پێرفۆرمانس ؛ ژنیکی ڕووت لە سەرداخێک، پەرتکردنی پەرتبوو !

Loading

فۆتۆ گاردیان ؛ پۆپی جاکسۆن لەکارێکی پێرفۆرمانس ١ ی نۆڤبەر ٢٠١٥ ؛
فۆتۆ گاردیان ؛ پۆپی جاکسۆن لەکارێکی پێرفۆرمانس ١ ی نۆڤبەر ٢٠١٥ ؛

 

 

(پۆپی جاکسۆن   Poppy Jackson ) ئەو ژنە هونەرمەندەی   بەڕووتی لەسەر  داخێک *  بەڕووتی  خۆی نمایشکردووە . لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (گاردیان) لەژمارەی  ٢ ی نۆڤمبەردا  پێیوایە ؛  ئەم کارەی مسز جاکسۆن دەرچوونێکە لەو نەریتەی کە هونەری پێرفۆرمانس تەنها لەژوورە داخراوەکان و شتە ڕەقەکاندا بکرێت. هەروەها پەرتکردنی ئەوەی کەپەرتبووە .

بەپێچەوانەی ئەمە ڕایە   ڕۆژنامەی بۆلیڤاری (دیلی مەیل) لەو بڕوایەدابوو؛  ئەمە جۆرێکە لەستریبی  ڕووتی بەناوی هونەرەوە…هەروەها ڕۆژنامەکە باس لەکۆنسێپتی جێندەری ئەم کارە دەکات لەماڵپەڕی  ژنە هونەمەند پۆپی جاکسۆن وەریناگرتووە؛  وەک (پراکتیکردنی ئەکتیڤستیەکی جێندەری لەڕێگەی پێرفۆرمانسێکی جەستەیی) پێناسەکراوە.

بەگشتی ئەم ئەکتە پێرفۆرمانسیە چ لەگاردیان و دەیلی مەیل و میرۆر  گۆشەنیگای خۆیان هەبووە، هەندێک پێیوایە ئەمە هیچیتر نییە جگە لەسەرنجڕاکێشانی هەرزان نەبێت بۆ جەستەی ڕووتی ژن وەک کاڵایەک و ئۆبێکتێک، بەڵام هەندێک ڕایان وەهایە کەئەم تێکدانی ئەوە تێکچووە یان پەرتکردنی پەرتبووی ڕۆژانەیە، یان ژیانەوەی ڕۆژانە ژیانە لەدووبارەبوونەوە .

 لەدواجاردا وەک (کولتور مەگەزین) دەربارەی ئەم (ئەکتیڤیستی جەستەیی و  جێندەریە)   دەڵێین؛ ئیدی ئەوەیە هونەری پێرفۆمانس، نمایشکردنی شتێک لەنێو شتێکی دیکەدا بۆ گەیشتن بەگۆشەنیگایەکی نوێ،  بۆچی نا؟! با بیروڕاکان ئازاد بن لەم کارەدا .

ـــ  پوپی جاکسۆن لە ڕۆژی یەکی نۆڤمبەری ٢٠١٥ لەسەر داخی London’s East End بۆ ماوەی  چوار کاتژمێر بەقاچ داچەقیووی و سەرما و مەترسی بەربوونەوەی لەسەر داخێکی بەرز  وەک ستاتویەک هونەری پێرفۆرمانسی  خۆی  نمایشکردووە.

 

 

 

 

تێبینیەکی زمانەوانی ؛   وشەی سەرداخ مان پیکهێناوە  لەوشەی داخ  Das Dach ؛  ئەم وشەیەمان لەئەڵمان  قەرزکردووە و تەواو لەگەڵ موسیقای زمانی کوردیدا دەگونجێت و  نێزیکە  لەوشەی چەرداخ کەکاتی خۆی لەسەربانەکان  هەبوو ، وەک جۆن هاوڕیمان (توانا ئەمین) باسی لیوەکردووە.

هەروەها  وشەکە   (داخ)  جیای دەکاتەوە لەسەربانی ئاسانی  داخ مانای ( سەربانی سێ گۆشەیی شێوە چەرداخی ).بەم شێوەیە لەچەرداخ و داخی ئەڵمانی ؛ سەرداخ لەمەودوا سەرداخ بۆ ئەم جۆرە سەربانە بەکاردێنین، کەلەهەندیک ناوچە بۆ نمونە (ماوەت ) لەنۆژەنکردنەوەیەیدا  وشەی  (قرمید)  بەکاردێنن کەوشە عەرەبیەکەیە، ئێمە پێشنیازی (سەرداخ ) دەکەین.   (ئیسماعیل حەمەئەمین)

 

 

سەرچاوەکان؛

http://www.theguardian.com/stage/theatreblog/2015/nov/02 *

http://www.dailymail.co.uk/news/article-3298134/I*

 

 

 

 

 مافی بڵاوکردنەوە بۆ نوسەر و کولتور مەگەزین پارێزراوە!
مافی بڵاوکردنەوە بۆ  کولتور مەگەزین پارێزراوە!