ئەنگێلا مێرکل لەگەنجیدا لەم فۆتۆیەدا لەسەر ڕۆخی کەنارێکی FKK کەکورتکراوەی ڕستەی ئەڵمانی ( Freikörperkultur – کولتوری جەستەی ئازاد) وەک مومارەسەیەکی ئازادی جەستە، به‌ڵام لەدژی پۆڕۆنۆگرافیەت بووه و گەڕانەوە بووه بۆ سروشت و جه‌سته وه‌ك چۆن له‌دایكده‌بین، به‌هه‌مان شێوه‌ش هێمایه‌كه بۆ ئاشتیخوازی و هیپیەت كه‌كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕشی ١٩٦٨ خوێندكارانی ئه‌وروپا بوو .
ئەم کولتورە لەم فۆتۆیانەدا خاوەن مێژوویەکی درێژی پڕ لێدوان و گفتوگۆیە. سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌چه‌پی ئه‌ڵمانی Die Linke و نه‌یارانی سیاسی ویستیان ئه‌م فۆتۆیه له دژی به‌كاربهێنن، به‌وه‌ی كاتێك مێركل له‌ئه‌ڵمانیای سۆسیالیستی‌دا ژیاوه ئازادتر بووه، وه‌ك له‌ئێستای كه‌سه‌ر پارتی كڵێسا و كریستیانیه‌ته.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م فۆتۆیه‌دا زۆر به‌جوانی مێركل گووتی؛ من ئێستاش به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌ڕووتی مه‌له ده‌كه‌م!
به‌مه‌ش مێركل وه‌ك كریست دیموكراتێك CDU ئاین و ژیان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چیتر خه‌ڵك له‌وه ناترسن كه‌ئاین ڕێگر بێت به‌رامبه‌ر ئازادییه تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش زیره‌كی مه‌سیحیه‌كانی ئه‌وروپایه له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.