پرۆژەی هونەری ( Argue-Object & Place ) پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ( ناز حکیم، یوسف ساڵح، زامۆئا داراغا ، یوسف ساڵح ) بوو . له‌ڕۆژی شەممە به‌رواری ٧ـ ١ـ ٢٠١٧ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، له خانووە ڕووخاوەکەی بەرامبەر (ئەمنە سوورهکە) لەسه‌ر سووچی ترافیک لایتەکە – نمایشكرا.
ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌رچوون بوو لهكۆنسێپتی (پێشانگا له‌شوێنی فه‌رمی) هه‌روه‌ها ڕیزپه‌ڕی شوێنی فه‌رمی ده‌كات، كه (هونه‌ری فه‌رمی) له‌ڕێگه‌ی بیروكراتیهتهوه كۆنسێپتی خۆی به‌سه‌ر شێوه‌كار و پێرفۆرمانیستدا ده‌سه‌پێنێت. به‌دیوێكی تردا، ئه‌م پڕۆژه‌یه دیووه هه‌ژاره‌كه‌ی هونه‌ری ڕه‌سمی ده‌خاته ڕوو كه‌ته‌نها ده‌توانێت نمایشی خۆی بكات له‌ڕێگه‌ی هۆڵی پێشانگای وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، كهلهبنهڕتدا بۆ مه‌رجه‌كانی هۆڵی پێشانگایان تێدا نییه.
ئه‌م گروپه له‌هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار و پێرفۆرمانست دونیابینیه‌كی دیكه و مانایه‌كی دیكه‌یان به‌خشیووه به‌شوێن، به‌چه‌مكی جوانی له‌شوێندا، به كایه‌ی كراوه، به به‌تاڵایی و شتبوون، به ئۆبێكت و حونجهتكاری ناو زمان…ئه‌مه‌و زۆریتر ، جێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی ناوازه‌یه. له‌م دیداره تهلفیزۆنیهی به‌رنامه‌ی (ئارتۆگرافی – كه‌ناڵی كوردسات) شێوه‌كار (زاموا داراغا) و نوسه‌ر (ڕامیاڕ مه‌حمود) و ( ناز حه‌كیم ) و (یوسف ساڵح) له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌دوێن ؛

ڕێنوس و خاڵبه‌ندی تایبه‌ته به‌نوسه‌ر خۆی