-1-
وه‌کو ده‌فته‌ری ماتماتیک
به خواروخێچیی لێت ئه‌نووسم،…..
ئه‌گه‌ر هێنده فه‌رامۆشمکه‌ی
***
به‌قه‌ده‌ر پێڵاوه تازه‌کانم خۆشمئه‌وێی
***
له یه‌که‌م به‌یانیی جه‌ژن زووتر وه‌ئاگا دێم …..
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیرت لێبکه‌مه‌وه
***
وه‌ک جووجه‌ڵه‌که‌م، که مردیت…
هه‌ر به جله‌وه ئه‌تنێژم
***
حه‌ز له کچه دراوسێکه‌مان ئه‌که‌م و
پێی ئه‌ڵێم ،….
که‌ره‌گیان لای که‌س قسه مه‌که!!
***
ده‌ست ئه‌نێم به جه‌ڕه‌سی ده‌رگاکه‌تانا و هه‌ڵدێم،……
که بزانم به پشکۆی هیچ خه‌ونێکی خۆت نامته‌زێنیت!
***
له دووره‌وه جانتاکه‌م فڕێ ئه‌ده‌م و
نامه‌یه‌کم له‌سه‌ره بۆ تۆ؛….
شه‌و ئه‌ینووسم
***
تۆ، زۆپای حه‌کایه‌تم بۆ هه‌ڵئه‌که‌یت و
منی قسه زلیش……
به‌ده‌م خۆ گه‌رم کردنه‌وه‌وه ئه‌ڵێم :
منداڵییم له پیرییم خۆڵاوییتر بووه
***
بنێشتێکی سه‌هم ئه‌ده‌مه ده‌نکه‌که‌م ؛
ئێواره که ئه‌ڕۆمه‌وه،…
پاره‌که‌م نوقسانه، وای!!!
***
به دزییه‌وه جگه‌ره ئه‌کێشم و
له ئاوده‌ستی مزگه‌وته‌کان ئه‌نووسم، ئاخ کچه‌که….!
***
ئاو بۆ میوانه‌کان ئه‌گێڕم،
له‌تاو تۆ، پیاوه‌کان ئه‌په‌ڕێنم
***
به قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ، شاره زه‌رده‌واڵه ئه‌ورووژێنم،….
زه‌ر‌ده‌واڵه‌ی ئارامبه‌خشی خۆشه‌ویستییت !
-2-
له قووڕاوه‌که ئه‌ده‌م، تاکێک جزمه‌م جێئه‌مێنێ و
پڕ به کۆڵانیش گۆرانیی “چه‌ند شیرینه لام”، ئه‌ڵێم !!!
***
ده‌غیله‌یه‌کی بچکۆله دروست ئه‌که‌م ،….
ناشهێڵم تا ئه‌به‌د پڕ بێ له هیچ
***
به دارلاستیکێکه‌وه ؛
له مه‌جلیسی پیاواندا ،گڵۆپی “سوڵح ” هه‌ڵئه‌که‌م !!
***
جووتێک پێڵاوی تاکه‌وتاک ؛
یه‌کێکیان، بزماره درێژه‌کانی جه‌نگ و
ئه‌وی تریان….
ئه‌مباته‌وه سه‌ر شه‌وه ڕۆشنه‌کانی به‌رات
***
ئه‌چمه سینه‌ما، فلیمێکی ڕووت..ڕووت ، خۆش..خۆش
که بۆم گێڕانه‌وه پڕی ئه‌که‌م له شه‌ڕه ته‌قه !!!
***
به دیار فڕینه‌کانی “میکی ماوس”ه‌وه،….
بێ ئاگا ، په‌لکه ڕزیوه‌کانی سیاسه‌ت له ته‌نیشتم به‌ر ئه‌بنه‌وه
***
به سواری پاسکیلێکی کرێوه،…..
“ئێستا” ئه‌که‌م به ژێره‌وه!
کانوونی دووه‌م و شوباتی 2012
ئه‌ڵمانیا/ کۆلن