لهئهڵمانییهوه : به‌کر عه‌لی
یه‌کێک له چه‌قی ئیشه سه‌ره‌کییه‌کانی سلۆته‌ردایک له‌وێدایه، کاتیگۆرییه فه‌لسه‌فییه باوه‌کان به دژه فهرامۆشکراوهکانیان ته‌واو بکات. به‌مجۆره ده‌بینین ئه‌و له وتووێژه ڕه‌خنه‌ییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هایدێگه‌ر سه‌باره‌ت به ((بوون ــ به‌ره‌و ــ مه‌رگ)) تراوما پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌هێنێته ئاراوه که بریتییه له ((له‌دایکبوون و هاتنه بوون)) ،واته دۆخی چوونه نێو کرانه‌وه‌یی ژیانه‌وه وخۆفڕێدانه ناویه‌وه.(1).
به‌هه‌مان ئه‌مشێوه‌یه سلۆته‌ردایک له‌م کتێبه‌یدا ((توڕه‌یی و کات Zorn und Zeit)) (2)،که ناونیشانه‌که‌ی ئاماژه‌یه له‌سه‌ر ((بوون و کات Sein und Zeit)) ی هایدێگه‌ر،لۆگیکی باوی حه‌ز و ئیرۆس هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دژه فه‌رامۆشکراوه‌که‌ی که بریتییه له کینهوتوڕهیی واته تیمۆس thymos. له‌کاتێکدا حه‌ز ((ئیرۆس)) که به‌مانای ((داگیرکردن وزهوتکردن،په‌یداکردن وه چێژلێوه‌رگرتنی شته‌کان)) دێت،ئه‌و دێت پێچه‌وانه‌که‌ی که بریتییه له‌توڕه‌یی/ تیمۆس(( ئیره‌یی و کینه،کێبڕکێ و دانپێدانان)) ده‌خاته کار.(3).
سلۆته‌ردایک پێیوایه که‌وا مانای ڕاسته‌قینه‌ی داڕوخانی ڕژێمی کۆمۆنیستی له ساڵی 1990 دا ته‌نیا له‌به‌ر پاشخانێکی تیمۆتیکیدا تێگه‌یه‌نراو ده‌بێت. وه شیفره‌ی 1990 وه‌ک چۆن هێمایه بۆ کۆتاییهاتنی لۆگیکی شۆڕشی ڕزگاریکردنی ده‌وڵه‌تی و به‌هه‌مانشێوه‌ش هێمایه بۆ کۆتاییهاتنی ته‌واوی لۆگیکی فریادرهسییانهی کۆکردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌مه‌کی، که له‌ڕێی ته‌قاندنه‌وه‌ی جووله‌کایه‌تی و مهسیحایهتییهوه خۆی به‌رفراوان کردبوو،به‌ڵام له‌ڕووه سێکولارییهکهیدا خۆی له پرۆژه‌ی کۆمۆنیزمدا به‌رجه‌سته کردبوو. هه‌روه‌ها سلۆته‌ردایک پێشنیازی ئه‌وه‌ش
ده‌کات که‌وا مێژووی خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌کی نوێ بخوێنێته‌وه : که بریتییه له مێژووی توڕه‌یی. به نموونه،ئیلیاده،یه‌که‌مین ده‌قی خۆرئاوایه که وشه‌ی ((توڕه‌یی)) تێدا هاتووه، له‌وێدا هۆمیرۆس بانگه‌وازی خوداوه‌نده‌کان ده‌کات کۆمه‌کی بکه‌ن له چڕینی گۆرانی توڕه‌یی ئاخیلس و به‌رئه‌نجامه بێچاره‌کانی. وه که شه‌ڕی نێوان ئاخیلس و ئاگامه‌منون شه‌ڕێکی ئیرۆتیکی بێت ( ئاگامه‌منون ئاخیلسی کرده کۆیله‌ی بریسێس) ئه‌وا ئاخیلس بریتی نییه له ماده‌ی زه‌وتکردنێکی ئیرۆتیکی چڕ‌و پڕ، بگره ئه‌مه له خودی خۆشی‌دا هیچ ڕۆڵێک نابینێت.
واته شه‌ڕه‌که له‌پێناوی به‌دیهێنانی سێکسێکی قه‌ده‌غه‌کراودا نییه،بهڵکولهبهر برینداربوونی شانازی و سه‌روه‌رییه‌که‌یه‌تی. پابه‌ند به‌مه، شتی یه‌کلاکه‌ره‌وه بریتییه له وه‌رچه‌رخانی دواتری مۆنۆتایستی جووله‌کایه‌تی و مه‌سیحایه‌تی بۆ توڕه‌یی. له‌کاتێکدا توڕه‌یی له گریکی دێریندا ڕاسته‌وخۆ ده‌بووه مایه‌ی ڕاپه‌ڕین و ته‌قینه‌وه،که‌چی له ئێستادا لاده‌برێت و دوواده‌خرێت و وهلادهخرێت به‌وه‌ی : ئێمه نا ،به‌ڵکو یه‌زدان ده‌بێت تۆماری گوناهه‌کان بکات و له دواڕۆژی ئه‌ودنیادا حسابه‌کان یه‌کلابکاته‌وه. قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌سیحیه‌ت بۆ تۆڵه،کاتێک ده‌ڵێت : ((ڕوومه‌ته‌که‌ی ترت ڕاگره)) پێچه‌وانه‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌و دیمه‌نه‌ی قیامه‌ته له ڕۆژی دوواییدا.
هه‌روه‌ها دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی تیمۆس ڕۆڵێکی کلیلئاسا ده‌بینێت له سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخدا. به ئاماژه‌دان به چه‌مکی ((ئابوری گشتی)) هه‌وڵدانی سه‌روه‌رانه و شانازانه لای جۆرج باتای، که ئه‌و به‌رابه‌ر به ((ئابوری سنوردار))ی سوودگه‌رایی بێسنووری سه‌رمایه‌داری دایده‌نێت،لێره‌دا سلۆته‌ردایک به‌ڕووخساری زۆر گه‌وره‌وه نیگاری ته‌واوی په‌رتبوون ودابه‌شبوونی سه‌رمایه‌داری له‌ناوه‌وه‌ڕا ده‌کێشێت : “سه‌رمایه‌داری ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی خۆی،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێبکرێت که دژیاره سه‌رسه‌خته‌که‌ی خۆی، که هه‌م بهپیتترینیشیانه، له‌خودی خۆیه‌وه به‌رهه‌م بهێنێته‌وه،به واتایه‌کی تر،واته کاتێک لێده‌گه‌ڕێت چه‌پی به‌زیوی کلاسیک خه‌ون به که‌مده‌رامه‌تییه‌وه ببینێت” (4).
ئه‌ندریۆ کارنهگیس Andrew Carnegies باش باسی ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی کردووه : ئه‌و ئاماژه باڵاده‌سته‌ی خۆی له که‌ڵه‌که‌کردنێکی ناکۆتای ده‌وڵه‌مه‌ندیدا نه‌رێ ده‌کاته‌وه،ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌که‌ی له‌و شتانه‌دا خه‌رج بکات که پاداشتیان تێدا نییه و، که چۆکیش بۆ سووڕی ژیانی بازاڕ ناده‌ن، واته: کاڵا گشتییه‌کان،هونه‌ره‌کان وزانسته‌کان و ته‌ندروستییه‌کان و تاد. ئه‌م ئاماژه “باڵاده‌سته” به‌ستراوانه کۆمه‌کی سه‌رمایه‌داری ده‌که‌ن له‌و ژمارهگهله بازنه شه‌یتانییه Teufelskreis بێشومارانه‌ی به‌رهه‌مهێنان بچێته ده‌ره‌وه ، سه‌رمایه‌دارییه‌ک که ته‌نیا غه‌می بهئابووریکردنی پاره‌یه‌تی له‌پێناوی هه‌رچی زیاتر قازانجی پاره‌ی تێدا بێت. کاتێک سه‌رمایه‌داری سامانه که‌ڵه‌که‌بووه‌که‌ی خۆی بۆ کاڵا گشتییه‌کان دامه‌زرێنێت،ئه‌وسا سه‌رمایه‌دار هه‌م وه‌کو هه‌ڵگرێکی ته‌واوی سه‌رمایه و هه‌م وه‌کو سوڕی دووبارهبهرههمهێنانهوهکهشی، به‌مه خۆی نه‌رێ ده‌کاته‌وه.ئه‌وسا ئیتر ژیانی مانایه‌کی ده‌بێت. واته ئه‌و چیتر له‌وێدا نیه که به‌رده‌وام خۆی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو دووباره به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. به‌م جۆره سه‌رمایه‌داران ده‌توانن له ئیرۆسه‌وه بگه‌نه تیمۆس. واته له لۆگیکی که‌ڵه‌که‌کردنی ئیرۆتیکییانهی شازه‌وه به‌ره‌و دانپێدانانی گشتی و ناوبانگ و ناوداری په‌یداکردن.
ئه‌مه‌ش ماناکه‌ی که‌متر نییه له‌وه‌ی که‌سانی وه‌کو جۆرج سۆرۆز و بیل گه‌یتس له به‌رجه‌سته‌کردنی خۆله‌ناوبردنی پرۆسێسی سه‌رمایه‌داریدا کردوویانه، که پێیانوایه ده‌بێت چاکه‌کارییه‌کانی و دامه‌زراوه به‌رفراوانه‌کانی بۆ خۆشی گشتی بێت نه‌ک ته‌نیا بۆ هه‌بوونی خودی خۆی. جا ئه‌مه به هه‌ند وه‌ربگیرێت یاخود ڕیاییکردن بێت،ئه‌وا چاکه‌که‌ی بریتییه له دواهه‌مین خاڵی لۆگیکییانهی سووڕی سه‌رمایه‌داری و گوێش بۆ پێداویستیبوونی ئه‌و ئابوریه تۆکمه‌یه‌ش ڕاده‌گرێت که تێایدا ڕێ به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌دات قه‌یرانه‌کانی خۆی دووا بخات. ئه‌م چاکه‌کارییه، له‌ڕێی سیسته‌می دووبارهدابهشکردنهوهی سامانه‌وه به‌سه‌ر نه‌داره‌کاندا جۆرێک له هاوتایی دێنێته ئاراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ناو ته‌ڵه سامناکه‌که‌ی لۆگیکه لهنێوبهرهکهی ((کینه و نه‌فره‌ت Ressentiments)) و دووبارهدابهشکردنهوه ناچارییه‌که‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه،که‌ئه‌میان ده‌شێت ته‌نیا به کڵۆڵییه‌کی گشتی کۆتایی پێ بێت. بگره ده‌توانین بڵێین که‌وا : ئه‌و خۆی له‌هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه لاده‌دات که جۆرێک له هاوسه‌نگی دروست ده‌که‌ن و له‌ڕێی خه‌رجکردنه باڵاکهشیهوه ماف ده‌داته‌وه به تیمۆس،واته جه‌نگ.
ئه‌م پارادۆکسه شتێک له‌سه‌ر دۆخه دڵته‌زێنه‌که‌ی خۆمان ده‌درکێنێت،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ ناتوانێت له‌ڕێی هێزه‌کانی خۆیه‌وه دووباره خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه،چونکه ئه‌و بۆئه‌وه‌ی سووڕی دووباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزێت پشت ده‌به‌ستێت به چاکه‌کارییه‌کی نائابووری .
ئێستا ده‌بینین له وێناکه‌ی سلۆتهردایکدا ڕوویه‌کی زه‌قی مه‌سیحایه‌تی خۆی ده‌رده‌خات. کاتێک ئه‌و دروست ئاماژه به‌وه ده‌دات،که‌وا هه‌موو بێباوه‌ڕییه‌ک Atheismus له ئاینه‌وه په‌یدا ده‌بێت،واته بێباوه‌ڕی له‌ڕێی نه‌رێکردنی ئاینه‌وه دێته‌ئاراوه.(5). به‌ڵام بێباوهڕێتییهکی جۆری تایبه‌تمه‌ندی جووله‌کایه‌تی ڕۆشنگه‌رانه هه‌یه له‌وه‌ی بیرمه‌نده گه‌وره‌کانی جووله‌که هه‌ر له سپینۆزاوه تاوه‌کو فرۆید پیاده‌یانکردووه،بێباوه‌ڕی پرۆتێستانیش هه‌یه به به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌قینه و به‌قبوڵکردنی چاره‌نووس لای هۆشه ترساوه‌کان به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی هیچ مسۆگه‌رییه‌کی ته‌واو له سه‌رکه‌وتندا، که هه‌ر له فریدریشی گه‌وره‌وه تاوه‌کو هایدێگه‌ر له ((بوون و کات))دا ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها بێباوه‌ڕییه‌کی کاتۆلۆکیش لای شارلس مۆریس و لای بێباوه‌ڕه موسڵمانه‌کانیش هه‌یه. موسڵمانه‌کان گوزاره‌یه‌کی گه‌لێک جوانیان بۆ بێباوه‌ڕی هه‌یه که بریتییه له ((ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به هیچ نییه،واته مولحید)) وه تاد.
ئاینه‌کان تاوه‌کو به ئاین بمێننه‌وه ئه‌وا چ ئاشتییه‌ک له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه به‌رپا نابێت،ئاشتی ده‌شێت ته‌نیا له‌ڕێی نه‌یاره بێباوه‌ڕه‌کانه‌وه بێته‌ئاراوه.
به‌ڵام مه‌سیحایه‌تی لێره‌دا حاڵه‌تێکی ڕیزپه‌ڕ پێشکه‌ش ده‌کات،ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه گومانئامێزهی بێباوه‌ڕی له ئاین ده‌باته نێو خودی یه‌زدان خۆیه‌وه.
کاتێک مه‌سیح بهخاچهوهبووهاواریکرد: (( خودایه،خودایه،بۆچی بهجێتهێشتم))، به‌مه خودی مه‌سیح ئه‌و گوناهه‌ی کرد که بۆ که‌سێکی مه‌سیحی بریتییه له گوناهی مه‌رگ. مه‌سیح باوه‌ڕێکی لهقیوی هه‌بوو . له‌کاتێکدا له‌نێو هه‌موو ئاینه‌کانی تریشدا مرۆگه‌لێک هه‌ن که باوه‌ڕیان به یه‌زدان نییه،ته‌نانه‌ت یه‌زدانیش له‌نێو مهسیحایهتیدا باوه‌ڕی به یه‌زدان نییه.
بیرۆکه‌ی مه‌سیحایه‌تی سه‌باره‌ت به ڕۆژی حیساب،که‌تیایدا هه‌موو گوناهه کهڵهکهبووهکانمان یه‌کلاده‌بێته‌وه و دوواجار ئه‌م جیهانه لهگرێژهنهچووهش ده‌خرێته‌وه سه‌ر کاریته‌ی خۆی،به‌ڵام له فۆرمه سێکولارهکهدا ده‌چێته نێو پرۆژه‌ی چه‌پی مۆدێرنه‌وه. واته له‌میاندا ئه‌وه یه‌زدان نییه که دادگا ڕاده‌گرێت،به‌ڵکو گه‌ل هه‌ڵده‌ستێت به‌و ئه‌رکه. جوڵانه‌وه سیاسییه چه‌په‌کان ((بانکی توڕه‌یی Zornbank )) هاوسه‌نگ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان وه‌به‌رهێنانی توڕه‌یی مرۆڤ گرددهکهنهوه و له پێناوی هێنانه‌ئاراوه‌ی دادوه‌رییه‌کی جیهانیدا گفتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان پێ ده‌ده‌ن. به‌وه‌شدا که ئاسووده‌بوونی ته‌واوی نێو به‌ره‌نجامه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی شۆڕشی توڕه‌یی هه‌رگیز ڕاناگیرێت و نایه‌کسانی نوێ و هیرارشی نوێ دێنه ئاراوه، ئه‌وا فشارکردن بۆ شۆڕشێکی تری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رانسه‌ری خۆی دروستده‌کاته‌وه،شۆڕشێک که نائومێده‌کان ئاسووده ده‌کاته‌وه‌و ئیشه ڕزگاریخوازانهکهش به‌باشی ته‌واو ده‌کات،به‌نموونه : 1792 به‌دوای 1789 دا هات،وه شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌دوای فێبروهردا هات….
ئه‌مه به‌ره‌و گرفتێکی گه‌وره‌ی مارکسیزمی خۆرئاوامان ده‌بات،که بریتییه له دیارنه‌مانی سوبیه‌کتی شۆڕشگێڕی. واته،بۆچی چینی کرێکار ئه‌وه‌ی پێنه‌کرا له ئاستی ((لهخوددابوون Ansichsein))ه‌وه بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ((بۆخودبوون Fuersichsein ))تا به‌شێوه‌یه‌ک بتوانێت خۆی وه‌کو بکه‌رێکی شۆڕشگێڕی دابمه‌زرێنێت ؟ ئه‌م گرفته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مارکسیزم بۆ سه‌ر شیکاری ده‌روونی، تاوه‌کو ته‌نیا ئه‌و میکانیزمی غه‌ریزه و پاڵهێزانهی نه‌ست ڕوون بکاته‌وه که ڕێ له دروستبوونی هۆشیاری چینایه‌تی ده‌گرن و ئه‌وانه‌ی له‌نێو هه‌بوونی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی چینی کرێکار خۆیدا تۆمار کراون. به‌م شێوه‌یه هه‌قیقه‌تی شیکاری ئابوریکۆمهڵایهتییانهی مارکسیزم خۆی ڕزگارکرد، وه هه‌روه‌هاش تیۆری ((پێداچوونه‌وه و دووباره‌خوێندنه‌وه)) ی هه‌ڵکشانی چینی ناوه‌ڕاست به‌رگری له خۆیکرد. به‌هۆی هه‌مان هۆکاره‌وه،مارکسیزمی خۆرئاوایی هه‌میشه خۆی له گه‌ڕان به‌دووای بکه‌ری تری کۆمه‌ڵایه‌تیدا بینیوه‌ته‌وه،واته بۆ ئه‌و نوێنه‌ره بێمیزاجانهی چینی کرێکار که ده‌توانن ڕۆڵی شۆڕشگێڕی وه‌ربگرن،به نموونه: له دنیای سێ‌دا جووتیاران،به‌ڵام به‌ده‌ر له خوێندکاران و ڕۆشنبیران .
شکستی چینی کرێکار له‌وه‌ی ببێته سوبیه‌کتێکی شۆڕشگێڕی له‌هه‌ناوی شۆڕشی بهلشهڤیدایه : چاره‌نووسی لێنین له‌وه‌دابوو،((توانستی توڕه‌یی Zornpotential)) جوتیاره کڵۆڵه‌کان ئاشکرا بکات.ته‌نانه‌ت سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش قه‌رزارباری دروشمی ((وڵات و ئاشتی))یه که لای زۆرینه‌ی چینه به‌ربڵاوه‌که‌ی جووتیاره بچووکه‌کان ده‌بیسترا و دواجار سوودی گه‌یاند به‌و ناڕه‌زاییه تونده‌ی هه‌یانبوو. لێنین خۆیشی به‌ر له ده ساڵێک هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه بیری ده‌کرده‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌بوو دیمه‌نی سه‌رکه‌وتنی ڕیفۆرمی ستۆلپینی له بواری کشتوکاڵدا ئه‌وی تۆقاندبوو.(( که‌بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چینێکی به‌هێزی نوێی جووتیارانی سه‌ربه‌خۆ)). لێنین له‌مڕووه‌وه نووسیویه‌تی : ئه‌گه‌ر ستۆلپین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت،ئه‌وا هه‌لی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش تا چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی تر په‌کی ده‌که‌وێت.(6).(( پیۆتر ستۆلپین 1862ــ 1911 ڕیفۆرمسازێکی کاریگه‌ر بوو له ئیمراتۆری روسیدا،له 1906 بۆ 1911 سه‌ره‌کوه‌زیران بووه،له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین چاکسازی له که‌رتی کشتوکاڵدا به‌ئه‌نجام گه‌یاند که چینی جووتیاران گه‌لێک له‌سایه‌یدا حه‌وابوونه‌وه،به ڕاده‌یه‌ک هه‌موو تروسکاییه‌کی لینینی بۆ ده‌رفه‌تی شۆڕشی جووتیاران کزکردبوو.وه‌رگێڕ)).
هه‌موو شۆڕشه سه‌رکه‌وتووه‌کانی سۆسیالیزم هه‌ر له کوباوه تاوه‌کو یۆگۆسلاڤیا ده‌بینین له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێله ڕه‌وتیان کردووه. ئه‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته دهگمهنانهیان قۆستۆته‌وه که له دۆخی ڕه‌خنه‌یی و ناڕهزاییبووندا بوون و به‌کاریانهێناوه به مه‌به‌ستی ڕزگاربوونی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و سه‌رمایه‌کانی تری توڕه‌یی. هه‌ڵبه‌ت ده‌شێت لایه‌نگرێکی لۆگیکی پاوانخوازی ئاماژه به‌وه بدات،که‌وا له ئێستادا ئه‌مه به‌ته‌نیا بۆ لۆگیکێکی ((ئاسایی))یانه‌ی شۆڕش ده‌گونجێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ((جه‌ماوه‌ری ڕه‌خنه‌یی)) ته‌نیا له‌ڕێی ڕیزێک به‌شداربوونی نێوان گشت ئه‌و داخوازییه جۆراوجۆرانه‌وه ،که هه‌میشه گرێدراون به ڕستێک دۆخی تایبه‌تمه‌ند و پابه‌ندن به هه‌ڵکه‌وته‌ی جۆرایه‌تی بارودۆخه‌کانه‌وه، به‌مه ده‌گات. که‌واته شۆڕشێک هه‌رگیز به‌رپا نابێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بڕژێنه نێو تاکه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی سه‌ره‌کییه‌وه،به‌ڵکو کاتێک به‌رپا ده‌بێت که توانا وده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌شێوه‌ی کارلێکردنێکی هاوتای یه‌کتریدا کۆبکاته‌وه . به‌ڵام دیاره مه‌سه‌له‌ی شۆڕش له واقیعدا ئاڵۆزکاویتره. چونکه به‌ته‌نیا ئه‌وه نییه که‌وا شۆڕش له‌کیسی چوو خۆی بگه‌یه‌نێته شه‌مه‌نه‌فه‌ری مێژوو،وه‌چیتر وه‌دووی یاساکانی خۆی ناکه‌وێت،چونکه مێژوویه‌کی وه‌ها به‌هیچ کلۆجێک بوونی نییه،به‌ڵکو مێژوو ته‌نیا وه‌کو پرۆسێسێکی کراوه‌ی ناکاو هه‌یه.هه‌ڵبه‌ت گرفته‌که بریتییه له : شته‌که وه‌هایه وه‌ک ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌کی مێژوویی هه‌بێت،شاهێڵێکی باوی که‌متازۆر ئاشکرای گه‌شه‌کردنی مێژوویی هه‌بێت و وه‌ک ئه‌وه‌ی شۆڕشیش ته‌نیا له‌نێو لادانه‌کانی خۆیدا ((واتهلهدژی شه‌پۆلدا)) بتوانێت خۆی واڵابکاته‌وه. که‌واته شۆڕشگێڕه‌کان ده‌بێت، لهچاوهڕوانیاندا بۆئه‌و قۆناغه‌ی مێژوو که زۆربه‌ی جار کورته و تیایدا سیسته‌م به‌یه‌کجاری په‌کیده‌که‌وێت، بهئارامبن.بگره ته‌نانات ده‌بێت ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی مێژوو به هاوکاریکردنی دوژمنیش بێت،به‌کاربهێنن،تاوه‌کو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بگرنه ده‌ست، ئه‌گه‌ر شیاوی گرتن بێت، که له‌و چرکه‌ساته‌دا له‌سه‌ر شه‌قامدایه و ئینجا شوێنگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێت و ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ر دامه‌زرێنێت،بێگومان پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی چه‌واشه‌یی به‌سه‌رده‌چێت ،وهتاوهکو سه‌رله‌نوێ جارێکی‌تر زۆرینه به‌ئاگادێته‌وه و نائومێدی خۆی له‌ڕژێمی نوێ پیشانده‌دات،ڕزگاربوون له‌وه دره‌نگ ده‌خایه‌نێت،چونکه ئه‌و خۆی توند له‌سه‌ر زینی ئه‌سپه‌که داده‌نیشێنێت. بۆئه‌مه‌ش یۆگۆسلاڤیای کۆمیونیستی نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه : له‌جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا كۆمیونیستهکان سه‌رسه‌ختانه له‌سه‌ر لووتکه‌ی به‌رگریدا له‌دژی سوپای داگیرکه‌ری ئه‌ڵمانی ڕۆنیشتبوون و خه‌باتی دژهفاشیزمیان بۆخۆیان قۆرخ کردبوو،له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵیاندا له‌هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی تری به‌رگری مه‌ده‌نی بده‌ن. له‌کاتێکدا به‌ڕاشکاوی نکوڵییان له‌خه‌سڵه‌ته کۆمونیسته‌کانی خه‌باته‌که‌یان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش گومانێکی وه‌های بدرکاندایه که‌وا ئه‌وان پاش ته‌واوبوونی جه‌نگ، ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست له‌پێناوی ئه‌وه‌ی شۆڕشێکی کۆمیونیستی ڕاپه‌ڕێنن،ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ وه‌کو سیخوڕی بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی دوژمن ڕاده‌گه‌یه‌نرا. کاتێکیش ئه‌وان پاش ته‌واوبوونی جه‌نگ ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست،به‌یه‌کجار و له‌پڕێکدا ئه‌مه‌یان گۆڕی و ڕژێمیش سروشته کۆمیونیستییهکهی به‌ئاشکرا پیشاندا. ئه‌گه‌رچی کۆمیونیسته‌کان تاوه‌کو ده‌وروبه‌ری 1946 یش هێشتا لایه‌نی په‌سه‌ند کراوبوون، که‌چی له‌به‌رچاوی هه‌موولایه‌ک،به‌کرده‌وه ده‌ستیانکرد به ساخته کردنی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 1946،که پرسیاریشیان لێکردن،بۆچی وه‌هاتان کرد،خۆ ئێوه به‌ئاسانی هه‌ڵبژاردنه ئازادهکهتان ده‌برده‌وه،وه‌ڵامه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆیی ئه‌مه بوو: ئه‌وه وایه،به‌ڵام چوارساڵی تر هه‌ڵبژاردنه‌که‌مان ده‌دۆڕاند،جا وا باشتره ئێستا ئه‌وه ئاشکرا بکرێت، ئهوههڵبژاردن چۆنه که توانای لێبورده‌یی هه‌یه.
ناوازه‌بوونی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌وانی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات برد،به‌زه‌قی له‌به‌رچاویان ده‌بینرا. جگه‌له‌مه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ده‌رکیان به‌وه کردبوو که ئه‌وان بێتوانان له‌وه‌ی له‌ڕێی پشتگیری گه‌له‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی درێژخایه‌ن به‌ده‌ست بهێنن و بیشیپارێزن.
واته سووک و سانا شته‌که وه‌هایه،که‌وا سه‌رمایه‌ی توڕه‌یی zornkapital به‌ته‌نیا به‌ش ناکات.له‌به‌ر ئه‌م هۆیه مرۆ ده‌بێت ئامراز له‌سه‌رچاوه‌ی تری توڕه‌ییه‌وه،جا نه‌ته‌وه‌یی بێت یاخود کولتوری، ئاشکرا بکات وه یاخود ده‌بێت سه‌روکاری له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیاندا بێت. له فاشیزمدا توڕه‌یی نه‌ته‌وه‌یی زاڵه،به‌نموونه : کۆمونیزمی ما‌و توڕه‌یی جووتیاره هه‌ژاره چه‌وساوه‌کانی مۆبیله ده‌کرد،نه‌ک هی پرۆلیتار. که‌واته سه‌یر نییه که سلۆته‌ردایک به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی له‌باره‌ی (( فاشیزمی چه‌په‌وه)) ده‌دوێت و به‌رده‌وامیش خۆی به ئه‌رنست نۆلته Erns Nolte وه ده‌به‌ستێته‌وه، که ئه‌م مێژوونووسێکه پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی کردووه و ئه‌گه‌رچی هزری سۆسیالیزمی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌کو به‌دبه‌ختییه‌ک بینیوه،به‌ڵام بووشه هۆی به‌رپابوونی دووباره ڕوودانه‌وه‌ی په‌رچه‌کرداری تیرۆری کۆمیونیستی.
سلۆته‌ردایک فاشیزم وه‌کو جۆرێکی داتاشراو له پرۆژه‌یه‌کی چه‌پی ڕاسته‌قینه‌ی توڕه‌ییه‌کی ڕزگاریخواز ده‌بینێت،هه‌روه‌ها وه‌ک په‌رچه‌کردارێکیش له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌یبینێت. پاشئه‌وه‌ی ئه‌م توڕه‌ییه جیهانییه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا توانستی خۆی دروستکردووه،ئه‌وا هێشتا دوو شێوازی تری سه‌ره‌کی توڕه‌یی ده‌مێننه‌وه : توڕه‌یی ئیسلام، وهتوڕهیی قوربانیانی جیهانیکردنی سه‌رمایه‌دار و هه‌ڵچوونه ((ناعهقلانییهکانی)) لاوان.ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بلوێ بۆمان ئه‌م توڕه‌یی یه ته‌واوتر بکه‌ین و بیخه‌ینه نێو فۆرمه‌کانی وه‌ک،پۆپیولیزمی ئه‌مه‌ریکای لاتین و ژینگه‌پاریزی و دژه کۆنزوم و فۆرمه‌کانی تری ڕق و کینه‌ی دوژمنکارانه‌ی گلۆبالیزمه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی Porto_ Allegre (گه‌وره‌ترین شاری به‌رازیله‌و نێوه‌ندی کولتوری و ئابوری هه‌رێمی باشووری ئه‌و وڵاته‌یه) نه‌یتوانی خۆی وه‌کو بانکێکی جیهانی بۆ ئه‌م توڕه‌ییه دابمه‌زرێنێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یویستووه ئه‌لته‌رناتیڤێکی پۆزه‌تیڤ پیشان بدات. سلۆته‌ردایک ته‌نانه‌ت باسی ((دووباره په‌یدابوونه‌وه‌ی چپه‌یه‌کی فاشیزمی چه‌پ له‌سه‌ر قه‌راغه‌کانی ئه‌کادیمیا))دا(6) ده‌کات .که پێموایه منیش سه‌ر به‌و جێگه‌یه‌م.
سه‌رباری ئه‌و هه‌ڵچوونه نێوخۆییانهشی له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرێکی وه‌ک فرانسیس فۆکۆیاماوه نوقڵانه‌ی (( گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو)) لێده‌ده‌ن،به‌ڵام هێشتا ئه‌مانه جێگرێکی لاوازن و ناتوانن ئه‌و دۆخه بشارنه‌وه که‌وا چیتر توانستێکی توڕه‌یی جیهانییانه هه‌بوونی نییه.
که‌واته ئایا پرۆگرامه‌که‌ی سلۆته‌ردایک چییه؟ مرۆ ده‌بێت شوێنگه‌یه‌ک ((له‌ودیوی کینه ونه‌فره‌ت Ressentiment))ه‌وه بدۆزێته‌وه،به‌م شێوه‌یه ئه‌و ئه‌نجامی کتێبه‌که‌ی کردۆته ناونیشان ((واته توڕه‌یی و کات)). دیاره مه‌سه‌له‌که بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌کو ئه‌و په‌یوه‌ندییه چاره‌نووسسازه‌ی نێوان ڕۆشنبیران و کینه له‌هه‌موو شێوه‌کانیدا بسڕێته‌وه،ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌شێوازی ڕێزگرتنی مێگه‌رایی یاخود پۆستکۆلۆنیالی و ئابوریشدا ده‌ربکه‌وێت. ئێمه ده‌بێت ئه‌و ده‌ستپێکه لیبرالهی یه‌که‌مجار جۆن لۆک به سێینه‌ی ((ژیان،ئازادی وه ههبوونداری)) دایڕشتیووه یاخود وه‌ک ئه‌وه‌ی نیتچه به ده‌رمانه تاڵه‌که‌ی ((کینه،نه‌فره‌ت)) ڕزگاری کردووه سه‌رله‌نوێ کارا بکه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بین له فه‌رهه‌نگی دنیای پاشتاکایهتیدا((پۆستمۆنۆتایزستی ))دا بژین: واته له مێریتۆکراتییهکی دژهستهمکاریدا(میریتۆکراتی فۆرمێکی فه‌رمانڕه‌واییکردنه که تیادا ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌پێی تواناکانیان پله‌وپایه وه‌رده‌گرن،واته که‌سی شیاو له‌شوێنی گونجاو،به‌پێچه‌وانه‌ی ئیگالیتاریزم که تاکه‌کان به‌بێ ڕه‌چاوکردنی توانایان کاردهگرنه ده‌ست.). که تیایدا پێوه‌ر و نۆرمه مه‌ده‌نییه‌کان و مافه‌کانی تاکه‌که‌س ڕێزی لێ بگیرێت و به‌مه‌ش هاوسه‌نگییه‌ک له‌نێوان ده‌سته‌بژێری Elitisismus و یه‌کسانی که‌سه‌کاندا Egalitarismus ڕاده‌گیرێت. به‌پێی سلۆته‌ردایک ئێمه پێویسته ((ڕێسایه‌کی ڕه‌فتاری Verhaltenskodex )) لیبرالانه دامه‌زرێنین،که بتوانێت یاری گۆڕینه‌که له بکه‌ره هه‌مه‌جۆره‌کانی توڕه‌ییه‌وه هاوسه‌نگ بکات و به‌مه‌ش ڕێ له‌و تێکشکانه ئیتیکی و ئابوورییه ڕێ بۆخۆشکراوه ده‌گرێت که له‌به‌رده‌میدایه. که‌واته هیچ سه‌یر نییه،که‌وا سلۆته‌ردایک ته‌نگ به‌ستراوه به فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسییه‌وه ئالان فینکلکراوت Alain Finkielkraut و پێکیشه‌وه کتێبێکی گفتوگۆیان ده‌رکردووه. که فینکلکراوتیش له کۆنتێکستێکی ئیدیۆلۆگی تردا شه‌ڕ له‌دژی هه‌مان ئه‌م شه‌ڕی دژهتۆتالیتێره ده‌کات. که له‌دواجاردا ئێمه لای والته‌ر بنیامین ده‌گیرسێینه‌وه : ئایا پرۆژه‌ی توندوتیژی یه‌زدانیش ده‌بێته مایه‌ی به‌رپابوونی ته‌قینه‌وه‌ی نه‌فره‌ت و توڕه‌یی؟ دیاره ئێمه لێره‌دا پێویستیمان به ستراتیژێکی دوولانی هه‌یه و سه‌ره‌تاش ده‌بێت چه‌مکی نه‌فره‌ت سه‌رله‌نوێ بخه‌ینه‌وه دۆخی خۆی. بۆئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی سیبالد W.G. Sebald له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی ژان ئامێریس Jean Amerys له‌گه‌ڵ تراومای ئۆردوگاکانی زۆره‌ملێی ناسیزمدا نووسیویه‌تی،یارمه‌تیمان ده‌دات :
(( ئه‌و وزه‌یه‌ی تینی ده‌دا به گفتوگۆکه‌ی ئامێریس،له کینهیهکهوه ده‌رده‌هات که دانه‌ده‌مرکایه‌وه. به‌شێکی گه‌وره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئامێریس سه‌روکاری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌یه،ئه‌مه له مانا گشتییه‌که‌یدا وه‌کو پێداویستییه‌کی ڕێگری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونی هه‌سته دهرکپێکراوهکان و وه‌کو توخمێکی حه‌تمی تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی دروست له‌سه‌ر ڕابووردوو پاساو بکاته‌وه. ئامێریس به هۆشیارییه‌کی ته‌واوی هه‌وڵێکی نالۆگیکی پێناسه‌کردنه‌وه ده‌نووسێت ــ: <<کینه، هه‌ریه‌که له‌ئێمه‌ی توند بهخاچی ڕابوردووه کوشنده‌که‌ی خۆیه‌وه داکوتیبوو. بێهووده‌ش داوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد،ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دوواوه ناگه‌ڕێته‌وه ده‌بێت پێچه‌وانه بکرێته‌وه،واته وا بکات ڕووداوه‌که بکرێته نهڕووداو.>>(…) که‌واته داخستنی کێشه‌که مه‌به‌ستی وتووێژه‌که نییه،به‌ڵکو کردنه‌وه‌که‌ی مه‌به‌سته.ئه‌و دڕکی کینه‌یه‌ی ئامێریس له گتوگۆکهیدا ده‌یداته‌وه به‌ئێمه،داوای دانپێدانانی ماف ده‌کات به کینه‌دا، که ئه‌مه‌ش ته‌نیاوته‌نیا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، درێژهبدرێت به هه‌وڵێکی به‌رنامه‌داڕێژراو بۆ به ههستیاریکردنی دۆخی هۆشیاری گه‌لێک که دیسانه‌وه خۆی له مێژوو دا بهگهڕدهخاتهوه.((7)).
ئه‌گه‌ریش سوبیه‌کتێک به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها قووڵ زامدار بکرێت،که‌وا ته‌نیا بیرۆکه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ماف ius talionis که‌متر مایه‌ی پێکه‌نین پێهاتنه‌وه نایه‌ت وه‌ک له ئومێدی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جهلادهکهدا. پاشئه‌وه‌ی جه‌لاد تاوانێکی ئه‌نجامداوه، تاکه ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی ئه‌وه‌یه سوور بێت له‌سه‌ر داوه‌رییه به‌رده‌وامه‌که‌ی نادادوه‌ری. مرۆ ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته له مانا ته‌واو دژهنیتچهییهکهیدا تێبگات : واته ئه‌م کینه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به مۆرالی کۆیله‌وه نییه.به‌ڵکو هێمایه‌که بۆ نه‌رێکردنه‌وه‌ی ((بهئاساییکردن))ی تاوان، و بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته که‌رتێک له ڕه‌وتی باو‌و ڕوون و دیاری شته‌کان و بیخزێنێته نێوحیکایهته هه‌میشه‌یی و پڕماناکهی ژیانه‌وه. پاش ئه‌وه‌شی هه‌موو ڕوونکردنه‌وه بیرلێکراوهکانیش کران، ئیدی دیسانه‌وه ((کینه)) پرسیاره‌که‌ی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه (( ئا،من هه‌موو ئه‌وه تێگه‌یشتم،به‌س، ئه‌ی چۆن توانیتان؟ ئه‌و حیکایه‌ته‌ی ئێوه له‌سه‌رئه‌وه ده‌یگێڕنه‌وه،هیچ مانایه‌کی نییه.)) .
ئه‌و کینه‌یه‌ی سێبالد بانگه‌وازی بۆ ده‌کات،به وشه‌یه‌کی تر بریتییه له کینه‌یه‌کی پاڵهوانئامێزی نیتچه‌ییانه، بریتییه له نه‌رێکردنه‌وه‌ی هه‌موو سازشێک و پێداگرییه له دژی ئومێده‌کان.
ئێستا ئه‌م کینه دروسته چۆن به‌رامبه‌ر سێینه‌ی(( سزا/ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ،به‌خشین و له‌بیرکردن))وه‌کو ئه‌و سێ شێوازه باوه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵ تاواندا مامه‌ڵه‌ی پێکراوه،چۆن ده‌وه‌سێته‌وه؟ لێره‌دا لایه‌نی باشه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه جوولهکهییه کاره‌یه که بۆ تۆڵهوسزای یاساییه که‌بریتییه له((چاو به‌چاو))،واته له‌به‌رده‌م ئه‌م هاوکێشهباوهدا (( ئێمه له تاوانه‌که‌ت ده‌بوورین،به‌ڵام هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌ین)) حهقسهندنهوه داوا بکه. تاکه شێوازی دروستی ((لێبوردن و له‌بیرنه‌کردن)) له‌وه‌دایه، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام بده‌ی یاخود سزایه‌کی ڕه‌وا بسه‌پێنیت ئه‌وه‌یه که : پاش ئه‌وه‌ی تاوانکاره‌که به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا سزا درا،ئیدی من ده‌توانم ته‌ماشای پێشه‌وه بکه‌م وته‌واوی کێشه‌که له‌دوای خۆمه‌وه جێ بهێڵم.له‌دوواجاردا شته ڕزگارکه‌ر و به‌خشنده‌که له‌وه‌دایه،سزایه‌کی ڕه‌وای تاوانکار بدرێت : من هه‌قی گوناهه‌که‌ی خۆم دایه‌وه به کۆمه‌ڵگا،له‌به‌رئه‌وه ئیتر ئازادم و باری ڕابوردووم له‌کۆڵ خۆم کردۆته‌وه. ئه‌م لۆگیکه بهزهییمهندهی ((لێببووره،به‌ڵام له‌بیری مه‌که)) به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه زۆر چهوسێنهرهوهتره : (( منی تاوانکار،که لێم ده‌بوورن،بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌م تاوانه به‌رۆکم به‌رنادات،چونکه تاوانه‌که پاک نه‌کراوه‌ته‌وه))،هیگڵیش ئالهمهدا مانای سزای ده‌بینییه‌وه.
ئه‌م دادوه‌رییه تونده‌ی جووله‌کایه‌تی و ئه‌و به‌زه‌ییه‌ی مهسیحایهتیش بۆ هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی ناڕه‌وای به‌زه‌یی ناشایسته،پێکه‌وه ناکۆکی و دژواری دروست ده‌که‌ن. ناکردنی مه‌سیحی ئێمه‌ی مرۆڤ له گوناهگدا له‌دایکده‌بین.کرده‌وه‌کانمان هیچ کاتێک ئه‌وه‌یان پێ ناکرێت ئه‌م گوناهانهمان هاوسه‌نگ بکه‌نه‌وه و ڕزگارمان بکه‌ن. تاکه ڕزگاربوونمان وا له به‌زه‌یی یهزدانیدا،له‌ناو قوربانیدانه باڵاکه‌یدا.به‌ڵام هه‌ر له‌م ئاماژه‌یه‌دا که زنجیره‌ی دادوه‌ری له‌ڕێی کرده‌یه‌کی ناماقولی به‌زه‌ییه‌وه ده‌بچڕێت و گوناهه‌که‌مان هاوتا ده‌بێته‌وه،مه‌سیحایه‌تی گوناهێکی زۆر به‌رزمان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت : ئێستا ئێمه بۆ هه‌میشه له‌ناو گوناهی مه‌سیحداین و ناشتوانین ئه‌وه‌ی پێ بده‌ینه‌وه،که ئه‌و له‌پێناوی ئێمه‌دا کردی.ناوێکی دۆستانه‌ش بۆ فشارێکی توندی له‌و جۆره،که ئێمه هه‌رگیز پێمان هاوتاناکرێتهوه،هه‌ڵبه‌ت بریتییه له : سه‌روو من Über Ich . وا باوه مرۆ جووله‌کایه‌تی به ئاینی سه‌روو من ده‌زانێت وه مرۆڤ ده‌خاته ژێره‌وه‌ی خودایه‌کی توند و به‌هێز و پڕ جۆشی ئیره‌ییه‌وه، جیاواز له یه‌زدانی مه‌سیحایه‌تی که ئاینی به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستییه.به‌ڵام یه‌زدانی مه‌سیحایه‌تی بۆ به‌زه‌یی له‌وه‌دا خۆی ناجێگیر ده‌کات،کاتێک داوای نرخی گوناهه‌کانمان لێ ناکات،به‌ڵکو ئه‌و خۆی ئه‌و نرخه له به‌رزترین بکه‌ری سه‌روو من دا ده‌دات : ” من به‌رزترین نرخی گوناههکهتم دا،به‌مه‌ش تۆ له هه‌موو کاتێکدا گوناهبار و قه‌رزارمی .”8.
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م بکه‌ره یه‌زدانییه‌ی سه‌روو من، به‌زه‌ییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که گوناه و قه‌رزه پاکنهکراوهکهی باوه‌ڕداران،تا ده‌گاته ستالینیش، بهێنێته ئاراوه. نابێت ئه‌وه‌شمان لهبیرچێت،که‌وا ستالین له‌و خۆتێهه‌ڵقورتاندنه ڕاستهوخۆیهیدا خۆی بهزهییمهند پیشانداوه،که چۆن ئه‌و پرۆتۆکۆله کراوه‌یه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی نووسینگه‌ی سیاسی و لیژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌پاند. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه گه‌نجه‌کانی پارتی کۆمیونیستی داوای سزای مه‌رگی ده‌ستبه‌جێی (بوخارین) یان بکردایه،تاوه‌کو تێکۆشانه شۆڕشگێڕانه‌که‌یان له‌وه‌دا بسه‌لمێنن که ڕێ له ستالین بگرن و به جۆرێک له جۆره‌کان بلێن : “ئارام بگره. گوناهه‌که‌ی هێشتاکه نه‌سه‌لمێنراوه.” دیاره ئه‌مه دووڕوویی بوو، ستالین خۆی زۆر باش ده‌یزانی،که‌وا ئه‌و خۆی هۆکاری ئه‌و هه‌وڵه تێکدهرانهیهیه،وه ئه‌ندامه گه‌نجه‌کانی پارتییهکهشی به‌دڵ بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیارده‌ی نه‌رمایه‌تی خه‌سڵه‌تێکی پێویست بوو.
که‌واته زیاد له ئیرۆنییه‌کی دزێو له‌وه‌دایه،سینتێزهیهکی دیالێکتیکی نادروستی هه‌ردوو چه‌مکه‌که وه‌کو ده‌رچوونێک له‌و ته‌نگژه هه‌میشه‌یییه ” سزادان یاخود لێبوردن” پێشنیازبکرێت: ” تاوانکار سزا بدرێت و دوواتریش لێی ببوردرێت..” ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه،که له‌کۆتایی سێینه فیلمه مێینه‌که‌ی له‌لایه‌ن لارس ڤۆن ترییهرهوه Lars von Trier به‌ناوی ” Breaking the Waves,Dancer in the Dark und Dogville ” ده‌رهێنراوه،هه‌یه؟ ((فیلمدهرهێنهری ناوداری دانیمارکییه،1956 له‌دایکبووه،له ناودارترین فیلمسازی ئه‌وروپایه و تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.)). له هه‌رسێ ئه‌م فیلمه‌دا فیگوری سه‌ره‌کی مێینه‌یه (( Emily Watson,Björk,Nicole Kidman )) و ئازارێکی توندی میلۆدرامی هه‌ڵچوو،وه سووکایه‌تی پێکردن ده‌رده‌که‌وێت، کاتێکیش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌که‌ی له دوو فیلمی یه‌که‌میاندا ده‌گاته لووتکه‌ی مه‌رگێکی گوماناوی و ئازاراوی،ئه‌وا له سێهه‌میاندا Dogville بێبه‌زه‌ییانه دێته‌وه و زۆر به توندی تۆڵه ده‌سێنێته‌وه بۆ ڕه‌فتاره قێزه‌ونه‌که‌ی له دانیشتووانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی خۆی په‌نای بۆ هێناوه.دۆسته‌که‌ی پێشووی به‌ده‌ستی خۆی ده‌یکوژێت : ” هه‌ندێک شت هه‌یه ده‌بێت خۆت بیکه‌یت.)). هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چاره‌سه‌ره لای بینه‌ر ده‌بێته مایه‌ی خۆڕازیکردنێکی قووڵ و له‌هه‌مانکاتدا گرفتئامێزیانهی ئاکاری. هه‌موو چه‌په‌ڵه‌کان چه‌ورییان لێ ده‌بێته‌وه،به‌تایبه‌ت و به‌بێ هیچ گومانێک به فایده و به فایده‌ی فایده‌وه. لێره‌دا ده‌شێت هه‌وڵی جۆرێک داڕشته‌ی مێگه‌رایی بدرێت : پاشئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌لاوژه‌ی ئه‌و ئازاره ماسۆشییه مێیینهییه تا مه‌ودایه‌کی دوورنهفهس له‌به‌رده‌مماندا خۆی به‌رفراوانتر کرده‌وه،ئیدی دواجار که‌سی قوربانی هێزه‌کانی خۆی کۆده‌کاته‌وه تاوه‌کو به زه‌بر تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه و خۆیشی وه‌کو ئه‌و خوده ڕابگه‌یه‌نێت که داوا ده‌کات چاره‌نووسی خۆی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر ڕکێڤی خۆیدا بێت. وادیاره ئیدی ئێمه باشترین شتمان له هه‌ردوو دنیاکهوه وه‌رگرت بێت : تینوێتیمان بۆ تۆڵه نه‌ک هه‌ر ناشکێت، به‌ڵکو له‌ژێر ئاماژه‌یه‌کی مێگهرایانهدا پاساوی بۆ ده‌هێنرێته‌وه. ئه‌وه‌شی له به‌رده‌م ڕێی ئه‌م چاره‌سه‌ره ئاسانهدایه، بریتی نییه له‌و دژه ئه‌رگومێنته فهمینیستییه (به‌ڵام هه‌ڵه‌یه) چاوه‌ڕوانکراوه،سه‌رکه‌وتنی پرۆتاگۆنیستهکان((پاڵه‌وانه‌کان)) به‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت که پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کی نێرینانه‌ی توندوتیژی وه‌ربگرێت. بگره ئێمه نابێت به هیچجۆرێک مانای دیوه‌که‌ی تر به‌که‌م بگرین. ژنه‌پاڵه‌وانی فیلمی Dogville ته‌نیا ئه‌و ساته له‌و دۆخه‌دا ده‌بێت که به‌ره‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێبه‌زه‌ییانه‌که‌ی بڕوات، کاتێک باوکی (که سه‌رۆکێکی مافیایه) له‌سۆراغی ئه‌ودا دێته شاره‌که‌وه. به‌کورتی بابڵێین : ڕۆڵه چالاکه‌که‌ی ئه‌و نیشانه‌ی چۆکدادانێکی نوێیه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی باوکی‌دا.
داڕشته‌یه‌کی تری ئه‌م سێینه‌یه ئه‌وه‌یه Dogville به مانای وشه‌ییانه‌ی خۆی به فیلمی به‌زه‌یی ڕاسته‌قینه داده‌نێت. گریهیس Grace که کچه پاڵه‌وانی فیلمهیهکهیه،وه‌ها بێبه‌زه‌ییانه‌یه ؛کاتێکیش شارۆچکه‌که پڕ له خۆشی ده‌بینێته‌وه و خزمه‌تگوزاریش پێشکه‌شی ئه‌و ده‌که‌ن،له‌گه‌ڵیشیدا خامۆشانه به‌رگه‌ی ئازارچه‌شتنه‌که‌ی خۆی ده‌گرت و نکوڵیشی له‌وه ده‌کرد که تۆڵه‌یان بۆ بکاته‌وه. باوکه مافیاییه‌که‌ی ڕاستی ده‌کرد کاتێک پێی ده‌گووت: لووتبهرزییهکهت له‌وه‌دایه. کاتێکیش بۆ یه‌که‌مینجار بڕیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات، هه‌رله بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌کو دانیشتوویه‌کی ئه‌وێ ڕه‌فتار ده‌کات و ده‌بێته یه‌کێک له‌وان و واز له‌و لوتبه‌رزییه‌ی خۆی ده‌هێنێت. که ده‌یانکوژێت،به‌شێوازێکی هیگڵییانه دان به‌وه‌دا ده‌نێت. کاتێکیش دانیشتووان له‌به‌ر “تیشکێکی نوێ” دا ده‌بینێته‌وه،ئینجا ده‌بینێت ئه‌وان چۆنن،نه‌ک وه‌ک شارۆچکه‌یه‌کی هه‌ژاری وێناکراو و ئیدیالی . ئه‌و له هه‌ر کوشتنێکدا کرده‌یه‌کی به‌زه‌یی ئه‌نجامده‌دا.
بیانووی سه‌ره‌کییانه‌ی دژیارهکه بۆ سزای مه‌رگ ته‌نیا بریتییه له ئاماژه‌دان به‌و لوتبه‌رزییه‌ی له‌وێدایه که مرۆڤێکی تر سزا بده‌یت یان ته‌نانه‌ت بکوژیت.به‌ڵام چی ئه‌و مافه‌مان بۆ ئه‌وه ده‌داتێ؟ ئایا به‌ڕاست ئێمه له‌و سوێنگهیهداین بتوانین فه‌رمانی وه‌ها بده‌ین؟ دیاره باشترین وه‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بیانووه‌که پێچ پێ بکه‌ینه‌وه.له‌ڕاستیدا لووتبه‌رز و دزێو ئه‌وه‌یه بگووترێت،سه‌روه‌ری بۆ به‌زه‌یی یه. کێ له ئێمه‌ی فانی،ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و قوربانییه ناڕاسته‌وخۆیانه‌ی بکوژان نه‌بین،مافی ئه‌وه‌ی تاوانی یه‌کێکی تر له‌سه‌ر له‌وحه‌که بسڕێته‌وه و لێی ببه‌خشێت؟ دیاره ئه‌وه ته‌نیا خودا خۆیه‌تی،وه‌یا ئه‌گه‌ر له‌م تهماشایهدا ده‌وڵه‌ت بدوێنین،ئه‌وا لوتکه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته،واته پاشا یاخود سه‌رۆکه به‌پێی شوێنگه به‌رزه‌که‌ی سه‌روه‌ری و گه‌وره‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوناهی که‌سێکی تر بسڕێنێته‌وه. به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش ئه‌رکی ئێمه ئه‌وه‌یه شوێن لۆگیکی دادوه‌ری که‌وین و تاوانکردن سزا بده‌ین. واته: ئه‌م نه‌کردنه،ئه‌و کفره ده‌گرێته‌وه که خۆت بخه‌یته جێگه‌ی خودا و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕه‌فتار بکه‌یت.
پابه‌ند به‌مه، ئایا کینه‌ی دروست چ ڕۆڵێک ده‌گێڕێت؟ وه‌کو چه‌مکی چواره‌م بۆ سێینه‌ی ((سزا/تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه،به‌خشین وه له‌بیرکردن)) ده‌بینین ((کینه)) وه‌کو تاکه هه‌ڵوێستێکی دروست ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک سه‌روکارمان له‌گه‌ڵ تاوانێکی قه‌به‌ی وه‌کو کۆمه‌ڵکوژی جووه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌بێت له‌لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه،ئه‌وا یه‌که‌مین سێ هه‌ڵوێسته‌که پووچ ده‌هێنن.تاوانێکی له‌و جۆره هه‌م به‌خشین و له‌بیرکردنی که‌مه و هه‌م زه‌حمه‌ته سزایه‌کی گونجاوی بدرێتێ.
لێره‌دا دیسانه‌وه ئێمه لای سلۆتهردایکین : ئایا ئه‌وه له کوێوه دێت،که‌وا ئه‌مه هه‌موو پرۆژه‌یه‌کی ڕزگاریخوازییانهی جیهانی وه‌کو حاڵه‌تی ئیره‌یی و کینه سه‌رکۆنه ده‌کات، ئه‌و حه‌زه تونده‌ی له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، دیاره له‌ژێر ڕووبه‌ری هاوکارێتی ئیره‌یی و تینوێتی تۆڵه‌ی لاوازه‌کاندا ده‌بینرێته‌وه. به‌کورتی با بڵێین: ئایا ئه‌و هێرمهنیۆتیکه گوماناوییه هه‌ڵچووه‌ی له کوێوه دێت،که به باشی به دیداری کاریکاتۆرهکهی نیتچه گه‌یشتووه؟ وه ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌زه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خۆراک له ئیره‌یی و له کینه‌یه‌کی نهرێکهرهوه وه‌ربگرێت، هه‌روه‌کو ئیره‌یی بردن به شوێنگه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی هه‌مه‌کی، به‌وجۆره‌ی که مرۆ هه‌رده‌بێت ئه‌و په‌ڵه پیسییه به ڕیشه‌کانیه‌وه بدۆزێته‌وه که ده‌بێته مایه‌ی پاکێتییهکهی.(12)
که‌واته بابه‌تی”ئیره‌یی” بریتییه له موعجیزه‌ی هه‌مه‌کییه‌کی ئیتیکی، که خۆی دانابه‌زێنێت بۆ سه‌ر ئاستی ده‌ره‌نجامێکی شێواوی ” نزمی” کرده‌وه‌ی پاڵهێزه ناوه‌کییه‌کان. ڕه‌نگه بایه‌خی کاره شیکارسازییهکهی ژاک لاکان بۆ ئه‌نتیگۆنه Antigone له‌وه‌دابێت که جه‌غدی له‌سه‌ر ئه‌م پنته کردۆته‌وه : ئیمه لێره‌دا تێمایه‌کی چاوه‌ڕوانکراوی فرۆیدییانه نابینینه‌وه، واته هیچ شتێک له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی زینائامێزانهی نێوان خوشک و براوه نییه(13). هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌مان خاڵه‌کانی لاکانه بۆ ((کانت له‌گه‌ڵ ساد )) دا((14)).
له‌م چاخه پۆستئیدیالیستییهی هێرمهنیۆتیکای ئه‌مڕۆماندا هه‌موو یه‌کێک بڕوای وا نییه بزانێت،ئه‌م “له‌گه‌ڵ”ه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت،که‌وا هه‌قیقه‌تی توندوتیژیی ئیتیکییانهی کانت ده‌که‌وێته نێو سادیزمی یاساوه، دیاره یاسای کانتی به مانایه‌کی تر بریتییه له بکه‌رێکی سه‌روو من Über – Ich که گه‌مارۆدانی سوبیه‌کت و بێتواناییه‌که‌ی بۆ ئه‌و داخوازییانه‌ی هیچ چاره‌یه‌کی نێوبژیوانسازیان پێ نییه، بۆئه‌وه‌شی ئه‌م سهرووــ منه بهێنرێته دی،ئه‌وا سادیستانه چێژ وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه له نموونه‌ی ئه‌و مامۆستایه ده‌چێت که خوێندکاره‌کانی به ئه‌رکی گران هه‌راسان ده‌کات و به نهێنیش چێژ له شکسته‌کانیان وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام لاکان ده‌یه‌وێت بڕواته ده‌ره‌وه به‌ره‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوبه‌شیکردنه هه‌ڕه‌مه‌کییه: واته،کانت سادیستێکی شاردراوه نه‌بوو،به‌ڵکو دی ساد کانتییهکی شاردراوه بوو. واته نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت،که‌وا کانت هه‌میشه چه‌قی بایه‌خه‌کانی لاکانی داگیرکرد بوو، نه‌ک دی ساد. ئه‌وه‌ی مایه‌ی بایه‌خدانی ئه‌و بوو،بریتی بوو له ده‌ره‌نجامه کۆتاییه‌کان و پێوه‌ره نکوڵی لێکراوه‌کانی شۆڕشی کانتی. گه‌ر به‌جۆرێکی تر بڵێین ئه‌وا : لاکان هه‌وڵ نادات، ئه‌و ئه‌رگومێنته که‌مکراوه باوانه پێشکه‌ش بکات که له‌ڕێیانه‌وه به‌رده‌وام هه‌موو کرده‌یه‌کی ئیتیکی، هه‌رچه‌نده پوخت وه یان بێبایه‌خ ده‌ربکه‌وێت، له‌نێو پاڵهێزێکی نهخۆشیناسیدا داده‌مه‌زرێنێت. بایه‌خێکی درێژخایه‌نی ئه‌و بکه‌ره‌ی حه‌زه‌که‌ی سه‌رسامی هاوشێوه‌که‌ی خۆی ده‌بێت،تاوه‌کو ده‌گاته ئاسووده‌ییه‌کی “نێگه‌تیڤ” له‌ڕێی ئازار و فشاره‌وه،که ئه‌مانیش زۆربه‌ی جار له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری ئیتیکیدا ڕه‌وت ده‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ت له‌نێو چه‌قی بایه‌خدانه‌که‌ی لاکان دا پێچکردنه‌وه‌یه‌کی پارادۆکس هه‌یه که له‌ڕێیه‌وه خودی حه‌زکردن، واته بابڵێین ڕه‌فتارکردن به‌پێی ئاره‌زووی خۆت و گۆڕینه بێچارهسهرییهکهی، چیتر ناتوانێ خۆی له‌نێو بایه‌خدانی نهخۆشیناسیدا((پاتۆلۆگیدا)) یاخود پاڵهێزئاراییدا دابمه‌زرێنرێت، وه هه‌روه‌ها پێوه‌ره ئاکارییه‌کانی کانت به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر خۆیدا ببڕێت،به‌وجۆره‌ی ده‌ڵێت ” وه‌دووی ئاره‌زووی خۆی بکه‌وێت” و ” ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ڕایی بکات”.
له‌م هۆکاره‌وه‌یه لاکان چه‌مکی کرداری ” هێرمهنیۆتیکی گومان” هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه : ئه‌گه‌ر خودی کانت خۆی بداته ده‌ست گومان،به‌وپێیه‌ی ئێمه هه‌رگیز ناتوانین دڵنیا بین له‌وه‌ی ئاخۆ ڕهفتارهکهمان له‌ڕاستیدا کردارێکی ئیتیکی بوو بێت و به نهێنی هیچ پاڵهێزێکی نه‌خۆشییانه‌ی له پشته‌وه نه‌بوو بێت، وه ئه‌م پاڵهێزه ته‌نیا ده‌که‌وێته نێو خۆئاسوودهکردنێکی نارسیستییهوه،که ئێمه له‌و ڕاستییه‌وه دهریدهکێشین که‌وا ئێمه ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ڕاییکردووه. ئه‌وا ئه‌و له‌مه‌دا هه‌ڵه‌یه‌ک به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌شێوه‌یه‌کی تراوماتیکییانه،ڕاستی بۆ سوبیه‌کت بریتی نییه له‌و بارودۆخه‌ی که کردارێکی ئیتیکی پاک ((پێده‌چێت)) نه‌شیاو بێت، هه‌روه‌ها ((له‌وانه‌یه)) ئازادیش فێڵێکی ڕووت بێت، که له نه‌زانین و بێئاگاییمان له پاڵهێز و مۆتیڤه ڕاسته‌قینه‌کانی ڕه‌فتاره‌کانمانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.به‌ڵام ڕاستییه تراوماتیکییهکه بریتییه له خودی ئازادی خۆی،چونکه ڕاستی ئه‌وه‌ی: ئازادی شتێکی شیاوه، به‌ڵام ئێمه به‌گومانه‌وه ده‌گه‌ڕێین به‌دووی هه‌ندێک پێناساندنی پاتۆلۆگییانهدا تاوه‌کو پێویست نه‌کات ئه‌م ڕاستییه به‌سه‌ر خۆماندا بسه‌پێنین. به چه‌ند وشه‌یه‌کی تر: تیۆرییه دروسته‌که‌ی فرۆید له‌وه‌دا هیچی پێ نه‌کرا ئه‌وتۆنۆمی ئاکارییانهمان کورت بکاته‌وه بۆ وه‌همێک که له‌سه‌ر چه‌پاندنی پاڵهێزه غهریزهییه ((نهوییهکان))مان دامه‌زرا بێت.
له کۆتاییشدا ده‌ڵێین : ئێمه هه‌موومان هه‌وڵه‌کانی هایدێگه‌ر و ته‌نانه‌ت ئه‌دۆرنۆ و هۆرکهایمه‌ر و بگره ئه‌وه‌ی ئاگامبێنیش ده‌ناسین که گوناهی کاره‌ساته سیاسییه ئیتیکییه‌کانی سه‌ده‌ی 20 یان، گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قله ئینسترومێنتالییهکهی ته‌واوی نه‌ریتی “میتافیزیکی خۆرئاوایی” ،که ڕاسته‌وخۆ له ((پلاتۆ تاوه‌کو ناتۆ))،بگره ته‌نانه‌ت تاوه‌کو گولاج، به‌ڕێی کردووه.
هه‌ڵبه‌ت سلۆته‌ردایک ڕاست ده‌کات کاتێک له‌سه‌ر بهگرفتاندنی گلۆبالییانهی شارستانی خۆرئاوا له‌ڕێی چه‌په‌وه،ده‌ڵێت :
“به‌هۆی ئه‌و شێوه زۆرانه‌ی ڕه‌خنه‌ی کولتورییه‌وه، به‌گه‌ڕانه‌وه له ئاوشڤیتسهوه تاوه‌کو لوته‌ر و پلاتۆ،وه‌یان به‌تاوانکردنی ترادیسیۆنی خۆرئاوایی به گشتی، هه‌وڵدراوه ئه‌و شوێنه‌وارانه بسڕدرێنه‌وه که ئه‌و نهێنییه ده‌درکێنن،که‌وا خودی مرۆ خۆی چه‌ندێک له نزیکه‌وه ددانی ناوه به سیسته‌می قڕکردنی چینێکیدا”15.
ته‌نیا ده‌بێت شتێکی تر سه‌رباری ئه‌مه بخه‌ین : هه‌مان ئه‌م شته بۆ هایدێگه‌ر و فاشیسته‌کانی پێشووش ده‌ست ده‌دات،چونکه ئه‌وانیش ته‌رمه نازییه‌که‌ی خۆیان له‌ژێر ناوی چیای ته‌رمی میتافیزیکی خۆرئاوادا شاردۆته‌وه.
په‌راوێزه‌کان
- ته‌واوی داهێنانه‌که‌ی سلۆته‌ردایک له سێینهکتێبی((کایه‌کان))دا،له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌کسێنته دامه‌زراوه : “کایه” بریتییه له‌و منداڵدانه‌ی له فۆرمی تردا وه‌کو شه‌به‌نگ و تارماییه‌ک پێکده‌هێنرێت،که هه‌ر لهخانووهوه تاوه‌کو خودی زمان وه‌کو “خانووی بوون” ده‌گرێته‌وه.
- پیته‌ر سلۆته‌ردایک: توڕه‌یی و کات.لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سیاسی پسایکۆلۆگی.فرانکفۆرت.2006. بڕوانه ڕانانی ئه‌م کتێبه له‌م ژماره‌یه‌دا.ب.ع.
- لێره‌دا سلۆته‌ردایک خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی گرنگ له لاکان ده‌خاته ڕوو: خاڵی سه‌ره‌کی لاوازی فرۆید له‌وه‌دایه ته‌نیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئیرۆس کردۆته‌وه،که به‌هۆیه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه له‌ناوده‌بات که شه‌ڕه تیمۆتیکییهکان له‌به‌رچاو بگیرێت.غه‌ریزه‌ی ((پاڵهێزی مه‌رگ Todestrieb)) که بۆ ئه‌مه داهێنراوه هیچ نییه جگه‌له شکستێکی توند: بۆئه‌وه‌شی دژیاری ئه‌م لاوازییه بکه‌ینه‌وه،لاکان خۆی ئیرۆس ده‌کاته تیمۆس،کاتێک له‌ڕێی تێڕوانینه‌کانی هیگڵ/کۆجیڤهوه سه‌رله‌نوێ شیکاری فرۆید به‌مجۆره ده‌کاته‌وه : حه‌ز،هه‌میشه بریتییه له حه‌زکردن له دانپێدانان، خۆئاسودهکردنیش، واتهدانپێدانان به حه‌زدا ،به‌ڵام به‌مه چ شتێکی ڕاست له‌گه‌ڵ سروشت و چییه‌تی ئیرۆتیکیدا ناکرێت.
- Sloterdijk:Zorn und Zeit,55.
- Alan Finkielkraut, Peter Sloterdijk: Was zaehlt, kehrt wieder. Frankfurt a.M.2005,131.
هێنده‌ی ئێمه ئاگاداربین ئه‌م کتێبه،که گفتوگۆیه‌کی درێژی نێوان هه‌ردوو فیلۆسۆف فینکلکراوت و سلۆته‌ردایکه، تا ئێستا ته‌نیا به‌فه‌ره‌نسی بڵاوکراوه‌ته‌وه و هێشتا به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.ب.ع.
- (( پیۆتر ستۆلپین 1862ــ 1911 ڕیفۆرمسازێکی کاریگه‌ر بوو له ئیمراتۆری روسیدا،له 1906 بۆ 1911 سه‌ره‌کوه‌زیران بووه،له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌وره‌ترین چاکسازی له که‌رتی کشتوکاڵدا به‌ئه‌نجام گه‌یاند که چینی جووتیاران گه‌لێک له‌سایه‌یدا حه‌وابوونه‌وه، به ڕاده‌یه‌ک هه‌موو تروسکاییه‌کی لینینی بۆ ده‌رفه‌تی شۆڕشی جووتیاران کزکردبوو.ب.ع.)).
7..Sloterdijk:Zorn und Zeit,107.
سلۆته‌ردایک به‌شێوازێکی ئیرۆنی گوزاره‌ی ” فاشیزمی چه‌پ” له ((توڕه‌یی و کات))دا ده‌هێنێته‌وه ودژیاره سه‌رسه‌خته‌که‌ی خۆی له ئه‌ڵمانیادا که هابهرمازه به‌مه سه‌رکۆنه ده‌کات: که ئه‌مه‌ش له 1968دا توندوتیژی خوێندکارانی لێکه‌وته‌وه،له‌بری ئه‌وه‌ی وتووێژی ((چالاکی ڕاسته‌وخۆ))یان بوێت. ئه‌م ورده‌کارییه ڕه‌نگه وتنی زۆرتر بڵێت وه‌ک له‌وه‌ی له یه‌که‌مین ته‌ماشادا ده‌رده‌که‌وێت.
.8. میریتۆکراتی فۆرمێکی فه‌رمانڕه‌واییکردنه که تیادا ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌پێی تواناکانیان پله‌وپایه وه‌رده‌گرن،واته که‌سی شیاو له‌شوێنی گونجاو،به‌پێچه‌وانه‌ی ئیگالیتاریزم که تاکه‌کان به‌بێ ڕه‌چاوکردنی توانایان کاردهگرنه ده‌ست .ب.ع.
- Winfried G.Sebald: Campo Santo.Muenchen/Wien 2003,160f.
10.له پێش ئه‌م پاشخانه‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌و هاوکێشه باوه بده‌ینه‌وه که تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له کرده‌وه‌ی توندوتیژی به‌و پۆزشه پاساو بدرێته‌وه که هه‌میشه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌رابه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان “ناچارانه” بۆمبابارانی ئه‌وان بکه‌ن،ئه‌وا “” من لهتاوانهکهتان خۆشده‌بم،به‌ڵام هه‌رگیز ناتانبهخشم،که ئێوه منتان ناچارکرد توندوتیژی به‌کاربهێنم،چونکه هیچ هه‌ڵبژاردنێکی ترم له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه””،ئه‌وسا ئێمه باش ده‌توانین ئه‌وه بهێنینه به‌رچاومان که چۆن هیتله‌ر یاخود هیمله‌ر هه‌مان شتی دژ به جووله‌که‌کان ئه‌نجام دا.
- فیلمدهرهێنهرێکی ناوداری دانیمارکییه، 1956 له‌دایکبووه، له ناودارترین فیلمسازی ئه‌وروپایه و تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.ب.ع.
- ئایا ئه‌مه هۆکاری شێتبوون و هه‌ره‌سه‌که‌ی نیتچه نییه؟ ئایا چه‌ند مانگێک به‌ر له لادانه ته‌واوه‌تییه‌که‌ی به‌ره‌و شێتی هێما نین له‌سه‌ر ئیره‌یی پێ‌بردنی به مه‌ته‌ڵی مه‌سیح؟ با ته‌نیا بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه،که ئه‌و له‌و ماوه سه‌خته‌ی ژیانیدا چه‌ند جار ناوی مه‌سیحی هێناوه.
- Lacan: Das Seminar.Die Ethik der Pszcoanalyse.
- Lacan,Kant mit Sade.Berlin 1986,133—163.
- Sloterdijk:Zorn und Zeit,260.
سه‌رچاوه:
ئه‌م وه‌رگێڕانه کوردییه یه‌کێکه له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌ی پڕۆفیسۆری کولتور و فیلۆسۆف و ده‌روونناس و ته‌لارساز و ئیستاتیکهر و سۆسیۆلۆگی جیهانی، له دووتوێی کتێبێکی قه‌باره گه‌وره‌دا XXL ، له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه به دیدی سلۆته‌ردایک نووسراوه.له‌ژێر نێونیشانی :
Die Vermessung Des Ungeheuren.
Philosophie nach Peter Sloterdujk.
Wilhelm Fink Verlag.Muenchen 2009. S.277-288