سیاسەت و درۆی ئۆرگانیزەکراو 11
بیڕوڕاکان و گۆڕانکاری
ئیدی له‌نێوان بیروڕاکان و ڕاستیه‌کانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌دا په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌یه پێویستی به‌دۆزینه‌وه‌ی توخمه پێکهێنەرەکانێتی، پێویستی بهههڵوێستهکردن هه‌یه له‌سه‌ری بۆ که‌شفکردنی میکانزمی کارکردنی. من پێموایە لەو گۆشەنیگایەوە قسه‌کردن له‌سه‌ر گۆڕانی واقعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دەبێته پڕۆژه‌یه‌کی مومکین. دەکرێت هێشتا بڕوا بەو گوتەزایەی (کاڕڵ مارکس) بهێنین، کە فەلسەفە توانای گۆڕێنی دنیای هەیە. هه‌روه‌ها (هانا ئاڕێنت) له‌م تێزه‌دا له‌و بڕوایه‌دایه؛ که‌سیاسه‌ت ده‌توانێت ژیان بگوڕێت. له‌وبڕوایه‌دایه له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ته‌وه کۆمه‌ڵگه‌کان ژیانی خۆیان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه ناکرێت له‌گه‌ڵ باسکردنی (هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌کان) ، له‌گه‌ڵ باسکردنی بیروڕاکاندا باس له‌سیاسه‌ت نه‌که‌ین.
لێرەوە پەیدابوونی فیگوری سیاسی جیدی، لهههقیقهته ئهقڵانیهکانهوه له‌دایکده‌بێت و له‌به‌شێکیدا ئەکتەری ڕاستەقینەی گۆڕانی دنیایه به‌ره‌و باشتر و ئازادانتر. ئه‌م بکه‌ره خۆی لەنێو هەقیقەتە ئەقڵانی و ڕیالستیەکاندا فۆرمولە دەکاتەوە ودەتوانێت ببێت بە (بکەرێکی سیاسی) ڕاستەقینە. لێره‌وه کۆی قسه‌ی من دژی سیاسی نییه به‌قه‌د هێنده‌ی دژی (درۆی ئۆرگانیزه‌کراوه) که‌له‌پشت فاشیزم و سوستێمی تۆتالیتاریزمه‌وه وه‌ستاوه .
بێگومان ئه‌وه ئه‌قڵانیه‌تی سیاسیه که‌ئه‌و جیاوازیه له‌نێوان سیاسه‌ت و درۆدا ده‌دۆزێته‌وه و کاری له‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌وه ئهقڵانیهتیه خۆی لهههقیقهته ڕیالستیهکان نێزیک ده‌خاته‌وه، له‌پێکهاته و جوڵه و دنیای ناوه‌وه‌ی ڕاستی کۆمه‌ڵگه تێده‌گات و هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵانیه‌تی سیاسی دنیایه‌ک بگۆڕێت کهدێر زه‌مانێکه بوونی هه‌یه، به‌دونیایه‌کی دیکه‌ی جیاوازی خه‌یاڵبۆکراو. درۆی سیاسی و درۆی ئۆرگانیزه‌کراو له‌وکاته‌وه ده‌ستپێده‌کات کهههقیقهته ئه‌قڵانیه‌کان دەبنە بیروڕایەکی سیاسی ناجۆر، بەپێچەوانەی جەوهەری خۆیانەوە بەکاردەبرێن. زۆر جار گروپه سیاسیه‌کان له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌قیقه‌تی ئهقڵانیهوە ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌ک بۆ خۆیان زامنده‌که‌ن، ناپلیۆن و ڕۆپسپێر و مارا و چه‌نده‌های وه‌ک ئه‌وان باشترین نمونه‌ی مێژوون، به‌ڵام نقومبوونیان له‌نێو دونیای خۆیاندا، خوماربوونیان به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانیان (نامۆبوونێکی سیاسی) لێ که‌وته‌وه، له‌دواجاریشدا نشوستی گه‌وره‌ی به‌دوادا هات.
شەڕ لەنێو هەقیقەتە ئەقڵانیەکاندا
لەدنیای کوردی‌دا چەمکێکی قورسی ئه‌قڵانی هه‌یه کە له‌سیاسه‌تدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌و به‌ناوی (گۆڕان) و گۆڕانکاری له‌ژیاندا خۆی نمایشده‌کات. ئەم چەمکە لەجەوهەردا، دەتوانین وەک بیروڕایه‌ک که‌له (هەقیقەتێکی ئەقڵانی) سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتووه سەیری بکەین، کەپابەندە بەچەند چەمکێکی گه‌وره‌ی وەک (مۆڕاڵ، چاکه خراپه، درۆ و ڕاستی و هه‌قیقه‌ت و ڕاستگۆیی…هتد ) به‌گشتی خۆی له‌پرسیاری (ئیتیک و مۆڕاڵ) به‌رجه‌سته ده‌کات.
ئه‌م چه‌مکه فه‌لسه‌فیانه له‌سوکراته‌وه تائه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م گفتوگۆی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فی و فیکریدان، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا سیاسه‌ت به‌درێژایی مێژوو خه‌ڵكان هاتوون و کردوونی بهبیروڕاو تێزی سیاسی. له‌م خاڵه‌وه هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌کان که ئایدیا و تێزهفهلسهفیهکانن دێنه کایه‌کی دیکه‌وه کهکایهی دروستکردنی بیروڕایه، له‌وێشه‌وه بۆ دروستکردنی وێنه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌ت، مانای دروستکردنی ده‌موچاوه بۆ خۆت. به‌ڵام له‌کوێدا ئه‌م ده‌موچاوه ده‌بێت به‌ماسک و له‌کوێدا ماسک توانای به‌رده‌وامیدانی هه‌میشه‌یی شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه، ئه‌مه ڕووداوه‌کان دیاریده‌که‌ن و جوڵه‌ی مێژوویی و درۆی ئۆرگانیزه یان ڕاستگۆیی له‌سیاسه‌تدا بهدهریدهخات. به‌تایبه‌ت کاتێک سیاسه‌ت له قسه‌کردنه‌وه ، له‌هاواری ناڕازهوه، ده‌چێته نێو کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و سه‌رچاوه ماتڕیاڵی و وزهبهشهرییهکانی به‌رده‌ست ده‌که‌وێت.
لێره‌وه ڕاست و دروستی سیاسه‌ت ده‌رده‌که‌وێت کاتێک لهههقیقهته ئهقڵانیهکانهوه بیروڕاکانی خۆی وه‌رگرتووه‌و ئه‌و پرسیاری ڕاستگۆییه ساڵانی کورسی وه‌زاره‌ت وحکومه‌ت وکارکردن بۆ پڕنسیبه‌کان له ژیانی پراکتیکیدا ڕاستی یان پێچهوانهوهیان ده‌رده‌خات. به‌گشتی چه‌مکه سیاسه‌کان کاتێک له‌پرسی (هه‌قیقه‌ت ، ڕاستگۆیی ، ئه‌خلاق و مۆڕاڵ) نێزیکدهبنهوه، له‌ژیانی ڕیالستیانهدا خۆی لەئەخلاقی سیاسی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی پراکتیکیدا دەبینێتەوە. خۆی لەو بەها گرنگانەدا دەبینێتەوە کەپابەنده بەپڕۆسەی گۆڕانکاریەوە، نه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕانکاڕی.
پرس له‌مه‌ڕ مۆدێلی گۆڕانکاری
بۆنمونه گۆڕانکار ئه‌و که‌سه‌یه به‌دیدی من، که‌کۆی بەها ئەخلاقیە باوەکانی کۆمەڵگە دەخاتە ژێر پرسیارەوە، هەر لەبەها ئاینیەکانەوە کەدەیانەوێت کۆمەڵگە لەڕوانگەی خۆیانەوە ڕێکبخەنەوە، تادەگەنە ئەو بەها ئەخلاقیانەی یاساکانی شه‌ریعه‌و باری که‌سێتی تاده‌گاته به‌هاکانی خێڵهکاتی و نێرسالاری و فالوس سێنتریزم. له‌وه‌ته‌ی مێژووی کورده به‌ده‌ست ئه‌م نه‌گۆڕانه‌وه( خێڵ و مه‌لای سیاسی و باوکسالاری) ده‌ناڵێنێت و هۆکاری شکستی یه‌ک له‌دوای سیاسه‌ته له‌به‌دیهێنانی پێشکه‌وتن له‌کۆمه‌ڵگه‌دا و ته‌نانه‌ت شکستی ئه‌وه له‌پێکهینانی چه‌مکێک بۆ نه‌ته‌وه به‌ده‌ر له خێڵ و مه‌لاو سیاسی باوکسالار.
به‌ڵام ئایا ئه‌م پرسه چۆن تاوتوێکراوه و ده‌کرێت وکامه بڕگه‌ی یاسایی وده‌ستوری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ده‌بێت؟! ئه‌مه پرسی ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕانکاڕیه به‌ڕای من له‌کۆمه‌لگه‌ی کوردی‌دا؟
با چه‌ند نموهیهک بهێنینه‌وه. بۆ نمونە ئایا دەبێت ئەخلاق هەر لە (ڕەهەندێکی سێکسوالی) و ڕەگەزەی نێر‌و مێینەوە گەمارۆ بدرێت، (شه‌ره‌ف) هه‌ر له‌سێکسدا پێناسه‌ی گه‌وره‌ی خۆی وه‌ربگرێت له وەک چۆن لەئایندا له‌سێکس و په‌یوه‌ندیه سێکسوالیهکاندا گەمارۆدراوە؟ چۆن ده‌کرێت ئه‌م ڕوانینه بۆ شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت، گه‌ر خه‌می ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان و ده‌سه‌ڵات ئه‌م پرسه‌مان پێ کپبکاته‌وه و خه‌فه‌ی بکات. که‌واته گۆڕانکاریمان ده‌وێت یان ده‌سه‌ڵاتی ته‌قلیدی کامیان؟!
نمونه‌یه‌کی دیکه له‌م مۆدێله‌دا ئه‌وه‌یه که باسکردن له‌گۆڕانکاری و بوون به فیگوری (گۆڕانخواز) کهوشهیهکی گه‌وره‌یه، مانای ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌م پرسانه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه نه‌ک بیانچه‌سپێنێت و جه‌ختی له‌سه‌ر بکات! که‌واته ئه‌م بیروڕایه له‌کوێدا له‌گه‌ڵ (هه‌قیقه‌ته ئهقڵانیهکاندا) یه‌کده‌گرێته‌وه؟
ئایا ئێمه ئه‌م فیگوره، یان ئه‌و سیاسیی و بکه‌ره سیاسیه‌مان هه‌یه کهسهرکێشی گۆڕانکاڕانکاری بکات له‌م چه‌مکه ئه‌خلاقیانه‌دا، یان ڕاکردنه به‌دووی کایه‌کی ده‌سه‌ڵاتدا ؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌رکی ئه‌و چه‌سپاندنی ئه‌و (سه‌وابته ئاینیه‌کانه) که هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ زیاتره هه‌ن ، که‌واته سیاسه‌ت له‌کوێی پێشکه‌شکردنی مۆدێلێکی دیکه‌ی گۆڕانکاریه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا.؟! کامه‌یه کلتوری نوێ له‌نێو په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ڕۆشنبیریه‌کان، هونه‌ر، کامه مۆدێله ده‌بێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت؟!
یاخود پرسیار ده‌که‌ین چۆن په‌یوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئازاد ده‌بن لهکۆتهکانی ئاین ودواکهتوویی چه‌ند سه‌ده‌یه، چۆن بیانگۆڕین ؟ که‌واته چۆن باسی ئازادی بکه‌ین، کاتێک باس له‌گۆڕینی بنه‌ما ته‌قلیدیه کۆنزهرڤاتیزمهکانی کۆمه‌ڵگه نه‌که‌ین، باسی ئازادی نێرومێ و سێکسوالیه‌ت و سته‌می پیاوسالاری سیاسی نه‌که‌ین؟! گه‌ر په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئازادبن و له‌نێو ئازادی‌دا ڕیکبخرێن، ئه‌ی ڕۆڵی جێگیره ئاینینهکان چییه؟!
گه‌ر کار بۆ (سه‌وابتی ئیسلامی) بکرێت ئه‌ی که‌واته پرسی ئازادی له‌کوێدایه و چی ده‌گۆڕێت به‌پێی چه‌مکی گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی کوردی‌دا ؟ لێره‌وه پرسی گۆڕان و گۆڕانکاری له‌م پێوانهکاریهوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له‌و پێوانهکاریه پراکتیکیه‌وه ک به‌راوورد ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌ته ئه‌قڵانیه‌کان. بێگومان نابێت ئه‌وه له‌بیربکه‌ین که سیاسه‌ت له‌زۆر پێچدا پرنسیبه باڵاکانی ئازادی ده‌کاته کۆچی قوربانی ڕێکه‌وتنه ستراتیژی و سیاسیه‌کان،.
پرسیاریکی تر ئه‌وه‌یه که‌چۆن قسەکردن لەسەر ئەخلاق لەوەعزەو سزای ئایینیەوە بهێنرێتە دەرەوە بۆ کایە فراوانەکانی دیکەی وەک پەیوەندی مرۆڤ بەسامانەوە، بەدەوڵەت و کۆمەڵگە و ویژدانی کارکردنەوە؟
دەبێت چه‌مكی گۆڕان وەک چەمکێک ئەم بەهایانە لەچوراچێوە تەقلیدیەکانی بهێنیتە دەرێ. ئەخلاق تەنها پابەند نەبێت بە پرسی جێگیر ئاینییه‌کان و سهوابتهکان بەڵکو قسەکردن بێت لەسەر کۆمەڵگە و نەتەوە و زامنکردنی تاکڕەوی و ئازادی جەستە و کولتوری لێبورده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی . گه‌ر ئه‌وه ڕوونه‌دات ئه‌وا پرسی مۆڕاڵی گشتی گۆڕانی له‌چوارچێوه‌ی مۆدێله ئهفغانیهکهیدا ده‌مێنێته‌وه….
(ماویه‌تی )