیاڵ بردبومیەوە، چاوم لێبوو لە دوورڕا ئارەزووی دەکرد بێتەلام، بە دەستەکانم ئاماژەیەکم بۆ کرد کە نەیەت، دروست گەڕایەوە. لەوێدا بڕیارمدا شەوێ ئەو نامەیە بنوسم و بیدەمە هاوژینەکەی. شەو لە کەشێکی باراناویدا، لە ژوورەکەمدا سەرجەم گڵۆپەکانم کوژاندەوە و چرایەکم داگیرساند ئەم نامەیەم نوسی، لەم چەند دێڕە زیاتر نەمتوانی بنوسم، دەموچاوم سوورهەڵگەڕا، عارەقەم دەکرد، هەستام گڵۆپەکانم هەڵکرد و چووم دەموچاوم شۆرد، کەمێک خۆم فێنک کردەوە. جگەرەیەکم داگیرساند هەستم بە کەمێک ئارامی کرد، فریشتەیەک لەناخمدا پڕ بە گەرووی هاواری کرد (خۆشەویستی) تەواو هەموو لەشم ڕاچەنی، مووەکانی جەستەم گرژبوون. ساردیەکی تەواو جەستەی داگیرکردم، لەناخمدا هەستێک گووتی ئەمە کاری عاشق نییە، ڕامام ڕامام لە کاتژمێری ژوورەکە، چون دڵنیابووم ئیدی چرکەساتی کامەرانی لەژیانی مندا نامێنێت تا لێی ڕابمێنم. دەبوو کارێک بکەم ئەگەرنا هەستم دەکرد جەستەم دوو لەت دەبێت، نامەکەم هەڵگرت. لەو کاتەوە کە نوسیم و هەڵمگرت هەتاوەکو هەفتەی پێشوو، ئەوە یەکەم جار بوو خوێندمەوە. کە نزیکەی پەنجا ساڵێک دەکات، لەگەڵ ئەوەدا کە لەم هەموو دەربەدەری و ئاوارەیی وکۆچ و غوربەتەدا پاراستوومە. لەجێی ئەوە هۆنراوەی (لەدەستم دێ)م نوسی، ئەمیان تەنها بۆ مەعشوقەکەم بوو تاوهکو تەواو توشی ئازاری ویژدانی بکەم و ئەم ئازارە لەنێوان خۆماندا دابەش بکەین، چۆن ڕۆسۆ دەڵێت؛ هەمیشە ویژدانی تاوانبار تۆڵەی بێتاوان لەتاوانبار دەکاتەوە … ئائەم هۆنراوەیەم نوسی و بڵاومکردەوە، وەلێ نهێنی کەسێتییەکەی تاوهکو ئێستا و تاوهکو مردن هەردەپارێزم. هەفتەیەک بەر لە گەڕانەوەم، توشی ئەم دۆخ و حاڵە دژوارە بووم، نازانم لەلایەن ئەم هەموو هونەرمەندەوە کرایە مەقام، کرایە گۆرانی، هێندەی ئەم ماوەیە دەروونی نائارام نەکردووم، هەرئەمەش هۆکاری هاتنەوەو ئەم سەفەرەم بوو تاکو لەو دۆخە ڕزگاربم. لە شەوێکی درەنگ وەختدا، لە بناری بەرانان، لە گوندی هەزارمێرد، لەدوای دەمەتەقێ و گفتوگۆیەکی دوورودرێژ دەربارەی ئەدەب. دوای ئەوەی دیوەخان بە تەواوەتی چۆڵ بوو، تەنها ماینەوە بۆ پشوودان چوینە ژووری تایبەت، ئەم چیرۆکەی بۆگێڕامەوە. کەمێک لێی ڕامام و گووتم؛ تۆ ئەهریمەنی ناو ناخی خۆتت زۆر لەمێژە کوشتووە، هۆی ئەوەیە ئەمێستا ڕەنگی فریشتەت گرتووە … زەردەیەکی کرد، دواتر ئاسوودە هەردووکمان خەوتین. تایبهت بهكولتور مهگهزین