ده‌بێت چی وه‌های له خوێندكارێك كردبێت ڕیسك به‌دواڕۆژی خۆیه‌وه بكات و له‌جیاتی كۆلیژی هونه‌ر ؛ له‌جیاتی Fine جوان ، ئه‌مه‌ی بۆ زیاد بكات Fuck به‌مه‌ش ناونیشانی كۆلیژه‌كه ده‌بێت به (كۆلیژی هونه‌ر گایین) یاخود ده‌كرێت (كۆلیژی هونه‌ره‌كانی فه‌ك ) – لێیی تێبگه‌ین !
نه‌وه‌ی نوێ لهسوستێمه خهڵهفاوهكه ده‌دات كهبهدونیای ئه‌و نه‌وه‌یه نامۆیه، پڕێتی له‌مامۆستای به‌سه‌رچوو و پڕۆفیسۆری حزبی و دكتۆرای ساخته و دادهخواز . ئه‌وه‌ی ئاشكرایه گه‌ر ئه‌م خوێندكاره گرفتیشی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌یتوانی سه‌ربكات به‌ماڵی حزب و حزب بۆیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام باز به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌دات و ناونیشانی كۆلیژه‌كه ده‌گۆڕێت.
له‌مباره‌یه هۆزان مه‌حمود له په‌یچی فه‌یسبوكی خۆی نوسیوویه‌تی ؛
چیا خوێندكاری به‌شی موزیك ئه‌مڕۆ وشه‌ی ( FUCK) ی له‌سه‌ر پلاكاردێك له سه‌ردیواری زانكۆ -كۆلیژی هونه‌ر نوسی.. ده‌كرێ هاوڕا نه‌بین له‌گه‌ڵ وشه‌كه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ته‌واو پڕاوپڕی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه بێت كه خۆی به هێمنی و ته‌نیای و زۆر سیمبۆلیكانه كه له‌وانه‌یه بیهه‌وێت بڵێت كه شه‌هاده‌م ناوێت زانست و فێربوونم ده‌وێت.. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له زانكۆكانی كوردستاندا ده‌كرێ بێخه‌می و كه‌مته‌رخمی و نهزانیهكی سه‌یره له‌ناو زۆرێك له مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیانهدایه..
هه‌ر یه‌كه و به‌وی تر ده‌ڵێت دوكتۆر و پرۆفیسۆر و كۆمه‌ڵێك فیز زل و لوتبه‌رز و نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی حیزبیه‌وه كراونه‌ته زانا و ده‌مڕاست به‌سه‌ر خوێندكاری كورددا.. من ده‌ڵێم گه‌ر خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی كوردستان ده‌یانه‌وێت نه‌بنه به‌شێك له گه‌نده‌ڵی بڕوانامه و ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی حیزبی، پێویسته بێنه ده‌نگ و سوكایه‌تی به فێربوون و خوێندن و به‌ها گه‌وره‌كانی زانست قبوڵ نه‌كه‌ن. ئافه‌رین چیا، به‌م كاره‌ت زه‌نگی ئه‌و خهتهرهت لێدا كه زۆر ده‌مێكه سیستمی په‌روه‌رده و به‌ناو فێركردنی كوردستان خوێندكارانی خاوه‌ن شه‌هاده‌ی بێبه‌ها و به‌تاڵ به‌رهه‌م دێنن…
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئازیزمان (دیدی من ) ڕیپۆرتاژێكی فراانی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌م ئه‌كته بڵاوكردۆته‌وه .
فه‌رموون ؛ دیدی من