ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین

سنوورە ڕاستەقینەکان لەکوێدان؟!


Loading

 

 نوسەر (ئاسۆ جەبار)  لەڕێگەی دەنگی ئەمریکاوە  بەردەوام بوو لەو گفتوگۆیەی لەمەڕ کۆچ و کۆچبەران، بەڵام  لەدیووە قوڵەکە فیکریەکەیەوە کاردانەوەی بۆسەر دونیای ڕۆزئاوا و تەوژمی نوێی ڕاسیسزم لەخۆرئاوا لەبەمبەر مرۆڤی کۆچبەر. ئەمجارەیان لەگەڵ (ئیسماعیل حەمەئەمین) گفتوگۆیەکی شازدە خولەکی ئەنجامداوە.

لەم گفتوگۆیەدا ئیسماعیل حەمەئەمین  بەپێچەوانەی چەند ڕایەکی هاوڕێی نوسەری  (بەکر عەلی)  کەلە ئەڵقەی پێشووی ڕادوێی ئەمریکا  (لینکەکەی لەخوارەوە دانراوە )  کە بەکر عەلی سلۆتەردایک و سافرانسکی و تەنانەت ژیژاک دەخاتە  خانەی کۆنزەرڤاتیزمی ڕاستڕەوە و سنوورخوازیەوە ،  ئیسماعیل حەمەئەمین  چەند رایەکی دیکە بۆ ئەم گفتوگۆ ناوازەیە زیاد دەکات.

 

چەند خاڵێک لەم گفتۆگەیەدا؛

ئیسماعیل حەمەئەمین پێیوایە کەسێ فانتازیا لەکۆچکردندا کاری خۆیاندەکەن؛

یەکەم:  فانتازیەکەی ئەنگێلا مێرکلە کە (کولتوری پێشوازی)  پەنابەرانە لە وێستگەی شەمەندەفەرەکانەوە پەخشی دەکاتەوە بۆ کەسی کۆچبەر.

دووهەم: فانتازیای کۆچبەر کەپەلەیەتی ببێت بەو پاڵەوانە گریک و ڕۆمانیەی دوای گەشتێکی مەترسیدار  پێشوازی سەرکەتوویەکی  لێبکەن .

سێهەم: فانتازی قاچاخچیە کەکار لەسەر ئەم دوو فانتازیە دەکات بۆ ئەوەی سواری چوپ و کەشتی شکاویان بکات.

  • ئیسماعیل حەمەئەمین ڕەخنە لە هاوڕیی بەکر عەلی دەگرێت و دەڵێت؛ سلۆتەردایک باس لەداخستنی سنوورێکی دیکە دەکات  کە سنوورەکانی درۆی نیولیبررالیزم و کاپیتالیزمی وەحشیە . هەڵەیەک لەدەکەین لەتێگەیشتن لەفاکتەکان، سافرانسکی و ژیژاک و سلۆتەردایک بەپێوانەی ڕۆژنامەنوسەکانی دی ڤێلت و فرانکفۆرتە ئەلگامینە پێوەر بکەین.

  • سنوورە ڕاستەقینەکان لەکوێدان؟؛ ئەڵمانیا دیواری بەرلینی ڕووخاند ، بەڵام سنووری بەهێزی ڕۆحی لەنێوان ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا و ڕۆژئاوا بوونی ماوە. سنوورەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا کرایەوە بەسەر یەکتردا، بەڵام بۆ هەژارکردنی یۆنان و پەکخستنی سێکتەری گشتی بوو لەو وڵاتانەدا. سنوورەکانی باشووری کوردستان  کە دێگەڵەیە وەک جوگرافیای سیاسی هەڵگیراوە بەڵام لەڕاستیدا بوونی بەهیزتر بووە لەجاران …بەکر عەلی دەبوایە ئاماژەی بەوەبکردایە بۆجی سلۆتەردایک ئیستا باس لەسنوورەکان دەکات !

  • ئەوروپا هەر دە ساڵ یان پانزە ساڵ جارێک سنوورەکانی دەکاتەوە بەڵام بۆ بەدەستکەوتنی سوپایەک لەکرێکاری هەرزان ….هتد

ئەمەو زۆریتر  فەرموون لەم لینکەدا؛

 https://www.dengiamerika.com/a/3193411.html

 

  • بۆ گویگرتن لە ڕاکانی بەکڕ عەلی دەربارەی هەمان بابەت سەردانی بەشی فەلسەفی یان فۆیلیتۆنی کولتور مەگەزین بکە.

تایبه‌ت به‌ كولتور مه‌گه‌زین