موحەمەد عەلی کلای ماڵئاوایی لەدونیا کرد!

389

alijpg

ئەمڕۆ 04.06.2016  (موحەمەد عەلی کلای)  لەتەمەنی  حەفتاو چوار ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کلای تەنها پاڵەوانێکی جیهانی بۆکسین نەبوو ، بەڵکو خەباتکارێکی دژە دیکتاتۆریەت و ڕەگەزپەرستی و توندڕەوی بوو لەئەمریکا و جیهاندا.

کلای لەڕێگەی وەرزشەکەیەوە هەمیشە پەیامێکی دەدا بەدونیا کەوەرزش نامەیەکە بۆ ئازادی مرۆڤ لەگەڵ جەستەی خۆیدا و  هێزیکە بۆ دۆزینەوەی جەستەی خۆت  بەبێئەوەی بهیڵێت پارە یان دەسەڵات بتکەن بەمارکە، وەرزش مارکەیە، بەڵام مارکەیەکە بۆ ئازادی .

لەئەمریکای شەستەکاندا  ڕەگەزپەرستی  فشاری زۆری بۆ کلای  هێنابوو، بەجورێک بەزنجیرەیەک دادگایکردنی ناڕەوادا تێپەڕبوو تاوەکو قەدەغەکردنی ئەوەی بەشدار بێت لە پاڵەوانبازیەکانی بۆکیسێندا.

. ساڵی پار (دۆڵاند ترامپ )  هاتە نیو پێشبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە ، ترامپ گووتی هەموو موسوڵمان و ڕەشەکان لەم وڵاتە دەکەمە دەرەوە ….کلای یەکێک بوو کەنامەیەکی بەناوبانگی نوسی و ئەوەی ڕوونکردنەوە کە ترامپ ئاگای لەئیسلام  و دونیا نییە و موسڵمانی ڕاستەقینە پەنا بۆ زۆرکردن و کوشتن نابات، هەروەها لەونامەیەدا  داوای لەسیاسیەکان کردبوو پێشئەوەی لەسەر مەسەلەیەک قسەبکەن، پێویستە ئاگاییان لێی هەبێت .

کلای لەجیهاندا بۆتە سمبولێک لەسمبولەکانی ئازادی لەدژی جیاکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و  هەمیشە وەک سمبولیکی  دژە ڕەگەزپەرستی دەمێنیتەوە.

 

کورتەیەک  لەژیانی :

زیە‌س مارسیلوس کلای ناسراو بەموحەمەد عەلی کلای لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٢ لە شاری (لویسڤیڵ) لە ولایەتی (کێنتوکی) لە دایک بووە، باوکی کە ھەڵگری ھەمان ناو بوو (کازیەس مارسیلوس کلای) کاری بۆیاخکردنی دەکرد و دایکی  ئۆدیسا کلای  وەک کارگوزار کاری دەکرد. لە ساڵی ١٩٦٣دا ھاتە سەر ئاینی ئیسلام و ناوی خۆی گۆری بە موحەمەد علی کلای  و ناوبراو زیاتر بەناوی موحەمەد عەلی کلای ناوبانگی دەرکرد لەجیھاندا. ڕۆژی 04.06.2016  کۆچی دوایی کرد.

 

 

You might also like More from author

Comments are closed.

error: Content is protected !!