(دكتۆر شاكیری) پیاوێك لهسهدهیهكی تره‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته نێو سه‌ده‌ی بیست یه‌ك و ده‌یه‌وێت وه‌ك دیۆگینی سینۆپی و وه‌ك سوكراتۆس لهبازهڕاكاندا وانه‌كانی هه‌قیقه‌ت و ئازادی و جوانی بهخهلك بڵێته‌وه. شاكیری مۆدێلێكه لهسهدهیهكی كۆنه‌وه هاتووه بۆ سه‌ده‌یه‌كی مۆدێرن كه‌مرۆڤ ئه‌و شته‌ی ونكردووه كهپێدهڵێت ( دڵگه‌رمی ) بۆ دونیا .
دڵگهرمیزم (حماس – enthusiasm / enthusiasmus ) ئه‌و هێزه پڕ وزه‌یه بۆ پڕكردن به‌ژیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌میشه لهمهشقدا بێت به‌چه‌مكه سلۆتهردایكیهكی، ده‌بێت دونیا وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی دڵگه‌رمی ته‌ماشا بكه‌ین. له ههرزهكارو گه‌نج و منداڵه‌كانه‌وه فێرده‌بین كه چۆن هه‌موو شتێك كه‌ده‌یكه‌ن له‌لایان سه‌رنجڕاكێشه، ئاوه‌ها دونیا هه‌میشه سه‌رنجڕاكێش بێت لامان.
دیاره‌وه له‌وه‌ته‌ی (ئه‌قڵانیه‌تی ماتماتیكی) له‌هه‌ناوی ڕۆشنگه‌ریه‌وه دونیای داپۆشیووه، مرۆڤ له‌ژێر چه‌تری ئه‌م ئه‌قڵانیه‌ته بهرژهوهندخوازیه هیچیتری به‌رهه‌منه‌هێناوه، جگه له‌جه‌نگ و ماڵوێرانی و جیاوازی چینایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ و ژینگه پیسكردن نه‌بێت. ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی له (ئه‌مانوێل كانت)ه‌وه خۆی بهلێوارهكانی لۆجیكی ته‌واو هه‌ڵده‌واسێت، لهئامۆژگاریهكی خراپی (كانت) وه خۆی فۆرمولهكردووه كه؛ (باره سۆزدارییه‌كان نه‌خۆشیه‌كن و مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی مه‌شقكردنی ئه‌قڵانیه‌وه ده‌بێت خۆی لێ قوتاربكات) …
مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست ،مرۆڤی داتاكان و مۆبایله‌كان و سوستماتیكبوونی ژیانه، مرۆڤێكه دڵگه‌رمی بۆ ژیان ونكردووه، هه‌موو شتێك ده‌چێته خانه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زمانی ژماره‌كاندا نه‌گونجێت و مینوس و نوقسان بێت ئه‌وه دۆڕاوه. ئاوه‌ها ئه‌م مرۆڤه لهكهڵهكهبوونی سه‌رمایه‌دا به‌خته‌وه‌ری خۆی ده‌بینیێته‌وه، لهشمهكخۆری و گه‌نده‌خۆری و فاشێۆن و كڕین و فرۆشتنی جه‌سته‌دا حه‌زه‌كانی خۆی ده‌بینێته‌وه، ته‌نانه‌ت كهدهچته دونیای شه‌ڕه‌كانه‌وه حه‌زده‌كات نمایش بكات و ببێت بهفاشێۆنێك له‌سه‌ر فهیسبوكهكان.
من (شاكیریم) بیردێت ، پێش زیاتر له بیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێكه‌وه، من هاریكاری بووم لهپڕۆژهیهكی ناوی نابوو (عیاده‌ی خزمه‌ت به‌خه‌ڵك) من و مامۆستا (تۆفیق عه‌بدول)ی وه‌رگێڕ و ڕوناكبیر به‌شداری ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌و بووین. بڕیاریدا به‌هاوكاری سكرتاریه‌تی مام جه‌لال له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌موو ڕۆژێك لهعهسراندا هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڕێكی هه‌ژاری ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی سلێمانی له‌ژوورێكی قوتابخانه‌دا، وه‌ك دكتۆرێك چاوی به‌نه‌خۆش بكه‌وێت و ته‌نانه‌ت ده‌رمانی له‌سكرتاریه‌تی مام جه‌لال ده‌هێنا و له‌وی دابه‌شی ده‌كرد. له‌و زه‌مه‌نه‌دا به‌تایبه‌ت ١٩٩٢ – ١٩٩٣ خه‌ڵكی له‌ژێر گه‌مارۆی ئابووری و برسێتی ده‌یانناڵاند، دكتۆر شاكیری هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڕه‌كێك و له‌ژوورێكی قوتابخانه‌یه‌كدا به‌خۆی و جانتا ده‌رمان و جانتا پزیشكیهكی ده‌رده‌كه‌وت، وه‌ك خۆی ده‌یگووت ؛ خزمه‌تی به‌خه‌ڵك ده‌كرد.
له‌دوایدا دكتۆره‌كانی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌نێو حزبدا ده‌ستیان ده‌ڕۆیشت ، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی دكتۆر شاكیری دكتۆر نییه و زۆریتر ئه‌م پڕۆژه‌یان شكستپێهانا. دیاره شاكیری نه‌یده‌ویست به‌ناوبانگ بێت ، به‌ڵام ده‌یویست زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه بێت بۆ دكتۆره‌كان ، هه‌ستی به‌نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد ڕۆژ به‌رۆژ وه‌ك كرمێكی ناشرین له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵك گه‌وره ده‌بێت.
شاكیری وه‌ك (دیۆگینی سنۆپی) وه‌هایه كهچرایهكی له‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆدا به‌ده‌سته‌وه گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی له چڵێسی و پاره وه‌رگرتنی بێمانای ئێوارانی دكتۆره بێ ویژدانه‌كان له‌نه‌خۆشی هه‌ژار دووربخاته‌وه، كه‌چی دكتۆر شاكیری به (دكتۆری ساخته) ناوبرا و دژایهتیانكرد، به‌مه‌رجێك له‌خه‌سته‌خانه‌كانی خۆیان تاوه‌كو ئه‌مڕۆش مرۆڤی ساغ كوێر ده‌كرێت و مقه‌ست لهوورگدا به‌جێده‌هێڵن و نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات ده‌كه‌ن بۆ یه‌كێك پشتی وه‌ك گوێزی ساغه، ئیدی نازانین شاكیری دكتۆره ساخته بوو یان ئه‌وان .
ئاوه‌ها شاكیری لهدكتۆریهوه به‌ره‌و خوێندنه‌وه به‌ره‌و گوتاربێژی و به‌ره‌و (دڵگه‌رمی بیناكردن) هه‌نگاوی نا له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، هه‌موو دڵگهرمهیهكی بۆ ژیان ، بۆ كوردایه‌تی، بۆ برایه‌تی و هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی و سۆڵیداریتی و منداڵ خۆشه‌ویستی و ژندۆستی و ژینگه‌دۆستی ونكردووه!
ئێمه‌ی كوردی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات له‌نێو ئه‌قڵانیه‌تی سارد (به‌ته‌عبیری ئادۆڕنۆ ) ده‌ناڵێنین..چه‌نده ساردی میتاڵ و ئاسن له‌دڵماندا ڕۆنیشتووه، چیتر كوردایه‌تی، خه‌باتی چینایه‌تی، خه‌باتكردن ، فێمنیزم ، شه‌ڕ بۆ ئازادی مانا گه‌وره‌كانی دڵگه‌رمی خۆی ونكردووه؛ ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵ لێكراویش خه‌ون بهگهندهڵیهوه ده‌بینیێت.
ئه‌وه‌ی له‌دكتۆر شاكیریهوه فێری ده‌بین سه‌یركرنی به‌رامبه‌ر نییه، به‌وه‌ی ئه‌و چی هه‌یه، پاڕانه‌وه نییه له‌بێگانه كورد بناسێت و دانی پێدابنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لهشاكیری و گوتاره دڵگهرمهكانی له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كانی سلێمانیدا فێریده‌بین، ئه‌وه‌یه، ته‌ماشای خۆمان و ڕۆحی خۆمان بكه‌ین . ته‌ماشای ئه‌و وزه‌یه بكه‌ین لهههناوماندا بوونی هه‌یه كه گه‌نده‌ڵی و ئه‌قڵانیه‌تی ماتماتیكی و بهرژهندیخوازی ناهێڵێت ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه..شاكیری سه‌فیری دڵگه‌رمیه، دڵگهرمیهك وه‌ك كورد له‌هه‌موو شتێك زیاتر بۆ ئاشتبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ژیاندا و بۆ شه‌ڕمان له‌دژی گه‌نده‌ڵی و تەبایی ماڵی كوردی پێویستمان پێیه‌تی .